٧\١\٢٠٢٤
به‌خۆژییایه‌تی
بـاهـۆز
شیعر له
سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا.

نەژاد عەزیز سورمێ
''لێم ده‌پرسی خۆشه‌ویستی
چی لێ هات؟
پێت ده‌ڵێم:
شتێكم به‌بیر نه‌ماوه…
وێڕای ئه‌وه‌ش تێده‌گه‌م مه‌به‌ستت چیه؟
ئه‌من دێمت ده‌ناسم و
تا هه‌تایێ له‌بیری ناكه‌م
له‌وه‌ش زیاتری لێ ده‌زانم
چون جارێك ماچم كردووه''. (برێخت).
ئاسمانێكی به‌تاڵ و زه‌مینێكی به‌ژاوه‌ژاو و له‌ناوخۆیدا خوول خواردوو…
سته‌می سته‌مكاران ، به‌رگرتن له ڕووباری نوورانیی… چه‌شه‌ی به‌رز و
پڕۆژه‌ی دادوه‌ری و دادخوازی له‌سنووری مه‌مله‌كه‌تی
بهرژهوهندییهكاندا..
باهۆزی هاوسهنگیهێن ، به‌ناو نهالی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێ…
ده‌ڵێن ئیتر باوی شیعر نه‌ما ؛ سه‌رده‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و
پێشڕه‌فته تیژڕۆكانییهتی… شارستانییه‌تی نوێ هه‌موو ئاره‌زووه چه‌پێنراوه‌كان
به‌ڕه‌ڵا ده‌كا… ئه‌وه‌ی دوێنێ ده‌گوترا ؛ مرۆڤ بۆ ئه‌وه هاتووه
مرۆڤییه‌تی خۆی بناسێ و هه‌ستی پێ بكا… ئه‌مڕۆ به بێخه‌به‌ری له ده‌وروبه‌ر
، به ساویلكه‌یی له تێڕامان به‌واتا و مانایه‌ك گۆڕاوه ، نزیك له‌سه‌ودای
بازاڕ و دوور له دره‌وشانه‌وه‌ی شارستانییه‌ت:
چه‌ندی ته‌كنه‌لۆژیا و ده‌رهاوێشته‌كانی به‌رزتر بفڕن ، ته‌نیا دیوێكی
ئه‌و شارستانییه‌ته ده‌رده‌بڕن… دیوه‌كه‌ی تر هه‌میشه له‌و پێویستییه
ده‌روونی و ویژدانییانه‌ی مرۆڤدا كۆده‌بێته‌وه ؛ له‌وه‌ی ده‌چێته‌وه
ناو چالاكیه ڕۆحییه‌كانی ، كه هه‌ر له‌دێری دێرینه‌وه شیعر سیله‌ی
ڕووگه‌كانی بووه…
ڕووپێوی ڕاستبێژی و مێژووی سرووش و ئه‌و قۆناخ و ڕۆژگارانه بووه كه
مرۆڤ سه‌ره‌ڕای گیرخواردنی له‌بۆشاییه بێ ئامانجه‌كان ، لهشایانترین
ساتی ته‌مه‌نیدا خۆی تیا بینیوه‌ته‌وه و هیوا و گه‌شبینی داوه‌تێ…
سه‌یر ده‌بێ هه‌بن شارستانییه‌تی نوێ به‌ته‌نیا چاوێك ببینن ، كه خودی
ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له پێكه‌وه‌نان و دروست كردنیدا هه‌بووه به‌و ئهوپهڕگیرییهی
باس ناكه‌ن و هه‌میشه تێیدا ده‌هێڵنه‌وه ، به‌و واتایه‌ی ئه‌گه‌ر
مرۆڤیش واز له‌خۆی بێنێ ، مرۆڤایه‌تی ده‌ست به‌خۆیدا شۆڕ ناكاته‌وه و
واز له‌خۆی ناهێنێ…
گه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا كه ڕوویه‌كی هاوكێشه‌كه له ژیانی ئاده‌مزاددا پێك
دێنێ له پڕۆسه‌یه‌كی به‌ره‌وپێشچوونی مێژوو نه‌دیده‌دا بێ ، سه‌یر ده‌بێ
ڕووه‌كه‌ی تری به دواكه‌وتوویی بمێنێته‌وه…
ئامار ده‌دوێن… با ڕوو له ئاماران بكه‌ین… له ئه‌ورووپا و وڵاتانی
پێشكه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایش گه‌ڕێ كه كهلهپوورێكیان له‌م بواره‌دا
هه‌یه… تۆ وه‌ره وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا… ئاماره‌كانی چه‌ند ساڵی
پێشووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن: له پاڵ ده‌یان ده‌زگای
تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعر، نزیكی (هه‌زار) گۆڤاری هه‌فتانه و
مانگانه و وه‌رزی تایبه‌ت به‌شیعر چاپ و بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مه كه‌مبینی نییه له ئاست هێزی به‌هێزی ته‌كنه‌لۆژیا ، له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
شیعریش نییه ؛ كه بێگومان له ڕوانین و جیهانبینیه‌كانی ئێمه
باڵاتره… به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكه له‌لابردنی تۆز و غوباری سه‌ر
نگین..
له‌باوه‌شگرتنی باهۆزه تۆراوه‌كانی ڕۆح و هه‌ستكردن بهساوه درهوشاوهكانییهتی،
كه هه‌میشه (خوێ)ی هه‌موو ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بووه...
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|