به‌خۆداچوونه‌وه‌ى
میلله‌ت.
ئیسماعیل عه‌بدوڕه‌حمان
كیَشه‌ى گه‌وره‌ى میلله‌تى كورد‌و ده‌سه‌لاَته‌كه‌ى دره‌نگ حاڵى بوون و
به‌هه‌ڵه حاڵى بوون و یان هه‌ر حاڵى نه‌بوونه ، بۆیه هه‌موو جاریَك
كاتیَك كیَشه‌یه‌ك رِوبه‌رِوى گه‌ل و ولاَته‌كه‌مان ده‌بیَته‌وه له‌دواى
زه‌ره‌رو زیانیَكى گیانى و ماڵى زۆر ئینجا به‌ئاگا دیَینه‌وه كه‌هه‌ڵه‌ین
و به‌هه‌ڵه‌و لنگاوقوچ له‌بابه‌تى كیَشه‌كه حاڵى بووینه.
سه‌رده‌میَك میَوانى زیَده ئازیزى ده‌سه‌لاَتى كوردى ، مه‌شعان جبورى
و برایم جه‌عفه‌رى و ئه‌یاد عه‌لاوى و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى و .......هتد
بوو ، ده‌سه‌لاَتدارانى كوردى هیوایه‌كى زۆریان به‌وكه‌سانه‌بوو كه‌له‌دوارِۆژداو
دواى رِوخانى رِژیَمى به‌عسدا به‌رهه‌مى میَوانداریه‌كه‌یان لیَوه‌رگرنه‌وه
، كه‌چى سه‌د خۆزگه به‌كفن دز ، ئه‌وه‌یان به‌هه‌ڵه تیَگه‌یشتنى ده‌سه‌لاَتدارانه.
ئه‌ى ده‌بیَت به‌هه‌ڵه تیَگه‌یشتنى میلله‌ت چۆن بیَت ؟ میلله‌تى به‌سزمان
تاكو ئیَستاش نازانیَت ئه‌و كیَشه گه‌وره‌ى رِوبه‌رِوى بۆته‌وه‌و
میلله‌تى وه‌كو شفتى شه‌قكراى كردۆدته دووپارچه‌ى لیَك دابرِاو هیَشتا
نازانیَت ئه‌وه ته‌ورى به‌د رِه‌وشتیه میلله‌تى گه‌یاندۆته ئه‌و
رِۆژگاره پرِله‌نائومیَدى و رِه‌ش بینی و دووپارچه‌یی یه ، میلله‌تى
دوو پارچه پارچه‌یه‌كى به‌ده‌ست ده‌سه‌لاَته‌وه‌یه‌و له‌رِوحمى خوانه‌بیَت
له‌هیچیان كه‌منییه و پارچه‌كه‌ى تریش به‌وه ده‌چیَت غه‌ریبه‌بن و
تازه بارگه‌و بارخانه‌یان له‌م ولاَته‌دا به‌زه‌ویدا دابیَت.
ئه‌و پارچه به‌سته‌زمان و غه‌ریبه‌یه‌ى میلله‌ت له‌سه‌ر ئه‌و غه‌ریبیه‌ى
خۆشیه‌وه گه‌لیَك دڵسۆز‌و په‌رۆشه بۆ ماده‌ى 140و هه‌ركه هانبدریَت
بىَ یه‌ك و دوو خۆى له‌سه‌ر ماده‌ى 140به‌كوشت ده‌دات ، كه‌چى پارچه‌كه‌ى
تر ئه‌گه‌ر له‌رِاگه‌یاندنه‌كان بیریان بكه‌ویَته‌وه كه‌شتیَك هه‌یه
به‌ناوى ماده‌ى 140 ده‌نا به‌مانگ و ساڵیش ناكه‌ویَته‌وه بیریان ،
ئینجا بۆ بكه‌ویَته‌وه بیریان له‌چیان كه‌مه؟
میلله‌تى كورد یه‌ك میلله‌ته به‌لاَم له‌دیدو بۆچون و ده‌سكه‌وتى
ولاَت دا جیاوازن بۆیه نابیَت ئیَمه هه‌ر به‌ناوى گشتى میلله‌ته‌وه
قسه‌بكه‌ین كه‌نزیكه‌ى نیوه‌ى میلله‌تیش به‌هیچ شیَوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌لاَت لیَك جیا ناكریَنه‌وه ، بۆیه ئیَمه ته‌نیا به‌ناوى به‌شه
میلله‌تى ماف خواروو پشتگوىَ خراو قسه ده‌كه‌ین و به‌وان ده‌ڵیَین به‌خۆتاندا
بچونه‌وه به‌ڵكو به‌رهه‌مدار ده‌بن نه‌ك هه‌ر رِۆژه‌و به‌نزمیَكى هه‌ڵه
هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز بكه‌ن.
