به به‌شداری نوێنه‌ری چاك له سویسرا، نوێنه‌رانی حزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان له گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی دۆستی كورد كۆبونه‌وه.
له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نوێنه‌رانی حزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسری بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١/١٠/٢٠٠٨ سه‌عات ١ی پاشنیوه‌ڕۆ له نێو كۆشكی په‌رله‌مانی سویسرا كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام درا، ئاماده‌بووانی لایه‌نی كوردی و نوێنه‌رانیان پێكهاتبوون له نوێنه‌رانی حزبه كوردستانییه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستاندا، نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاكیش له كۆمیته‌ی سویسرا (هیوا ناسیح) ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
نوێنه‌رمان باسی له‌وه كرد، كه به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه بۆ گه‌لی كورد زۆر گرنگه وه گوتی، كه پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و دادگای باڵای عێراق و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته به جینۆساید ناساندیان، داواكارین له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی سویسریش پشتگیری ناساندنی بكه‌ن، وه‌ك چۆن به هه‌وڵی ناوه‌ندی چاك چه‌ندان حزب و په‌رله‌نتارانی ئه‌وروپی ئیمزایان كردوه.
به‌رێز كارلۆ سومه‌روگا سه‌رۆكی گروپی په‌رله‌مانتارانی سویسری بۆ دۆستایه‌تی گه‌لی كورد سه‌باره‌ت به به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌نفال له وڵامی نوێنه‌رماندا گوتی: ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی یاسایییه، ئاسان نییه چونكه مه‌رج و پێوه‌ری خۆی هه‌یه، ده‌بێت دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بریاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام ئێمه له لای خۆمانه‌وه ده‌یخه‌ینه كارنامه و گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كه‌ین.
پاش نزیكه‌ی سه‌عات و نیوێك كۆبونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی پێ هات.
ناوه‌ندی چاك ٢/ ١٠/٢٠٠٨
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتگیری له مافی هه‌موو كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی ناو عێراق ده‌كه‌ین و داواكارین له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق، كه چاو به یاسای پارێزگاكاندا بخشێنێته‌وه.
له كاتێكدا وا چاوه‌ڕوان له حكومه‌تی عێراقی و هێزه‌سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ده‌كرا، كه گره‌نتی مافه‌كانی هه‌موو كه‌مینه و گروپه جیاجیاكانی نێو چوارچێوه‌ی ئه‌م وڵاته بكه‌ن و له ده‌ستور و یاساكانیشدا بێ جیاوازی بیچه‌سپێنن، كه‌چی به داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداری بۆ پاشه‌وه نا، ئه‌مه‌ش له ده‌ركردن و ده‌نگ له‌سه‌ردانی یاسای پارێزگاكاندا خۆی بینییه‌وه، كه بێ ئه‌وه‌ی مافی كه‌مه نه‌ته‌وه و گروپه بچوكه‌كانی ئه‌م وڵاته ڕه‌چاو بكات، به لابردنی به‌ندی (٥٠)ی په‌یوه‌ست به مافی كه‌مینه‌كان له عێراقدا و نوێنه‌رایه‌تی كردنیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحییه‌كاندا. كه ئه‌مه‌ش پێشێلكاری ته‌واوی مافی سروشتی و ئاساییه‌كانی ئه‌و كه‌مینانه و به هێند وه‌رنه‌گرتنیانه.
ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدكرنی گه‌لی كورد (چاك) وایده‌بینین، كه ئه‌م هه‌نگاوه كارێكی مه‌ترسیداره له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقی و ئه‌نجومه‌نی نێشتیمانی عێراق و حزبه سیاسیه باڵاده‌سته‌كانی كه به‌شدار تێیاندا، به‌رامبه‌ر به مافی كه‌مایه‌تییه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینزاكانی عێراق به گشتی و سابیئه و مه‌سیحیی كورده ئێزیدییه‌كان و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تر به تایبه‌تی، كه وا داواكارن كه گره‌نتی مافه‌كانی به‌و شێوه‌یه‌ی كه به گونجاوی ده‌بینن بكرێت،ئه‌مه‌ش بۆ پارێزگاری‌یان له توانه‌وه و له ناوچونییان. جگه له‌مه‌ش وای ده‌بینین، كه ئه‌و یاسا ده‌نگ له‌سه‌ردراوه هه‌وڵێكه بۆ هه‌ژمونی ده‌سته‌ڵاتی زۆرینه به‌سه‌ر كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئه‌تنییه‌كانی تری ناو عێراقدا.
