٢٨\١\٢٠١١
ساتیره هه‌واڵ:
به‌خشینی خه‌ڵاتی
په‌کو له خاوێنیت بۆ ساڵی ٢٠١١.

سه‌ردار عه‌بدوڵا
یه‌که‌م هه‌واڵ:
کۆمیته‌ی ئامادده‌کاری خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی نیشتیمانی (په‌کوو له
خاوێنیت)، له ڕێوڕه‌سمێکی شایسته و پڕشکۆداردا بڕیاری دا که خه‌ڵاتی
ئه‌مساڵی ببه‌خشێته یه‌کێک له عیاده‌کانی پزیشکی سۆنه‌ر له جاده‌ی
ئۆرزدی شاری سلێمانی.
دیاریکردنی عیاده‌ی ناوبراو بۆ ئه‌م خه‌ڵاته له‌پاشی بڵاوبوونه‌وه و
دزه‌کردنی هه‌واڵێک دێت، که گوایه عیاده‌ی ناوبراو پاش پلانێکی تۆکمه
و له‌شکاننه‌هاتوو هه‌ستاوه به گۆڕنی به‌رگی پشتی قه‌ره‌وێله تاقانه‌که‌ی
نێو عیاده‌که‌یان.
ژماره بڕی نێو عیاده‌کله له کۆنگره‌یه‌کی ڕوژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند
که بیرۆکه‌ی گۆڕینی ئه‌و به‌رگه پشتییه هه‌روا له خۆڕایی نه‌هاتووه،
چونکه وه‌ک ئاشکرایه که ئه‌و پرۆژه‌یه پێویستی به ته‌رخانکردنی
کاتێکی زۆر و دابینکردنی بودجه‌ی تایبه‌ته. هه‌ره‌وه‌ها ئه‌م بڕیاره ی
به بڕیارێکی مێژویی، نیشتمانی و دڵ پڕ له‌سه‌خاواتی وه‌سف کرد.
پاشان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه‌ش کرایه‌وه که سه‌ره‌تا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌م پڕۆژه‌یه داواکاری هاوکاری له ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کان نه‌کراوه، به‌ڵام
ئه‌و ده‌زگایانه به ئه‌رکی نیشتمانی خۆیان هه‌ستاون و گوژمه‌یه‌ک له
دولایان له ژێرده‌رگاوه بۆ هه‌ڵاونه‌ته ژورێ.
هه‌ره‌ها له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا، بۆچوونێکی تر خرایه به‌ر
دیده‌ی ئامادده‌بوانی ناوخۆ و بیانی، که گۆڕینی ئه‌و به‌رگه پشتییه
ته‌نیا و ته‌نیا به هۆی بۆن و ڕیحه‌که‌یه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو دوای
هێلنج و قوڵپی ڕشانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌کان بووه، به‌تایبه‌ت چه‌ند ژنێکی
سکپڕ که وه‌ختبووه منداڵه‌کانیان له‌باربچێ.
لیژنه‌ی ئامادده‌کاره ی خه‌ڵاتی ناوبراو، موسته‌حه‌قی عیاده‌ی
ناوبراویی بۆ که‌ناڵه عه‌رزی و عاسمانیه‌کان ڕوونکرده‌وه، که بڕیاره‌که‌یان
پاشی وه‌رگرتنی شه‌ریحه‌یه‌ک له قوماشی به‌رگه پشتییه‌که و فه‌حسی
موخته‌به‌ری و تۆژینه زانستی ته‌واو بووه.
پاشی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتووه، که قوماشی به‌رگه پشتییه‌که، به
هۆی چڵک و چه‌وری سه‌ره‌وه پێکهاته‌ی لۆکه‌ییه‌که‌ی خۆی گۆڕێیوه بۆ
پێکهاته‌یه‌کی نایلۆنی و مه‌تاتی که له دڕان و پووان پاراستوویه‌تی.
هه‌روه‌ها پاش لابردنی چه‌ندین تۆێژاڵی چه‌وری توانرا بگه‌نه چینی مام
ناوه‌نجی تۆیژاڵه چه‌ورییه‌کان، به‌مه‌ش توانرا مێژووی درووست‌کردنی به‌رگه‌پشتییه‌که
دیاری بکرێت که ده‌کاته چه‌ند ساڵیکی پێش ڕاپه‌ڕین.
له کۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا، ئاماژه به‌وه کرا که خه‌ڵاتی ساڵی
داهاتوو بدرێته یه‌کێک له دکتۆره‌کنی ته‌جمیلی لووت، به هۆی شه‌ڕه
پشیله‌ی دوای داخستنی عیاده‌کان له‌سه‌ر پارچه گۆشتی فڕێدرا و له‌ته
لووتی بڕاوی دوای ته‌جمیل.
دووه‌م هه‌واڵ:
سه‌ه‌باره‌ت به قبووڵ نه‌بوونی دوو جار نوێژه‌به‌بارانێێ بناری چیای
ئه‌زمه‌ری له‌سلێمانی، ده‌رکه‌وت هۆکه‌ی هه‌ڵه له هه‌ڵبژاردنی شوێنی
نوێژه‌که بووه که بناری چیای ئه‌زمه‌ڕه، ڕاسته ئه‌م شوێنه له
ڕووی هه‌ڵکه‌وتی جوگرافیاییه‌وه به‌رزو بێ عه‌یب و عاره و شه‌ه‌به‌که
تێیدا فوله. به‌ڵام ئه‌م بناره له ڕۆژانی هه‌ینیدا ئه‌وه‌نده‌ی
بارانی په‌ڵه‌یه‌ک مه‌شروباتی ڕۆحی تێدا ده‌خورێته‌وه، به‌پێی تۆژینه‌وه
شه‌فه‌هییه‌کانی پسپۆڕه‌کان له کاروباری چالاکییه‌کانی ڕۆژانی هه‌ینی
ئه‌زمه‌ڕدا، ئه‌گه‌ری بارینی بیره و راکییه‌کی به‌تاو هه‌بوو له
کاتی گیرابوونی دوعای نوێژه به‌بارانیه‌که‌دا.
سێیه‌م هه‌واڵ:
سه‌باره‌ت به ته‌قیینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی شاری ستۆکهۆڵم له سوید، ده‌رکه‌وت
که پۆلیس و ده‌زگاکانی هه‌واڵگری سوید سه‌ره‌ڕای هاوکاری وڵاتانی ئه‌وروپی،
نه‌یانتوننیه‌وه بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێکی ته‌واو و درووست له‌سه‌ر
کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر خۆکوژه‌که، به‌ڵام خوتبه‌ی نوێژی
جوعمه‌ی یه‌کێ له مزگه‌وته‌کانی پایته‌ختی هه‌رێمی خۆمان، پاش ئه‌وه‌ی
کاره‌که‌ی پرتستۆکرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕایگه‌یاند که دیاره خۆکوژه‌که
ئه‌وه کاری یه‌که‌مجاری نه‌بووه.
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا
|