عێراق دەوڵەتێکی داگیرکەرە و تا ئێستاش
هەر بە پێی یاسایە رەگەزپەرستییەکانی
پەرلەمانەکەی و جێبەجێکردنی لە لایەن
حکومەتەکە دیکتاتۆرەکەی بەشێکی زۆری
کوردستانی باشوور هەر بە داگیرکراویی
ماوەتەوە و رەواییشی پێ دەدەن! بۆیە
بەشدارییکردن لە پەرلەمانی عێراق لە لایەن
هەر کەسێکی خەڵکی کوردستان:
-
بەشدارییکردنە لە ناردنی کۆمەڵێک
سیاسەتبازی نێو حیزبە بێ کەلکەکانی
کوردستان بۆ بەغدا تا بەرژەوەندیی تەسکی
حیزبەکانیان بپارێزن و خۆشیان لەسەر
سامانی گەل ببنە مشەخۆر و گاڵتە بە
چارەنووسی گەل و سەربەخۆیی کوردستانەوە
بکەن.
-
بەشدارییکردنە لە هێشتنەوەی ناوچە بەزۆر
داگیراکراوەکانی کوردستان بە داگیرکراویی.
-
بەشدارییکردنە لە دوورترخستنەوەی
سەربەخۆیی کوردستان و بەهێزکردنی حکومەتی
داگیرکەر و رەگەزپەرستی عێراق.
-
بەشدارییکردنە لەوەی سامانی زۆروزەوەندی
کوردستان بڕڕژێتە دەستی داگیرکەران و
هێندەکی زۆر کەمی وەک خێر بە ناوی مووچە
بدەنە خەڵكی کوردستان و هەر کاتێکیش لەگەڵ
بنەماڵە سیاسەتبازە دەسەڵاتدارەکانی
کوردستان بکەونە ناکۆکیی ئەوە بە ئاسانیی
بیبڕن.
-
بەشدارییکردنە لە درێژەدانی ئەو دەسەڵاتە
گەندەڵ و دژەمرۆییەی حیزبەکانی کوردستان
کە ئەوەی بۆیان گرنگ نییە میللەت و ماف و
ئازادییەکانی میللەتە.
-
بە کورتییەکەی بەشدارییکردن لەو
هەڵبژاردنە لە لایەن هەر کەسێکەوە خۆ
دۆڕاندن و ماف دۆڕاندن و ئازادیی دۆڕاندن
و دۆڕاندنی نیشتیمان و دۆڕاندنی تێکڕای
میللەتە.
|