سازدانی چه‌ند سمینارێك له شاری (به‌رگێن)ی وڵاتی نه‌رویژ بۆ نووسه‌ر و چیرۆكنووسی ناودار(شێرزاد حه‌سه‌ن)و چه‌ند نووسه‌رێكیتری نه‌روێژی.
زانا گه‌لاڵی
ڕێكخراوی دیموكراتی و سه‌ربه‌خۆیی ژنانی كورد له نه‌روێژ به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوێته‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌چه‌شنی IMDI هه‌ڵده‌ستێك به سازدانی چه‌ند سمینارێك له شاری به‌رگێن –ی وڵاتی نه‌رویژ بۆ نوسه‌رو چیرۆكنوسی ناودار ( شێرزاد حه‌سه‌ن ) و چه‌ند نوسه‌رذێكی تری نه‌روێژی بۆ ئه‌ممه‌به‌سته شیلان شۆڕش به‌رپرسی ڕێكخراوی ژنانی دیموكراتی كوردله لێدوانه‌كی تایبه‌ت به كوردستانی نوێ-دا وتی :
ڕێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵسا به بانگهێسكردنی كه‌سایه‌تی نێوداری ئه‌ده‌ب و زانستی كورد كاك " شێرزاد حه‌سه‌ن " له كوردستانه‌وه بۆ وڵاتی نه‌روێژ به مه‌به‌ستی سازدانی چه‌ند سمینارێك بۆ به‌ڕێزی ، وتیشی ناوبراو وێڕای ئه‌وه‌ی زانای بواری ئه‌ده‌بیاته خاوه‌نی گه‌لێك نوسراوه له بواری فێكردن ، بارهێنان ، كێشه‌ی ژنان ، گیروگرفتی منداڵان و لاوانیش ڕۆڵی گرینگی بووه ، هه‌روه‌ها له بایه‌خدان به كێشه‌ی ژینگه ، ڕامیاری ئایین و به گشتی دۆخی پڕ له مشت و مڕ و كێشه سیاسیه‌كان ، هه‌و‌ڵی زۆری داوه ، خاوه‌نی ٧ كتێبی ڕۆمان و ٤ كتێبی داستان و ٢٥ كتێبی له زمانی ئینگلیسی وه‌رگێردراوه‌ته سه‌رزمانی كوردی .
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سایه‌تیه نوسه‌رانه‌ی تریش زانیاری زیاتری دا‌و وتی خاتوو " گینا بارشتاد وه ئاسترید هێلێنه ئوڵسێن" به‌شدار ده‌بن كه خاتوو گینا خوێندكاری ڕۆژنامه‌وانییه وه ئێستا خه‌ریكی زمانی فه‌ره‌نسییه له زانكۆی به‌رگێن گینا چالاكوانی بواری ژنانه ، بۆ نموونه له دوو خولدا ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری " ژنانی فیمینست " بووه سه‌باره‌ت به كێشه سیاسییه‌كان له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره‌چه‌شنی كتێبی لێدوانی له‌ژێر نێوی " فیمینست و دژ به‌ره‌گه‌زپه‌رس " ی نووسیوه .
سه‌باره‌ت به ئاسترید هێلێنه‌ئوڵسێن وتی ئاسترید مامۆستای فێرگه‌ی ناوه‌ندییه پێشوتر بۆ ماوه‌ی ١٢ ساڵ له به‌شه خۆراوخۆره‌كان ، وه‌ك كرێكاری ساكار ، به‌تایبه‌ت له‌به‌شه پیشه‌ییه‌كان كاریكردووه .
له كۆتاییدا شیلان شۆڕش وتی : ئێمه‌له‌ساڵی ٢٠٠٨ ، پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ١٠ سمینارمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌مانه به‌شێكن له " پلانی به‌كرده‌وه دژ به زه‌واجی زۆره‌ملی " ، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئاوێته‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌چه‌شنی IMDI. مه‌به‌ست له‌م سمینارهگه‌له به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌و هه‌ڵوكه‌وتی بنده‌ستانه‌یه له شوێنی ژیانمان و به پێچه‌وانه‌ش به‌هێزكردنی ده‌رفه‌تی لاوان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆ له‌ژیان . ئێمه هه‌روه‌ها خوازیاری بردنه سه‌ری زانیاره‌كانمان سه‌باره‌ت به ژنان ، مافی مرۆڤ و مافی منداڵان ده‌بین .
