راپۆرتی کومیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتوان/یه‌ته‌بوری /سوید.
له‌سه‌ر
بانگه‌واز و داوای کومیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتوانی کوردی زیندانه‌کانی
رژیمی ئیسلامی ئێران، رۆژی 27.09.2008 کۆمه‌ڵێک له کورده‌کانی
دانیشتوی شاری یه‌ته‌بوری و ده‌وروبه‌ر به‌هانای بانگه‌وازه‌که‌وه
هاتنه شوێنی دیاری کراو( به‌ر کتێبخانه‌ی گشتی
Götaplatsen
). پاشان
به هه‌ڵگرتنی دروشم و پلاکارت و لافیته‌کانی ئاماده‌کراو له‌لایه‌ن
کومیته‌که‌وه، به دوپات کردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لی "
رژیمی ئیران تروریست
دیکتاتور،خامنه‌ای دیکتاتور،رۆژنامه‌نوس خۆشه‌ویست،نا بۆ ئێعدام ئه‌رێ
بۆ ئازادی، ئیتر به‌سه زوڵم و زۆر له‌کوردستان،
به‌ره‌و مه‌یدانی گۆستاڤ ئادۆلف وه‌ڕێ که‌وتن . لافیته و پلاکارده‌کان
که له‌سه‌ریان به سویدی نوسرابو "ئێمه
سیاسه‌تی رژیمی ئێران دژ به رۆژنامه‌نوسانی کورد مه‌حکوم
ده‌که‌ین،به‌س کرێت کوشتن و زه‌خت و زۆر له کوردستان"، سه‌رنجی
خه‌ڵکێکی زۆری بۆ لای خۆی راده‌کێشا .
پاش
رێپێوانه‌که، ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی له‌لایه‌ن کومیته‌که‌وه سۆپاس و
ماڵئاوای به‌شداربووانی کرد و پاشان پارچه شێعرێکی پێشکه‌ش کرد.
دواجار کاک غه‌فور موحه‌مه‌دی
ئه‌ندامی رێکخراوی مافی مرۆفی کوردستان،
وتارێکی له‌سه‌ر مافی مرۆف له کوردستان و پێشێلکاری ئه‌و مافانه له
لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش به ئاماده بووان کرد. له‌کۆتایدا
داخوازینامه‌ی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانیه‌وه
خوێندرایه‌وه ،که تێیدا وێڕای داکۆکی له داخوازیه ره‌واکانی
مانگرتوان داوا له ئورگانه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان و ده‌وڵه‌تی سوید
کرابوو که زه‌خت بخه‌نه سه‌ر رژیمی ئێران بۆ جێبه‌جێ کردنی
داخوازییه ره‌واکانی مانگرتوان . ئه‌م داخوازینامه وه‌رده‌گێردرێته
سه‌ر زمانی سوێدی و بۆ پارله‌مان و ده‌وڵه‌تی سوێد به‌ڕێ ده‌کرێت.
بۆ بینینی فیلمی
خۆپیشاندانه‌که ئه‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه کلیک بکه‌ن:
www.youtube.com/watch?v=hZMtGfuec38
www.youtube.com/user/sarwx
:بۆ خوێندنه‌وه‌ی
داخوازینامه‌که ئه‌م لینکه کلیک بکه
www.weilan.kurdblogger.com
کومیته‌ی پشتیوانی
له مانگرتوان/یه‌ته‌بوری/ سوید
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یاندنی
ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،
بۆ پشتیوانی له مانگرتنی به‌ندکراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان.
کوردستانیانی ئازیز:
کۆڕ‌و
کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌کان.
هه‌روه‌ک ئاگادارن که ماوه‌ی پتر له یه‌ک مانگه، رۆله
نه‌به‌زه‌کانی گه‌له‌که‌مان واته به‌ندکراوه سیاسیه‌کان،که له
راستیدا له به نرخترین تاکه‌کانی کۆمه‌لگای ئێمه پێکدێن و له
به‌رانبه‌ر داگیرکاری و کوشتنی ئازادیه‌کانی گه‌له‌که‌مان له بواره
جیاجیاکاندا ناتوانن له ئاست دوژمنانی گه‌لدا بێده‌نگ بن، ده‌ستیان
داوه‌ته مانگرتن وله پال ئه‌وه‌شدا داخوازه کانی خۆیان خستۆته ڕوو
بو ئه‌وه‌ی کۆرو کۆمه‌ڵه ناوه‌کی وده‌ره‌کیه‌کاندا ئاگاداری ئه‌و
زۆرداریانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رژیم به‌دژی ئازادیخوازان بن، وله‌وه
زیاتر ئه‌و رژیمه به که‌یفی خۆی به له‌پاڵدانی تۆمه‌تی ناڕه‌وا
درێژه به زندانیکردن، ئه‌شکه‌نجه‌دان و له سێداره‌دانی ئه‌وان
نه‌دات.
ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی بڕوای به
خه‌باتی بێوه‌چان و هاوبه‌شی هه‌موو چینه‌کانی گه‌له‌که‌مان له
ته‌واوی بواره‌کاندا هه‌یه، له‌هه‌مان کاتدا به‌هه‌ست و پێزانینی قوڵی
خۆی به‌و خۆڕاگریه، پشتیوانی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی بۆ ئه‌و ڕۆله
به بڕوا‌و خۆراگرانه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌رده‌بڕێ و، بڕوای وایه که
ئه‌وان مه‌شخه‌ڵدارو ڕچه‌شکێنی ڕێگای سه‌ختی گه‌یشتن به ئازادین و،
بێگومان دره‌نگ یان زوو ئاواته‌کانی به‌ندکراوانی سیاسی بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئازادی گه‌ل به‌دی دێت، هاوکات داوا له هاونیشتمانانی
به‌رێز، کۆمه‌له مه‌ده‌نیه‌کان و لایه‌نه سیاسیه‌کان له سه‌رانسه‌ی
کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین، که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک
پێێان ده‌کرێت به ئه‌مه‌گناسییه‌وه هێزو توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ،
به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له داوا ڕه‌واکانی به‌ندکراوانی سیاسی به گشتی
و کورد به‌تایبه‌تی بکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی له ئامانجه‌کانیان
سه‌رکه‌وتوو ده‌بن،ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌مان گه‌یشتن به ئازادی گه‌ل
و دابینکردنی کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو بۆ هه‌موو تاکه‌کانی ئه‌م نیشتمانه
داگیرکراوه.
ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وێرای پشتگیری ته‌واو له
مانگرتنی به‌ندییه سیاسییه‌کان، هاوکات هه‌وڵده‌دا که ده‌نگی
مانگرتووان به ڕێکخراوه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جیهان بگه‌یه‌نێت، له‌و
ماوه‌شدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی پێوه‌ندی گرتووه‌و
به‌رده‌امیش ده‌بێت.
سه‌رکه‌وتوو بێت ئامانجه‌کانی به‌ندکراوانی سیاسی.
ناوه‌ندی زانیاری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
8 ی ڕه‌زبه‌ری 2708
ی کوردی.
www.eastkurdistan.org
eskurdistan@gmail.com
eskurdistan@yahoo.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سێ پارتی سیاسی
هۆڵه‌ندی ئه‌ندام له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا
داوای به‌جینۆساید
ناساندنی کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌ن !.
له‌داخوازی نامه‌یه‌کدا که به‌ئیمزای 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی
که له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپادان، له پارتی سۆسیالیت (ئێریک مایه‌ر)،
له‌پارتی لیبراڵ (ژولیس مارتن)، له‌پارتی کریستانی ئه‌رسه‌دۆکس (باس
بێلده‌ر) ئاڕاسته‌ی کۆمسوێنیان کردووه له ڕۆژی 23-09-2008 دا داوایان
کردووه کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی کوردستان له‌ساڵانی هه‌شتاکاندا له‌لایه‌ن
ڕژێمی به‌عسه‌وه وه‌ک جینۆساید بناسرێت و، بۆئه‌مه‌ش پێیان له‌سه‌ر
ئه‌وڕاستیانه داگرتووه که‌له دادگای شاری لاهایدا له‌دۆزی
تاوانبار فرانس ڤان ئانراتدا جینۆسایدی کورد ڕوون کراوه‌ته‌وه، له‌و
داخوازینامه‌یه‌دا باس له‌بارودۆخی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه
ئه‌نفالکواره‌کان ده‌کات و خوازیاره که په‌رله‌مانی ئه‌وروپا هه‌موو
توانای خۆی بخاته کار بۆلێکۆڵینه‌وه له‌هۆکاره‌کانی ئه‌م تاوانه‌و
ڕێگاچاره‌کان بۆده‌رچوون و چاره‌سه‌رکردنی ئاکامه‌کانی ئه‌م تاوانه،
ئه‌وسێ په‌رله‌مانتاره و به‌تایبه‌تیش پارتی سۆسیالیست حیزبه
ده‌سته‌خوشکه‌کانی خۆی له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا له‌مه
ئاگادارکردۆته‌وه‌و خوازیاری پشتیوانیانه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2008 دا دێلێگاسیه‌ک له‌هۆڵه‌نداوه به‌به‌شداری و
هاوکاری ناوه‌ندی چاک و ئه‌و سێ پارته سیاسیه سه‌ردانی کوردستانیان
کرد‌و 3 ڕۆژ به‌شداری گرنگ و کارایان کرد له‌کۆنگره‌ی هه‌ولێردا بۆ
ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد، که‌به‌هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێم و
ڕێکخراوو کۆمه‌ڵه‌کان له‌ناو ئه‌وانیشدا چاک به‌ستراو، کۆتایی کۆنگره
به‌ژماره‌یه‌ک داخوازی و پێشنیار ساغ بوونه‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی بیر هێنانه‌وه‌یه که‌ئه‌م 3 پارته هۆڵه‌ندیه
ده‌ستیان کرد به جێبه‌جێکردن و هه‌وڵدانه‌کانیان بۆ
به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌م دۆزه‌و، داواکردن و به‌رده‌وامی بۆدروستکردنی
مۆنومێنتێک له‌هۆڵه‌نداو دواتریش داخوازی نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی
په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا کرد و دواهه‌وڵیش ئه‌مه‌ی په‌رله‌مانی
ئه‌وروپایه، به‌ڵام حکومه‌تی کوردستان هیچ یه‌ک له‌به‌ڵینه‌کانی خۆی
نه‌هێنایه دی که‌بریتیبوون له‌گرتنی کۆنگره‌یه‌کی تر له برۆکسل و
ئه‌مریکا و درێژه‌دان به‌هه‌وڵه‌کان، دروستکردنی مۆنومێنته‌که‌ش
له‌هۆڵه‌نداو کاره‌کانی تر ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵدان بۆکۆنترۆڵکردن و
فه‌وزابووه‌وه وله‌لایه‌ن ئه‌م دوو حیزبه‌وه .
