له هه‌ر چالاکیه‌کدا یه‌کگرتووبین، ئاکامه‌که‌ی دیاره که سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، به‌یاننامه‌ی پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ڕۆژی دووشه‌مه چواری خه‌رمانانی 2708 ی کوردی، کۆمه‌ڵێک له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له به‌ندیخانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێک یه‌کگرتوانه ده‌ستییان دایه مانگرتنێکی به‌رین، ئه‌و شێوە خه‌باته نۆییه‌ی به‌ندکراوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆژبه دوای ڕۆژ په‌رەی سه‌ند وله چه‌ندین به‌ندیخانه‌ی به ناوبانگی ئێران دەستی پێ‌کرد، تا سه‌رئه‌نجام له پاش 45 ڕۆژ مان له خواردن گرتن له ڕۆژی پێنجشه‌مه ڕیکه‌وتی 18ی ڕه‌زبه‌ر به دوای ڕاگیاندنی کۆتایی هێنانێکی کاتی، مانگرتنه‌که‌یان کۆتایی پێهێنا.
ڕاگه‌یاندنی مانگرتووان که به ناوی "ئیمه مه‌حکوم به سه‌رکه‌وتنین" ده‌ست پی کرابوو پێداگری ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کۆتایی هێنانه ته‌نیا کۆتایی هینانێکی کاتییه، و هه‌ر کات بزانین که ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران درۆمان له‌گه‌ل ده‌که‌ن و داخوازیه‌کانمان وه‌ک مرۆڤ ڕه‌چاو ناکه‌ن و ڕه‌وشته ناپه‌سه‌نده‌کانی ڕابوردوی ناو به‌ندیخانه‌کان دووپات ده‌که‌نه‌وه، ئه‌م جاره پته‌وتر له جاری پێشوو و ئه‌گه‌ر به نرخی گیانیشمان بووبێت، مانگرتنێکیی دیکه ده‌ست پێ ده‌که‌ینه‌وه و تا وه‌دی هاتنی داخوازیه‌کانمان واز له مانگرتن ناهێنین یا خۆ به سه‌ربه‌رزی ئه‌مرین.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وەک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وەیی و نیشتمانی خۆی، هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی دەست پێکردنی مانگرتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌دەیان دام ودەزگای نێۆنه‌ته‌وەیی ئاگادار کردوەته‌وەو داوای لێکردون که له‌سه‌ر مانگرتنی کوردەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که په‌یوەندە به مافی مرۆڤه‌وە بێهه‌ڵویست نه‌بن، فشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران که وڵامی داخوازییه‌کانی مانگرتووانی کورد بداته‌وە، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای دەستخۆشانه‌و به‌رز نرخاندنی ئه‌م هه‌ڵوێسته شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی به‌ندکراوانی سیاسی ومه‌ده‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هاوکات ده‌ڵێێن که گه‌ورەترین خاڵی به‌رچاوی سه‌رکه‌وتووانه‌ی مانگرتووان که‌دەبێت ببێته وانه‌یه‌کی مێژوویی له قوتابخانه‌کان به قوتابیان بووترێته‌وه بۆ نه‌وەی سه‌دان ساڵی پاشترمان ئه‌وەیه که، به‌ندییه‌کان کوردانه ویه‌کگرتووانه وبه بی دوودڵی له ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و به‌ند کراوانه و به دور له‌وه‌ی که ئه‌وان سه‌ر به چ ڕێبازێک یا خۆ ڕێکخراوێکیی سیاسی بن یا نه‌بن دەستیان دایه ئه‌م خه‌باته سه‌رکه‌وتووانه‌یان.
ئێمه پاش ئه‌وه‌ی که ده‌ست خۆشانه له ئیراده‌ی پۆڵایینی ئه‌و خوشک و برا تێکۆشه‌رانه‌مان دەکه‌ین که له سیاچاڵه‌کانی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان دایه ئه‌و مانگرتنه، پێیان دەڵێین که ئێوە توانیتان لاپه‌ڕەیه‌کی زێرین له مێژووی خۆڕاگری وبه‌رخۆدان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆمار بکه‌ن، ئێوە توانیتان به خۆڕاگری خۆتان کێشه‌که‌تان بکه‌ن به کێشه‌یه‌کی نێۆنه‌ته‌وەیی.
