به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی چاك سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی مانگرتووانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان له زیندانه‌کانی ئێران و کوردستان دا.
ئه‌مڕۆ 45 ڕۆژ به‌سه‌ر مانگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له کچان و کوڕانی زیندانی كوردانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان تێده‌په‌ڕیت ، که بۆ به‌ده‌ستهێنانی کۆمه‌ڵێک داخوازی ،سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له‌ئێران وکوردستان ، ده‌ستیان به مانگرتنێكی كرا‌وه كردوه . دواتر نزیک به ده‌هه‌زار له زیندانیانی كورد له باكووری كوردستان بۆ پشتگیری كردنی ئه‌و چالاكیه ده‌ستیان به مانگرتن كرد. هه‌روه‌ها ده‌یان ڕێكخراوی سیاسی و مافی مرۆڤی كورد چالاكی جۆراوجۆریان سازكرد و توانرا ده‌نگی مانگرتووه‌كان بگه‌یه‌نرێته گه‌لانی دونیا و ڕژێمی خوێن و سێداره (ئێران) ناچار كرا دان به‌و مانگرتنه‌دا بێنێت. ناوه‌ندی چاک یه‌كێ بوو له‌و ڕێكخراوانه‌ی به هه‌موو تواناکانی پشتگیری ئه‌و چالاكیه‌ی زیندانیانی كورد له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان به خۆپێشاندان و چالاكیه‌كانی تردا کرد . ناوه‌ندی چاك پێی وایه زیندانیانی كورد له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان له‌و چالاكیه‌دا سه‌ركه‌وتووبوون و تاراده‌یه‌کی زۆر ئامانجه‌كانی خۆی به‌ده‌ستهێنا، له ڕسواکردنی ڕژێمی داگیرکه‌ری ئێڕان له‌ناوه‌نده جیهانیه مرۆڤ دۆست و په‌رله‌مانتاریه‌کان ، ته‌کانێکی گرنگی به‌خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان دا ، کێشه‌ی کوردی له‌م به‌شه‌دا سه‌ر له‌نوێ به جیهان ناسانده‌وه ، وانه‌یه‌کی تریشی له‌به‌رخۆدان و شؤرشگێری بۆ ئێران سه‌لماند که زه‌بروزه‌نگی رژێم کؤل به‌خه‌باتی گه‌لی کورد نادات .
ئێمه وه‌ك ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ و دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه درێژه‌یه له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌یاندا، باری ته‌ندروستی مانگرتووه‌كان له به‌ر چاو ده‌گرین و داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئه‌منستی ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی جددی له باری ته‌ندروستی مانگرتووه‌كاندا بكۆڵنه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه بڕیاری ئه‌و مانگرتنه‌یان داوه ئه‌وانیش باری ته‌ندروستی مانگرتووه‌كان له‌به‌ر چاو بگرن و هه‌وڵبده‌ن زیاتر ژیانی ئه‌وان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و بۆ چالاكیه‌كانی داهاتوو وزه‌و تواناكانیان به كاربێنن..
ئێمه ده‌ستخۆشی له‌و زیندانیانه ده‌كه‌ین و پشتگیری ته‌واو له داواكاریه‌كانیان ده‌كه‌ین و سه‌لماندیان خاوه‌ن بڕیار وره‌ی به‌هێزن و به‌و خه‌باته‌یان ڕژێمی ئێرانیان خسته ژێر فشارێكی نێونه‌ته‌وه‌یییه‌وه.
ناوه‌ندی چاك www.chak.be www.chaknews.com 2008-10-08
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.بوونه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی '' ئیسماعیل که‌ریم '' به نه‌خش و فۆڕمێکی تازه و جوان
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌واز بۆ کوردستانیانی نیشته‌جێی دانمارک.
باهه‌موو پێکه‌وه پشتگیری له مانگرتنی زیندانه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین.
