تاوانێکی نوێ به‌رامبه‌ر قوربانیانی ئه‌نفال و خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامده‌درێت ،پێویستی به‌هه‌ڵوێسته.
سه‌ر چاوه‌یه‌کی باوه‌ڕ پێکراو هه‌واڵی ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندین که له کۆنگره‌ی گؤره به‌کۆمه‌ڵه‌کان که له ئه‌مڕۆوه له‌شاری نه‌جه‌ف ده‌ست پێ ده‌کات ، سه‌ره‌تای کۆنگره‌که ، به‌مه‌راسیمێک بۆ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵکی ئه‌نفالکراوی کورد ده‌بێت ،ڕۆژی دواتریش له‌پارێزگای نه‌جه‌ف ده‌نێژرێن. وه له کۆنگره ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌که‌ی دوێنێ ی بارزانی و تاله‌بانی ، بارزانی دانی پێداناوه که 250 که‌سن و خه‌ڵکی گه‌رمیانن،وه د به‌رهه‌م به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و تاله‌بانی به‌شدار ده‌بێت .
شایه‌نی باسه ئه‌م گۆره به‌کۆمه‌ڵه یه‌کێکه له‌و ده‌یان گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه‌ی که له‌خواروی عێراقه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه ، ده‌سه‌لاتی کوردی له‌خه‌م ساردی و به‌هۆکاری وپاره تێچونی زۆر چه‌ندین ساله ئاماده نیه بیان هێنته‌وه .وه کۆی گشتی ته‌رمی ئه‌و گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌یه نزیک به 3000 قوربانی ئه‌نفال ئه‌ژمار ده‌کرێت . که ساڵ و نیوێک له‌مه‌وبه‌ر له( بیابانی الحیدریه ) که‌ده‌که‌وێته نێوان شاری نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا ،وه‌له‌زه‌وی جوتیارێکی عه‌ره‌ب به‌ناوی (عه‌بدولموحسێن عه‌بدولزه‌هره الغزالی) دۆزراونه‌ته‌وه ،که درێژیه‌که‌ی 100 مه‌ترو پانیه‌که‌شی 75 مه‌تره .دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئه‌م جوتیاره په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی کورد له به‌غداو کوردستان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌کات ،که له‌بڕی ده‌ست خۆشی که‌چی وه‌ڵامی ناده‌نه‌وه!!؟ . تا ناوه‌ندی چاک له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاولاتی توانی له ژماره‌ی 429 و 430 ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ، بیکاته 2 هه‌واڵی گرنگی ڕۆژنامه‌که‌یان ، که‌ماوه‌یه‌ک دواتر به‌شێک له‌و گۆره به‌کۆمه‌لانه ده‌رهێنران ، ئیستاش به‌نیازن له‌م 2 ڕۆه وه‌ک ریکلامێک بۆ گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و تاوانه‌کانی ڕژیمی به‌عس دور له‌زێدی باب و باپیرانیان له‌مه‌راسیمێکدا له‌رۆژانی 7 و 8 ی ئه‌م مانگه‌دا له شاری نه‌جه‌ف به‌خاکیان بسپێرن ، دواتریش مۆنیمێنتێک له شاری نه‌جه‌فه‌وه بۆیان دروست بکه‌ن . شایه‌نی باسه ئه‌و هه‌وله مه‌ترسیداره ، له نه‌هێناوه‌یان بۆ نێو بنه‌ماله‌کانیان ،به پالپشتی وبێده‌نگی ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌نجامده‌درێت .
ناوه‌ندی چاک به‌ڕاشکاوانه رای ده‌گه‌یه‌نێت ، ئێمه دژ به‌و تاوانه مه‌ترسیداره و ده‌وه‌ستینه‌وه و هه‌وڵی ڕسوا کردنی ده‌ده‌ین ، داوای ڕونکردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ش له سه‌رۆکایه‌تی (هه‌رێم و حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان) ده‌که‌ین که به چ مافێک بوار ده‌ده‌ن ته‌رمی ئه‌نفالکراوه‌کانمان له ده‌ره‌وه‌ی خاکی کوردستان بنێژرێت ؟
هاوکات داوا و بڕوامان وایه:
ناوه‌ندی چاک 2008-10-07
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له له‌نده‌ن.
