په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٣\٢٠١٢

    بەشێک لە دەقی (پیاوێک وەک مرواری).

ئاسۆس مه‌حمود

کە پچڕا کۆیکه‌رەوە
تەزبێح نییه‌،
ئەوە منم، وا بە بەرچاوتەوە
ھەڵدەوەرم!
بە تەما نیت رێ لەم پەرشبوونەم بگریت؟
یا دەتەوێ بە درێژایی ئەم سەدەیە
سەیری نەزیفب وونی رۆحم بکەی و
بە پێ خاوسە باریکەکانت
ریتمی ھەڵوەرینم بۆبگری!
بیرتە لەو خەزانەی رووی کردە باخەکەت
من دەنک دەنکی ھەنارەکانتم کۆکردەوە و
لە سینەتم خستەوە؟!!
دەنک دەنکی کریستاڵەکانتم
لە بەستەڵەک ھێنایەوە
لە چاوانم نەرمم کردەوە و
کردمەوە بە فرمێسک و
لە چاوانتم داناوە!

ئەی یار ‌
واز لەم سەما غەفڵەتگیرەت بھێنە
ببینە پیاوێک؛
وا بە بەرچاوتەوە ئاوزنگ دەدا
ببیستە پیاوێک؛
لەو مزگەوتەی وا تۆ بەدمەستانە
سەمای تێدا دەکەی،
ئەو لەسەر لووتکەی منارەکانی
پڕ بە دەنگ ھاوار دەکا
(اشـھد انک حـبیبتی
و حی عـلی العشق)
عەشیقەکان کۆ دەکاتەوە
گوێ لە قامەتی بگرە
ئەم نوێژە بۆ تۆیە!!

ھەولێر
asos_kurd@hotmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک