په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٦\٢٠١٢

بە خۆپیشاندانی نارەزایەتی رەوەندی کوردی لە بەریتانیا پەیوەست بن!


نا بۆ گێڕانەوەی بەزۆری ١٢٠٠ پەنابەر لە هۆڵەنداوە بۆ بەغدا.


رۆژی: پێنجشەمە ١٤\٦\٢٠١٢
کاتژمێر: ١ی پاشنیوەرۆ تا ٣ی پاشنیوەرۆ
ناونیشان: بەردەم باڵۆێزخانەی هۆڵەندا - لە لەندەن

 38 Hyde park Gate

London SW7 5DP
نزیکتری ئیستگای قیتاری: High street Kensington,Gloucester Road station

بەپی ئەو زانیارییانەی لە ریگای فیدراسیۆنی پەنابەرانەوە پێمان گەیشتوە، حکومەتی هۆڵەندا پیلانی ئەوەی ھەیە ١٢٠٠ پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە زۆرە ملی دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا بکاتەوە.بەو پییە مەلەفی ئەو پەنابەرانە راگیراوە تا ١٥-٦ -٢٠١٢وەفدی حکومەتی عێراقی سەردانی هۆڵەندا دەکات.

ئەم ھەنگاوە نامەسولانەیە لە کاتیکدا یە کە ئەم پەنابەرانە چەندین ساڵە ژیانیانی خۆیان مناڵوخێزانەکانیان دامەزراندوە تەنانەت بەشێک لەم پەنابەرانە بروانامەیان بە دەستھێناوە بەڵام ھەرەشە لە بەزۆرناردنەوەیان خەریکە شیرازی ژیانو داھاتووی دەیان خێزان بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات.

ئێمە کۆمەلێک رێکخراو مەڵبەندو کۆمەڵەی کوردیو عێراقی لە بەریتانیا لە ڕوانگەی بەرپرسیارتیمانەوە لە پێناو بەرگری لەمافی نێشتەجێبوونو دژ بە بەزۆرناردنەوەی پەنابەران. خۆپێشاندانی نارەزایەتی لە لەندەن رادەگەیەنیین .ئەم خۆپیشاندانە شان بە شانی ئاکسیۆنی نارەزایەتی پەنابەرانە لە دانھاخ کە لە ھامان رۆژدا بەرپا دەکرێت.

داواکاریەکانمان روو بە حکومەتی هۆڵەندا:

١. راگرتنی بریاری بەزۆر ناردنەوەی ئەو ١٢٠٠ پەنابەرە.
٢. تازەکردنەوەی ئیقامەکانیان و دانی مافی نیشتەجێبوون.

بانگەوازی سەرجەم رەوەندی کوردیو نۆێنەرانی رێکخراوە کۆمەڵەو مەڵبەندو لایەنە سیاسەیکان دەکەین بۆ چەند ساتێک لەگەڵماندا بەشداریو پشتیوانیی بکەن لە خواستەکانی پەنابەران تا دەرگا بە رووی ئایندەیەکی ئارام و خۆشگوزەراندا دەکاتەوە بۆ داھاتووی پەنابەران.

بۆ زانیاریی لەسەر ئەم خۆپیشاندانەی بەریتانیا پەیوەندیی بکەن بە: ئاسۆ گۆران بە ژمارەی :٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ یان فەرھاد مارف بە ژمارەی ٠٧٧٤٦٣٧٥٨١١، یان گۆنا سەعید بە ژمارەی: ٠٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨ یان فوئاد سەلام بە ژمارەی ٠٧٩١٢٧٥٨٦٧٣

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک