ڕۆژی فه‌رهه‌نگی کوردی. - له ئوسترالیا -
( West Area Health Services )
ڕۆژێکی سه‌رنج ڕاکێشی بۆ ژنانی کورد ئاماده‌کردووه تا به خۆشی ئه‌و ڕۆژه ببه‌نه سه‌ر و یادی کات و بیره‌وه‌ریه خۆشه‌کان، فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی کوردستان بکه‌ن که کورد له خه‌ڵکانی تر جیاده‌کاته‌وه.
شوێن Recreation Hall : Cumberland Hospital 5 fleet street North Parramatta
کات : 9 ی به‌یانی تا 4 ی ئێواره
سروه 9620 5283 چیمه‌ن 0421036313 ئاشتی 9876 4917 لیندا جۆرج 9840 3910
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.ئاهه‌نگێک بۆ منداڵان و گه‌نجان له له‌نده‌ن
چەند ساتێک، هەمووان پێکەوە، بەخۆشى و شادى، لەگەڵ ئاهەنگ و سەرگەرمى منالان و نیوجەوانان.. به‌سه‌ر به‌رین. چەند ساتێک بۆ بەسەرکردنەوەى یەکترى و ئاگاداربوون له‌دواین هەواڵە سیاسییەکان کەبەچارەنووسى هەمووانەوە په‌یوەستە.
لەماڵى حزبدا دەتوانن دەستان بەبلاوکراوەکانی حزبِ ڕابگاو لەنزیکەوە لەگەڵ ڕابەران و کادرانی حزب بدوێن و ئاشنایەتى پەیدابکەن... دەتوانن بۆهەرکێشەو گیروگرفتێک ڕینمایى وەربگرن..
لەماڵى حزبدا یارى و دانس بۆ مناڵان و گه‌نجان و پێشبرکێ بۆ مناڵان بەڕێدەخرێت..
وەرن لەگەڵ ئێمەبن .. وەرن باهەموومان لەکەناریەکدا ڕاوەستین و چەند ساتێکى خوشى و دۆستانە پێکەوە بەسەربەرین..
لەماڵى حزبدا خواردن و خواردنەوە ئامادەیە، هەروەها چاو قاوەو شیرینى لەبەردەستدایە.. هاتن بۆهەمووانە!
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 1/11/2008 کاتژمێر 1 تا 4 ی پاش نیوه‌ڕۆ ناونيشان: پێڵ سه‌نته‌ر The Peel Centre, Percy Circus London WC1X 9EY نزیکترین ئیستگای قیتاری ژێرزه‌مین Kings Cross بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە: موحسین کەریم 07821349087، نورى بەشیر : 07960669896، دەشتى جەمال :07856032991 کات و ڕۆژى ماڵى حزب له له‌نده‌ن بەدۆست و ئاشنایانتان بگەیەنن.
خانه‌ی حیزب له له‌نده‌ن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان / ڕێکخراوی ده‌ره‌وه 00447760131203 www.hkkurdistan.org
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خوێنى سۆران مامە لەئەستۆى کونسوڵخانەى ئەمریکا و فەرەنسادایە.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی فینلاند / ٢٠٠٨
ئاماده‌كردنی : ڕادیۆی كوردی له فینلاند
پارته سیاسیه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی فینلاند بریتی بوون له: پارتی سۆسیال دیموكرات ، پارتی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ، پارتی ناوه‌ند ، پارتی گه‌لی سویدی ، پارتی یه‌كێتی چه‌په‌كان، پارتی سه‌وزه‌كان، پارتی كۆمۆنیست ، پارتی مه‌سیحی دیموكراتی ، پارتی مه‌سیحی دیموكراتی ، پارتی كرێكارانی كۆمۆنیست، پارتی فینلاندیه ڕه‌سه‌نه‌كان ، پارتی سه‌ربه‌خۆیی و چه‌ند پارتێكی دی.
له‌دوای ته‌واوبونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان و داخستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ، ده‌ستكرا به ریزكردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ، تا كاتژمێر ١٢:٣٠ ی شه‌و به كاتی هێلسینكی (١:٣٠ شه‌و به كاتی كوردستان) دوایین ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتن و، پارتی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی "كۆكۆموس"، كه به پارتێكی به‌ره‌ی ڕاست ده‌ژمێردرێت، توانی به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌نگه‌كان بباته‌وه و له چاو ساڵی ٢٠٠٤ دا رێژه‌ی 1,2 % ده‌نگه‌كانی زیاد بكات ، هاوكات پارتی فینلاندیه ڕه‌سه‌نه‌كان "پێڕوس سوه‌مه‌لایسێت" كه پارتێكی راستڕه‌وی توندڕه‌وه و ره‌خنه‌گری سه‌رسه‌ختی كۆچ و كۆچبه‌ران و فره‌كلتوریه وسیاسه‌تی توندتیژی له‌به‌رامبه‌ر بیانیاندا هه‌یه، ئه‌م پارته ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی چونه‌ته‌سه‌ر و % 4,5 ده‌نگه‌كانیان زیادی كردوه به تایبه‌ت له پایته‌خت و شاره گه‌وره‌كاندا ،كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵدا به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كرێت بۆیان . هه‌رچی مه‌سیحی دیموكراتی و سه‌وزه‌كان ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگه‌كانیان چونه‌ته‌سه‌ر، هه‌رچی پارتی ناوه‌ند و سۆسیال دیموكرات و یه‌كێتی چه‌په‌كانیشه ده‌نگه‌كانیان پاشه‌كشه‌ی كردوه.