بۆ پشتیوانیکردن له مانگرتن له خواردنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، هێز و لایه‌ن و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رۆژی پێنچه‌ممه 2 ئۆکتۆبری 2008، خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان بۆ به‌رده‌م "ئه‌منیستی ئینترناشناڵ" له شاری له‌نده‌نی پێته‌ختی بریتانیا، رێکخست.
له خۆپیشاندانه‌که له لایان به‌شداربووانه‌وه چه‌ندین دروشم و وێنه‌ی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورد به‌رزکرابوونه‌وه و خۆپیشانده‌ران نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی "ئه‌منیستی ئینترناشناڵ" کرد. جگه له کوردانی شاری له‌نده‌ن، نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ له‌وانه عه‌ره‌بی ئه‌هواز و به‌لووچه‌کان، به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌که‌دا کرد.
شایانی باسه، هه‌ڤاڵ سه‌ید وه‌فا رۆسته‌مزاده به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی بریتانیای پارتی ئازادیی کوردستان، رۆڵێکی به‌رچاوی له خۆپیشاندانه‌که‌دا، هه‌بووه.
ناوی ئه‌و هێز و لایه‌ن و رێکخراوانه‌ی که خۆپیشانه‌که‌یان رێکخستبوو:
1- پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) 2- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران 3- ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی کورده‌کانی خۆراسان 4- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 5- رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ 6- پرۆژه‌ی ژنانی کورد پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی بریتانیا 13 ره‌زبه‌ری 2708 4 ئۆکتۆبری 2008 TEL;00441617943772 Mobail;00447984446521
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ جارێکی تر برینی قوڵی جه‌سته‌و ڕۆحی که‌س وکاری ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌هێنریته‌وه سوێ!.
خاکی کوردستان له پێش هه‌موو خاکێکدا، شایه‌ن به ئێسکوپرروسکی ئه‌نفالکراوه‌کانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم وا بۆ جارێکی تر برینی قوڵی جه‌سته‌و ڕۆحی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان دهێنرێته‌وه سوێ به نه‌هاتنه‌وه‌ی پۆلێک له قوربانیانی ئه‌نفالکراوان بۆ کوردستان. په‌تی نێوان خه‌ڵکی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لۆبڕێکی تری تێکه‌وه‌ت! به‌رێز سه‌رکۆکی هه‌رێمی کوردستان داوا له ڕۆژنامه‌نوسان ده‌کات خه‌ڵکی کوردستانی بۆ ئاشتبکه‌نه‌وه، هه‌ر دوای ئه‌و داوایه‌ی! که گوایه سه‌رچاوه‌ی له گرنگی پێدانی خه‌ڵکی گشتی کوردستان و به هه‌ندوه‌رگرتنی خواست و ئاوات و خه‌ونی هاوڵاتیانه‌وه وه‌رگرتوه، به به‌رچاوی خۆیه‌وه و با ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ته‌رمی ده‌یان له ئه‌نفالکراوه‌کان له جیاتی ئه‌وه‌ی به وپه‌ڕی ڕێز و شکۆمه‌ندیه‌وه وه‌ک ئێسک‌و پروسکی بارزانیه نه‌مره‌کان و ئه‌و پۆله روفاته‌ی که هێنرانه‌وه بۆ دۆڵی جافایه‌تی، به هه‌مان شێوه و به ڕێز‌و حورمه‌ته‌وه جێگه‌ی تایبه‌تی دیاری بکرایه بۆ ئه‌م پۆله ڕوفاته‌ی ئه‌نفالکراوانی گه‌رمیان، که‌چی نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی و سه‌رۆک کۆمار ده‌نێرێته نه‌جه‌ف بۆ کۆنگره‌ی به ناو گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان و پێشوازیکردنی ناشتنی ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان له شاری نه‌جه‌ف.