چاک وێڕای خستنه گه‌ڕی توناکانی خۆی و ئاڕاسته‌کردنی بۆ ئه‌م کاره‌و
درێژه‌پێدانی که‌مپینه‌کانی خۆی، که‌هه‌ر ئێستا له‌کوردستان و سویسرا‌و
وڵاتانی تر درێژه‌یان هه‌یه، داواده‌کات که‌خه‌ڵکی کورد‌و دۆسته‌کانی
له‌هه‌موو وڵاته‌کاندا هه‌وڵبده‌ن یه‌کگرتووانه داوا له‌پارته
سیاسیه ئه‌و روپیه‌کان بکه‌ن که‌پشتیوانی ئه‌م داخوازی نامه‌یه‌ی
ئه‌م 3 پارته سیاسیه‌ی هۆڵه‌ندا بکه‌ن بۆ به‌ڕه‌سمی ناساندنی تاوانی
جینۆساید و خسته‌گه‌ڕی تواناکانی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ هاوکاری هه‌مه
لایه‌نه‌ی قوربانیه‌کان .
www.chak.info
chak.org@gmail.com
26-9-2008
بۆزانیاری زیاتر له‌سه‌رده‌قی داخوازینامه‌که لێره
کلیک
بکه.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگه‌یاندراوی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان،
سه‌باره‌ت به گیراوانی مانگرتووی کورد،
له
به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران!
گه‌لی خۆڕاگر و بنده‌ستی کورد!
رۆشنبیران، ئازادیخوازان، لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ!
ئۆرگان و، ده‌وڵه‌ته‌کانی ئازاد و دێمۆکراتی جیهان!
ماوه‌ی پتر له مانگێکه، به‌ده‌یان رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و
ئازادیخوازی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌هۆی لێدان و شکه‌نجه و،
پێڕه‌وکردنی سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی رژێم و بارودۆخی
دژواری نێوزیندانه‌کانه‌وه، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن، به‌ڵام رژێمی
داگیرکه‌ر و دژ به ئازادیی ئێران، نه‌ته‌نێ وه‌رامی داخوازیی ره‌وای
به‌ندکراه‌کانی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵکو به‌مه‌به‌ستی رووخاندنی
وه‌ره‌یان و، تێکشکانی یه‌کگرتووییان، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌تر ئازار
و ئه‌شکه‌نجه‌ی داون و، به چه‌ندین که‌سیانی خستووه‌ته ژووری تاکه
که‌سییه‌وه.
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، داوا له تێکڕای جه‌ماوه‌ری کورد له
ده‌ره‌وه و، له‌نێوخۆی وڵات ده‌کات، به‌کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا، به
خۆپێشاندان و به هه‌ر رێگه‌یه‌کی دیکه که ده‌توانن، ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌گوێی کۆڕ و کۆمه‌ڵی مرۆڤی و نێونه‌ته‌وه‌یی و،
ده‌وڵه‌تانی ئازاد و دێمۆکرات بگه‌یه‌نن.
داوا
له کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی
ئۆروپا و، له رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی جیهانیی ده‌که‌ین، گوشار بخه‌نه
سه‌ر رژێمی ئیڕان و، نه‌هێڵن له‌وه زیاتر مافه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و
رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌ییی پتر له 12 ملیۆن کورد له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان پێشێلبکات. رێبگرن له‌به‌رده‌م ملهۆڕیی ئه‌م رژێمه دیکتاتۆر
و کۆنه‌پاڕیزه، که بێ‌ترس و به ئاشکرا دژایه‌تیی هه‌موو پرنسیپ و
یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات.
