به خوێن و خه‌باتی کرێکارانی شیکاگۆ یه‌کی ئایار نه‌خشا.
ئازاد به‌کر
یه‌کی ئایار سونبلی قوربانیدانی چینی کرێکاره، ڕۆژی هێزنواندن و هاوپشتی کرێکارانه.
زیاتر له یه‌ک سه‌ده‌یه هه‌موو ساڵێک ڕێز له‌م یاده ده‌گیرێ، یه‌کی ئایار ڕۆژی یه‌کڕیزی خه‌بات و یه‌کخستنی توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی چینی کرێکاره به ڕووی نه‌زم و نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه له جیهاندا، یادی ئه‌و ڕۆژه‌یه که چۆن کرێکاران له پێناوی ماف و داخوازیه ئابووری و ئینسانیه‌کانیاندا به‌گژ سه‌رمایه‌داراندا چوونه‌وه و هه‌وڵ و تێکۆشان و قوربانیدانی زۆریان به‌خشی.
هێرش و په‌لاماری ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه له ساڵی 1886دا له های ما‌رکێتی ( Haymarket ) شیکاگۆ بۆ سه‌ر مانگرتنی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کێتی کرێکارانی سه‌راسه‌ری کاری ئه‌مه‌ریکی له پێناوی داخوازی 8سه‌عات کاردا بوو. ئاکامی پیاهه‌ڵپژانیی نێوان پۆلیس و کرێکاران ڕوویداوێکی دڵته‌زێنی لێکه‌وته‌وه. پۆلیسی ئه‌و شاره بۆ به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داران هه‌شت کرێکاری چالاکی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی گرت، چونکه له‌کاتی ڕووداوه‌که‌دا نارنجۆکێکی ده‌ستی فڕێدرابووه ناو کۆمه‌ڵێک پۆلیس و کوژراو برینداری لێکه‌وتبووه‌وه، به فه‌رمانی دادگا چوار له‌و هه‌شت کرێکاره له سێداره‌دران.
کاریگه‌ری ئه‌م ڕووداوه هه‌موو ئازادیخوازان و ڕێکخراو و پارته کرێکاریه‌کانی جیهانی توڕه‌کرد هانیدان تا سۆسیالیست ئینته‌رناسیونالی یه‌که‌مدا بڕیاربده‌ن ئه‌و ڕۆژه بکه‌نه ڕۆژێکی جیهانی و کرێکاران له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ست له کار هه‌ڵگرن و بیکه‌نه پشووی فه‌رمی و ڕۆژی خۆپیشاندان و به گژاچوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران، ئیتر کرێکاران له ته‌واوی دنیادا داخوازی له ڕۆژێکدا هه‌شت سه‌عات کاریان کرده دروشمی خۆیان.
پێش ئه‌م جووڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه، کرێکاران ڕۆژانه دووچاری کاری سه‌خت و گران و نزیکه‌ی 11 بۆ 12 له هه‌ندێ شوێن 16 سه‌عات کرێکاران له کارگه‌و کارخانه‌کاندا ده‌چه‌وسێنرانه‌وه. بێگومان مارکس کاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر هۆشیارکردنه‌وه‌ی چینی کرێکار و هه‌میشه ڕێنوێنی و ئامۆژگاریه‌کانی چرای ڕووناکی ده‌ستی چینی کرێکار بوو هه‌ربۆیه له کۆنگره‌ی کاری 1866 ته‌یموردا باس له ده‌رکردنی یاسایه‌ک ده‌کات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاتی کار بۆ هه‌شت سه‌عات کار له ڕۆژێکدا له پێناو ڕزگار بوونی زیاتری چینی کرێکار له کوێله‌یه‌تی سه‌رمایه‌داری له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا.
کاتێ له‌ساڵی 1890دا هاید پارکی له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌ی نیو ملیۆن کرێکاری به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌نجلس ووتی: " ئێستا که ئه‌م چه‌ند دێڕه ده‌نووسم ، چینی کرێکارانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا نمایشی هێزی خۆیان ده‌که‌ن و بۆ یه‌که‌م جار خڕبوونه‌ته‌وه و خه‌ریکی دامه‌زراندنی سوپایه‌کن له ژێر ئاڵایه‌کی یه‌کگرتوو و له پێناوی ئامانجێکی ڕاسته‌وخۆدا که 8 سه‌عات کاره له‌ڕۆژێکدا".