دیاره هه‌نوکه‌ش ئه‌وه‌نده په‌ت له‌نێوان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و قوربانیه‌کاندا ماوه‌ته‌وه که ئه‌م دوو به‌شه‌ی گه‌له‌که‌مان بتوانن کاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌کتر دانێن و هێز به‌یه‌کتر ببه‌خشن و پێکه‌وه بۆسه‌رخستنی پڕۆژه گه‌وره‌کان و ته‌واوکردنی ڕێگا ئاشتبنه‌وه، هێشتا ئه‌وه‌نده ده‌رفه‌ت ماوه، به ده‌سه‌ڵات بڵێین که‌مێک چاو له له‌گه‌وره‌یی قوربانیه‌کان بکه‌ن و له داوێنی بێگه‌ردی ئه‌واندا کراسێکی بێگیرفان و سه‌روه‌رییه‌کی هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆتان دادڕن!
دوای هێنانه‌وه‌ی ڕووفاتی به‌رزانیه‌کان و ئه‌نفالکراوه‌کانی دۆڵی جافایه‌تی و دۆزینه‌وه‌ی ده‌یان له گۆری به کۆمه‌ڵی ئه‌نفالکراوه‌کان به ڕێکه‌وت و دوور له هه‌موو کارێکی زانستیانه‌و و به دواچونێکی ورد‌و ژیرانه‌و دڵسۆزانه، چاوه‌ڕوان ده‌کرا پرۆسه‌ی گه‌ڕان و بینینه‌وه‌ی چاره‌نوسی ئه‌نفالکراوه‌کان به خێرایی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ست پێ‌بکات و به هاوکاری تیم و پسپۆره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له بواری تاوانی جینۆسایددا سۆراخی هه‌موو شوێنیک بکرێت و به شوێن هه‌موو هه‌واڵێکی ئه‌و خۆشه‌وێستانه‌دا بچن و چاره‌نووسیان ڕوونبێته‌وه. چونکه بایه‌خی ئه‌م کاره ته‌نها وه‌فاداری و پیشاندانی سۆز و په‌ژاره نیه به‌رامبه‌ر به که‌سوکارو پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و ڕێزلێنان له سه‌رتۆپی قوربانیه‌کانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان و ڕوونبوونه‌وه‌ی زیاتری چیرۆکی تراژیدیای ئه‌نفاله‌کان، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌و زانستیانه ئه‌نجامبدرێت، به‌ده‌ستهێنانی دۆکۆمێنتێکی گه‌وره و حاشا هه‌ڵنه‌گره له‌م بواره‌دا که کاری ناساندنی جینۆسایسدی سه‌ر گه‌له‌که‌مان واڵا ده‌کات. ئه‌مه له کاتێکدا که له ڕووی دارای و خه‌رجی پاره‌و پوله‌وه بۆ ئه‌م کاره توانای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆر گه‌وره‌یه، له لایه‌کی تریشه‌وه باری ئاسایشی عێراق ئارامتره له جاران.
دوای بیست ساڵ له کاره‌ساتی بێسه‌روشوێنکردنی ئه‌نفالکراوه‌کان، بۆ مه‌رامی سیاسی و ئاشته‌واتی حزبایه‌تی به‌کاردهێنرێن و ده‌یان هه‌زار و سه‌دان هه‌زار له خه‌ڵکی کوردستان نیگه‌ران و توڕه‌ده‌که‌ن، به نه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پۆله ڕوفاته‌ی که به ته‌نها هاتنه‌وه‌یان بۆ کوردستان و به بایه‌خه‌وه دروستکردنی مه‌زارگه بۆیان، که‌مێک نه‌سره‌وتنی دڵ وده‌رونی که‌سوکاریان ئارام ده‌بێت و ئۆخه‌ی دکه‌ن و شادده‌بنه‌وه به ئێسک‌و پروسکیان.
