ریسوابێ په‌لاماری تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس دیار عه‌باس.
بۆ"ڕای گشتی.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له په‌ڕله‌مانی ئه‌وڕپاوه داوا کرا کۆتایی به مانگرتنی زیندانیانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بهێنرێت.
رۆژی پێنج شه‌مه 9/10له نێو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له برۆکسل کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی سازکرا به ئاماده بونی نوێنه‌ری چاک(عه‌لی قادر) که‌له‌کۆتاییدا ڕاگه‌یاندنێکی گرنگ بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بڵاو کرایه‌وه. که تیایدا پشتگیری بوو بۆ وه‌ڵام دانه‌وه ئه‌و داواکارییانه‌ی که له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی و پارت و رێکخراوی کوردی و بیانییه‌وه کرابو و که تیایدا بانگه‌وازی چاک بۆ کۆتایی به‌و مانگرتنه ئیشاره‌تی پێ درا. داوا کرا که مانگرتوان کۆتای به‌و خه‌باته‌یان بهێنن .
شایه‌نی باسه که له‌و کۆنگره‌یه‌دا که له سه‌ر داوای گروپی دۆستانی کورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌سترا بوو. تیایدا هه‌ر یه‌ک له په‌رله‌مانتاری ئیتالی (پاڵۆ کاسیکۆ) و په‌رله‌مانتاری پرتوگالی( فیکتۆریۆ ئه‌نگینتۆ)،رژێمی ئێرانیان تۆمه‌تبار کرد‌و پشتگیریان له داواره‌واکانی مانگرتوان کرد‌و داوایان کرد، بۆ پاراستنی گیانیان کۆتای به‌و مانگرتنه بهێنن . له دوای چه‌ندین پرسیار‌و وه‌ڵام له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته کۆتایی به کۆنگره‌که هات.
ناوه‌ندی چاک 09/10/2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی چاکه‌وه سه‌باره‌ت به ناشتنی ڕوفاتی ئه‌نفالکراوه‌کان له شاری نه‌جه‌ف.
دوای ئه‌وه‌ی به‌که‌متر له 48 کاتژمێر ، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو بۆوه ، که بریاردراوه ، به‌شێک له‌روفاتی ئه‌نفالکراوه‌کانی گه‌رمیان که له ناوچه‌ی الحیدریه‌ی( یه‌ک و دو) دۆزراونه‌ته‌وه ، بریاره وه‌ک یه‌کێک له‌تاوانه‌کانی ڕژێمی به‌عس له یه‌که‌م ڕۆژی دوه‌مین کۆنگره‌ی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌شاری نه‌جه‌ف به‌خاک بسپێرن و دواتر مۆنیمێنتێکیان هه‌ر له‌م شاره بۆ دروست بکه‌ن .
لێره‌و له‌وێ به‌شێک له‌خه‌ڵکانی ده‌سه‌لات،هه‌واڵی ئه‌وه بلاو ده‌که‌نه‌وه که‌ئه‌مه هه‌واڵێکی دروستکراوه ، وه‌هه‌ندێ که‌سی به‌ناوی گروپی داکۆکه‌ر له قوربانیانی ئه‌نفال!! بانگه‌شه وڕیکلام بۆوه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌که‌ن ،له‌کاتێکا ئه‌م وه‌زاره‌ته خۆی به‌شی راگه‌یاندنی هه‌یه !! گوایه ئه‌م هه‌واله راست نه‌بوه و به‌پێجه‌وانه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌وڵدانه بیان هێنێته‌وه کوردستان . ئێمه لێره‌دا به‌شێک له‌وراستیانه به‌به‌لگه‌وه ده‌خه‌ینه به‌رچاوی خوێنه‌ران .
1. سال و نیوێک زیاتره کۆمه‌لێک گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له ناوچه‌کانی (الحیدریه و شه‌نافیه) که‌ده‌که‌وێته نێوان شاره‌کانی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا که‌یه‌کێک له‌و گؤرانه ،له زه‌وی جوتیارێکی عه‌ره‌ب به‌ناوی (عه‌بدولحسێن عه‌بدولزه‌هره الغزالی) دۆزراونه‌ته‌وه و وه‌خودی ئه‌م جوتیاره چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی به ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی کورد له‌به‌غدا و هه‌رێم کردوه ، هیچ وه‌لامێکیان نه‌داته‌وه . به‌تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گشتی سلێمانی (ماموستا سه‌یفه‌دین) و وه‌زیری شه‌هیدان وئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان (چنار سه‌عد) که‌خودی ئه‌م وه‌زیره هۆکاره‌کانی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه ، که ئه‌مه کاری وه‌زاه‌تی مافی مرۆڤئ کوردستانه به‌دواچون بکات هاوکات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که‌هێنانه‌وه ئه‌و ته‌رمانه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ده‌وێت !!؟ . بۆراستی ئه‌م وتانه‌شمان فه‌رمون کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن که له‌سه‌ره‌تای مانگی 6 ی ئه‌مساڵ ناوه‌ندی چاک توانی ژماره‌ی ئه‌و جوتیاره به‌ده‌ست بهێنێت وبیداته ڕۆژنامه‌ی هاولاتی تا به‌داچون و رسوای ئه‌و هه‌لوێسته‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی بکات.