پیَش هه‌مووشتیَك پیَویسته جه‌ماوه‌رى به‌شخوراوو پشتگوىَ خراو
بزانیَت كیَشه‌ى دابرِانى و پشتگوىَ خستنى په‌یوه‌ندى به‌كیَشه‌ى رِه‌وشتى
ده‌سه‌لاَته‌وه هه‌یه نه‌ك هیچ كیَشه‌یه‌كى سیاسى و ترسى ده‌ره‌كى ،
كه‌واته كیَشه‌ى رِه‌وشتیش ته‌نیا به‌كه‌سانى رِه‌وشت به‌رز چاره‌سه‌ر
ده‌كریَت كه‌میلله‌ت بیكاته چاو ساغ و نویَنه‌رى رِاسته‌قینه‌ى خۆى ،
كه‌چى میلله‌ت تاكو ئیَسته‌ش ده‌ركى به‌و رِاستیه نه‌كردوه ، بۆیه
هیچ كات نه‌یتوانیوه وه‌كو پیَویست كیَشه‌كان چاره‌سه‌ربكات یان به‌لاى
چاره‌سه‌رى كیَشه‌كانه‌وه بچیَت ، كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌ى ئیَسته‌ش ئه‌و
كیَشه گه‌وره‌ى كه‌به‌ره‌و رِوى به‌شیَكى گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه كیَشه‌ى
نزمبونى رِه‌وشته ، هه‌رله‌به‌ر نزمبونى رِه‌وشته شه‌پۆلى گله‌یى و
رِه‌خنه‌و ناعه‌داله‌تى و دزى و رِاورِوت له‌كۆمه‌ڵگا سه‌ر هه‌ڵده‌دات
، كه‌گومانى تیانییه هۆكارى به‌د رِه‌وشتى له‌ململانیَیه سیاسیى و سه‌ربازی
و ئابورى یه‌كانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات ، بۆیه ده‌بیَت ئه‌و رِاستیه
بزانین ئه‌وانه‌ى هۆكارى به‌رپابوونى به‌ربه‌لاَوى كیَشه رِه‌وشتیه‌كانن
، هه‌رگیز كیَشه رِه‌وشتیه‌كان به‌وان چاره‌سه‌ر ناكریَت ، چونكه ئه‌وان
پاش ئه‌و هه‌موو مه‌ینه‌تیه‌ى به‌سه‌رمیلله‌ته‌كه‌مان داهات ئینجا تاكو
ئیَسته‌ش وه‌كو مرۆڤ رِیَزو به‌ها بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا دانانیَن ، به‌ڵكو
درِنده ئاسا مافى هه‌رچى كه‌سى له‌خۆیان دوربیَت ده‌یخۆن ، كه‌واته
ئه‌وپه‌رِى ناحاڵى بوون نییه به‌ته‌ماى سیاسه‌تبازه بیَبه‌رو پشته‌كان
بین چاره‌سه‌رى كیَشه‌ى رِه‌وشتمان بۆ بكه‌ن ، له‌كاتیَكدا سیاسه‌تكردن
له‌ولاَتى ئیَمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وه‌ك گلۆره‌به‌نى له‌درِك
ئاڵۆسكاو وایه‌و ئه‌وه‌ى پۆستاڵى له‌پىَ نه‌بیَت تواناى له‌درِك كردنه‌وه‌ى
سه‌ره‌داوه‌كانى نییه ، چونكه گلۆره داوه‌كه له‌میَژا له‌هه‌ردوو
سه‌ریه‌وه‌و له‌درِكه‌كان ئالاَوه ، میلله‌تی غه‌ریبه‌ش واحاڵى بووه
كه‌به‌رهه‌ڵستكار دروست بووه‌و پۆستاڵى سه‌ربازى له‌پیَكردوه‌و به‌ناو
درِكه‌كان ده‌كه‌ویَت بۆ خرِكردنه‌وه‌ى گلۆره‌كه‌و تاكو مافورى كاشى پیَ
