ناره‌زایی
رێکخراوی چاک
له به‌رامبه‌ر
مانه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی.
جه‌ماوه‌ری
خۆشه‌ویست
ئافره‌تان و
ژنانی کوردستان
دوای هه‌ول و
کۆششێکی زۆری یه‌کسانیخوازانی کورد ،سه‌ره‌نجام په‌رله‌مانی کوردستان
ڕۆژی 27-10-2008 دانیشتنێکی تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی
فره‌ژنیدا ئه‌نجام دا. له دوای گفتۆگۆکردنێکی چه‌ند کاتژمێری
سه‌ره‌نجام 39 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 35 ده‌نگ، بڕیاری یاسای فره‌ژنی
به‌که‌مێک گۆڕانه‌وه وه‌ک خۆی هێڵرایه‌وه.
ئه‌م بڕیاره
له‌کاتێکدایه که خه‌لکی یه‌کسانی
خواز
هیوایه‌کیان هه‌بوو
, که
قۆناعی سه‌رده‌می حزبی به‌عسیان تیپه‌راندوه و ده‌توانن ببنه خاوه‌نی
یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه و که‌مێک له مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌رشانی ژنان
که‌م بکاته‌وه، به‌تایبه‌تی له دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی
ده‌سته‌ڵات و په‌رله‌مان، به ژنان و گوتنه‌وه و به‌رزکردنه‌وه‌ی
درووشمی بریقه‌دار. بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه به ژنان و ئافره‌تان و
خه‌ڵکانی پێشکه‌وتنخواز بڵێن ،پێوسته خه‌باتکردنمان له‌پێناو یه‌کسانی
ژن و پیاو و سه‌رفرازی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێش ببه‌ین، به‌یه‌ك ده‌ست
ڕووبه‌ڕووی ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی ده‌سته‌لات ببینه‌وه كه له‌گه‌ل مانه‌وه‌ی
ئه‌و قانوونه دواکه‌وتووه دابوون. وه ده‌رکردنی ئه‌م یاسایه
واده‌کات زۆر ناوه‌ندی سیاسی و ڕێکخراوی جیهانی ، وه‌ک نمونه‌و
ڕه‌فتارێکی ناشیرین ودواکه‌وتو له عه‌قلی ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێک
ب‌ده‌نه‌وه.
ناوه‌ندی چاک
وه‌ک له به‌رنامه‌ی خۆیدا هاتوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک داکۆکی له‌مافی
ژنان ده‌کات، بۆیه داوا ده‌که‌ین گۆڕانکاری له‌م یاسایه‌دا بکرێت و
مادده‌ی فره‌ژنی قه‌ده‌غه بکات. خۆشمان له‌سه‌نگه‌ری هه‌موو ئه‌و
ناوه‌ند و ڕێکخراوه سیاسی و مرۆڤ دۆستی و ڕێكخراوه‌كانی ژنان و
ئافره‌تاندا ده‌بینینه‌وه، که ده‌یانه‌وێت قانونی فره‌ژه‌نی
به‌لاوه‌بنرێت و یه‌کسانی له‌نێوان ژن و پیاودا بكرێت به‌یاسا و چیتر
به‌پله‌ی دووه‌م ته‌ماشای ژنان نه‌كرێت.
ناوه‌ندی چاك
28-10-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
قانونی فره‌ژنی
ئیسلامی په‌رله‌مانی کوردستان
شه‌رمه‌زاریه
و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ڕۆژی 27ئۆکتۆبه‌ری 2008 په‌رله‌مانی حزبه ناسیونالست و ئیسلامیه‌کانی
کوردستان یاسای ئه‌حوالی شه‌خسی که‌له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه به‌پێێ
شه‌ریعه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی دانرابوو وه خاڵی بنه‌ڕه‌تی تیایدا
فره‌ژنی ئیسلامی یه وه‌کو خۆی په‌سه‌ندی کرده‌وه. ئه‌مه هێرشێکی
ئاشکرای کۆنه‌په‌رستانه‌ی حزبه ناسیونالیسته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و
حزبه ئیسلامیه شه‌ریکه‌کانیانه بۆ سه‌ر مافه‌کانی ژنانی کوردستان و
دژایه‌تی ئاشکرای ئه‌م حزبانه‌یه به مۆدێرنیزم و یه‌کسانی ژن وپیاو.