هاوکات پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دەستخۆشانه ئاراسته‌ی گشت کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو دەکات، چ له دەرەوەی وڵات و چ له ناوخۆی وڵات، که به هه‌وڵ و تێکۆشانیان به چه‌ندین شێوه‌ی جۆراوجۆر پشتیوانی خۆیان له مانگرتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد، ئافه‌رین و دەستخۆشانه بۆ ئه‌و دەزگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی کوردستان دەکه‌ین، که ڕۆژانه به بلاوکردنه‌وەی هه‌واڵی نۆێ گرنگی تایبه‌تیان به ڕەوشی مانگرتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وە دەدا.
هه‌روه‌ها جێی خۆیه‌تی که سڵاو وپارچه گوڵی خۆڕاگری و به‌رخۆدان بنێرین بۆ به‌ندییه سیاسییه‌کانی باکوری کوردستانم، که به مه‌به‌ستیی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ خوشک وبرایانی خۆیان له‌به‌ندیخانه‌کانی تورکیا ده‌ستیان دایه مانگرتن.
کوردستانیانی تامه‌زرۆێی سه‌ربه‌ستیی وسه‌ربه‌خۆیی : له‌م خه‌باته نۆییه‌ماندا وەک ئه‌زموونێکی دیکه‌ی میژوویی، هه‌روه‌ها بۆجارێکی دیکه‌ش بۆمان ڕوون بووەوە که ئایا ئێمه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دۆسته‌کانمان کێن، مخابن به دەیان ڕێکخراوی سیاسی و مه‌دەنی فارسی زمان که به ناو نه‌یاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانن، به قسه‌ش دۆستی کوردن، هیچیان له ڕاگه‌یاندنی خۆیاندا بچووکترین گرنگیان به‌م خه‌باته گرنگه‌ی خۆڕاگرانی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌دا، له حاڵێکدا که ئه‌م خه‌باته له ئاست جیهاندا تا ڕادەیه‌ک دەنگی دایه‌وە.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داوا له گشت ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین، که با پێکه‌وه سه‌رکه‌وتنی مانگرتنی به‌ندییه سیاسییه‌کان بکه‌ن به هه‌وێنی یه‌کێتی ویه‌کبوونمان، با بێینیه سه‌ر ئه‌و ڕاستییه و بڵێین ئیدی کاتی ئه‌وە هاتووە که نه‌یارانمان نه‌که‌ین به براو شه‌ریکی خاکمان، کاتی ئه‌وە هاتووە ته‌نیا و ته‌نیا پشت به خۆمان ببه‌ستین و ئه‌وەندە دژی یه‌ک ڕانه‌وه‌ستین و به دژی یه‌ک پڕوپاگه‌ندە بڵاونه‌که‌ینه‌وه.
هه‌زاران سڵاو و ڕێز بۆ خۆڕاگری و توانایی تێکۆشه‌رانی مانگرتوویی کوردستان، هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری گه‌له‌که‌مان له ژێر چنگی داگیرکه‌ران، هه‌ر بژی برایه‌تی و یه‌کگرتوویی رێزەکانی گه‌له‌که‌مان، ڕووڕەشی و ڕسوای بۆ نه‌یارانی گه‌لی کورد.
پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان 20ی ڕه‌زبه‌ری 2708
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------- کوشتن و بڕینی مه‌سیحیه‌کان شه‌رمه‌زاریه بۆ حکومه‌تی عێراقی!
هه‌ر کوردێک له‌و باوه‌ڕه‌دابێت رژێمی به‌عس ڕوخا و چیتر ڕۆڵی نیه به‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، خۆی هه‌ڵده‌خڵه‌تێنێت و له جیهانی خه‌وندا ئه‌ژی.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک له دوای ڕۆخانی ڕژێمی به‌عسی گۆربه‌گۆڕ و پێکهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بێ هه‌وڵی ڕاشکاوانه‌ی بنه‌بڕکردنی ئادیۆلۆژیه‌تی به‌عس و دادگایی‌کردنی تاوانباران، له‌گومانی به‌رده‌وامداین له به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورد و باقی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی عێراقیش.
له پاش چه‌سپاندنی ده‌ستوری عێراق و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی مۆرکی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌سه‌ر پێناسه‌ی عێراقدا، بێ گوێدان به بوونی نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی وه‌ک کورد، ئاشوری و تورکمان و ئاینی دیکه‌ی وه‌ک مه‌سیحی ، جوله‌که ، ئێ‌زیدی و سابیئی و ئاینی دیکه‌دا، بنه‌مای ده‌ستوریی و یاسایی پێشێلکردنی مافی بوون و ژیانی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تی و ئاینییه‌کانی دیکه‌ی عێراق چه‌سپێنرا، و ته‌نها مه‌سه‌له‌ی دۆزینه‌وه‌ی کات و بارودۆخی گونجاوه بۆ ته‌واوکردنی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕژێمی پێشوی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌موو گروپ و نه‌ته‌وه و ئاینێکی دور له عه‌ره‌ب و ئیسلام.