شایه‌نی باسه ڕێكخراوی دیموكراتی و سه‌ربه‌خۆیی ژنانی كورد له شاری به‌رگێن دامه‌زراوه یه‌كی له ئامانجه‌كانیان هه‌وڵدانه بۆ پێكهێنانی چالاكی به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنی ژنانی كورد.
كاته‌كانی سمینار :
سمناری ١ كات : شه‌ممه ١ی نوامبر ، كاتژمێر ١٥:٠٠ شوێن: Gimle ,2 etg ( kong oscar gate 18) شێرزاد حه‌سه‌ن : شه‌ڕه‌ف و ئابروو له‌نێو عه‌شیره‌ت و ڕێكخراوه‌كاندا گینا بارشتاد : كولتووریی فره‌چه‌شنی و كه‌سایه‌تیی
سمیناری ٢ یه‌كشه‌ممه ٢ی نوامبر كاتژمێر ١٤:٠٠ شوێن: Blks , 2.etg ( kong Oscars gate 15 ) شێرزاد حه‌سه‌ن : یه‌كسانیی له بارهێنان به‌ربه‌ره‌كانی له هه‌مبه‌ر هه‌ڵواردنی ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ ئاسترید ئوڵسێن : گرینگی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و ، ئیش و كار بۆژنانی كۆچه‌ر و په‌نابه‌ر
سمیناری ٣ ٨ی نوامبر كاتژمێر ١٥:٠٠ شوێنvitalitetssenter wolfs gt 12: شێرزاد حه‌سه‌ن : پیاو سالاری له‌نێو خێزانی كورد ڕه‌ووف سابیر : خه‌ته‌نه‌كردن
سمینار ٤ ٩ی نوامبر ، كاتژمێر ١٥:٠٠ شوێنvitalitetssenter wolfs gt 12: شێرزاد حه‌سه‌ن : ئه‌و ئووستووره‌ی ماڵ به‌جێگه‌ی سروشتی ژنان ده‌ناسێت بێریت ووندێر لیپه : زمان و لێكۆڵینه‌وه‌یی گشتی – ڕه‌گه‌زی نێرومێ ، له‌ش-له‌شه‌ڕو ئاشتی
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له سمینارێکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ به‌ڕێز یوناس گاهر ستۆێڕه به‌شداریکرد.
له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ سیمینارێک بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ به‌ڕێز یوناس گاهر ستۆێڕه،له لایه‌ن شاخه‌ی نۆرویژی ڕێکخراوی جیهانی دژی چه‌کی مه‌ترسیدار به‌ڕێوه جوو، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش به بانگهێشتنی ڕه‌سمی له‌و سیمیناره‌دا به‌شداربوو.
ڕۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 3ی گڵاڕێزانی 2708 ی کوردی، 24.10.2008 ی زاینی کاتژمێر 6 پاشنیوه‌ڕۆ له هۆلی ئه‌نیسیتۆتی خه‌ڵاتی ئاشتی وڵاتی نۆ‌رویژ له ئۆسڵۆی پایته‌خت، سیمینارێک بۆ یوناس گاهر ستۆێڕه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆریژ له لایه‌ن شاخه‌ی نۆرویژی ڕێکخراوی دژه چه‌کی ئه‌تۆمی، له ژێر ناوی نا بۆ چه‌کی ئه‌تۆمی به ڕێوه چوو،
له‌و سیمیناره‌دا 8 ئه‌ندام په‌رله‌مانی نۆرویژی و په‌رپرسی ده‌یان ڕێکخراوی مرۆڤی و ده‌یان باڵۆێزی وڵاتانی جیهان له نۆ‌رویژ به‌شداریان هه‌بوو، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش به شێوه‌ی فه‌رمی له لایه‌ن شاخه‌ی نۆرویژی ڕێکخراوی ناوبراو بۆ ئه‌و سیمیناره بانگهێشتن کرابوو، که شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سکرتیری گشتیی به‌شداربوون.
سه‌ره‌تای سیمیاره‌که ته‌رخان کرابوو بۆ قسه‌کانی به‌ڕێز یوناس گاهر ستۆێڕه که ماوه‌ی 45 خوله‌ک درێژه‌ی هه‌بوو، ناوبراو له ناو ئاخنی قسه‌کانیدا باسی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه کرد که له جیهاندا به چه‌کی ئه‌تۆمه‌وه سه‌رقاڵن، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هیندێک وڵات چه‌کی ئه‌تۆمیان هه‌یه به‌ڵام گۆێ ڕایه‌ڵی یاساکانی نێۆنه‌ته‌وه‌یین و به مه‌به‌ستیی خراب که‌ڵکی لێوه‌رناگرن، به‌ڵام چه‌ند وڵاتێک هه‌ن که نیازی خرابیان هه‌یه وه‌ک نموونه باسی ئێرانی کرد.