کوردستانیانی به‌ڕێز ئه‌وه بۆ پتر له 45 ڕۆژ ده‌بیت کۆمه‌ڵێک تێکۆشه‌ری کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ندیخانه‌کانی ڕژێمی ئاخونده‌ی پاشکه‌وتووی ئێران‌دا ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خوردن، به‌و هۆیه‌وه باری ته‌ندرووستیان به‌رده‌وام به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات. مه‌به‌ست له‌و مانگرتنه فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ڕژێمه تا وه‌ک ئینسان مامه‌ڵه‌یان له ته‌کدا بکه‌ن و ئه‌شکه‌نجه‌و له سێداره‌دان و فشاری ده‌روونی له‌سه‌ریان هه‌ڵبگرن و دان به مافه‌کانیاندا بهێنن.
له زۆر ده‌ڤه‌ری جیهان به چه‌ندین شێواز و به چالاکی جۆراوجۆر پشتگیریان لێکراوه.
ئێمه‌ش که نوێنه‌ری چه‌ندین پارت و ڕێکخراوی سڤیلی کوردستانین له دانمارک بریارماندا به خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری پشتگیری خۆمان بۆ براکانمان نیشانبده‌ین. داواکارین له هه‌موو کوردێکی دڵسۆز به خاک و نیشتمان به شداری له‌م خۆپیشاندانه‌دا بکات.
شوێنی کۆبوونه‌وه بۆ خۆپیشاندان: Vesterbro Torv 1620 kbh.v شه‌ممه: 11.10.2008 کاتژمێر: 14 لیژنه‌ی پشتگیری له مانگرتوانی زیندانی
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئێواره کۆڕێک بۆ '' فاتیح شێخ ''.
حزبى كۆمۆنيستى كرێكارى كوردستان ئێواره کۆڕێک بۆ فاتیح شێخ سه‌باره‌ت به: ئه‌زمه‌ی ئابوری ئێستای دنیای سه‌رمایه‌داری و ناکۆکیه‌کانی روسیا و غه‌رب و دابه‌شکردنی سه‌رله‌نوێی جیهان.. ساز ده‌كات. له‌م ئێواره کۆڕه‌دا پێکهاته‌و په‌یوه‌ندی ئه‌م ئه‌زمه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی دنیای ئه‌مڕۆدا تاوتوێ ده‌كات و ڕێگاچاره‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی ده‌خاته‌ڕوو.. هاتن بۆ هه‌مووانه کات: ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕێکه‌وتی 12/10/2008 کاتژمێر 3 تا 7 ی پاش نیوه‌ڕۆ
شوێن: قاتی سه‌ره‌وه‌ی په‌بی کینگس کرۆس Calthorpe Arms Pub 252 Gray's Inn Road London, WC1X 8JR
نزیکترین ئیستگاکانی قیتار: Chancery Lane, King s Cross
پاسه‌کانی: 17، 45، 46
رێکخراوى دەرەوەى ولات:
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دیپۆرتی پەنابەران بۆ ناوچەی جەنگ و نائارامی ڕابگرن!
_____________________________________________________________
www.federation.org
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌وڵی سوککردنی سزا و ئازادکردنی تاوانبارانی ئه‌نفال به‌توندی ریسوا ده‌که‌ین.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق به بڕیارێکی یه‌کلایه‌نه سزای له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی راگرتووه، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کاندایه بۆ ئازادکردنی کۆمه‌ڵی ئه‌فسه‌ری تاوانباری به‌عسی له‌وانه تاوانباری گه‌لکوژی ئه‌نفال سوڵتان هاشم.
ئه‌و بڕیاره (وه‌کو ده‌گوترێت) یه‌ک لایه‌نه، بێسه‌روبه‌ری سیسته‌می به‌رێوه‌بردن و یاسادانه‌راان و دادوه‌ری له ئێراقدا پیشان ده‌دات، ده‌ستتێکه‌ڵکردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان پیشان ده‌دات. شایانی گوتنه هه‌روه‌کو پێشتر به‌ده‌یان جار ئاماژه‌مان به ناسه‌ربه‌خۆیی دادگا کردووه، ئه‌وه‌ی روو ده‌دات دیسان ئاماژه‌یه به دیارده‌ی ده‌ستێکه‌ڵکردن له دادگا و بڕیاره‌کانی دادگا.
