به‌یاننامه‌ی ڕێکخستنه‌کانی (ی.ن.ك) له ناوه‌ڕاستی به‌ریتانیا.
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وه‌کو به‌ره‌یه‌کی شۆڕشگێڕ له ئاکامی هه‌ره‌سه‌وه له دایك بوو، بره‌وی به خه‌بات دا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووست بوونییه‌وه به کۆمه‌ڵێك تازه‌گه‌ری و گۆڕانکارییه‌وه هاته ناو کێڵگه‌ی پرسه گرنگه‌کانی کورده‌وه. (ي ن ك) داهێنانی له سه‌رکردایه‌تی کردنی شۆڕشداکرد، گه‌لێ گۆڕانکاری گه‌وره‌ی له هه‌ناوی کورده‌واریدا كرد، جێگه‌ی داخه که ئێستا به‌هۆی هه‌ڵه به‌کارهێنان و پاوانکردن له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێك له ده‌سه‌ڵاتدا، توشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌یان کردووه.ئێستا سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن له‌ناو یه‌کێتیدا بریتییه له خزمه‌ت کردن به کۆمه‌ڵێك که‌س که به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌سه‌روکورد ویه‌کێتیه‌وه ده‌بينن. له‌سه‌رو هه‌مووئه‌مانه‌شه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی کار بکاته سه‌ر حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی کوردستان و به‌ره‌و ئاقاری گۆڕانکارییان به‌رێت،ي ن ك بووه به به‌شێك له هه‌ڵه‌کانی ئه‌وانی دیکه. بۆیه پێویستی به‌گۆڕانی ڕیشه‌یی هه‌یه له شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سیسته‌می حکومڕانیدا. پێویسته به‌چاوی ڕه‌خنه‌وه ئاوڕ له ڕابووردوو بده‌ینه‌وه . له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتماندا چیمان پێشکه‌ش به خه‌ڵك کردووه. ئێمه که نه‌مانتوانیبێت خزمه‌ت به‌خه‌ڵك بکه‌ین که‌واته سه‌رکه‌وتنمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. بۆیه پێویسته هۆکاره‌کان بدۆزینه‌وه (که ئاشکران) و هه‌ڵه‌کانمان ڕاست بکه‌ینه‌وه، یه‌کتری قبوڵ بکه‌ین و گوێ بیستی یه‌کدیش بین، خه‌ڵك چی داواکارییه‌کی هه‌یه جێبه‌جێ ی بکه‌ین، ڕوو بکه‌ینه‌وه ناو کورد و ئاشتیان بکه‌ینه‌وه ، داوای لێبووردنیان لێ بکه‌ین و به‌ڵێنیان بده‌ینێ و جێبه‌جێ ی بکه‌ین.
له‌م ماوه‌یه‌دا که ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات‌دا پێکه‌وه له حوکومدا بووین ، نه‌مانتوانی به‌پێ ی ئه‌و توانا مه‌زن و بودجه زۆر و زه‌وه‌نده، پێویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی جێبه‌جێ بکه‌ین. هه‌رچی پره‌نسیپی حیزبایه‌تی هه‌یه بۆ خزمه‌تکردن به خه‌ڵکی کورد که له به‌ڵێنه‌کانماندا ڕامانگه‌ياند، جێ به‌جێ نه‌کران. نه‌مانتوانی له‌و ماوه زۆره‌ی کاتی جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی 140دا خاکه زه‌وت کراوه‌که‌مان بگێڕینه‌وه. زۆرترین ته‌نازولمان بۆ به‌عێراقی بوونمان کردووه. گه‌نده‌ڵی قوڕگی ووڵاته‌که‌مانی گرتووه و تاساندویه‌تی، هیچ مه‌ودایه‌کیش بۆ که‌سی دڵسۆز و پسپۆڕ ناکرێته‌وه بۆ ڕزگار بوون لێ ی. خه‌ڵك له گله‌ییه‌وه په‌ڕییه‌وه بۆ ڕه‌خنه و پاشان وازهێنان و دژایه‌تی کردنمان. هه‌ر بۆیه ئێستا له‌به‌رده‌م دووڕێیانێکداین : خۆ گورج کردنه‌وه و گۆڕانکاری، ئه‌وی دی به‌رده‌وامی دان به گه‌نده‌ڵی و لاوازبوونمان. یه‌که‌م ئێمه ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره و به قازانجی گه‌لی کورد ته‌واو ده‌بێت. دووه‌میان کۆتایی (ی ن ك) و ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مانه.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ڵوێستی جددی وه‌ربگرین له‌سه‌ر کێشه‌کان و ئازایانه و ئازادانه بێینه گۆ و ده‌ستبه‌کار بین.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه له به‌ریتانیا ، پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چڕ و پڕی سه‌رجه‌م که‌رته‌کانی ڕێکخستنی به‌شی ناوه‌ڕاست له به‌ریتانیا و به هاوکاری و هاوبه‌شی نوێنه‌رانی کۆمکاری زیندانییه سیاسییه‌کان و پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و چه‌ندین که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ده‌سته‌یه‌ك له ڕۆژنامه نوسانی ئازاد و خه‌ڵکی بێلایه‌ن پشتیوانی و پشتگیری خۆیان بۆ ڕێخراوی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ) له‌ناو ی.ن.ك دا ڕاگه‌یاند بۆ گۆڕینی ڕیشه‌یی و چاکسازی له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و له‌وێوه بۆگۆڕانکاری سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمی کوردستان. به‌و نیازه‌ی پرۆژه‌که‌یان ئاواته‌کانی تاکی کورد و خه‌ڵکی کوردستان و ته‌واوی که‌مه نه‌ته‌وایه‌ییه‌کانی تری کوردستان بهێنێته دی .