پاشان باقی کاته‌کان دابه‌شکرابوو به سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌یانه‌ویست له‌و سیمیناره‌دا به‌شداریان هه‌بێت، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش 10 خوله‌ک کاتی پێدرا، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی له‌و 10 خوله‌که‌دا سه‌ره‌تا پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی، وه‌ک پارتێکی سیاسی و دیپلومات و بێ چه‌ک وهێزی نیزامی به به‌شدارانی سیمیناره‌که ناساند، که نزیکه‌ی 280 که‌سایه‌تی نۆرویژی و جیهانی له گشت بوارێک‌دا به‌شدارییان هه‌بوو، پاشان به‌ریزیان باسی 3 خاڵی گرنگیان کرد.
1. ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی کرد، که کاتێک باس له زیانه‌کانی چه‌کی مه‌ترسیدار ده‌کرێت له مێژوودا، له پاش ناکازاکی و هێرۆشێما دووه‌مین شاری جیهان که زیانی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وتووه، و به هیرۆشیمیای دووه‌میش ناسراوه، ئه‌ویش شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردستانه، که زیاد له 5000 هه‌زار هاوڵاتی من که پێک هاتبوون له منداڵ و گه‌وره ساڵ و که‌سانی بێ‌تاوان گیانیان له ده‌ست داوه، زۆر به‌داخه‌وه نه له ئاخاوتنی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌وه‌ره‌و نه له نامیله‌که‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ش باسی لێوه نه‌کراوه، ته‌نیا له هیندێک شۆێندا باسی ئه‌وه کراوه که سه‌دام شیمییای له هاوڵاتییانی خۆیداوه، ئیتر ئاماژه به‌وه نه‌کراوه کام شار و کام نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی سه‌دام شیمیایی به‌سه‌ردا باراندوه هاوڵاتی و هاونه‌ته‌وه‌یی سه‌دام نه‌بوون، به‌شکو نه‌ته‌وه‌ییه‌کی دیکه‌ی ئاشتی خواز بوون به ناوی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
2. خاڵی دووه‌م له سه‌ر ناتۆ: کاک عارف باسی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد، که هیندێک وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ هه‌ن، له ئه‌ندامه‌تی خۆیان له‌و ڕێکخراوه گه‌وره‌یه که‌ڵکی خرابی لێوه‌رده‌گرن و به پێشاندانی بوونیان له ناتۆ هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن سه‌ر نه‌ته‌وه و دراوسێکانیان، نموونه‌ی زیندووش وڵاتی تورکیایه که به ئه‌ندام بوونی و نازکردنی به‌هێزی ناتۆ ڕۆژانه له کورده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌کوژێت، و یاهێرش ده‌کات بۆ سه‌ر کورده‌کانی باشوری کوردستان یا به واتایه‌کی دیکه بڵێین کوردستانی بنده‌ستی ئێراق.
3. کاتێک باس له‌و وڵاتانه ده‌کرێت که چه‌کی مه‌ترسی داریان هه‌یه، با به شێنه‌یی باسی ئێران بکرێت که به ئاشکرا باس له‌وه ده‌کات ئه‌و چه‌که‌ی بۆ چییه وبه چی مه‌به‌ستێک به کاری دێنێت، ئێران به ئاشکرا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه که به بوونی ئه‌و چه‌کانه ده‌توانێ ئیسرائیل بومباران بکات وله‌به‌ینی بدات، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی نژاد ڕایگه‌یاندووه که ئێران ده‌بێت نه‌خشه‌ی وڵاتێکی وه‌ک ئیسرائیل که ئه‌ندامی ناتۆیه له جیهاندا بسڕێته‌وه، بوونی چه‌کی مه‌ترسیدار له لایه‌ن وڵاتێکی وه‌ک ئێرانه‌وه مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ئاشتی وئازادی ناوچه‌که‌و وڵاتانی دراوسێش، من پێم وایه له‌و بواره‌وه پێویسته نۆرویژیش وه‌ک زۆربه‌ی وڵاتان هه‌ڵوسیتی ئاشکرای له مه‌ڕ ئێران هه‌بێت.