لێره‌دا لیستی ناوی به‌ندکراوانی مانگرتوو و، جۆری حوکمه‌که‌یان، بۆ
ئاگاداریی زیاتر له باره‌یانه‌وه بڵاوده‌که‌ینه‌وه:
1- ئه‌رسه‌لان
ئه‌ولیایی ڕۆشنبیر گولله‌باران سنه
2- ئه‌نوه‌ر
حسێنپه‌ناهی ڕۆشنبیر گولله‌باران سنه
3- حه‌بیبوڵڵا
له‌تیفی خوێندکاری زانستگه گولله‌باران سنه
4- عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور رۆژنامه‌نووس گولله‌باران
سنه
5- جهاندار
محه‌مممه‌دی ڕۆشنبیر 15 ساڵ سنه
6- هانا
عه‌بدی چالاکی بواری ژنان 5 ساڵ سنه
7- فه‌ردین
محه‌ممه‌د‌یسه‌لمان رۆشنبیر 10 ساڵ سنه
8- یاسر
په‌رویزی چالاکی مافی مرۆڤ 2 ساڵ سنه
9- ساسان
بابلی رۆشنبیر 5 ساڵ سنه
10- فاتمه
گفتاری چالاکی کێشه‌ی ژنان 2 ساڵ سنه
11- یاسر گوڵی
رۆشنبیر‌و خوێندکاری زاسنتگه حوکمی نادیاره سنه
12- رۆناک
سه‌فارزاده چالاکی کێشه‌ی ژنان حوکمی نادیاره سنه
13- هه‌وال
شاکر رۆشنبیر حوکمی نادیاره سنه
14- فه‌ربۆد
عه‌بدی رۆشنبیر حوکمی نادیاره سنه
15- ره‌وف
ئیبراهیمی رۆشنبیر حوکمی نادیاره سنه
16- شه‌مسوڵڵا
شادی رۆشنبیر حوکمی نادیاره سنه
17- جه‌هانگیر بادوزاده رۆشنبیر زیندانی
هه‌تاهه‌تایی ورمێ
18- به‌ختیار ئه‌شره‌فیکیا رۆشنبیر 11
ساڵ ورمێ
19- ئێحسان تۆپۆز رۆشنبیر 13 ساڵ
ورمێ
20- سه‌روه‌ت ئازه‌رنیۆش رۆشنبیر 1 ساڵ و نیو
ورمێ
21- عادل ئاشیعانی رۆشنبیر 7 مانگ
ورمێ
22- یۆسف ئاتساز رۆشنبیر 7 مانگ
ورمێ
23- عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان رۆشنبیر 5 ساڵ و 6 مانگ
ورمێ
24- عه‌بدولڕه‌حمان چه‌نگالی 5 ساڵ و نیو
ورمێ
25- عێزه‌دین تۆران رۆشنبیر 7 مانگ
ورمێ
26- محه‌ممه‌دی حه‌مزه‌پوور رۆشنبیر 10
مانگ ورمێ
27- ئه‌یووب ئه‌رگینباش رۆشنبیر حوکمی نادیار
ورمێ
28- غولامحسێنخانی عه‌بدی رۆشنبیر 3 ساڵ
ورمێ
29- موراد دیار رۆشنبیر 2 ساڵ
ورمێ
30- عه‌لی ره‌شیدی رۆشنبیر 4 ساڵ
ورمێ
31- داواد دفاعی رۆشنبیر 2 ساڵ
ورمێ
32- مسته‌فا عه‌لی ئه‌حمه‌د رۆشنبیر 15
ساڵ ورمێ
33- حه‌مید شابان رۆشنبیر 10 مانگ
ورمێ
34- فه‌ره‌دوون سه‌لامه‌ت رۆشنبیر 6
مانگ ورمێ
35- ره‌مه‌زان سه‌عیدی رۆشنبیر 8
مانگ ورمێ
36- سه‌جاد عه‌لیزاده رۆشنبیر 10
مانگ ورمێ
37- یاسین قه‌دیم ئاروێسی رۆشنبیر 8 مانگ
ورمێ
38- سلێمان عه‌مویی مێلان رۆشنبیر 4 ساڵ
ورمێ
39- جمهور ئۆزگۆچ رۆشنبیر 13ساڵ
ورمێ
40- عومرد چاپراز رۆشنبیر 13ساڵ
ورمێ
41- مێهدی قاسمزاده ئاینی ''یارسان'' گولله‌باران
ورمێ
42- عه‌بدوڵڵا قاسمزاده ئاینی ''یارسان'' حوکمی نادیاره
ورمێ
43- سه‌هه‌ند عه‌لی محه‌ممه‌دی ''یارسان'' حوکمی
نادیاره ورمێ
44- به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی ''یارسان'' حوکمی
نادیاره ورمێ
45- یۆنس ئاغه‌خانی ''یارسان'' حوکمی
نادیاره ورمێ
46- فه‌رهاد وه‌کیلی رۆشنبیر گولله‌باران و، 10
ساڵ تاران
47- مه‌تین ئه‌ریجان رۆشنبیر 11
ساڵ تاران
48- ساڵح نه‌سری رۆشنبیر و خوێندکار 2 ساڵ
تاران
49- هدایت غه‌زاڵی رۆشنبیر و خوێندکار 2 ساڵ
تاران
50-
عه‌بدوڵڵا حوسێنی رۆشنبیر 5 ساڵ
سه‌قز
51-
خه‌لیل مسته‌فا ره‌جه‌ب رۆشنبیر 15 ساڵ
سه‌قز
52-
عارف عه‌بدوڵڵا زاده رۆشنبیر 3 ساڵ و 6 مانگ
سه‌قز
53-
شاخه‌وان حوسێنی رۆشنبیر 8 ساڵ
سه‌قز
54-
عه‌لی قوردمیلان رۆشنبیر 3 ساڵ
سه‌قز
55- مه‌سعوود کوردپوور رۆژنامه‌نووس نادیار
مه‌هاباد
56- هادی ئه‌مینی رۆشنبیر نادیار
مه‌هاباد
57- کامیل خاکنژاد رۆشنبیر نادیار
مه‌هاباد
58- عادل ئه‌خته‌ری رۆشنبیر 5 ساڵ
مه‌هاباد
59- ئیدریس قه‌نبه‌ری رۆشنبیر 7 مانگ
ورمێ
60- شێخ مووسا کارتێش رۆشنبیر 7 مانگ
ورمێ
61- که‌مال وه‌ردان رۆشنبیر 10 مانگ
ورمێ
62- فواد بیلماز رۆشنبیر 7 مانگ
ورمێ
63- تۆفێق نه‌وجه‌وان رۆشنبیر 10 مانگ
ورمێ
64- یاسین قه‌دیم ئاروێسی رۆشنبیر 10 مانگ
ورمێ
وێنه:
بۆ
به‌ڕێز سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
بۆ
کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئۆروپا.