http://www.hawlati.info/pdf/2008/6/8/429/1.pdf http://www.hawlati.info/pdf/2008/6/11/430/4.pdf
2/ئه‌م هه‌وڵه له‌ئارادا بوو که ژماره‌یه‌ک له‌و هه‌زاران روفاته‌ی قوربانیانی ئه‌نفال که له گۆری الحیدریه (1،2) دۆزراونه‌ته‌وه، بیان نێژن و دواتر مۆنیمێتێکیان هه‌ر له‌نه‌جه‌ف بۆ دروست بکه‌ن . ئێمه لێره ده‌توانین له‌ئێستادا هه‌ر ئه‌وه‌نده بڵێین که له ڕۆژی 7/10/2008 له‌کۆبونه‌وه‌ی دوکان له‌گه‌ل به‌رپرسانی کورد پێیان راگه‌یه‌نرابوو ، هیچ لایه‌نێكیشیان ناره‌زایه‌تی نیشان نه‌دابوو ، بۆ راستی ئه‌م وته‌شمان ده‌کرێت سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن که خودی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسان ده‌لێت (راسته 250 روفات دزراوه‌ته‌وه و د، به‌رهه‌م به‌ناوی من و مام جه‌لال له‌و مه‌راسیمه به‌شدا ده‌بێت). http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=12236&cat=1 . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خودی وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کانی کوردستان له‌مالپه‌ری ( عراقنا ) یان( نیوز ماتیک) به‌هه‌مان شیوه ئاماژه‌ی پێ ده‌کات که‌به‌داخه‌وه دواتر هه‌واله‌که له‌م مالپه‌ر هه‌لگیرا به ڵام خۆشبه‌ختانه مالپه‌ری sotkurdistan.ده‌قی هه‌واله‌که‌ی کۆپی کردبوو بلاوی کردبۆوه فه‌رمون کلیکه له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه‌ن. http://www.sotkurdistan.net/index.php?sid=25110
2 . پێمان وایه ئه‌م هه‌وڵه به‌هه‌ر ئامانجێکه‌وه بوایه ،تاوانێک ده‌بوو به‌رامبه‌ر قوربانیان که ئه‌گه‌ر فشار‌و ناره‌زایه‌تی و هه‌ره‌شه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان و ناوه‌ندی چاک و هه‌موو ئه‌و ڕیکخراو وکه‌سایه‌تیانه‌ی که داکۆکی له قوربانیانی ئه‌نفال ده‌که‌ن ،نه‌بوایه ، ده‌چوه بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه ، له‌گه‌ل هه‌ڵمه‌تی پرۆتستۆی چه‌ند مالپه‌رو ڕۆژنامه یه‌ک‌دا . که‌لێره‌دا ده‌بێت بلێین به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ناوه‌ندی چاک ئه‌نجامی دا ، به‌شێک له ده‌نگه‌کانی ده‌سه‌لات له‌پله‌ی هه‌مه‌جۆر ، له‌گه‌ل ئێمه هاورابون ، ، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی له‌یه‌که‌م رؤژی زانینی هه‌واله‌که دا، ناوه‌ندی چاک په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل به‌ڕیز (عمار حه‌کیم) به‌ست و هه‌لویستی ناوه‌ندی چاک و بنه‌ماله‌ی قوربانیانی پێ راگه‌یاند ،که‌به‌پێی وته‌کانی ئه‌و ، ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه له‌به‌رچاوده‌گرن وه‌ئاماده‌شن هاریکار بن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و روفاتانه بۆ زێدی باب و باپیرانیان.
له‌کۆتایشدا ده‌ست خۆشیه‌کی گه‌رم له‌هه‌مو ئه‌و لایه‌ن وکه‌سایه‌تیانه ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی کۆمیته‌و ئه‌ندامانی ناوه‌ندی چاک / کوردستان له‌گه‌رمیانکفری وکه‌لار و ڕزگاری و چه‌مچه‌مال که به‌شێوازی هه‌مه جۆر ده‌ستیان به فشاره‌کانی خۆیان کرد و بواریان نه‌دا ئه‌م تاوانه به‌رامبه‌ر قوربانیان جێبه‌جێ بکرێت ، وه‌ئه‌وه‌ی بۆ ناوه‌ندی چاکیش جێگای دڵخۆشیه ئێستا بنه‌ماله‌ی قوربانیان وه‌ک هێزێکی کاریگه‌ر هاتونه‌ته مه‌یدان و نه‌وه‌یه‌کیان له‌ناو ناوه‌ندی چاک و ده‌ره‌وه‌ی چاک پێگه‌ییوه که داکۆکی له کێشه‌که‌یان ده‌که‌ن .
له‌کۆتایشدا دلخۆشین به‌وه‌ی بڕیار وایه حکومه‌تی کوردستان و عیراق ڕوفاتی نزیک به 150 قوربانی گه‌رمیان بهێنه‌وه بۆ کوردستان . که‌پێویسته له ڕێوره‌سمێکی شایسته ، له ناوچه‌کانی خۆیان بیان نێژن،وه‌دوپاتی ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌بێت ده‌ست به هه‌لدانه‌وه ده‌یان گۆڕی به‌کۆمه‌لی قوربانیانی ئه‌نفال که‌له‌خواروی عیراقه‌وه‌ن بکه‌ن و بیان هێنێته‌وه کوردستان چونکه ئه‌مه بچوکترین ئه‌رکی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یه که روفاتی خۆشه‌ویستانیان بۆ نێو که‌س کاریان بگه‌ڕێنته‌وه .
ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی چاک 20081011 www.chaknews.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆنسێرتی هونه‌رمه‌ندان '' عه‌دنان که‌ریم و تارا جاف '' له مانچسته‌ر / به‌ریتانیا.
|