٥\٢\٢٠١٠
بێشکه و تابووت.

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌مه‌وئێواره‌یه‌ک له ژێر نمه‌بارانێکی هێمن ده‌ڕۆیشتم به نێو
کۆڵانه قوڕ و لیته‌کانی شاردا. له ناکاو
پیره‌مێردێکی نوورانیی به‌ساڵاچووی پشت
چه‌ماوه‌ی ریشداری سپیم بینی له‌نێو
دووکانێکی بچووکی تاریک، له به‌رامبه‌ر چرایه‌کی کزه که هه‌ر به‌ئاسته‌م
ده‌بینرا که به مشار و دار ، چه‌کوش و بزمار کاری ده‌کرد،
منیش به سه‌رسامبوونێکی ئێجگار زۆره‌وه چوومه نزیکیه‌وه لێم
پرسی:
-
مامه‌پیره ماندوو نه‌بی..!
ئه‌ویش هه‌ر به ده‌م کاره‌وه به رووێکی
گه‌ش و هێمن و له‌سه‌رخۆ گوتی:
-
بژیت رۆڵه.
- ده‌توانم
پرسیارێکت لێبکه‌م؟
-
فه‌رموو..
- ئه‌وه
به‌م ناوه‌خته خه‌ریکی چی و چ دروست ده‌که‌ی ؟
-
بێشکه دروست ده‌که‌م بۆ ئه‌و کۆرپانه‌ی له نێو وێلاشی
دایکیانن، بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی
- هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا
- که ئێستا چاویان به دونیا هه‌ڵهێناوه. رۆله که‌مێک پێش تۆ
رێبوارێک هات و گوتی تازه مندالێکمان بووه جا ئه‌گه‌ر بتوانی بێشکه‌یه‌کمان
بۆ دروست بکه‌ی. منیش گوتم با دڵی نه‌شکێنم و
بێشکه‌که‌ی بۆ دروست بکه‌م.
دوای وه‌رگرتنی وه‌ڵامه‌کانم له‌لایه‌ن
مامه‌پیره سوپاسێکم کرد و ئه‌وێم جێهشت. به‌ره‌و
کۆڵانه گشتییه‌که رێکه‌وتم. هێز و کاره‌که‌ی مامه پیره، توانی من
نوقمی ده‌ریایی پڕ ئه‌ندێشه و رامان بکا.
له گانگای هزر و بیرکردنه‌وه‌م به‌ره‌و ئاسمانی شین وه‌ک ئه‌سپێکی
باڵدار هه‌ڵده‌فڕیم و سه‌یری سه‌وزایی
گژوگیای زه‌ویم ده‌کرد. بۆنی گوڵه هێرۆ و گوڵه‌باخ ئه‌و ناوه‌ی ته‌نیبۆوه.
زۆر وێنه و شاکاری پڕ ئه‌فسوناویی جوانی له کن دروست کردم ،
گڕوتینێکی بێ هاوتای پێبه‌خشیم هێنده‌ی تر ژیانم لا ره‌نگینتر بوو.
له‌گه‌ڵ گرمه و رووناکی هه‌وره تریسکه‌که که ته‌واوی شاری رووناک
کرده‌وه هاتمه‌وه هۆش خۆم. دوای چه‌ند
هه‌نگاوێکی که‌م، گه‌یشتمه سه‌ر چوارڕیانه‌که و به‌ره‌و لای چه‌پ وه‌رگه‌ڕام..
به‌رده‌وام بووم له هه‌نگاوه‌کانم، باران
هوورده هوورده
زیاتری ده‌کرد..
ناچار بووم هانگاوه‌کانم گه‌وره‌تر هه‌ڵێنم و خێراتر
بڕۆم .. بڕۆم و بڕۆم...
له ناکاو دووباره دووکانێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشووم بینی که له خشت
دروست کرابوو.
کاتێک نزیک دووکانه‌که که‌وتمه‌وه، گه‌نجێکی که‌ته‌ی چوارشانه‌م
بینی که نێوچاوانی پڕ بوون له بڵێسه و
ئاگر.. هێزێکی
پۆلایین له بازووه‌کانی ده‌بینرا.
مشار و دار، چه‌کوش و بزمار.. دووباره سه‌رنجیان
راکێشام..!
دوای ماندوبوونکردن له گه‌نجه چوارشانه‌که، پێم خۆش بوو
هه‌مان پرسیار
که له مامه‌پیره‌م کردبوو ئاراسته‌ی ئه‌ویشی
بکه‌م:
-
بێزه‌حمه‌ت ده‌توانی پێم بڵێی به‌م ناوه‌خته
خه‌ریکی چی و چ دروست ده‌که‌ی !!؟
هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا، پاشان به ده‌نگێکی گڕ
و به‌رزه‌وه گوتی:
-
تابووت دروست ده‌که‌م بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی له رۆژێک یان شه‌وێکی
چاوه‌ڕواننه‌کراو گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن،
یاخود گیانیان له ده‌ست داوه. که‌مێک پێش
تۆ رێبوارێک هات پێی گوتم تازه که‌سێکمان گیانی له ده‌ست دا.. جا ئه‌گه‌ر
بتوانی تابووتێکمان بۆ دروست بکه‌ی نه‌کا لاشه‌که‌ی رزیی و بۆگه‌ن
بکا، منیش گوتم با تابووته‌که‌ی بۆ دروست
بکه‌م.
له پڕێکدا له‌گه‌ڵ زه‌نگی کاتژمێره‌که‌م له
خه‌و راپه‌ڕیم.. که بینیم
سپێده‌یه‌کی زووه و
چراکه‌ی ژوور
سه‌ریشم هه‌ڵچووه.
له‌نده‌ن
alanakader@yahoo.co.uk
|