بۆ
رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
سه‌رکه‌وێت خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی ئازادی و
دێمۆکراسی و، دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
26/9/2008
_____________________________________________________
KNC 0044 – 208 748
78 74 E –post; KNC@ribrahim.de
P.B. 205 Holmlia 0049 – 82 33 61
21 post@kncscandinavia.com
1204 Oslo, Norway 0047 – 93 83 99
53 www.kncscandinavia.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مافی ئینسان هه‌ر
ئێستا !
به خۆپیشاندانی شاری شه‌فێڵد له‌پێناو داکۆکیکردن له مافه‌کانی په‌نابه‌ران
په‌یوه‌ست بن!
نا بۆ دیپۆرتکردنه‌وه بۆ ناوچه‌ی جه‌نگ و
نائارامی..!
حکومەتى بەریتانیا، پێچەوانە بەهەر پرەنسیپێکى ئینسانى و مافەکانى مرۆڤ
بە فڕۆکەی ئەڵمانی وە یان سەربازی بەکەلەپچەکراوی تا ئیسَتا نزیک بە
500 پەنابەرى کوردى عێراقی، بەدواى ئیهانەو سوکایەتى و ڕاگرتنیان
لەگرتووخانەکاندا و لەسەرو هەر بڕیار‌و پێوانەیەکى نیودەوڵەتىیەوە،
بەزۆر دیپۆرتى فرۆکەخانەی هەولێریان سلیمانی کردۆتەوە .
ئەم کردەوەیە جگە لەوەى ئاستەنگێکى گەورەتر لەبەردەم رەوشی پەنابەرى و
مافەکانیاندا پێکدینێت ، هاوکات دەرگاى پەلاماردانێکى گەورەتر دەخاتە
سەپشت بۆ سەر سەرجەم پەنابەران لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش پێویستە
بەتەواوی تواناوە بەرامبەری رابوەستین. هەربۆیە دەربرینى هەر شێوازێکی
ناڕەزایەتى بەرامبەر بەم کردەوەیە و سیاسەتى بەزۆرى ناردنەوەى
پەنابەران ئەرکێکى سەرشانى هەر لایەن وئینسانێکى ئازادیخواز و
مرۆڤدۆستە.
بـــا هەموومان پێکەوە لەخۆپیشاندانی
ڕێکخراوەکانی شاری شەفێڵد لە پێناو ئەم خواستە هاوبەشانە دەنگی
یەکگرتووانەمان هەڵبڕین:
1. نا بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ناوچەی جەنگ.
2. زیندانیکردنی منداڵان لەگرتووخانە دەستبەسەرەکان ڕاگرن.
3. پەنابەران مافی خۆیانە کار بکەن.
هاوکات داوا لەهەموو حزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە پەنابەری وئینسان
دۆست و پێشکەوتوخوازەکان دەکەین کە هاوپشتی وهاوکاری ئەم کەمپینە بکەن
و ئیمزای خۆتان بخەنە ژێر لیستی بەشداربوانی ئەم خۆپیشاندانە. هاوخەبات
بن لەسەنگەری داکۆکی کردن لە مافەکانی پەنابەران تا بەدی هێنانی ئەم
خواستانە :
ئەم خۆپیشاندانە لە ڕۆژی شەمە 4-10--2008
بەرگوزار دەکرێت :
شاری شەفیڵد::کاتژمێر 11 بەیانی
شۆێن:کۆبوونەوە لە Barkers Pool outside the City Hall
ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن Sheffield Committee to Defend Asylum
Seekersبە پشتیوانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی و یەکیتی
مامۆستایان و یەکیتی کریکاری هاتوچۆ و کۆمەڵەی کوردی لە شاری شەفیلد و
شارەوانی ئەو شارە ژمارەیەک لە رێکخراوی پەنابەری ولاتانی تر بەرپا
دەکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و کۆمەڵەی
کوردی لە شاری شەفیڵد پەیوەندی بگرن.
__________________________________________________
www.federationifir.com.www.csdiraq.com
POBOX1575،ILFORD IG1 3BZ ،LONDON،UK
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سەرکەوتن بۆ خەبات
و مانگرتنی مامۆستایان
جێبەجێکردنی داخوازیەکانی مامۆستایان، خزمەت دەکات بە باشتر کردنی
هەلومەرجی خوێندن و خوێندنگاکان.
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەو دەزگا پەیوەندیدارەکان، داخوازیەکانی
مامۆستایانیان بەهەند نەگرت کە زیاتر لە چەند مانگە ڕاگەیەنراوە، بۆیە
هەروەکو بەڵێنیان دابوو دەستیان دایە مانگرتن.
تا ئێستا نزیکەی 5000 هەزار مامۆستای 400 قوتابخانەو خوێندگا لە
سلێمانی و بازیان و چەمچەماڵ و سەیدسادق و عەربەت و هەڵەبجەی شەهیدو
شارباژێڕ... دەستیان داوەتە مانگرتن و وابڕیاریشە نزیکەی 5000 هەزار
مامۆستا لە قوتابخانەو خوێندگاکانی تری ناوچەکانی پشدەرو بیتوێن و
چوارقورنەو حاجیاوا... زۆر شوێنی تریش پەیوەست بن بەمانگرتنی
مامۆستایانەوە.
