به‌ختیار
عه‌لی له‌نیَوان(سوڵتان هاشم)و(نازم گزاردا)!
سه‌لام عه‌بدوڵا
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كه له هه‌موو بواریَكدا ره‌نگده‌داته‌وه‌و یه‌كیَك
له‌وانه بوارى بیروبۆچوون: رۆژنامه‌ی (هاولاتی) له 5/12/2007،
وتاریَكی به‌ختیار عه‌لی به‌ناوی(له‌نیَوان شتاوڤنبیَرگ و
ئایشماندا)بڵاوكرد.
گه‌رچی به‌ختیار ئه‌م جاره‌ش به‌خت یاری نه‌بوو و له‌بری ئه‌وه‌ی
بنووسیَ فۆن شتاوفنبیَرگ(Von Staufenberg)، وه‌ك سه‌ددان هه‌ڵه‌ی تری،
نووسیویه‌تی (ڤۆن شتاوڤنبیَرگ- یه‌كیَك تازه فیَری ئه‌ڵمانی بیَت، ئه‌و
هه‌ڵه‌یه ناكا، به‌ڵام چی بڵیَم براده‌ره‌كه‌مان فه‌یله‌سوف و
رۆشنبیره. هه‌ڵه‌ی ئابروبه‌ره‌ی تری به‌ختیار ئه‌وه‌یه ده‌نووسیَ(بزووتنه‌وه‌ی
سۆسیال ناسیونالیست)، به‌ڵام ناوه درووسته‌كه‌ی(بزووتنه‌وه‌ی ناسیونال
سۆسیالیست)ه؛ (كۆدیتا) هه‌ڵه‌یه و درووستكه‌ی(كوده‌تا)یه؛ (شۆڤیَر)هه‌ڵه‌یه
و درووسته‌كه‌ی(شوفیَر)ه....
به‌ختیار له‌به‌راوركردنی نیَوان فۆن شتاوفنبیَرگ و ئه‌دۆڵف ئایشمان،
ده‌نووسیَ: (مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی شتاوڤنبیَرگ و هاورِیَكانی ئه‌وه بوو،
روویه‌كی تری رۆحی ئه‌ڵمانی نیشانبده‌ن، وه‌ك میلله‌تیَك كه ده‌توانیَت
شتیَك بكات، میلله‌تیَك هه‌مووی وه‌ك میَگه‌ل نییه و ده‌توانیَت ئه‌و
به‌شه‌ی دیكه‌ی خۆی نیشانبدات گه ده‌ڵیَن نا. شتاوڤنبیَرگ نویَنه‌ری
ئه‌و روحه‌یه كه چاونانوقیَنیَت و دوای سه‌رۆك بكه‌ویَت)
ئه‌م به‌راوردكرنه، وه‌ك ئه‌وه وایه، یه‌كیَك تازه به تازه هه‌ستیَ
به به‌راوردكردن له‌نیَوان سوڵتان هاشم كه تا دوا هه‌ناسه له‌گه‌ل
سه‌ددام هاوسه‌نگه‌ر بوو و نازم گزار كه وه‌ختی خۆی هه‌وڵی كوشتنی(سه‌ددام
حوسین)ی دا و چاره‌نووسی وه‌ك ئایشمان كوشتن بوو. سه‌یره، بیرمه‌نده‌كه‌ی"هاولاتی"،
ئه‌و هه‌موو قوربانی و به‌رگری و به‌رخۆدانانه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
له‌لایه‌ن كۆمونیست، ئه‌نارشیست، به‌شیَك له سۆسیال دیموكراته‌كان،
ئیمانداره‌كانی كڵیَسا، بیَلایه‌ن و سه‌ددان هه‌زار ڵه‌نابه‌رو كۆچبه‌رو
هه‌ڵاتوو له ئه‌ركی سه‌ربازی كه گوتیان(نا) بۆ ده‌سه‌ڵاتی هیتله‌رو
دوای نه‌كه‌وتن، نابینیَ و (فۆن شتاوفنبیَرگ)مان بۆ ده‌كات به نموونه‌ی
ئه‌وانه‌ی"وتیان نا"و هه‌رگیز دوای"سه‌رۆكه نازییه‌كه نه‌گه‌وتن.
هه‌روا ده‌بیَ ئه‌وه‌ش روون بیَت كه شتاوفنبیَرگ ئه‌و كاته به‌و هه‌نگاوه
هه‌ستا كاتیَ ده‌ركه‌وت كه ئه‌ڵمانیا له جه‌نگه ویَرانكه‌ره‌كه‌ی،
دۆرِاوه. ئیَستا ناوه‌نده راسترِه‌وه كۆنزه‌رڤاتیفه‌كان شانازی به
شتاوفنبیَرگ، ده‌كه‌ن !
وتاری ناوبراو زۆر قسه هه‌ڵده‌گریَت و نامه‌ویَ دیَر به‌دیَرِه
پێکه‌نیناوی و پڕِ له نه‌زانییه بیَسه‌روبه‌ره‌كانی به‌ختیار بچمه‌وه،
بۆیه ته‌نها ئاماژه به بۆچوونیَكی تری ده‌كه‌م كه ده‌ڵیَ: (ئه‌و
دوو كاره‌كه‌ته‌ره كه له دونیای ئیَمه‌دا زۆر نه‌ناسراوان، له سهرنجرِاكیَشترین
و پڕماناترین كاره‌كته‌ره‌كانی سه‌ده‌ی بیست بن).
ئه‌گه‌ر به‌ختیار تۆزیَك خۆی ماندوو بكردابا، ئه‌وا چه‌ندین نموونه له
میَژووی هاوچه‌ری سوریا، عیراق، ئیَران...هتد له‌به‌رچاومانه‌و پێویستی
نه‌كرد به‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌وه، نازم گزارمان بۆ نه‌كا به(سهرنجرِاكیَشترین
و پڕِماناترین.....هتد)كه‌سایه‌تی. به‌فیلمكردنی به‌سه‌رهاتی
شتاوفنبیَرگ و ئایشمان، هیچ شتیَكی نویَمان فیَرناكات و شایانی ئه‌وه‌ش
نییه، لایان لیَ بكه‌ینه‌وه و ده‌با یه‌كه‌مجار ده‌رس و په‌ند له
میَژووی به‌رگری دژ به نازیزم به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی، وه‌ربگرین....
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|