م . حه‌مید عه‌زیز
چه‌ند شیرین و خۆشه له‌م بێستانی عه‌شقه‌دا پیاسه‌ی نه‌رم و هێوری ئێوارانی من و تۆ دوور له ڕاکه ڕاکه‌و ناسۆری ژیان باوه‌شی تۆ بۆمن و منیش فه‌رشی دڵم ڕابخه‌م بۆ تۆ سه‌رخه‌مه سه‌ر دڵت شه‌و و ڕۆژ وه‌ک عاشقێکی شه‌یدا له‌ناو ڕۆحتا بژیم و بتوێمه‌وه له‌ناو گیانی تۆ جێی بهێڵم مه‌ملله‌که‌تی نه‌گریسی شه‌ڕو ئاژاوه و ده‌عوا دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ربم له‌گه‌ڵ ترپه‌ی دڵ و هه‌ناسه‌کانی تۆ.
هێدی هێدی هه‌موو شه‌وێ له‌سوچی ژوره سارده‌که‌م ته‌نیا ده‌بم ڕۆحم ده‌گری سه‌رتاپاشم ده‌بێ به‌غه‌م دڵم دیله‌و سینه‌م ده‌گری هه‌ست به‌ڕۆح سوتانێک ده‌که‌م کێ له‌منی دا‌غ تێ ده‌گا تاپێڵومی بۆ دابخه‌م. *** هێدی هێدی هه‌موو شه‌وێ به‌ناخی ئه‌رزا ڕۆ ده‌چم گریان پیشه‌ی منداڵیمه‌و که‌چی من ئێستا له‌و ده‌چم من برسی عه‌شقێکی وێڵم له‌مێژه ئه‌و ته‌نیای کردوم ده‌رگاکانی ڕۆح داخرا له‌وه‌ته‌ی ئه‌و به‌جێی هێشتووم. *** هێدی هێدی هه‌موو شه‌وێ سه‌فه‌ر له‌غوربه‌تا ده‌که‌م ته‌نیاو نامۆ هه‌ر چاوه‌ڕوان به‌خه‌یاڵ و خه‌وی شه‌وان سیما‌و به‌ژنی به‌خه‌یاڵ ده‌به‌م تاڵه بێ ئه‌و ئه‌م ژینه شیرینه ده‌وره‌وه کزه‌ی جه‌رگم دڵ و چاوو هه‌ناسه‌که‌م. *** هێدی هێدی هه‌موو شه‌وێ له‌م ژوره‌وه ده‌نگی زیکر ده‌نگی ته‌نیایی و عه‌شقی خوا چرپه‌ی ئازاره‌کانی خۆم جه‌سته‌م له‌ت و ناخم ده‌خوا وێڵم له‌م ژوره تنووکه له‌م میحرابه ساردوسڕه ته‌نیاو ته‌نیام شه‌یدای گه‌رمی عه‌شقی ئه‌وم ڕێبواری عه‌شق و حه‌زێکم هه‌موو ڕۆژێ بۆ ئه‌و ده‌مرم ئه‌ی ئه‌و عه‌شقه‌ی به‌جێت هێشتم له ته‌نیایش ته‌نیا ترم.
Hamid774@yahoo.com
|