لەکاتێکدا مامۆستایانی شوێنەکانی تر خەریکن پەیوەست دەبن بە مانگرتنی
مامۆستایانەوە، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، لە جێگای ئاوڕدانەوە لە
خواستی ڕەوایان، خەریکی هەڕەشەی دەرکردن و لێپیچینەوە وچاوسورکردنەوەن
لەمامۆستایان و بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانانەی مانیان گرتووە.
مامۆستایانی کوردستان، کە یەکێک لە توێژە هەرە ماندووەکانن و ئەرکی
پێگەیاندنی نەوەکانی کۆمەڵگایان لە ئەستۆیە، کەچی بێبەشترین توێژی
کۆمەڵگان و کەنارخراون.
مامۆستایان لە ناو گرانی سەرسوڕهێنەرو گەندەڵی هەمەلایەنەی وەزارەتی
پەروەردە، خراپی هەلومەرجی پەروەردەوفێرکردن و کەمی بیناو
پێداویستیەکانی خوێندن و فێرکردن‌دا، بەوپەری دڵسۆزیەوە خەریکی خزمەتی
کۆمەڵگان، کەچی دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردەو دەزگا پەیوەندیدارەکان،
لەبەرامبەر بەخواستەکانیاندا خەریکی هەڕەشەی جۆراوجۆرن.
داخوازیەکانی مامۆستایان، بریتین لە گەڕانەوەی دەرماڵەی پیشەیی و
پێدانی زەوی ء هێشتنەوەی ئەو مامۆستایانەی بڕوانامەکەیان لە خوار
بەکالۆریۆسەوەیە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان، باشکردنی هەلومەرجی
خوێندن و خوێندگاکان، کۆتاییهێنان بەگەندەڵی وەزارەتی پەروەردە ...
جێبەجێکردنی ئەم داخوازیانە، هەر هێندەی بودجەی بارەگاحزبیەکانی
پێویستە. هێندەی نەسریەی چەند بەرپرسێکی حزبی و حکومی! دەوێت. بەڵام
چونکە دەسەڵاتی گەندەڵ و تاڵانچی، هەموو کەلەبەرێکی ژیانی کۆمەڵگای
داگرتووە، خەریکە خوێندن و پەروەردە بە یەکجارەکی دەکاتە خۆراکی حزبی و
چاوچنۆکی بێ‌سنور، و ئەوەی بۆیان گرنگ نییە، ئایندەی خوێندن و پەروەردەو
زانست و پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروستە. بۆیە زیاتر لە چەند مانگە 12
هەزار ئیمزای مامۆستایانیان بۆ خواستەکانیان لەبەردەستە کەچی پشتگوییان
خستووەو ئێستاش هەڕەشەی دەرکردن و لێپێچینەوە دەکەن لە مامۆستایان و
بەڕێوەبەری قوتابخانەکانە مانگرتووەکان .
مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە!
دڵسۆزانی پەروەردەو فێرکردن!
داخوازیەکانی مامۆستایانی مانگرتوو ڕەواو بەرهەقن، لەخزمەت باشترکردنی
هەلومەرجی خوێندن و خوێندگاکانە، ئێوەش هاوبەش و هاوچارەنووسن لەگەڵ
مامۆستایانی مانگرتوو، بۆیە هەرچی زووترە ئێوەش بە مانگرتنەکەیانەوە
پەیوەست بن، لەهەرچی زیاتر سەراسەری بکەنەوەو ڕیزەکانتان یەکگرتووبکەن.
یەکڕیزی و یەکگرتووی ئێوە هەموو مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردەو
فێرکردن دەتوانێ زامنی زوو جێبەجێبوونی داخوازیەکانی ئێوە هەموو
مامۆستایان و کارمەندان بێت.
هەروەها کەس وکاری فێرخوازان و خوێندکاران، باقی چین و توێژەکانی تری
کۆمەڵگا، پێویستە پشتیوانی بێ‌درێغی خۆیان بۆ مامۆستایانی مانگرتوو
ڕابگەیەنن. جێبەجیبوونی داخوازیەکانی مامۆستایان کە باشترکردنی
هەلومەرجی خوێندن و خویندگاکانە، زامنی پەروەردەیەکی تەندروستە، ئەمەش
گەورەترین خزمەتە بە کۆمەڵگا.
ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان لە کاتێکدا پشتیوانی لە
داخوازیەکانی مامۆستایان دەکەین و بانگەوازی سەرجەم مامۆستایان و
کارمەندانی پەروەردە دەکەین کە بە مانگرتنی مامۆستانەوە پەیوەست بن.
هاوکات داواکارین لە تەواوی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگاو هەموو لایەنگرانی
پەروەردەو زانست کە بەهەر جۆرێک پێیان دەکرێت پشتیوانی لە تەواوی
داخوازیەکانی مامۆستایانی مانگرتوو بکەن.
سەرکەوتن بۆ تێکوشان و مانگرتنی مامۆستایان
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
24-9-2008
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نۆ پەنابەر
لەزیندانی کۆلەریت هەڵهاتن.
بەپێ ئەو هەواڵانەی لە شاری یۆتۆبۆریەوە بە دەستی فیدراسیۆن گەیشتوە
سەر لەبەیانی ئەمرۆ 9 پەنابەر کە هەمویان پەنابەری کورد و ئەفغانین لە
زیندانی کۆلەرێت کە ئامادەکرابوون بۆ دیپۆرتکردنەوە زیندانیان شکاند‌و
هەڵهاتن.