په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه نیشانی ده‌دات که ژنانی کوردستان ڕوبه‌ڕوی
ده‌سه‌ڵاتێکن که له‌سه‌ر بنه‌مای پیاوسالاری و ئیسلامی دامه‌زراوه و
ژنان وه‌ک کۆیله‌ی ناو خێزان و کاڵای هه‌رزانی بازاڕی زه‌واج مامه‌ڵه‌ی
ڕه‌سمی ده‌کات. ئه‌مه شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان و ڕۆژێکی ڕه‌شه له مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌م حزبانه‌دا. ئه‌م
یاسایه دژ به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانه و مه‌حکومه وده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
بێگومان ژنان و بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانی خوازانه که له 17 ساڵی
ڕابردوودا دژ به‌م قانونی ئه‌حوال شه‌خسیه ئیسلامیه خه‌باتی کردوه
نابێت ڕێگا بدات به‌ناوی "په‌رله‌مان" و ده‌نگی زۆرینه‌ی "په‌رله‌مانتارانی"
دوژمنانی مافه‌کانی ژنان ئه‌م یاسایه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت. هه‌رچۆن
یاسای دژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م په‌رله‌مانه کۆنه‌په‌رسته له
ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تیدا په‌شه‌کشه‌ی پێکرا ده‌بێت ئه‌م یا‌سایه‌ش ڕه‌تکرێته‌وه
و بگۆڕێت به "قانونی یه‌کسانی ژن و پیاو" که له‌لایه‌ن حزبی ئێمه‌وه
پێشکه‌ش کراوه. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م خه‌باته پێویستی به هاوئاهه‌نگی و
یه‌کده‌نگی سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
و حزب و که‌سایه‌تیه‌کانه بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمی
کوردستان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌ی په‌رله‌مان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
پێویسته ئه‌م هێزانه به ئاشکرا ڕایبگه‌یه‌نن که نابێت شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی بکرێته بنه‌مای دانانی یاسای ئه‌حوال شه‌خسی و دین و به‌تایبه‌ت
ئیسلام له یاسادانان و ده‌سه‌ڵات جیابکرێته‌وه و ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ی
قانونی فره‌ژنی حه‌ڵاڵ کردوه دژی ژنانه و ده‌بێت په‌یڕه‌و نه‌کرێت.
شکستی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ڕێکخراوانه‌ی ده‌یانویست له‌م شه‌ریعه‌ته‌دا
به‌دوای ته‌فسیر و حیله‌ی شه‌رعیدا بگه‌ڕێن بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فره‌ژنی
ئیسلامی ده‌بێت ده‌رسێک بێت بۆ ئه‌م بۆچون و ڕێگای سازشکردنه له‌گه‌ڵ
شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا که جگه له شکستی ژنان و مافه‌کانیان به‌شوێنێکی
تر ناگات. بێگومان ئه‌مڕۆ گرنگی ده‌وری رادیکالیستی و کۆمۆنیستی ژنان و
بزوتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنانه که ئه‌م خه‌باته دژی قانونی فره‌ژنی
ئیسلامی ڕابه‌ری بکه‌ن و به‌سه‌رکه‌وتنی بگه‌یه‌نن.
ئێمه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ژنان و ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی
و حزب و په‌رله‌مان و نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین بۆ
فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م
یاسایه‌ی په‌رله‌مان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی فره‌ژنی ئیسلامی ئه‌حوال
شه‌خسی.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان
10/29/2008
Wpk08@yahoo.com
00447760131203
www.hkkurdistan.org
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندانی دژ به به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی یاساکانی کۆچ و
په‌نابه‌رێتی
له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج.