شایانی باسه که قسه‌کانی کاک عارف له لایه‌ن به‌شدار بووانه‌وه زۆر بایه‌خی پێدرا پچر پچر به نیشانه‌ی پشتیوانی له قسه‌کانی به چه‌پڵه‌ڕیزان پێشوازیان ده‌کرد. هاوکات که زۆربه‌ی کاناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی نۆرویژی له‌و شۆێنه‌دا ئاماده بوون سه‌رجه‌م ووته‌کانی به‌ریز کاک عارف یان تۆمار ده‌کرد.
له کاتی پشووی سیمینار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆ‌رویژ ده‌سخۆشانه‌ی له کاک عارف کرد‌و له نزیکه‌وه چه‌ند خوله‌کێک پێکه‌وه دووان، کاک عارف له‌و هه‌له که‌ڵکی وه‌رگرت وباسی مه‌سه‌له‌ی بوونی نزیک به 13 ملۆین کورد نه‌هامه‌تییه‌کانی له ئێران‌دا کرد.
له کاتی ماڵئاویی به‌شدارانی کۆنفرانس چه‌ندین که‌س له نزیکه‌وه خۆیان وه‌ک به‌رپرسی ڕێکخراو باڵۆیزی وڵاتان به شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ناساند، و کارتی پێناسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ک گۆڕییه‌وه وداوای دیدرارو پیوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌کرد، هه‌روه‌ها شاخه‌ی نۆرویژی ڕێکخراوی (نا بۆ چه‌کی ئه‌تۆمی جیهانی) کاتێکی دیاری کراوی بۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دیاریکرد، که ڕه‌سمه‌ن سه‌ردانی نووسینگه‌که‌یان بکه‌ن واته له حه‌وتووی داهاتوودا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له هیدنێک بابه‌تدا پێکه‌وه بدۆێن.
پاش 2 کاتژمیر ونیو کۆنفرانس به سه‌رکه‌وتووی کۆتایی به کاره‌کانی هێنا،
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 3ی گڵاڕێزانی 2708 ی کوردی، 24.10.2008 ی زاینی
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆنگره بۆ سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا.
له ژێر دروشمی بوژاندنه‌وه‌و گۆڕین و داهێنان ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی بڕیاری دا که له ڕۆژی شه‌مه کاتژمێر 12.30 ده‌قیقه ڕێکه‌وتی 15/11/2008 له وڵاتی سوید له ستۆکهۆڵم کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی ببه‌ستێ.
بۆ زیاتر پێشخستن و سه‌رکه‌وتن و گۆڕین و داهێنان له بواری ته‌ندروستی داوا له سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌که‌ین به پێشنیاره‌کانیان و به بیری نوێ که له خزمه‌ت کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له ناوه‌و وه جالیه‌ی کورد له ئه‌وروپا به‌شداری بکه‌ن، وه داوا له هه‌موو ئه‌ندامانمان ده‌که‌ین له به‌ریتانیا، سویسرا، نه‌رویج، فینلاند، ئه‌ڵمانیا، هۆڵندا نوێنه‌ری خۆیان بنێرن و په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن بۆ ڕۆژی کۆنگره بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانکاری ڕێگایان بۆ بکه‌ین بۆ زیاتر زانیاری په‌یوه‌ندی به‌م به‌ڕێزانه بکه‌ن.
1- نیاز محه‌مه‌د جوجه 0707365885 2- ساڵه‌ح قه‌یتوولی 0739692966 3- سارا( سه‌رگووڵ عه‌زیزی) 0735703929 4- عه‌بدوڵا تۆفیق 0762320400 5- عه‌بدوڵا که‌ریم 0769695908
ناونیشانی شوێنی کۆنگره: Swed, Stockholm ABF lokalen T. Hallonberg Centrum Våning 3 نهۆمی سێهه‌م
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپێشاندانێك دژی بانگهێشتی موحه‌ممه‌د خاته‌می بۆ وڵاتی ئۆتریش.
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 25/10/2008 له شاری وییه‌نی پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش ، پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كورد له وییه‌ن و ئه‌منێستی ئیترناشناڵ به هاوکاری رێکخراوی Stop het" Bomb" رێپێوانێکیان به مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ڕبرین له بانگهێشتی محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆک کۆماری پیشووی ئێران بۆ ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه برد.