شایەنی باسە لەسەرەتای هاوێنەوە ئەمە دووهەمین جارە ئەم زیندانە
دەشکێنرێت ، دوو مانگ بەر لەئێستا 7 پەنابەری دیکە لەم زیندانەوە
هەڵهاتوون وە تا ئێستا 25 پەنابەر توانیویانە لەم زیندانەوە هەڵبێن.
هەواڵی شکاندنی زیندانی ساگۆسن لە تەواوی میدیاکانی سوید ئەمرۆ دەنگی
دایەوە.
ئەم زیندانە یەکێکە لەو زیندانانەی کە تا ئیسَتا ژمارەیەک لە
پەنابەرانی کوردیان بردۆتە ئەوێ بەتایبەتی بەدوای ئیتیفاقیەی نیوان
حکومەتی عێراقی و حکومەتی سویدی بەمەبەستی ئەوەی دیپۆرتی بەغدا
بکرێنەوە.
بە هەوڵی فیدراسیۆن و رێکخراوی سازمانی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی و
ژمارەیەک لە رێکخراوی ئینسان دۆستەکان تا ئێستا لەو زیندانەوە دیپۆرتی
سێ پەنابەری کورد پوچەڵکراوەتەوە.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
یۆتۆبۆری
30-9-2008
_____________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com، Samer Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim
Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ڵه‌بجه و
هێرۆشیما
رێکخراوی شاره‌وانیه‌کانی جیهان بۆ ئاشتی به‌رێوه ده‌به‌ن.
وێرای خه‌می هه‌میشه‌ییمان بۆ په‌راوێزخستنی شاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌موو
ئه‌و که‌مته‌رخه‌میانه‌ی ده‌رهه‌ق به هه‌ڵه‌بجه‌کراون که هه‌رگیز نه‌ده‌بوو
بکرێن، به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه شایانی ئه‌وه‌ن له‌پێش هه‌مووانه‌وه
برینه‌کانیان سارێژبکرێ‌و ئاوه‌دانی ڕوی بکردایه‌ته‌وه شاره‌که‌یان،
ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌نا که‌زۆرترین قوربانی داوه، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌بجه سومبلی سته‌مکاری‌و سرینه‌وه‌ی شوناسی گه‌لی کورده،
بۆیه ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی
شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی‌و هێزه کۆمه‌ڵکوژه‌کانه له‌لایه‌ن کورده‌وه.
ئه‌مرۆ له‌دڵه‌وه پیرۆزبایی‌و خۆشحاڵی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین، بۆ
شاری هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رۆکی شاره‌وانیه‌که‌ی، که وه‌کو رێز لێنانێک
بۆشاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رێکخراوی شاره‌وانیه‌کانی جیهانه‌وه بۆ
ئاشتی که 186 شاره‌وانی ئه‌ندامه تیایدا، شه‌ره‌فی پۆستی جێگری سه‌رۆکی
رێکخراوه‌که‌یان ده‌به‌خشنه به‌رێز( خدر که‌ریم ) سه‌رۆکی شاره‌وانی
هه‌ڵه‌بجه.
ناوه‌ندی چاک، ئه‌م به‌خشینه به‌ته‌نیا وه‌ک پۆستێکی کارگێری
نانرخێنین، به‌ڵکو شه‌ره‌فێکه بۆ گه‌لی کورد‌و سه‌رۆکی شاره‌وانیه‌که‌ی‌و
هه‌نگاوێکیشه بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد به کۆمه‌ڵگه‌ی
نێوده‌وڵه‌تی، له‌پێش هه‌موو یانه‌وه رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
بڕیاری وه‌رگیراوی کۆنفرانسی چواره‌می رێکخراوه‌که که له شاری
سلێمانی به‌ستبوویان، ئه‌وه‌یه که له‌کۆنفرانسی پێنجه‌میشیدا که
له ساڵی 2010 له جنێف ده‌به‌سترێت، رۆژی 16/3/1988 ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه
بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌و ڕۆژه له هه‌ڵه‌بجه‌دا به جینۆساید، ئه‌مه‌ش
له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و ئه‌وپرۆژه‌یه یه‌کده‌گرێته‌وه که ناوه‌نده‌که‌مان
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه سه‌رقالێتی‌و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی
له وڵاتی سویسرا‌و چ له ناوخۆی کوردستان ده‌ستیان پێکردووه‌و له‌داهاتوویه‌کی
نزیکدا سکاڵانامه‌یه‌کی مێژوویی به‌هاوپێچی هه‌زاران واژۆی تاکه
که‌سی‌و نامه‌ی فه‌رمی رێکخراو دامه‌زراوه حکومی‌و مه‌ده‌نیه‌کانی
کورد‌و بیانی‌و نامه‌ی که‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی ئاراسته‌و پێشکه‌شی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان بکات، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
تاوانی جینۆسایدی گه‌لی کورد به‌فه‌رمی بناسێ‌و رۆژی 16/3 بکرێته
رۆژی به‌گژداچونه‌وه‌ی چه‌کی کیمیاوی له جیهاندا.