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆی باڵاده‌ستی سه‌رمایه به‌سه‌ر جیهاندا خاوه‌ن کارخانه و سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌کانیان هه‌میشه خه‌ریکی بردنه پێشه‌وه‌ی سیاسه‌ته دژی کرێکاریه‌کانن و بۆ ده‌سته‌مۆکردنی چینی کرێکار له پیلانگێڕان و فڕوفێڵدان و ده‌یانه‌وێ چینی کرێکار له بزووتنه‌وه زیندووه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاکان دابڕن و به‌رهه‌ڵستی هه‌موو جووڵانه‌وه‌یه‌کی مانگرتن و خۆپیشاندانی کرێکارانن. هه‌وڵده‌ده‌ن کرێکاران له زانستی ڕزگاریبه‌خشی ئه‌و چینه که کۆمۆنیزمه دووربخه‌نه‌وه، ده‌بینین ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری دنیا له خه‌ریکن له گرنگی و بایه‌خی ڕۆژی یه‌کی ئایار و بزووتنه کرێکاریه‌کان که‌مکه‌نه‌وه. ڕۆژانه هێرشی زیاتر ده‌که‌نه سه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و له زیندانه‌کانیان توند ده‌که‌ن. هه‌ر ئێستا ڕاپۆرتی نێو نه‌ته‌وه‌یی کاری جیهانی باس له گیان له ده‌ستدانی کرێکاران ده‌کات به‌هۆی ڕووداوی جۆراوجۆر له شوێنی کار که ساڵانه له 5 بۆ 6 هه‌زار کرێکار ده‌بنه قوربانی ناسه‌لامه‌تی شوێنی کار.
مێژوو پێچه‌وانه‌ی کرده‌وه و سیاسه‌ت و ڕه‌فتاری سه‌رمایه‌داران و فه‌رمانڕه‌واکانی سه‌لماند، ته‌نیا به خه‌بات و تێکۆشانی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر ئاوێته به ئاسۆی بیر و ئایدیۆلۆژیای چینایه‌تی ئاینده ده‌نه‌خشێنرێت، ته‌نیا له ئاکامی به‌رپاکردنی شۆڕش و جووڵانه‌وه کرێکاریه‌کاندا مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ئینسانه‌کان ده‌نووسرێته‌وه و هه‌ر ئه‌وانن ده‌توانن ژیانی به‌شه‌ریه‌تی ئه‌م سه‌رزه‌ویه بگۆڕن و دواڕۆژێکی ئازاد و یه‌کسان و بێ چه‌وسانه‌وه دابمه‌زرێنن.
ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرایه نه‌زمی نوێ ی جیهان و گڵۆباڵیزمه‌که‌ی به‌م شێوازه‌ی که ده‌بینرێ و هه‌ستی پێده‌کرێت ته‌نیا له خزمه‌تی سه‌رمایه‌داراندایه و زۆربه‌ی مرۆڤه‌کانی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه له دۆخێکی مه‌مره‌و مه‌ژی و ئه‌و په‌ڕی هه‌ژاریدا ژیان ده‌گوزه‌ر‌ێنن، له هێندێک له ووڵاتاندا ئینسانه‌کان ناتوانن خۆراکی ڕۆژانه‌یان دابین بکه‌ن . ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌ی هه‌ژاری و برسێتی له زیاد بووندایه، ڕۆژانه ده‌یه‌ها هه‌زار منداڵ له بێخۆراکی و خراپی باری ته‌ندروستی و برساندا گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن، ساڵانه هه‌ژاری زیاتر مناڵان به‌ره و بازاری کار ڕاده‌کێشێ و له خوێندن و فێر بوون دواده‌که‌ون، تا ئێستاکه ژنان هه‌ژارترین و بێمافترێن که‌سانی ئه‌م سه‌رزه‌ویه‌ن و ناتوانن ده‌رامه‌تی ڕۆژانه‌یان به‌ده‌ست بهێنن، هه‌میشه چینی بۆرژوازی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ژیانی کرێکاران و خه‌ڵکی به‌شخوراو به که‌مکردنه‌وه‌ی کرێ و باجی زۆر و بێکارکردنی کرێکاران و تێکدانی هێمنی و ئارامی له ته‌واوی دنیادا .