دروست بكات و له‌به‌ر پیَى ئه‌م چینه به‌شخوراوه‌ى میلله‌ت رِایبخات ،
ئاى چه‌نده میلله‌ت بیَئاگاو ناحاڵیه له‌وه‌ى كه‌ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌به‌رهه‌ڵستكارى
ده‌زانیَت له‌رِاستیدا به‌رهه‌ڵستكارى رِاسته‌قینه‌ى پۆستاڵ له‌پىَ هه‌ر
بوونیشى نییه ، كه‌ئه‌و توانایه‌ى هه‌بیَت به‌ناو درِكه چرِو پرِه‌كان
بكه‌ویَت بۆ گرتنه ده‌ستى سه‌ره داوه‌كه ، ئاخرخۆ بوونه به‌رهه‌ڵستكاریش
ئه‌وه‌نده ئاساننییه تاكو بتوانیت ده‌ست بۆ سه‌ره‌داوه ئاڵۆسكاوه‌كه
به‌ریَت كه‌له‌بنه‌رِتدا ده‌سه‌لاَت ئاڵۆسكاندبیَتى.
له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سكه‌وتى به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سى و حزبیه‌كان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى
به‌شیَكى میلله‌تیش هه‌رله‌و ئاڵۆسكانه‌دایه‌و باشترین هه‌له‌یشه بۆ
گیرفان پرِكردن و عه‌نته‌ریات و خۆبه‌گه‌وره زانین و فریودانى میلله‌تى
بیَئاگاش ، ئه‌ى هه‌ربه‌هۆى ئه‌و فریودانه شه‌یتانیه‌یه نییه ده‌بینین
زۆرینه‌ى زۆرى تاكه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگامان به‌گشتى و تاكه به‌ناو
سیاسیه نویَخوازه‌كان به‌تایبه‌تى لنگه‌و قوچ له‌سیاسه‌ت و جه‌وهه‌رى
كیَشه‌كان حاڵى بوونه‌و هه‌رله‌به‌ر ئه‌و به‌هه‌ڵه حاڵى بوونه‌شه زو
ده‌بنه نیَچیرى سه‌ركرده‌كان و به‌نه‌زمى خۆپه‌رستانه‌ى سه‌ركرده
سیاسیه‌كان هه‌ڵده‌په‌رِن و بیَئاگان له‌وه‌ى بزانن میلله‌ت چ نه‌زم و
چ جۆره ئاوازیَك ده‌خوازى و كىَ ده‌زانیَت ئه‌م ئاوازه بژه‌نىَ كه‌میلله‌ت
هیَوربكاته‌وه له‌و نائارامى و رِه‌ش بینی و سه‌رگه‌ردانیه‌ى تیَى كه‌وتوه
رِزگارى بكات ،
ئایا به‌رِاستى به‌شیَكى میلله‌تى ئیَمه سه‌رگه‌ردانه؟ به‌ڵىَ سه‌رگه‌ردانه
له‌بیابانى سیاسه‌تكردن و نه‌زانین له‌جیاوازى چاره‌سه‌رى كیَشه رِه‌وشتى
و سیاسیه‌كاندا ، له‌به‌رئه‌وه‌ى میلله‌تى كورد تاكوئیَستاش هه‌ستى نه‌كردوه‌و
نازانى كیَشه گه‌وره‌و جه‌رگ برِه‌كه‌ى چیه؟ بۆیه میلله‌ت واده‌زانى
به‌هه‌بوونى لایه‌نیَك یان گروپیَك كه‌بانگه‌شه‌ى به‌رهه‌ڵستكارى ده‌كات
، ته‌واو به‌رهه‌ڵستكاره له‌كاتیَكدا ئه‌و گروپ و لایه‌نه له‌رِوى
رِه‌وشته‌وه هه‌مان كۆپى ده‌سه‌لاَتن و ده‌ستیشیان به‌خۆیَنى رِۆڵه‌كانى
میلله‌تیش سوربوه ، كه‌واته ده‌ستى سورى خویَناوى كه‌ى خیَرى پیَوه‌یه