به‌پێی ده‌ستوری ئێراقی و قانونی دادگا بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کان دوا بڕیاره و له ده‌سه‌ڵاتی هیچ ده‌زگایه‌کی دیکه‌دا نییه ئه‌و بڕیاره بگۆڕێت. نه ئه‌نجومنی سه‌رۆکایه‌تی، نه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، نه ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و نه دادگای باڵای فیدرال بۆیان نییه بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراقی بگۆڕن.
دواخستنی جێبه‌جێکردنی سزای له سێداره‌دانی تاوانبارانی ژینۆسایدی ئه‌نفال، شاردنه‌وه‌یان و هه‌وڵی له‌م شێوه‌یه ناڕه‌وابووه و پیشێل‌کردنی مافی قوربانیان بووه. گۆرینی سزا، ده‌ستوه‌ردان له بریاری دادگا یا ئازادکردنی تاوانباران پێشێلکردنێکی زۆر بێشه‌رمانه‌ی مافی قوربانیانی ژینۆسایده. ناوه‌ندی چاک وێرای ریسواکردنی بریاری مالکی و هه‌وڵه‌کانی بۆ رزگارکردنی ئه‌فسه‌رانی تاوانبار، ره‌خنه‌ی تووند ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌م باره‌یه‌وه ده‌کات. ده‌سه‌ڵاتی کوردی جگه له‌وه‌ی له‌م هه‌وڵه‌دا له‌سه‌ره‌تاوه پشکیان هه‌بووه، هیچ هه‌وڵێکی کۆنکریتی بۆ ریسواکردن و وه‌ستاندنی ئه‌و تاوانه نه‌داوه.
ناوه‌ندی چاک داوا له‌هه‌موو ڕێکخراو و رۆشنبیران ده‌کات دژی ئه‌و ئه‌نفالکردنه بوه‌ستنه‌وه و ریسوای هه‌ر هه‌وڵێک که پێشێلی مافی قوربانیانی کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆساید ده‌کات بکه‌ن.
ناوه‌ندی چاک 8.10.2008 ---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگاداریه‌کی گرنگ!
له به‌دواچونی ناوه‌ندی چاک دا بۆ خه‌می نه‌هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان بۆ کوردستان، که ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوه‌وه له سایته‌کان و چه‌ندین ڕێکخراو و که‌سایه‌تی و له‌وانه ناوه‌ندی چاک زۆر به توندی هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند دژ به نه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پۆله روفاته‌ی که له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی خواروی عێراقدا دۆزراونه‌ته‌وه و له هه‌وڵی کۆنگره‌ی گۆره به کۆمه‌ڵه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌زارگه‌یان له شاری نه‌جه‌ف بۆ دروستبکرێت، به‌شی په‌یوه‌ندی ناوه‌ندی چاک له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز (کاک گۆران) به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، به‌رێزی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که سه‌رکردایه‌تی کورد ڕازی نه‌بوون به دروستکردنی مه‌زارگه بۆ ئه‌و 150 ڕوفاته له نه‌جه‌ف و ئێستا وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که بیان هێننه‌وه بۆ کوردستان.
ئێمه له ناوه‌ندی چاک وێرای ئه‌وه‌ی که به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌رکرد دژ به نه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕوفاتانه، له هه‌مان کاتدا هیوادارین که ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕێز کاک گۆران بۆ هێنانه‌وه‌ی ئیسکوپروسکی ئه‌نفالکاروه‌کان به زووترین کات جێبه‌جێبکرێت و نیگه‌رانی و توڕه‌ی خه‌لكی کوردستان و که‌سوکاری ئه‌نفالکروان هێوربێته‌وه.
ناوه‌ندی چاک زۆر شێلگیرانه به دواچونه‌کانی به‌رده‌وامده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پێداده‌گرێت که به‌ڕێز و حورمه‌ته‌وه ڕوفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان بهێنرێنه‌وه بۆ کوردستان و مه‌زارگه‌ی شایسته‌یان بۆ دروستبکرێت.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه. دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوەندى چاک-کۆمیتەى کفری و لیژنەى داکۆکیکار لەئەنفالکراوەکان له یاداشتێکی ناڕەزایی دەربڕیندا.
بۆ/ ئاگادرارى راگەیاندنەکان
|