محه‌مه‌د خاته‌می به مه‌به‌ستی بو كۆنفرانسێك به ناو دیالۆگ له نێوان ولاته ئایینییه‌کان و ئوروپا له ژێر ناوی "دیالۆگ له نێوان ئایینه‌کاندا" گه‌یشتبووه ئه‌و وڵاته و له لایان "هانس فیشه‌ر" سه‌رۆکی وڵاتی ئۆتریش پێشوازی لێ‌کرا.
خۆپیشانده‌ران له کاتی هاتنه‌ده‌رێی خاته‌می و شاندی یاوه‌ری له‌و شوێنه‌ی کۆنفرانسێکیان به‌و مه‌به‌سته لێ بڕێووه بردبوو،درایه به‌ر هێلکه. هه‌ر بۆیه له لایان پۆلیسه‌وه به خێرایی له‌و شوێنه دوور خرایه‌وه
ساڵی 1988 د.عه‌بدوره‌حمان قاسملوو سه‌رکرده‌ی کورد و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌و شاره‌ی ئێستا پێشوازیی له خاته‌می لێ ده‌کرێ له لایان تاقمێک له تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه تێرۆر کرا. ده‌وڵه‌تی ئوتریش هه‌تا ئێستاش قه‌ت هه‌نگاوێکی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و تاوانه هه‌ڵنه‌گرته‌وه. پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریش 4/ خه‌زه‌ڵوه‌ر / 2708 26 ئۆکتۆبری 2008 Kurdistan Freedom Party Austria Committee
Pak.austria@yahoo.de
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
زنجیرەیەک چالاکی فیدراسیۆن و هەواڵی پەنابەری.
بەریتانیا:
...........................................................................................
__________________________________________________________________________
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
حکومه‌تی سویسرا خه‌ریکه له ڕێگه‌ی فشارهێنانه‌وه، په‌نابه‌رانی کوردی عێراق ناچار به گه‌رانه‌وه ده‌کا.
په‌نابه‌ر (شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د) له زیندانی (گرۆسهۆف) له کانتۆنی لوزێرنه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند دوای زیاتر له 7 ساڵ له مانه‌وه‌ی له سویسرا له 14/10/2008 وه له لایه‌ن پۆلیسی شاری لوزێرنه‌وه گیراوه‌و زیندانیکراوه، (شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د )خه‌ڵکی شاری سلێمانیه و له 03/03/2001 وه هاتۆته سویسرا و داوای مافی په‌نابه‌ری کردوه .شه‌ماڵ دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو مافێکی لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، داوایان لێکردوه سویسرا به‌جێبێڵێ، شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ی به فیدراسیۆن ڕاگه‌یاند که پارێزه‌ره‌که‌ی ئاگاداری کردۆته‌وه له‌وه‌ی حکومه‌تی سویسرا به نیازه ناچاری بکه‌ن به دانی واژۆی گه‌ڕانه‌وه‌و له‌م ڕۆژانه‌دا ڕه‌وانه‌ی کوردستانی بکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مایه‌ی لێوردبونه‌وه‌یه ئه‌م که‌سه خێزانه‌که‌ی ،دایک و خوشک و براکانی له هه‌مان شارن و ده‌وڵه‌تی سویسرا ده‌یه‌وێ شه‌ماڵ له خێزانه‌که‌ی دابڕێ و به زۆر بنێرنه‌وه کوردستان . گرتن و زیندانی کردنی شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی تازه‌ی په‌نابه‌ری ده‌وڵه‌تی سویسرا و سه‌ردانی وه‌فده‌کانی ده‌وڵه‌تی سویسرا بۆ کوردستانی عێراق و هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ڕازیبون له سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی عێراقه‌وه هه‌یه. ئێمه بۆ ئازاد کردنی ئه‌م په‌نابه‌ره‌وکۆتایی هێنان به‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌ی په‌نابه‌رانی کوردستانی عێراق، هه‌موو توانا‌مان ده‌خه‌ینه گه‌ڕو داوا له ته‌واوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق ده‌که‌ین یه‌کده‌ست و ڕێکخراو له به دژی ئه‌م سیاسه‌ته نائینسانیه‌ی حکومه‌تی سویسرا ده‌نگ هه‌ڵبڕن وبێنه‌مه‌یدان.
27-10-2008
جه‌مال کۆشش 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004
IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
|