٢٢\١\٢٠١١
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی په‌نابه‌ران ئه‌رکێکی
مرۆیی گه‌وره‌یه.

ده‌شتی جه‌مال
په‌نابه‌ران، ئازادی خوازان،
مرۆڤدۆستان!
هه‌روه‌ک ئاگادارن له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌کانی "فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی" و رێکخراوه‌کانی به‌رگریکار لە مافه‌کانی
په‌نابه‌ران، "دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ" بریاری ژمارە 39 ی
دەرکرد کە سیاسەتی حکومه‌ته‌کانی ئه و‌روپای بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بەکارێکی نایاسایی و پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ راگەیاند.
به‌و هۆیه‌وه له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له په‌نابه‌ران
له‌مه‌ترسیه‌کانی به‌زۆر ناردنه‌وه رزگاریان بوو. بەڵام حکومه‌ته
راسترەوە‌کانی ئه‌وروپا هه‌ولێکی زۆریاندا و له‌ژیر گوشاردا دادگای
ئه‌وروپایان ناچار کرد کە به بریاره‌کەیدا بچێتەوە! ئەوەبوو
سه‌رئه‌نجام دادگای ئەوروپا بەشێوەیەکی شەرمنۆکانە برَیاره‌کەی خۆی
وەرگرتەوە. به‌م شێوه‌یه لەوکاتەوە شه‌پۆلێکی دیکه‌ی گرتن وڕاوانان
دیپۆرتکردنه‌وه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی سوید‌و نه‌رویج و دانیمارک و
به‌ریتانیاوە ده‌ستیپێکردۆته‌وه. له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا زیاتر
له 200 په‌نابه‌ری عێراقی که زۆربه‌یان هاولاتیانی کوردستان بوون کە
لەنێویشیاندا مناڵی تێدابوە دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا
کراونه‌ته‌وەو به‌شێوازێکی ناشارستانیانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی
عیراقیه‌وه پێشوازییان لێکراوە!
پاشه‌کشەی "دادگای ئه‌وروپا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ" رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی
دوو به‌رەی دژ به یه‌ک ده‌خاته روو؛ لایه‌کیان فیدراسیۆن و
په‌نابه‌ران‌و رێکخراوه ئینسانی‌و په‌نابه‌ری‌و حزب‌ولایه‌نه‌کانی
داکۆکیکاره له " ئازادیی نیشته‌جێ بوون و مافی یه‌کسانی هاولاتیان".
ئەمانە نه‌ک ته‌نها به‌رگری له په‌نابه‌ران دەکەن، به‌ڵکو له‌پێناو
پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێش‌و باشکردنی
هه‌لومه‌رجی ژیان‌و گوزه‌رانیان تێدەکۆشن. دژی بیکارکردن‌و نانبرین‌و
سه‌پاندنی باج بەسەر کرێکاران‌و خۆیندکاران و
تۆیژه‌که‌مده‌رامه‌ته‌کاندا و دژ به هیرشی ئه‌م حکومه‌تە راسترەوانە
خه‌بات دەکەن. لەلایه‌کی تریشەوە ئه‌حزابی راست‌و کۆنسیرڤەتیڤه‌کان و
لیبراله‌کانن کە هه‌وسار‌یان پچراندوەو هه‌نگاو به هه‌نگاو خه‌ریکی
به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی مافه‌کانن‌و ده‌روازه‌ی سنوره‌کانیان به‌رووی
په‌نابه‌ران داخستووه له‌یاساو رێکه‌وتن‌و پرۆتۆکۆله
نیونه‌ته‌وه‌یه‌کان له چه‌شنی بریارنامه‌ی جنیفی 1951 و 1967و ده‌یان
بریارنامه‌ی تر خۆیان دزیەوەتەوە. بەمجۆرە ئەم لایەنە راسترەوانە نه‌ک
ته‌نها په‌نابه‌ران وه‌ک به‌شێک له‌چینی کریکاری ئه‌م وڵاتانەیان
کردۆتە ئاماجی هێرشەکانی خۆیان، به‌ڵکه رۆژانە لە هەوڵی ئەوەدان ئه‌و
قه‌یرانه کوشنده‌یه‌ی توشی سه‌رمایه بووە، به‌سه‌ر چینی کریکاریی
ئه‌م ولاتانه بێشکێننەوە. بێگومان پەنابەران گه‌ورەترین بێ مافیان
به‌رکه‌وتووه .
حکومه‌تی عیراقیش به‌ئه‌حزابه مافیا‌و میلیشیاکانیانه‌وه به ئاشکرا
رایانگه‌یاندوه ئه‌و که‌سانه‌ی داوای په‌نابه‌رییان ره‌تکراوه‌ته‌وه،
وەردەگرنەوە. هه‌رخۆشیان ئه‌و راستییه‌یان له میدیاکاندا
پشتراستکردۆته‌وه و ئه‌رکی خزمه‌تکردن و هاوکاریکردنیان به‌م سیاسه‌تە
راسترەوانەیەی ولاتانی ئه‌وروپایان خستۆته‌سه‌رشان. سه‌رباری
رێکه‌وتننامه‌ی ژیربه‌ژیر، په‌نابه‌رانیان کردۆته کارتێکی سیاسی بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئابووری وقازانجی زیاتر له‌سه‌ر ژیان‌و چاره‌نووسی
په‌نابه‌ران .