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رزه‌نشتی بڕیاره‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی به "ده‌ركردني" ئه‌و هه‌ڤاڵه تێکۆشه‌رانه کرا و داوای پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و بڕیاره ناشایسته‌یه كرا.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا داواکرا ڕێز له‌وانه بگیرێت که ده‌یانه‌وێت چاکسازی له‌نێو یه‌کێتی نیشتیمانیدا بکرێت. ڕێز له ڕای ئازاد و بیرۆکه‌ی چاکسازی بگیرێت. هه‌ر پرۆژه‌یه‌کیش بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵك پێشنیاركرا، پێویته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێ و بخرێته به‌رنامه‌ی کاره‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جارێکی تر هه‌موو یه‌ك هه‌ڵوێستیان هه‌بوو له‌وه‌ی که یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به موڵکی خۆیان ده‌زانن و مكوڕن له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان. ڕێگه‌ش نه‌درێت به هیچ که‌س و لایه‌نێك ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و نانه‌وه‌ی کێشه له‌ناو ڕیزه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا.
له کۆبوونه‌وه‌که داواکرا که سه‌رکردایه‌تی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به گیانێکی دیموکراسیانه مامه‌ڵه بکات له‌گه‌ڵ گروپ و ڕێکخراوه‌کانی ناو یه‌کێتی تا بۆهه‌موو لایه‌کی بسه‌لمێنین ئێمه حیزبێکی سۆشیال دیموکراتین.
به‌ڵێ بۆ نوێبوونه‌وه، به‌ڵێ بۆ گۆڕانکاری، به‌ڵێ بۆ دیموکراسی، به‌ڵێ بۆ ئازادی.
هه‌رشه‌کاوه بێت ئاڵای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
ئالان شه‌وکه‌ت-به‌رپرسی که‌رتی ڕێکخستنی مانچسته‌ر / کامه‌ران عوسمان - به‌رپرسی که‌رتی ڕێکخستنی وه‌یکفیڵد / دانا عه‌لی - به‌رپرسی که‌رتی ڕێکخستنی بۆڵتن / سامان باقی - به‌رپرسی که‌رتی ڕێکخستنی لیدس / فه‌رهاد محه‌مه‌د سابیر - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی ساڵفۆرد / به‌کر خدر قه‌ره - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی مانچسته‌ر / جه‌لال محه‌ممه‌د - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی مانچسته‌ر / سالار عه‌لی - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی وه‌یکفیڵد - پێشمه‌رگه‌ی دێرین / وشیار که‌رکوکی - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی وه‌یکفیڵد / به‌ختیار حه‌یده‌ر - کارگێڕی که‌رتی وه‌یکفیڵد / که‌یوان غالی - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی شه‌ڤێڵد / ڕزگار مه‌حموود - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی شه‌ڤێڵد / گۆران ڕه‌سوڵ - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی شه‌ڤێڵد / جه‌بار محه‌ممه‌د - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی شه‌ڤێڵد / به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن - کارگێڕی که‌رتی ڕێکخستنی لیدس / ساڵح میراوده‌لی - به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی شه‌ڤێڵ / ناسر حاجی محمود - زیندانی سیاسی- مانچسته‌ر / مژده‌ی عوسمان به‌گ - پێشمه‌رگه‌ی دێرین - مانچسته‌ر / جه‌لال ئاوکورتێیی - پێشمه‌رگه‌ی دێرین - بۆڵتن / لوقمانی حاجی که‌ریم - زیندانی سیاسی - ڕۆژنامه‌نوس - مانچسته‌ر / هیوا عه‌لی حسێن - زیندانی سیاسی - مانچسته‌ر / فه‌همی جاسم - خاوه‌نی 111 ئه‌نفال و ئه‌ندامی ڕێکخستنی لێڤه‌رپوڵ / فه‌لاح مه‌جید - ئه‌ندام - وه‌یکفیڵد / والی عه‌بدوڵا - ئه‌ندام - لێڤه‌رپوڵ / ئارام حه‌مه - ئه‌ندام - وه‌یکفیڵد / کاوه که‌ریم - ئۆڵدهام / ئیدریس حه‌مه ڕه‌شید - ئه‌ندام - ئۆڵدهام / دیاری عه‌لی - ئه‌ندام - ئۆڵدهام / والی عه‌بدوڵا - ئه‌ندام لێڤه‌رپوڵ / عه‌بدوڵا ئۆمه‌ر - ئه‌ندام - بۆڵتن / ئاکۆ ڕه‌حمان - بلاکبێرن / هیوا ڕه‌ش - بلاکبێرن-ڕێکخستنی دێرین / ڕێبوار سه‌ڵاح - ئه‌ندام -لێڤه‌رپوڵ / نه‌به‌رد شه‌ماڵ - ئه‌ندام - لێڤه‌رپوڵ / عوسمان هه‌ڵه‌بجه‌یی - ئه‌ندام - شه‌ڤێڵد / ئه‌فراسیاو - ئه‌ندام - شه‌ڤێڵد / نه‌وزاد عه‌لی - ئه‌ندام - شه‌ڤێڵد / نه‌وزاد محه‌ممه‌د - ئه‌ندام - وه‌یکفیڵد.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگادارى
کردنەوەى فێستیڤاڵ کات: 10ى سەر لە بەیانى دەبێت لە هەمان هۆڵ و پاش ئەوە ڕێوڕەسمى کردنەوەى پیشانگەى گشتى فێستیڤاڵ بۆ سەرجەم هونەرمەندانى کوردستان و شارى کەرکوک دەکرێتەوە کە تیایدا هونەرمەندانى شارى کەرکوک بە کورد و عەرەب و تورکمانەوە بەشداریان کردووە.
هاتن بۆ هەمووانە.
بە سوپاسەوە داواتان لێ دەکەین هاوکاریمان بکەن لە بڵاوکردنەوەء گرنگى پێدان بە یەکەمین فێستیڤاڵى هونەرى شێوەکاریی کەرکوک کە بڕیارمان وایە ڕۆژانى 20- 22/ 10/ 2008 لە هۆڵى قشڵەى شارى کەرکوک سازى بکەین.. دەمانەوێت لە سەرەتاوە ئامادەیی خۆمان نیشان بدەین بە هەموو کارئاسانییەک بۆ پەیامنێرە بەڕێزەکانتانء بە گەرمیی پێشوازیان لێبکەین، هەر وەک پآبەپآى داواکاریەکانى ئەوان لیژنە تایبەتەکانمان بە دەنگیانەوە دێنء پەیامنێرتان میوانى ڕەسمیی فێستیڤاڵە.. بە دەنگەوە هاتنء گرنگییدانتان بە چالاکیەکانى ڕۆژانەى فێستیڤالڕ، نیشانەى بە تەنگەوەهاتنتانە بۆ هەماهەنگیی کردنى هونەریی لەگەلڕ هونەرمەندانى شارى کەرکوکء لاى ئێمەش جێگەى دیارى خۆى هەیەو لە سەرەتاشەوە سوپاسء پێزانینى خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندان دژ به سیاسه‌تی تۆقان و ڕاوه‌دونانی برا مه‌سیحی و ئاینیه‌کانی تر ئه‌نجام ده‌دات.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پروتستۆ دەکەین‌و بانگێشەی یەکڕێزی گەلەکەمان دەکەین.
27 ی جۆزەردانی
2708 ی کوردی،
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگاداریه‌ک بۆ په‌نابه‌ران
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی ئۆکنتن / به‌ریتانیا 19-10-2008
_______________________________________________________________________
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی تایبەت بە بەدادگایی گەیاندنی ئەو کەسانەی دەستیان لەتاوانی ئەنفالدا هەبووە.
