به‌خشیشی نێچیرڤان
بارزانی گه‌نجانی ئه‌فغانیشی گرته‌وه.

شوان سدیق
به‌پێی هه‌واڵه جیاجیاکان که له‌زاری یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی
کوردستانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی پێشووی
حکومه‌تی هه‌رێم، هاوکاری مادیی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌فغانستانی
کردووه، به‌ڵام بڕه پاره‌که به ئاشکرا نه‌زانراوه، هاریکاری سه‌رۆکی
پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ لاوانی تۆپی پێی ئه‌فغانستان له دوای
ئه‌وه‌دێت، که له کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو بۆیاریکردنی کۆمه‌ڵه‌ی
سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی لاوانی ئاسیا تیپی تۆپی پێی لاوانی ئه‌فغانستانیش
سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان کردبوو.
لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نییه بۆچی نێچیرڤان بارزانی یارمه‌تی
لاوانی ئه‌فغانی کردووه، یان به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌مه به‌هه‌نددانی سامانی
کۆمه‌ڵگا بێت نه‌خێر، لام وایه هاوکاریکردنی سه‌رۆکی پێشووی حکومه‌ت
بۆ لاوانی ئه‌فغانستان خۆی له خۆیدا کارێکی باش بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌یان
جار هاوکاری گۆرانبێژانی "عه‌ره‌ب و فارس" کرابێت، له‌گه‌ڵ که‌سانی
هونه‌رمه‌ند و فیلم ساز و رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌بی و هتد، ئه‌وا به‌بۆچوونی
من هیچیان جێگای ئه‌م هاوکاریکردنه‌ی لاوانی ئه‌فغانی ناگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر
به‌ته‌واوی به‌ده‌ستیان بگات!!
هه‌رچه‌نده نازانرێت ئه‌م هاوکارییانه‌ی نێچیرڤان بارزانی یاخوود به‌رپرسانی
تری کورد، بۆ خه‌ڵکی غه‌یره کورد، تاچه‌ند کاریگه‌ری ئیجابیانه‌یان ده‌بێت،
بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میلله‌تی کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرکه‌من ئه‌و
وڵات و کۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ت و که‌سانه‌ی دانی خێر به‌مافه ڕه‌واکانی
گه‌لی کورددا ده‌نێن و له‌کاتی ته‌نگانه‌دا هه‌ڵوێستێکی پۆزه‌تێڤانه‌یان
هه‌بێت، بۆیه نه ئه‌وکه‌سانه‌ی فیلم ساز ئاماده‌ن، وێنه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی
کوردستان نیشانی ده‌ره‌وه بده‌ن و نه‌ئه‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌ب
یاخوود فارسانه‌ی که گۆرانی بێژه‌ن و ئاماده‌ن گۆرانییه‌ک به‌سه‌ر
کورددا هه‌ڵبده‌ن، ئه‌گه‌ر گۆرانیش بڵێن ئه‌وا بۆ بواره‌که‌ی خۆیانه و
له‌ڕووی په‌یداکردنی گوێگریانه‌وه‌یه، به‌ڵکو هاوکاری گه‌نجه ئه‌فغانییه‌کان
وه‌ک ئه‌وانی ترنه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی ئه‌فغانی و کۆمه‌ڵگه‌کانیان
هاوشێوه‌ی میلله‌تی کورد ده‌یان ساڵه قوربانی نه‌ریتی کۆنه‌په‌ره‌ستانه
و سیسیتمی شومی ئه‌حزابی توندڕه‌وانه‌ی ئیسلامی و داگیرکاری ئه‌مریکان.
به‌هه‌رحاڵ هاوکاریکردن و به‌خشینه‌وه‌ی پاره به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی
که‌ڕووله کوردستان ده‌که‌ن، پرسیاری ئه‌وه دێنێتـه ئاراوه ئایا که‌سانێک
نین که خه‌ڵکی کوردستان بن و ئه‌مڕۆ پێویستیان به‌هاوکاریی نه‌بێت؟
یان چینه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه هه‌ر له منداڵه‌وه بگره بۆ ئافره‌تان
و لاوان و به‌ساڵاچووان که‌سیان تێدا نییه پێویستی به‌هاوکاری مادیی
یاخوود پشتگیرکردن نه‌بێت؟، بێگومان زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی پێویستیان به
پاڵپشتی داراییه، یان نه‌خۆشییه‌کی درێژ خایه‌ن یان هه‌یه و
پێویستیان به هاوکاری و پاڵپشتی دارایییه بۆ رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ی
وڵات و چاره‌سه‌رکردنییان.
خۆئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیش له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زۆر هاوکاریی کرابن،
له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، بۆچوونه ده‌ره‌وه و چاره‌سه‌رکردنی
کێشه جۆراو جۆره‌کانیان، ئه‌وا هه‌زاران که‌سی کورد له ماڵه کورده‌کانی
باکور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان، که له ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته
سه‌رکوتکه‌ره‌کانی سوریا و ئێران و تورکیاوه هه‌ڵاتوون و هانایان بۆ
ئه‌م به‌شه باشوره‌ی کوردستان هێناوه، ئه‌وان ئێستا سه‌د قات له‌و که‌سانه‌ی
که حکومه‌تی هه‌رێم به‌خشیشیان پێ ده‌دات، پێویستیان به ئاوڕلێدانه‌وه‌یه،
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستاش نه‌ک ئیشی بۆ نه‌کردون، به‌ڵکو به‌هیچ
جۆرێک نه‌یتوانیوه ئاوڕ له کوردێک له‌وانه بداته‌وه، له که‌مپه‌کانی
کاوه و دێگه‌ڵه و کۆیه و ناوچه سنوورییه‌کانی تری کوردستانن و
بزانرێت ئه‌وان چی‌یان پێویسته که رێژه‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی سڤیلی
کوردی لێ نیشته‌جێیه و به‌هۆکاری ته‌عزیب و کورد بوونه‌وه رێگای
ئاواره‌ییان هه‌ڵبژاردووه. یان خه‌ڵکی که‌رکوک دانیشتوانی ئه‌وشاره
ئێستا زۆرێکیان له ئارێشه‌ی جۆراوجۆری ژیاندان و پێویستیان به‌ئاوڕلێدانه‌وه
هه‌یه له دوای چه‌ندین ساڵ له‌بوونی نوێنه‌رانی کورد له‌و شاره له‌به‌رئه‌وه‌ی
پارتی و یه‌کێتی هه‌وڵی به‌حیزبکردنی خه‌ڵکیان داوه، نه‌یانتوانیوه
هیچ کارێک بۆ خه‌ڵکی ئه‌و شاره بکه‌ن، باشه پرسیار ئه‌وه‌یه
ئاوڕدانه‌وه له خه‌ڵکی که‌رکوک باشتره یاخوود هاوکاریی ماددی که‌سانێکی
تر بکێرت؟. مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌نییه که سێکی ناسیۆنالیست یاخوود نه‌ته‌وه‌په‌رستبم
به‌وه‌ی که نابێت ده‌ستی هاوریکاری دێژبکرێت بۆ هیچ که‌سێک به‌پێچه‌وانه‌وه،
به‌ڵام ده‌بێت حاڵی خۆیشمان بزانین چونکه کورد یان خه‌ڵکی کوردستان
تاهه‌نووکه‌ش له ژێر پرسیار و تێڕوانینی ئه‌وه‌دایه ئایا مسته‌قبه‌لی
ئه‌م هه‌رێمه به‌کوێ ده‌گات؟ تۆ بڵێی جگه له کورد بۆ کورد ئێمه
دۆستی ترمان هه‌بێت و بتوانین پشتی پێببه‌ستین. یان ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌مڕۆ
له ژێر ناوی ئاواره و بێبه‌شکراو له مافه‌کانی خۆیان و پشتگوێخراون
تۆ بڵێیت، له ته‌نگانه‌دا هه‌ڵوێستیان وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌بێت که
پاره‌یان بۆ ده‌رژێت، دوتار پشتت لیی ده‌که‌ن، جێگای باوه‌ڕنییه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا ته‌نیا کورده‌کان به‌هانای یه‌کتره‌وه دێن!!
|