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا له کاتێکدایه که سه‌رجه‌م
میدیا‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن له جیهان‌و ناوه‌وه‌ی عیراقیش راپۆرت
له‌سه‌ر توندوتیژی‌و ته‌قینه‌وه و ئینسانکوشتن وبه‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی
جه‌نگی تیرۆریستان و فه‌لاکه‌ت‌و مه‌رگه‌ساتی خه‌ڵکی عیراق
بڵاوده‌که‌نه‌وه. رێکخراوه مه‌ده‌نی ومرۆیه‌کانیش به به‌رده‌وامی
بانگه‌واز بۆ پێویستی به‌خشینی مافی په‌نابه‌ری و نیشته‌جێ کردنی
عیراقیه‌کان ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌رچی به هه‌وڵی نه‌پساوه‌و به‌رده‌وامی خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و
ئینساندۆست‌و نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌ونوسان‌و حزب‌و لایه‌نه سیاسیەکانی
کوردستان له‌ده‌وره‌ی رابردودا توانیمان حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستان
ناچار بکه‌ین په‌نابه‌رانی به‌زۆرنێراوه له‌کوردستان
وه‌رنه‌گرنه‌وه‌و فرۆکه‌خانه‌کان نه‌خه‌نه خزمه‌تی سیاسه‌تی
نائینسانی ولاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئیستا سیاسه‌تی
بێده‌نگیان هه‌لبژاردوه به‌رامبه‌ر به‌و سوکایه‌تی‌و شیوازی
مامه‌ڵه‌یه‌ی که ولاتانی ئه‌وروپا له‌کاتی گرتن‌و زیندانیکردن‌و
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا په‌یره‌وی لێده‌که‌ن. بێده‌نگن
به‌رامبه‌ر بە ریکه‌وتننامانه‌ی حکومه‌تی عیراقی لەسەر حسابی ژیان‌و
ئاینده‌ی ئەو هاوڵاتیانەی کوردستان کە بەزۆر دیپۆرت دەکرێنەوە‌و
هه‌ڵویستی دوو فاقی هه‌ڵبژاردوه. له کاتێکدا ئیدعای ئەوە ده‌که‌ن کە
حکومه‌تی هه‌موو هاولاتیانی کوردستانن. کام حکومه‌ته له دنیادا ئه‌و
سوکایه‌تیە قبوڵده‌کات که یه‌خه‌ی هاولاتیانیان ده‌گریت. ئاماده‌ش نین
هه‌موو ئه‌و تراژیدیا‌و مه‌رگه‌سات و داستانانه‌ی رووبه‌رووی
په‌نابه‌ران ده‌بنە‌وه، که خۆیان لایه‌نی سه‌ره‌کی ناچارکردنی لاوانی
کوردستانن به هه‌ڵبژاردنی ژیانی ئاواره‌ی‌و ده‌ربه‌ده‌ری،باجه‌که‌ی
بده‌ن و ئاکامه‌که‌ی قبوڵبکه‌ن.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران جارێکی دیکه په‌نابه‌ران دڵنیا ده‌کاته‌وه
له‌پێناو پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
به‌رده‌وام ده‌بێت. فیدراسیۆن ده‌نگی ناره‌زایه‌تی‌و ره‌نج‌و خه‌باتی
رێکخراوی ئێوه‌یه. بانگه‌وازی په‌نابه‌ران ده‌کات له‌ریزه‌کانی
فیدراسیۆن کۆبنه‌وه. له‌هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌و که‌مپ و زیندان‌و
گرتووخانه‌یه‌کی ده‌ستبه‌سه‌رن، رێگای ناره‌زایه‌تی بەکۆمەڵ هه‌ڵبژیرن.
به‌رده‌رگای باره‌گاو بالۆیزخانه‌کانی عیراق‌و حکومه‌تی هه‌ریمی
کوردستان پربکه‌ن له‌ده‌نگی ناره‌زایه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
رێکه‌وتننامه‌کانیان.
هێرش بۆسەر پەنابەران بەشێکە لەهێرش بۆسەر چینی کرێکار‌و دەسکەوتەکانی
لە ووڵاتانی ئەوروپادا. هەربۆیە ئەوانەی بەرگری لە پەنابەران دەکەن و
دژی دیپۆرتکردنەوەیانن کەسایەتی‌و لایەنه کرێکاری‌و ئینسانیەکانن.
هەربەم پێیەش پێویسته پەنابەران خەباتی خۆیان لەگەڵ کرێکاراندا له
پێناو پاریزگاریکردن له ژیان‌و ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌شه‌ریەت له‌م
ولاتانه‌دا گرێبدەنەوە. پێویسته خه‌باتی خۆمان تێکهه‌ڵکیش بکه‌ین
به‌سه‌نگه‌ره‌کانی چینی کریکار‌و خۆینکاران‌و خه‌ڵکی که‌م ده‌رامه‌تی
ولاتانی ئه‌وروپا، که رژاونه‌ته شه‌قامه‌کان و به‌رامبه‌ر به
به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی‌و و به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی
کالاکان‌و بڕینی خزمەتگوزاریەکان و بێکارکردن و هه‌ڵپه‌ساردنی کرێ،
شه‌ری به‌رگری له‌ژیان‌و گوزه‌رانیان به‌رپاکردوه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی
21\1\2011
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|