په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

الاتحاد العام للاجئین العراقیین
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR

____________________________________________________

 


حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە تیرۆری شیرکۆ عه‌بدول حەمید.
 


بەپێ ئەو هەواڵانەی لە کەسوکاری( شیرکۆ عه‌بدول حەمید)وە پێمان گەیشتوە شەوی 19-20-8 شیرکۆ عه‌بدول حەمید و لەگەڵ خوشکەزاکەی لەناو شاری هەولێر لەلایەن لاندکرۆزێکی سپی بێ ڕەقەمەوە بەزەبری چەک داوای لێدەکرێت کە سەرکەوێت لەگەلێاندا دوای ئەوەی ڕازی نابێت دەدرێتە بەر گولە و دوای چەند کاتژمێرێک گیانی لەدەست ئەدات.

شیرکۆ عه‌بدول حەمید موالیدی 1965 دانیشتووی سویدە خاوەنی سێ منداڵە ماوەی 17 ساڵە لە ووڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات لەسەر دانێکیدا بۆ کوردستان بێ هیچ تاوانێک تیرۆر دەکرێت.


ئێمە وەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ئەوپەری پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری شیرکۆ عه‌بدول حەمید و هاورێکانی دەکەین ، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرس دەزانیین لە ئەمنیت و سەلاماتی هاوڵاتیانی کوردستان و داواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوان باران لە زووترین کاتدا دەستگیربکاو لە دادگایەکی ئاشکرادا دادگای بکرێن.


تیرۆری شیرکۆ عه‌بدول حەمید جارێکى تر ئیدعای پوچی ووڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە "کوردستانی ئارام وئازاد" دەسەلمینآ کە ساڵانێکە کردویانەتە بنەماى سیاسەتى دیپۆرتی پەنابەران. ئیغتیال و کوشتنی هەڵسوراوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان و پەلاماردانی نوسەرو کەسانی رۆشنبیر و پەرەسەندی کوشتنی ژنان .. تا وەڵام نەدانەوە بە پێداویستیە سەرەتایەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان وهەڕەشەی حکومەتی عیراقی لەو ناوچانەی دانیشتوانی کورد زمانن تا بۆمبارانکردنی ناوچە سنوریەکان لەلایەن حکومەتی تورکیاو ئیرانەوە ....ئەو واقعیتە تاڵەیە کە هەمیشە ئەحزابی دەسەڵاتدار لە کوردستاندا ئینکاری لێدەکەن وهەزاران لاوی کوردستانی لە سەرو ئیرادەی خۆیانەوە ناچار بەهەڵهاتن و و هەڵبژاردنی ژیانی پەنابەری کردوە .

 


سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
27-8-2008

 

_____________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
d.jamal@ntlworld.com

www.csdiraq.com www.federation.org
 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتووان ,

كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ مانگرتووانی زیندانی دامه‌زرا.

 

 

چاكنیوز-تایبه‌ت

بۆ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له‌ مانگرتووانی زیندانی , كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ مانگرتووان پیَك هیَنرا , بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی زیندانیان به‌ ده‌ره‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برِیاری له‌ سیَداره‌دان و جیَبه‌جیَكردنی ئه‌و داخوازانه‌ی مانگرتووان له‌ پیَناویدا ده‌ستیان به‌ تیَكۆشان كردووه‌ :


رِیَكخراوه‌ به‌شداربووه‌كانی كه‌مپین بریتین له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ :


- ناوه‌ندی چاك www.chaknews.com
- تۆرِی پاریَزگاری له‌ مافی مرۆڤی كورد
- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئازه‌ر میهر
- رِیَكخراوی دانشجویانی ئازادی كوردستان ( خاك)
- هه‌ڵسورِاوانی سه‌ربه‌خۆی ژنان و دانشجویانی كورد
- كه‌مپینی سه‌رانسه‌ری دانشجویانی ده‌ربه‌ندی كورد
- كه‌مپینی ئازادی بۆ رِوناك سه‌فا زاده‌ و هانا عه‌بدی و زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی

 

 

 

هاوكات ماڵپه‌رِیَكیش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی زیندانیان كه‌وته‌ كار :

 

                                                 www.berxodaan.blogfa.com

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

چلەى مێژوونوس و نووسەرى کۆچکردوو

فاتح رەسول.

 


لە بیرەوەرى سالانى سەختى تێکۆشان وهەڵوێستى نەترس و جوامێرانەى کەسایەتى نیشتمانى و کوردستانى ناسراوو مێژوونوس و نوسەرى کۆچکردوو فاتح رەسول کە سالانێکى زۆر ئەندامی کۆمیتەى حزبى شیوعى عێراق و سەرکردەیەکى لێهاتووى پێشمەرگە بوو، بە بۆنەى تێپەربوونى (40) رۆژ بە سەر کۆچکردنییەوە خێزانەکەى و دەستەیەک لە هاورێیان و دۆستانى چلەى بۆ دەگرن بەم شێوەى خوارەوە:


رۆژى یەکشەممە 31/8/2008
کات : 15.00ـ 17.00
شۆین : Husby träff
Husby centrum – Stockholm


خێزانى کۆچکردوو لە سوید
دایکى ئاسۆس
دوکتۆر ئاسۆس، دوکتۆر تاڤگە، دوکتۆر هۆگر، هونەرموند ئاراس، ئەندازیار تەلار
دەستەیە لە هاورَێیان ودۆستان