به‌خشینی پۆستی جێگری سه‌رۆکی رێکخراوی ئاشتی جیهانی، به‌سه‌رۆکی
شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، جگه‌له هاوسۆزی هێرۆشیما بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌نگاوێکیشه
له‌به‌ده‌نگه‌وه هاتنی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و گرنگیپێدانی نه‌ته‌وه‌و
گه‌له جیاوازه‌کانه..له‌تاوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان (جینۆساید) پێکه‌وه
گریدانی برینی هه‌ڵه‌بجه‌و هێرۆشیما‌و به‌گژدا چونه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆم‌و
بایلۆجیه به‌ده‌نگی جیاوازی گه‌لان‌و خواستی ئاشتیه‌کی سه‌راسه‌ری
جیهانیه.
گرنگی هه‌ڵوێسته‌که‌ی رێکخراوی ئاشتی جیهانی، ته‌نها له‌وه‌دانیه
که‌پۆستێک به سه‌رۆکی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه به‌خشیوه، به‌ڵکو له‌وه‌دایه
که له یه‌ککاتدا هه‌ردوو سه‌رۆکی شاره‌وانی هێرۆشیما و هه‌ڵه‌بجه
پێکه‌وه ده‌بن به سه‌رۆک و جێگر بۆ به‌رێوه‌بردنی ڕێکخراوێک که
ئامانجی به‌رقه‌رارکردنی ئاشتیه له‌جیهاندا‌و ده‌کرێت پشتیوانیه‌کی
به‌هێزی گه‌لی کورد بێت له‌داهاتوودا، که هێشتا کورد له‌ژێرکاریگه‌ریه‌کانی
تاوانی جینۆسایددا ده‌ناڵێنێ‌و ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌کانیش هه‌مان
نیازی جینۆساید کردنه‌وه‌ی گه‌لی کوردیان له‌خه‌یاڵدایه. بۆیه
رێکخراوه‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤایه‌تیه‌کان‌و رێکخراوه‌کانی دژ به‌ئه‌نفا
لکردن وجینۆسایدی گه‌لی کورد، پێویسته ئه‌و مۆراڵه‌ی شاره
برینداره‌کانی جیهان به‌چه‌کی کیمیاوی له‌ژێر چه‌تری رێکخراوێکی
ئاشتی پارێزدا به‌رزبنرخێنن‌و هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن له‌داواکاری ئاشتی
بۆ جیهان‌و ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی‌و فشاریش بخه‌نه سه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
بۆئه‌وه‌ی به‌جدی به‌ته‌نگ ئاشتی جیهانییه‌وه بێت‌و چیتر به‌پێشچاوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ پیاده‌نه‌کرێن‌و
سوکایه‌تی به‌به‌های به‌رزی مرۆڤایه‌تی نه‌کرێت. چ جای ئه‌وه‌ی
جیهان چه‌کی ئه‌تۆم‌و قه‌ده‌غه‌کراوی تێدا به‌کاربهێنرێت.
ناوه‌ندی چاک، وێرای پیرۆزبایی گه‌رم، ده‌خوازێت سه‌رۆکی شاره‌وانی
هه‌ڵه‌بجه له‌ئاستی ئه‌وپۆسته گرنگه دابێت‌و زیاتر له‌خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و
سارێژکردنی برینه‌کانیدا بێت. هه‌روه‌ها هیوا خوازین خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش
ئه‌م پۆسته به‌رزه بنرخێنن‌و وه‌کوشانازی شاره‌که‌یان‌و به‌های شه‌هیدان‌و
قوربانییانی چه‌کی کیمیاوی لێی بڕوانن.
www.chak.info
chak.org@gmail.com
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه
دژبه ئه‌نفالکردن‌و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک
28/9/ 2008
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
رێپێوان بۆ پشتیوانی
له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له
به‌ریتانیا.
بۆ پشتیوانی کردن له مانگرتن له خواردنی زیندانیانی سیاسی و
مه‌ده‌نیی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کوردانی
دانیشتووی له‌نده‌نی وڵاتی بریتانیا به هاوکاریی هێز و لایه‌ن و
رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و وڵاته، خۆپیشاندانێکی
هێمنانه بۆ به‌رده‌م رێکخراوی ئه‌منێستی ئینترناشناڵ له کاتژمێر 2 تا
5 ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 2 ئۆکتۆبری 2008، رێکده‌خه‌ن.
به‌شداریتان رێزگرتنه له خه‌بات و داوا ڕه‌واکانی زیندانیانی سیاسی و
مه‌ده‌نیی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا.
ناونیشان:
Amnesty International UK
1 Easton Street
London WC1X
0DW
UK
Please click on the link below to see the map for the
address of Amnesty Intenational:
http://maps.google.co.uk/maps?f=q&hl=en&geocode=&q=WC1X+0DW&ie=UTF8&ll=51.525373,-0.110813&spn=0.001669,0.003433&t=h&z=18
بۆ زانیاری زیاتر پێوه‌ندیی بکه به‌م ژماره ته‌له‌یفۆنانه‌وه:
Fareed: +44(0)7892697375
Jalal
: +44(0)7956458304
Wafa:
+44(0)7984446521
Afrasiab:
+44(0)7867764972
ناوی هێز و
لایه‌ن و رێکخراوه‌کان:
1- Cultural and Civil Society of
Khorasani Kurds
2- Komala Party of Iranian Kurdistan
3-
Kurdistan Freedom Party (PAK)
4- Iranian Kurdistan Democratic Party
5- Kurdish women project
6- Halabja centre – CHAK
7- Kurdish women rights, human right
10ڕه‌زبه‌ری
2708
1
ئۆکتۆبری
2008
|