زانا گه‌لاڵی
به
به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌ران و چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌و
ڕێكخراوی كوردی و نه‌رویجی ناوه‌نده‌كانی
ی ن ك و چه‌ند پارتیێكی نه‌رویجی
,
ڕۆژی شه‌ممه‌٢٥-١٠ له ئۆسلۆی پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج خۆپیشانده‌رێك
سازدرا . سه‌ره‌تای خۆپیشاندان له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئۆسلۆ
ده‌ستیپێكرد
له به‌رده‌م په‌رله‌مانی نه‌رویجی كۆبوونه‌وه ، خۆپیشانده‌ران بێزاری
و ناڕه‌زایی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی نه‌رویج له چوار چیوه‌ی
یاساكانی په‌نابه‌ری له‌شانشینی
نه‌رویج و توند كردنی مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر
په‌نابه‌ران ده‌ر بڕی هه‌روه‌ها خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشم
ناڕزه‌ییه‌كانی خۆیان ده‌رده‌بڕی,
سه‌باره‌ت به‌و یاسایه تازانه‌ی كه حكومه‌تی نه‌رویج به نیازه
جێبه‌جێیان
بكات به مه‌به‌ستی بو توندتركردنی مافه‌كانی په‌نابه‌رێتی له‌م
وڵاته . هه‌ر له‌م خۆپێشاندا‌نه‌شدا كۆمه‌ڵه‌و ڕیكخراو حزبی
كوردستانیه‌كان كه به‌شدار و ڕێكخه‌ری خۆپێشانداره‌كه بوون ،
وته‌یان پێشكه‌ش كرد داوایان له حكومه‌تی نه‌رویجی كرد كه
سیاسه‌تێك بگرێته به‌ر كه زۆر مرۆڤانه‌تر بێت ، به‌رانبه‌ر به
په‌نابه‌ران هه‌روه‌ها لاوانی پارتی كرێكاران و پارتی سۆسیالیستی چه‌پی
نه‌رویجی ره‌د كردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت خسته ڕوو .
شێروان عومه‌ر وته‌بێژ به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌و ڕیكخراوه
كوردییه‌كانی ڕیكخه‌ری خۆپیشانده‌ره‌كه له لێدوانێكی وتی : له‌م
خۆپیشاندانه ده‌مانه‌وێ سه‌رنجی ڕای گشتی نه‌رویجی بۆ كێشه‌ی
په‌نابه‌ران به گشتی و كورد به‌تایبه‌تی ڕابكێشین ،وه داواده‌كه‌ین
له حكومه‌تی نه‌رویج كه پاشگه‌زبێته‌وه له‌م یاسایه‌ی كه
ده‌ریكردووه وه پابه‌ند بێت به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان .
وته‌بێژی ڕێكخراوی گه‌شه وتی به‌شداریكردنی ئێمه وه‌ك گه‌شه
پشتگیریه‌كه له په‌نابه‌ران به گشتی و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه
به موف ناسراون ساڵانێكه له و مافه بێبه‌شن وه‌ك مرۆڤیش ئازاده
له هه‌ر شوێنێك ژیان به‌سه‌ر ده‌بات بۆیه داواكارین له حكومه‌تی
نه‌رویجی به پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه ڵه‌گه‌ڵ
په‌نابه‌ران بكات .