سه‌وزه‌كان له شاری "هێلسنكی" پایته‌خدا ڕێژه‌ی %23,3 ده‌نگه‌كانی ئه‌و شاره‌یان بۆ خۆیان به‌ده‌ست هێنا ، وه له شاره‌وانی شاری" ئێسپۆدا" ڕێژه‌ی %15,9 ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێنا كه ئه‌مه‌ش به سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو داده‌نرێت له‌و شاره‌وانیانه‌دا. وه له شاری "یوڤاسكولا" دا سۆسیال دیموكراته‌كان توانی به‌رزترین رێژه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت كه %26,6 بوو.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندانی کوردان له ئۆتریش، به‌ر په‌لاماری پۆلیسی ئه‌و ولاته که‌وت.
رۆژی دووشه‌ممه رێکه‌وتی 27/10/2008 له درێژه‌ی خۆپیشاندانی رۆژی 25/10/ 2008 له شاری وییه‌نی پێته‌ختی وڵاتی ئۆتریش بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین له بانگهێشتی محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران، حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران ، پارتی ئازادیی کوردستان ، كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی كورد له وییه‌ن و ئه‌منێستی ئیترناشناڵ و رێکخراوی Stop het Bomb"" له به‌رده‌م زانکۆی ئه‌و شاره‌دا رێپێوانێکیان رێک خست.
خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌کی هێمنانه و دوور له تو‌ند و تیژی له به‌ر ده‌م شوێنی کۆبوونه‌وه‌که، که له زانکۆی شاری وییه‌ن به‌ڕێوه ده‌چوو، به دانی دروشمی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و تیرۆر و کوشت و کوشتار به دژی کوردان ئاماده بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه که به‌شدار بووانی ئۆتریشی له ناو هۆڵی سێمیناره‌که به SMS خۆپیشانده‌رانیان ئاگادار کردبۆوه که ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان ئه‌وه‌نده به‌رز بووه که که‌س له کۆبوونه‌وه‌دا گوێ له وته‌کانی خاته‌می نه‌بووه .
له درێژه‌ی ناره‌زایه‌تی ده‌ڕبرینه‌که‌دا خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و هۆڵی سێمیناره‌که ده‌چن، به‌لام له لایان پۆلیسه‌وه پیشیان پێ ده‌گیری توشی ره‌فتاری تو‌ند و تیژی پۆلیس ده‌بن و له ئاکامدا چه‌ند که‌سێک بریندار ده‌بن و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له‌و شوێنه دوور ده‌خرێنه‌وه.
ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه و ره‌فتاری تو‌ند و تیژی پۆلیس له‌گه‌ڵیاندا بووه‌ته مانشێتی رۆژنامه و سه‌ردێڕی هه‌واڵی دام و ده‌زگا راگه‌یه‌نه‌ره‌کانی ولاتی ئۆتریش.
جێگه‌ی سه‌ر‌نجه حکومه‌تی ئۆتریش له دونیای ده‌ره‌وه به دڵی ئوروپا ناوزه‌د ده‌کرێ، به‌ڵام به داخه‌وه به‌م کرده‌وانه‌ی جارێکتر سه‌لماندی که یارمه‌تیده‌ر و چاوپۆشیکه‌ری تیرۆری دوکتوڕ عه‌بدولره‌حمان قاسملووه و خۆش خزمه‌تیی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ده‌کات.
محه‌مه‌د خاته‌می له سه‌ر بانگهیشتی کۆمه‌ڵیک له که‌سایه‌تیه سیاسییه‌کانی وڵاتی ئۆتریش به مه‌به‌ستی به ناو دیالۆگ له نێوان ولاته ئایینییه‌کان و ئوروپا له ژێر ناوی "دیالۆگ له نێوان ئایینه‌کاندا" سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کردووه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستنی ئۆتریش 6/ خه‌زه‌ڵوه‌ر / 2708 /28 ئۆکتۆبری/ 2008 Kurdistan Freedom Party Austria Committee
Pak.austria@yahoo.de
|