ئه‌و کوشتن و بڕینه‌ی مه‌سیحیه‌کان که ده‌ستیپێکردوه و به ده‌یان مه‌سیحی بێ‌تاوان کوژراون و به سه‌دان ماڵ و خێزان له ناوچه‌کانی موسڵ هه‌ڕه‌شه لێکراوه و پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه که به زوترین کات خاکی عێراق جێبهێڵن، ئه‌م ڕه‌فتاره شه‌رمه‌زاریه‌ی له ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقیدا ده‌کرێت، له پێش هه‌ر ڕێکخرا و ده‌ستگایه‌که‌وه حکومه‌تی عێراقی به‌رپرسیاره لێی و ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به مه‌سیحیه‌کان و ئێزیده‌کان ده‌کرێت وه‌ک دوو ئاینزای عێراقی و کوردستانی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌کردنێکی جدیه له‌سه‌ری له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ئه‌منستی ئینته‌رناشوناڵه‌وه.
ڕاونان و لێدانی سابئیه‌کان له باشوری عێراق پێش ساڵێک، کوشتن و سوتاندنی مه‌زارگه و هاووڵاتیانی ئێ‌زیدی، خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێکردنی یاسای ژماره 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه به‌عه‌ره‌بکراوه‌کان، ڕێگرتن له هێنانه‌وه‌ی ئێسک و پروسکی قوربانیانی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کان، کڕینی چه‌کی قورس و فڕۆکه‌ی جه‌نگی پێشکه‌وتوو، لێدان و ده‌رکردنی باره‌گای حیزبه کوردستانیه‌کان له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان، گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و کارمه‌نده کاراکانی سه‌رده‌می به‌عس و قه‌ربوکردنه‌وه‌یان .... و زۆر کاری دیکه‌ی رژێمی عێراق که ته‌نها له ده‌رخستنی ڕوو و نه‌خشه‌ی ئاینده‌ی سه‌رانی عێراقی پێشوه بۆ هه‌ڵسوکه‌وتکردنێکی نا عادیلانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێکهاته نا عه‌ربی و نائیسلامیه‌کاندا به گه‌لی کوردیشه‌وه که هاوبه‌شه‌یه‌کی جددی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی ئێستای عێراقدا. چاره‌نوسی هه‌ڕشه‌لێکراویی هه‌موو گه‌لی عێراق به گشتی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌فتاری به‌عسیه فاشیه‌کان ڕۆژ به ڕۆژ له هه‌ڵکشاندایه.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک هه‌ڵسوکه‌وتی ڕژێمی عێراق مه‌حکوم ده‌که‌ین و به پێشێلکارییه‌کی زه‌قی مافی مرۆڤ و مافی گه‌لانی ده‌ناسێنین، و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هۆشداری ده‌ده‌ینه ئه‌ندامه کورده‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق هه‌ڵوێستی پڕاکتیکی وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وانه، و ئه‌گه‌ر پێیان ناکرێت باشترین ڕێگا چاره بۆ پاراستنی ڕێزی مرۆڤایه‌تییان خۆکشانه‌وه‌یانه له‌و ئه‌نجومه‌نه عێراقیه‌ی که مافی هه‌موو گه‌لانی نێو چوارچێوه‌ی عێراق پێشێل ده‌کات و له سه‌روی هه‌مویانه‌وه مافه‌کانی گه‌لی کورده، گه‌ر کورد نه‌توانێت مافی مه‌سیحی و ئێ‌زیدی و خه‌ڵکی ڕشوڕوت بپارێزێت، ئه‌وا ئه‌بێت چاوڕوانی ئاینده‌یه‌کی تراژیدی بێت به‌ده‌ست شۆڤینیستی عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌وه.
ئێمه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هه‌موو مرۆڤ دۆست و خه‌مخۆری ئازادی و یه‌کسانی مرۆڤ له هه‌موو جیهان بۆ رێگرتن له‌و ده‌سدرێژیانه‌ی ڕژێمی عێراق و شۆڤینیسته‌کان ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و پێکهاته‌کانی عێراق، له ژێر هه‌ر بیانویه‌ک بێت.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه. دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک 13/10/2008
|