که‌مترخه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رامبه‌ر به قوربانیانی ئه‌نفالکراوان تاقه‌تپڕوکێن و جێگه‌ی قبوڵنه‌کردنه چ له لای که‌سوکاری قوربانیان که خۆیشیان به شێوازێکی تر بوون به قوربانی خراپی باری ده‌رونی و ژیانی کوله‌مه‌رگی، چ له لای سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان و له پێشیشه‌وه ناوه‌ندی چاک که به هیچ جۆرێک ئه‌م جیاوزیکردنه‌ی نێوان قوربانیانی ئه‌نفالکراوان و سوکایه‌تیکردنه‌ی پێقبوڵنیه و نه‌فه‌ره‌ت ده‌کات له هه‌موو جیاکاری و که‌مته‌رخه‌میه‌ک که نیگه‌رانی و توڕه‌بوونی قوڵی خه‌ڵکی کوردستانی تێدایه.
ناوه‌ندی چاک، داواکاره له به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم که به‌م کاره ناڕه‌وایه‌ی خۆیاندا بچنه‌وه و به زووترین کات ئه‌و پۆله له ئێسکوپروسکی ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان به ڕێزه‌وه و به‌وپه‌ڕی شکۆمه‌ندیه‌وه بهێننه‌وه کوردستان و مه‌زارگه‌یان بۆ دروستبکرێت له بانی مه‌قان وه‌ک کاتی خۆی ناوه‌ندی چاک پێشنیاری کردوه و له زۆر ڕێکخراو و که‌سایه‌تی تریشه‌وه ئه‌م پێشنیاره دووباره‌کراوه‌ته‌وه. با چیتر برین نه‌کرێته جه‌سته‌و ڕۆحی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و خه‌باتگێران و شۆڕشگێڕانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی که تا ئه‌م ساته‌وه‌خته خه‌نی نه‌بوون به خزمه‌تگوزاری ته‌واو و ده‌ستی شارستانیه‌تی و ته‌ندروستی باش هێشتا به گوێره‌ی پێویست نیه بۆیان.
با چیتر ڕۆحی خه‌ڵکی به‌شه‌رفی کوردستان به‌م هه‌موو که‌مته‌رخه‌میه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌هه‌ژێنرێ و ئازار نه‌درێت.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد - چاک
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسيۆن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له په‌نابه‌رانی شاری لوتزێرن کۆبووه.
ڕۆژی یه‌کشه‌مه 05/10/2008 ئه‌حمه‌د عه‌لی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له په‌نابه‌رانی شاری لوزێرن کۆبوه‌وه ، سه‌ره‌تای کۆبونه‌وه‌که ئه‌حمه‌د باسێکی سه‌باره‌ت به فیدراسیۆن و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی کرد،دواتر ئاماژه‌ی به هه‌لومه‌رجی ئێستای په‌نابه‌رانی عێراقی به گشتی و په‌نابه‌رانی کورد به تایبه‌تی کرد‌و سیاسه‌تی تازه‌ی ده‌وڵه‌تی سویسرا و هێرشی حکومه‌تی سویسرای بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی کوردی عێراق خسته ڕوو وه ڕۆشنی کرده‌وه که ئامانجی سویسرا له‌م هێرشه‌دا چیه‌و به کوێده‌گا،دوابه‌شی باسه‌که‌شی کار‌و پڕۆژه‌کانی فیدراسیۆن بوو، بۆ به‌رگرتن به‌م هێرشه زۆر توند و نائینسانیه‌ی حکومه‌تی سویسرا،هه‌روه‌ها ئاماده‌یی فیدراسیۆنی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوکاری و پشتیوانیه‌ک . وه سه‌باره‌ت به (پێدانی مافی مانه‌وه‌ی کار)و پێنه‌دانی ئه‌م مافه به که‌سانێک که ئێستا له باری یاساییه‌وه ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌حمه‌د پێشنیاری به‌ڕێخستنی ناڕه‌زایه‌تی کرد له به‌رده‌م کانتۆندا.