هه‌ر بۆیه ئێمه لێره‌وه داوا له حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌م وڵاته و هێزه سیاسییه باڵاده‌سته‌كانی ده‌كه‌ین، ئه‌و یاسا په‌سه‌ندكراوه‌ی پاریزگاكان به جۆرێك هه‌موار بكه‌ن، كه مافی هه‌موو كه‌مه‌نه‌ته‌وه و ئه‌تنییه‌كانی ناو گه‌لی عێراق و له نێو ئه‌وانه‌شدا كورده فه‌یلییه‌كانی تێدا پارێزراو بێت، هاوكات داواش له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ین، كه په‌سه‌ندی ئه‌م یاسایه نه‌كه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته بۆ ده‌سكاری و هه‌مواركردنی پێویست به‌م مه‌سه‌له‌یه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌وه به‌بیر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌هێنینه‌وه، مافی كه‌مینه‌كان و پێكهاته‌كانی گه‌لان له نێو په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا جێگیركراوه، كه عێراقیش واژۆی له‌سه‌ر زۆربه‌یان كردوه، بۆیه پێویسته و ئه‌ركه له سه‌ر حكومه‌تی عێراق، كه په‌یوه‌ست بێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییانه‌وه.
ناوه‌ندی چاك ٣٠/٩/٢٠٠٨
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی چاك له كۆنفرانسی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیادا.
به‌هه‌مان شێوه‌ی كۆنفرانسی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا، ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا بڕیاری دا له كۆنفرانسی پارێزگارانیش به‌شدار بێت، بۆیه ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 28/09/2008 له شاری بێرمنگهام، دووه‌م شاری به‌رتانیا، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك/به‌ریتانیا كه له له‌نده‌ن و چه‌ند شوێنێكی تره‌وه چووبوون، توانیان ئاماده‌یی خۆیان له به‌رده‌م هۆڵی كۆنفرانسی پارتی پارێزگاراندا پیشان بده‌ن، له‌وێشدا له‌ڕۆژی یه‌كه‌مدا توانیمان به سه‌دان نامه‌ی تایبه‌ت به داواكاری بۆ ناساندنی ئه‌نفال وه‌كو جه‌نه‌ساید بڵاوبكه‌ینه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریش دران به په‌رله‌مانتارانی پارێزگاران و وه‌زیرانی حكومه‌تی سێبه‌ر.
بێجگه له‌وه‌ش ئه‌ندامی چاك/ به‌ریتانیا عه‌دنان كۆچه‌ر توانی ڕاسته‌وخۆ له كۆنفرانسه‌كه به‌شدار بێت و له‌نزیكه‌وه په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك وه‌زیرانی سێبه‌ر و په‌رله‌مانتارانه‌وه بكات، بێجگه له گفتوگۆكردن بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و حیزبه دێڤید كامیرۆن، توانی دانیشتنێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێڤد لیدینگتۆن (David Lidington) له‌حكومه‌تی سێبه‌ردا بكات و ڕاوبۆچوونه‌كان بگۆڕنه‌وه. له‌میانه‌ی قسه‌كانیشدا دێڤد پێی ڕاگه‌یاند كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بانگهێشت كراوه و مانگی دوانزه سه‌ردانی كوردستان ده‌كات، به‌ڵێنیشی داوه كه سه‌ردانی شوێنی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بكات و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتوون كه به‌رده‌وام زانیاریان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفاله‌كان پێڕابگه‌یه‌نین و ئه‌وانیش به‌پێی توانا به‌هاوكاری ناوه‌ندی چاك/ به‌رتانیا كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه گرنگی پارتی پارێزگاران له‌و قۆناغه‌دا له‌وه‌دایه كه كۆمه‌ڵێك هێما ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و پارته له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت، ژماره‌یه‌كی زۆری چاودێرانیش هه‌ر ئه‌و پێشبینیه ده‌كه‌ن كه پارتی پارێزگاران حكومه‌تی داهاتووی به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌بات، بۆیه بۆ ئێمه‌ی كورد و بۆ ناوه‌ندی چاك/ به‌رتانیاش گرنگه كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته توندوتۆڵ بێت.
ئێمه وه‌كو ناوه‌ندی چاك/ به‌رتانیا له‌و كۆنگره‌یه‌شدا، توانیمان تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد بخه‌ینه به‌رده‌م به‌شداربووانی كۆنفرانسی پارێزگاران و داوایان لێبكه‌ین ئه‌نفال به‌جه‌نه‌ساید بناسێنن، ئومێده‌واریشین كه ژماره‌یه‌ك له‌وانه به‌پیر داوایه‌كه‌مانه‌وه بێن.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا ٢٨\٩\٢٠٠٨
|