بۆ میلله‌ت ؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌كه ده‌ستیان به‌تایت و سابون
شوشتوه‌و خویَنى لیَچۆرِاوه بۆیه بۆته جیَگاى ئومیَد ؟
ئه‌ى نه‌مان بینى یه‌كیَتى و پارتى چۆن به‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ته له‌یه‌كچوه‌یان
په‌له‌مارى یه‌كیاندا به‌و مه‌به‌سته‌ى ئاسه‌واری یه‌كترى نه‌هیَلن ،
به‌لاَم چونكه ته‌نیا له‌رِوى بیرى ته‌سكى حزبى و گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌لاَت
دژبه‌یه‌ك بوون و له‌بنه‌رِه‌تى رِه‌وشتیانه‌وه له‌یه‌ك نزیك بوون
بۆیه له‌دواى به‌كوشتدانى ئه‌و هه‌موو گه‌نجه ئازیزه‌ى گه‌له‌كه‌مان
، ئینجا ده‌بینین بونه‌ته هاوپه‌یمانى ستراتیژى یه‌كترو یه‌كیَتیش
تازه به‌تازه ده‌ستى كردوه به‌مه‌تح و سه‌ناى پارتى و بارزانى و
خودى تاله‌بانیش كه‌له‌زۆربه‌ى شه‌رِه‌كانى دژى پارتى خۆى سه‌ركردایه‌تى
شه‌رِه‌كانى ده‌كرد ، كه‌چى ئیَستا باسى شاگه‌شكه‌یى خۆى ده‌كات كه‌كاتى
خۆى له‌مۆسكۆ مه‌لا مسته‌فاى بینیوه ، ئه‌م به‌سه‌رهات و سه‌رگه‌ردانییه‌ى
یه‌كیَتى به‌رانبه‌ر پارتى ده‌رس و په‌ندى زۆر گه‌وره‌ن گه‌ر بزانین ،
بۆیه پیَویسته بیركه‌ینه‌وه‌و بزانین كه‌هه‌رگیز لایه‌نه كۆپیه‌كان
تواناى به‌رهه‌ڵستكار بوونیان نییه.
ئه‌رىَ به‌رهه‌ڵستكاربوون به‌رانبه‌ر به‌كامه هیَزو لایه‌ن؟ بیَگومان
هیَزى گه‌وره‌و كاریگه‌ر له‌گۆرِه‌پانه‌كه به‌پله‌ى یه‌كه‌م پارتیه ،
كه‌واته گه‌ر لایه‌نى به‌رهه‌ڵستكار هه‌یه ، ئه‌وه پیَویسته بیَته
به‌رانبه‌ر پارتى ئه‌و پارتیه‌ى به‌هیَزى چه‌كدارو به‌نه‌خشه‌و پلانى
سیاسى و هه‌واڵگرى تیَك ناشكیَت ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَتى پیَ
لاواز ده‌كریَت ته‌نیا په‌روه‌رده‌ى رِه‌وشته ، بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ى
خه‌ڵكى و هه‌تا خه‌ڵكانى نزیك ده‌سه‌لاَتیش نارِازى و گله‌ییان ته‌نیا
له‌رِه‌وشتى خراپى ده‌زگاى رِاگه‌یاندن و زۆریَك له‌به‌ر پرسه‌كانی ده‌سه‌لاَته
، كه‌واته لایه‌نیَك كه‌خۆى رِه‌وشتى رِاگه‌یاندن و به‌رپرسه‌كانى له‌خوار
هاوشیَوه‌ى رِه‌وشتى رِاگه‌یاندن و به‌رپرسه‌كانى ده‌سه‌لاَت بیَت ، ئه‌وه
هه‌رگیز ناتوانیَت تۆزیش له‌قه‌دو بالاَى ده‌سه‌لاَت بته‌كیَنى چ جاى
به‌چۆكدادانى ده‌سه‌لاَت ، بۆیه ده‌بیَت له‌وه دڵنیابین هیچ حزب و