ئه‌مڕۆ له هه‌موو کات زیاتر سه‌رمایه‌داری جیهانی ده‌ستی ناوه‌ته بینی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه و بێجگه له دزینی ڕه‌نجی شانی کرێکاران هه‌زاره‌ها ئینسان ده‌کاته قوربانی شه‌ڕ و داگیرکاریه‌کانی. له ئاکامی ئه‌م هه‌موو جه‌نگ و داگیرکاریه‌دا ئینسانه‌کان شادی و ژیان و ئاسایش و ئارامیان له‌ده‌ستداوه، نموونه‌که‌شی عێراق و ئه‌فغانستان و زۆر له ووڵاتانی ئه‌فه‌ریقا که له‌و په‌ڕی هه‌ژری و کوێره‌وه‌ریدا ده‌ژێن.
هه‌ر ئێستا له ئاکامی ئه‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و عێراقدا سه‌پاوه ئینسانه‌کان له سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزاری و مافه‌کانی ژیان بێبه‌شن، گرانی و بێ‌کاری و هه‌ژاری و بێ ئاوی و بێ کاره‌بایی بێخانه و لانه‌یی که سه‌ره‌تایترین مافی ئینسانه فه‌راهه‌م نی یه هۆکاره‌که‌شی شه‌ڕ و داگیرکاری و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تاڵانکه‌ره. بۆ ئه‌وه‌ی گیانی شۆڕشگێڕانه‌ی یه‌کی ئایار بکرێته‌وه به‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری با له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا ملیۆنه‌ها کرێکار بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هێزو یه‌کگرتوویی خۆیان نیشانبده‌ن و دووپاتی بکه‌نه‌وه که ته‌نیا کرێکاران ده‌توانن خولقێنه‌ری به‌رهه‌م و جوانکردنی ئه‌م جیهانه‌بن.
گه‌ر کرێکاران ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ چیتر سه‌رمایه‌داران ناتوانن به ئاره‌زووی خۆیان مافی ئینسانیان پێشێلبکه‌ن، ناتوانن درێژه به شه‌ڕ و داگیرکاری بده‌ن، ناتوانن ئینسانه‌کان برسی و خۆشیان ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن، ناتوانن کرێکاران بچه‌وسێنه‌وه و به‌کرێیه‌کی که‌م و ژیانی پر کوێره‌وه‌ری ڕازیان بکه‌ن، ناتوانن مناڵان له جیاتی خوێندن و فێربوون بخه‌نه سه‌رکار و ناتوانن ژنان له ماڵ و له‌شوێنی کار دووجار بچه‌وسێننه‌وه، ناتوانن به‌شه‌ره‌کانی ئه‌م گۆی زه‌ویه له برسان و بێ خانه و لانه‌یی و له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدا هێدی هێدی ڕه‌وانه‌ی مه‌رگیان بکه‌ن.
با ئازایانه ئێخه‌ی سه‌رمایه‌داری بگرین تا کۆتایی به‌شه‌ڕ بێنێ، هه‌ر ئه‌م شه‌ڕ و کوشتن و سه‌رکوته له قازانجیه‌تی هه‌رکات ئه‌مانه‌ش نه‌ما ئه‌وا ئه‌ویش ملی ده‌شکێ و له ناوده‌چێ. سه‌رمایه‌داری جیهانی به‌ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆره‌وه هه‌موو ژیانی تیرۆرکردووه، له ڕاستیدا شه‌ڕی دژه تیرۆر شه‌ڕه دژی ئازادی و مافه‌کانی چینی کرێکار، شه‌ڕه له‌سه‌ر درێژه‌دان به مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژارو چه‌وساوه.
هه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له دژی شه‌ڕ و چه‌وساندنه‌وه کۆتایی به زۆر و ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕ و سه‌رکوتگه‌ر دێنێ. بائێستاکه‌ش کرێکاران ده‌رگای کارخانه‌و جبه‌خانه‌کانی سه‌ربازی دابخه‌ن و که‌ناری ده‌ریاکان له که‌شتی یه جه‌نگیه‌کان بگرن و سنوورێک بۆ ڕه‌فتاره‌کانی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و دیکتاتۆره یه‌ک له دوی یه‌که‌کانی جه‌نگ و کاولکاری دابنێن و بزووتنه‌وه‌یه‌کی نوێ و به هێز و فراوان به‌دژی سه‌رمایه‌داری و کۆنه‌په‌رستی له‌سه‌رجه‌می ووڵاتاندا به‌ڕێ بخه‌ن. به‌شداری چینی کرێکار له ڕێکخراوه پیشه‌یی و سیاسیه‌کانی خۆیان و هاوپشتی و هاوکاری و تێکۆشانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌و چینه له گره‌وی هێنانه کایه‌ی ژیانێکی باشتری ئازاد و یه‌کسان و بێ چه‌وسانه‌وه‌دایه.
یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار له کرێکاران و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆزبێت.
|