پارتی ئازادیی کوردستان Kurdish Freedom Party
به‌شداریی شاندی PAK له سمیناری بالیۆزی عێراقی فیدراڵ له هوله‌ند
له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی ره‌وه‌ندی کوردان له دره‌وه‌ی وڵات ، بۆ پێشگیری‌و مه‌حکومکردنی بڕیاری‌له‌شکرکێشی سوپای ترکیه بۆسه‌ر خاکی باشووری کوردستان،له‌هوله‌ندا سمینارێک به‌ڕێوه‌چوو. سه‌عات 2:00 پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌کشه‌ممه 27 خه‌زه‌ڵوه‌ری 2707 رێکه‌وتی (18 نوامبری 2007)، له شاری دنهاخی وڵاتی هوله‌ند، له لایان لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه، سمینارێک بۆ به‌ڕێز سیامه‌ند به‌نا باڵوێزی حکومه‌تی عێراقفیدراڵ له هوله‌ند، سازکرا. له سمیناره‌که‌دا، بالیۆزی حکومه‌تی عێراق باسی له بڕیاری له‌شکرکێشی سوپای ترکیه بۆسه‌ر خاکی باشووری کوردستان و کاردانه‌وه‌ی له جیهان و ناوچه‌که‌دا کرد. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر بارودۆخی ئێستای عێراق و کوردستان و چه‌ند پرسێکی دیکه. له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی سمیناره‌که، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتیی خاتوو چیمه‌ن که‌مالی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی و به‌رپرسی کۆمیته‌ی هوله‌ندی PAK، به‌شدارییان له، سمیناره‌دا کرد. شاندی PAK چه‌ند پرسیارێکی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز سیامه‌ند به‌نا کرد. هه‌روه‌ها له لایان ئاماده‌بووانی ئه‌و سمیناره‌وه چه‌ندین پرسیار ئاڕاسته‌ی بالیۆزی عێراق کرا، که له لایان به‌ڕێزیانه‌وه وه‌ڵامیان درایه‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکختسنی هوله‌ند 28 خه‌زه‌ڵوه‌ری 2707 19 نوامبری 2007
Holland Committee Kurdistan Freedom Party www.pazadik.com Mobil:0031616372119 nl_pak@yahoo.com
|