لایه‌ن و هیَزیَكى عه‌لمانى په‌روه‌رده نه‌بوو به‌ده‌ست و ده‌م پاكى
ناتوانیَت ببیَته به‌رهه‌ڵستكاریَك كه‌تواناى زه‌فه‌ربردنى هه‌بیَت بۆ
تیَكدانى نه‌خشه‌و برِیارى ده‌سه‌لاَت و ئاراسته‌ى خۆفه‌رِزكردنى ده‌سه‌لاَت
خواربكاته‌وه ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى تواناى به‌ربه‌ست دروستكردنى له‌به‌رده‌م
ئارسته‌كانى ده‌سه‌لاَتى هه‌یه ، ئه‌وه ته‌نیا حزبیَكى مه‌ده‌نیه كه‌به‌هۆى
په‌روه‌رده‌كردنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاو به‌ئاگا هیَنانه‌وه‌ى تاكه‌كانى
كۆمه‌ڵگا له‌رِوى رِه‌وشت به‌رزى و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌وه ده‌توانیَت
وه‌ك ئاگرى بنكاو به‌دریَژا جه‌ماوه‌ریَكى پاك و پوخت دروست بكات دژى
ده‌سه‌لاَت ، بۆیه‌ش ده‌بینین زۆر جاریش له‌كاتى ده‌رفه‌ت هه‌بوونیش ده‌سه‌لاَت
ده‌یه‌وىَ رِوبارى ئاوى ده‌سه‌لاَتى به‌ره‌و كوژانه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى
بنكایه ببات، چونكه ده‌سه‌لاَتیش باش ده‌زانیَت ته‌نیا به‌په‌روه‌رده‌ى
ده‌ست و ده‌م پاكى ده‌توانریَت زه‌فه‌رى پیَببریَت و جه‌ماوه‌رى لیَ
دوربخریَته‌وه ، به‌لاَم گرنگه جه‌ماوه‌ریش به‌چاوى خۆى هه‌موو كه‌سه
به‌د رِه‌وشته‌كان و رِه‌وشت به‌رزه‌كان ببینیَت له‌ناو هه‌موو
پیَكهاته‌كانى ده‌سه‌لاَتدارانى كوردستان ، هه‌ربۆیه‌ش جگه له‌به‌رهه‌ڵستكارى
له‌به‌د رِه‌وشتى كۆمه‌ڵگا هیچ به‌رهه‌ڵستكاریه‌كى وشكى سیاسى
ناتوانیَت به‌قه‌د ته‌ڵه موه‌ك سودو قانجاز به‌میلله‌ت بگه‌یه‌نیَت ،
به‌ڵكو زه‌ره‌رو زیانى گه‌وره‌ش به‌میلله‌ت ده‌گه‌یه‌نىَ چونكه میلله‌ت
ده‌ست خه‌رِۆى خۆهه‌ڵكیَشان و به‌ڵیَنه درۆینه‌كانى خۆى ده‌كات كه‌ئه‌وه‌ش
ده‌بیَته هۆكارى بنه‌رِه‌تى بۆ بیَ هیوا كردنى میلله‌ت له‌هه‌بوونى به‌رهه‌ڵستكارى
رِاسته‌قینه‌و ته‌مه‌ن دریَژى ئه‌و ده‌سه‌لاَته چه‌سپیوه‌ى كه‌هه‌یه
، بۆیه پیَویسته میلله‌ت به‌خۆی دا بچیَته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى په‌ند له‌و
خۆشباورِى و ساویلكه‌یى خۆى وه‌رگریَت تاكو جاریَكى تر به‌به‌ڵیَنى
درۆین و خۆهه‌ڵكیَشانى به‌د رِه‌وشته‌كان باورِ نه‌كات ، كه‌تۆسقالیَكیش
رِه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى میلله‌ت ناكه‌ن .
ary_esmail@yahoo.com
|