دواتریش ئاماده‌بوان چه‌ندین پرسیار‌و پێسنیاریان خسته ڕوو و وه داوایانکرد که ده‌ستوبرد بکرێ له به‌رده‌م به‌ڕێخستنی جموجوڵێکی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ری له بێرن و وه ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ هه‌ر کارێک که له به‌رژه‌وه‌ندی په‌نابه‌رندا بکرێ. دوا به‌شی کۆبونه‌وه‌که‌ش هه‌ریه‌ک له (سامان ڕه‌سوڵ، هێمن عه‌لی،شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د) وه‌ک نوێنه‌ری فیدراسیۆن له شاری لوتزێرن هه‌ڵبژێردران.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا 6-10-2008
-------------------------------------------------------------------------------------------------------- www.csdiraq.com ، www.federationifir.com ئه‌حمه‌د عه‌لی04 78 853 200ahmadali525@hotmail.com جه‌مال کۆشش 0787557760 Ifir,postfach7643,3001 Bern
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگادارییه‌ك بۆ:
- خه‌ڵكی كوردستان - ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له باشور - وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان
به‌ڕێزان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ندی (چاك) لیستێكی ته‌واوی ناوی ئه‌و جاش و موسته‌شارانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به‌شدارییان له هێرشی ئه‌نفاله‌كاندا كردبوو. یه‌ك له‌و موسته‌شاره تاوانبارانه‌ی ناوی هاتبوو (سوعاد تاڵه‌بانی) بوو، به‌ڵام وه‌ك هه‌واڵمان پێگه‌یشت، كه‌سانێكی به‌ێز له كوردستان هه‌ن، كه هه‌مان ناویان هه‌یه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و موسته‌شاره به‌و شێوه‌یه ئازاری داون.
ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌و سوعاد تاڵه‌بانییه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه،موسته‌شارێك بوو، ناوی ته‌واوی (سوعاد فه‌یزوڵڵا تاڵه‌بانییه).
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوای لێبوردن له ئه‌و كه‌س (كه‌سانه) ده‌كه‌ین، كه ته‌نها هه‌ڵگری ئه‌و ناوه‌ن و ڕێزی زۆرمان بۆیان هه‌یه. هه‌ر لێره‌وه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، كه ناوی جاشه تاوانباره‌كان له‌و لیسته‌دا چه‌ندان ساڵه به ئه‌و شێوه‌یه هاتوون، جا داوای لێبوردن له هه‌ركه‌سێك ده‌كه‌ین، گه‌ر ناوه‌كانیان به ئه‌و ناوانه بچن.
ناوه‌ندی چاك ٣/ ١٠/٢٠٠٨
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناڕەزایینامە.
7/10/2008
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆمەڵەی رۆژاڤای کوردستان سمینارێک بۆ '' جه‌مال نه‌به‌ز '' ساز ده‌دا.
رەهەندی کورد لە لەندەن بانگیشت دەکات بۆ بەشداریکردن لە سمیناری: بارودۆخی ئێستەی رامیاریی کوردستان
کە لە لایەن: جەمال نەبەز ەوە پێشکێشدەکرێ
:شوێن WKA، Palings wick House، 241 King Street، Hammersmith، London W6 9LP
کات: رۆژی هەینی 24-10-2008 لە کاتی 6ی پاشنیوەرۆ تا کاتی 7 سەمینار لەکاتی 7ی پاشنیوەرۆ تا کاتی 8 وتوێژ و پێشنیازی بەشداران
بە ئامادەبوونتان دڵخۆش دەبین کۆمەڵەی رۆژاڤای کوردستان
Western Kurdistan Association
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی کۆنگرەی پەیمانگای نێو دەوڵەتی شانۆ.
رۆژانی 22-9هەتا رۆژی 28/9/2008 کۆنگرەی پەیمانگای نێو دەوڵەتی شانۆ لەشاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەرێوە چوو ، ئەم کۆنگرەیە نوێنەری 82 دوڵتی تیا بەشداربوو ، کۆری نمایشکارانی کورد نوێنەرایەتی شانۆی کورد لە هەرێمی کوردستانی عیراق بوو لە و کۆنگرەیەدا.
بۆ مەبەستی زیاتر زانیاری زیاتر دەربارەی کۆنگرەکەوو بەشداری کورد، شانۆکاران ئیبراهیم چێوار و هیوارەوف کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازدەکەن، هتناتان جێگەی سوپاسە.
کات: رۆژی هەینی 10/10/2008 سەعات سێی پاشنیوەرۆ شوێن : دەزگای سەردەم بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی: (ئیبراهیم چێوار 07701105802)
|