ناوه‌ندی چاک /کوردستان
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ماڵ(خانه)ی حزب له له‌نده‌ن کرایه‌وه!
به‌دوای ئه‌ودا به‌ر‌نامه‌یه‌کی پێشبڕکێی منالان سازدرا‌و ژماره‌یه‌ك له منالان به‌شداربوون. پاشان له‌لایه‌ن نوری به‌شیره‌وه هه‌دیه پێشکه‌ش به‌مناڵان کرا. به‌شێکی دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی ماڵی حزب خوێندنه‌وه‌ی شعیر بوو له‌لایه‌ن (هێمن) ی شاعیره‌وه که به‌چه‌ند پارچه شیعرێکی خۆی به‌شداری به‌رنامه‌کانی کرد. به‌دوایدا به‌شداربوان له‌سه‌ر هۆنراوه‌کانی هێمن گفتوگۆیه‌کی فراوانیان دروستکرد و چه‌ندین پێشنیاریان پێشکه‌ش به هێمن کرد. هه‌ر له ماوه‌ی به‌رنامه‌کاندا چه‌ندین کۆڕی گاڵته‌وگه‌پ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو که که‌شوهه‌وایه‌کی خۆشی و شادی بۆ ئاماده‌بوان دروست کردبوو.
له‌ماڵی حزبدا مێزکتێب دانرابوو که ژماره‌کانی 13 و 14 ی ئۆکتۆبه‌ر و به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی له‌سه‌ر دانرابوو. هه‌روه‌ها لیستێك ئاماده‌کرابوو بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بڵاوکراوه‌و هه‌واڵه‌کانی حزبیان پێبگات بۆئه‌وه‌ی ناو و ئه‌دره‌س ئیمێڵی خۆیان بنوسن. ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای دانانی سندوقی کۆمه‌کی ماڵی بۆ حزب.
شایانی باسه له ماڵی حزبدا خواردن و خواردنه‌وه پێشکه‌شکرا.
له‌کۆتاییدا و پاش دوباره به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان کاتی ماڵی حزبی داهاتوو به ئاماده‌بوان راگه‌یه‌نرا که‌ده‌کاته رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 1/11/2008 کاتژمیر 1 - 4 ی پاشنیوه‌ڕۆ .
بۆ ئاگاداری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه بکه‌ن محسن کریم : 07821349087 نوری به‌شیر : 07960669896
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان / ڕێکخراوی ده‌ره‌وه 00447760131203 www.hkkurdistan.org
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندان دژ به سیاسه‌تی تۆقاندنی برا مه‌سیحیه‌کانمان له‌شاری که‌رکوک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌هۆی سیاسه‌تی تۆقاندن و راوه‌دونانی برا مه‌سیحیه‌کانمان ،که‌ماوه‌یه‌که له پارێزگای موسل به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌درێت، ڕۆژی 19/10/2008 لقی که‌رکوکی ناوه‌ندی چاک _ کوردستان ، له شاری که‌رکوک خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌ی به‌هه‌لگرتنی فانۆس کاتژمێر 17:30 له‌باخچه‌ی ئیسکانه‌وه بۆ به‌رده‌م که‌نیسه‌ی سور ده‌ست پێ کرد ، که زیاتر له 150 که‌سایه‌تی و هاولاتی و ئه‌ندامی چه‌ندین پارت و ڕیکخراو ئاماده‌ی بون. سه‌ره‌تا کاک (عومه‌ر سه‌یدا) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای ناوه‌ندی چاک کوردستان ، به‌خێر هاتنی ئاماده‌بوانی خۆپیشاندانه‌که‌ی کرد ، دواتر وتاری پارت و ڕێکخراوه‌کان خوێنرایه‌وه ، وه‌ک پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان ،په‌یوه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی نێشتمانی کوردستان ، حزبی کۆمنستی کرێکاری کو ردستان ، وتاری لقی که‌رکوکی ناوه‌ندی چاک له‌لایه‌ن کاک (زاهیر زه‌نگه‌نه) خوینرایه‌وه ،حزبی شوعی کوردستانیش به‌شدار بون له خۆپیشاندانه‌که‌دا ده‌بێت ئه‌وه بڵیین که زیاتر له 15 که‌نالی ته‌له‌فزیۆنی ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که بون و وێنه‌ی خۆپیشانده‌رانیان ده‌گرت .
ناوه‌ندی چاک 20081020 www.chaknews.com
|