مزه‌فه‌ر حه‌سه‌ن زاده ناسراو به
شێج یه‌حیا یه‌كێكه له به‌شداربووه‌كانی ئه‌م خۆپێشاندانه ئه‌و
كه‌مئه‌ندامێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، وه‌ك خۆی ده‌ڵێ ماوه‌ی ٦
ساڵه ژیان له كه‌مپه‌كانی وڵاتی نه‌رویج به‌سه‌ر ده‌بات مافی
په‌نابه‌رێتی پێنه‌دراوه ئه‌و ده‌ڵێت ئێستا له كه‌مپێك ده‌ژیم كه
كه‌مپی چاوه‌ڕیكردنه ، داوام لێكراوه كه بچمه‌وه وڵاتی خۆم وه
هه‌روه‌ها وتی كۆبونه‌وه‌ی ئێمه لێره به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی
ده‌ربڕینه سه‌باره‌ت به‌م یاسایه كه پێكهاتووه له ١٣ خاڵ له
زۆرێك له وڵاتان ئه‌وپه‌نابه‌رانه‌ی كه ساڵانێكه له وڵاته‌كانیان
ده‌ژین به‌خشران و مافی په‌نابه‌رێتیان پێدرا ته‌نیا وڵاتی نه‌رویج
نه‌بێت ، كه تادێت یاساكانی توندتر ده‌كات بۆیه داواكارم له‌م
وڵاته‌ش ئه‌م بڕیاره ده‌ربچیت ئێمه‌ش كه چه‌ندین ساله ژیان له
كه‌مپه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ین مافی په‌نابه‌رێتیمان پێ‌بدریت له
ده‌ركردنی ئه‌م ١٣ خاله‌ش پاشگه‌زببنه‌وه .
شایه‌نی باسه له خۆپێشاندانه‌كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی نه‌رویجی
به‌دیده‌كرا وه‌ك پشتگیرییه‌ك له په‌نابه‌ران به‌شدر بوون له‌م
خۆپێشاندانه وه ڕیكخه‌رانی خۆپیشانده‌ر پێكهاتبوون زیاتر له ٢٤
كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوی كوردی و نه‌رویجی ناوه‌ندی ڕه‌وه‌نده‌كانی دیكه
له‌و وڵاته كه ئه‌مانه‌ی خواره بوون:
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1/
کۆمه‌ڵه‌ی
کوردی سوری له نه‌رویج.
2/
ڕێکخراوی
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی
ـ نه‌ریج.
3/
تۆڕی
دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له نوسینگه حکومیه‌کاندا.
4/
یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستان.
5/
ڕێکخراوی
دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی.
6/
ناوه‌ندی
چاک.
7/
کۆمه‌ڵه‌ی
ئه‌ریتریای یه‌کگرتو.
8/
کۆمه‌ڵه‌ی
په‌نابه‌رانی ئه‌ثیوبی.
9/
کۆمه‌ڵه‌ی
هێڵی به‌رگری.
10/
ڕێکخراوی لاوانی حیزبی سۆسیالیستی نه‌رویجی.
11/
ڕێکخراوی لاوانی حیزبی چه‌پی نه‌رویجی.
12/
ڕێکخراوی لاوانی حیزبی گه‌لی مه‌سیحی نه‌رویجی.
13/
ڕێکخراوی
لاوانی حیزبی کاری نه‌رویجی.
14/
ڕێکخراوی
لاوانی حیزبی سور.
15/
ڕێکخراوی
ڕزگاری منداڵانی نه‌رویجی.
16/
حیزبی
سوری نه‌رویجی.
17/
ڕێکخراوی
په‌نابه‌رانی بێ‌سنور.
18/
حیزبی
شیوعی نه‌رویجی.
19/
ڕێکخراوی
لاوانی حیزبی شیوعی نه‌رویجی.
20/
ڕێکخراوی لاوانی مرۆیی.
21/
ڕێکخراوی گه‌شه‌ی کوردستان.
22/
کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کاوانی
له نه‌رویج.
23/
کۆمه‌ڵه‌ی
ڕۆشنبیری کوردی.
24/
ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندانی دژ به به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی
یاساکانی کۆچ و په‌نابه‌رێتی
له ئۆسلۆی
پایته‌ختی نه‌رویج له
25.10.2008دا
به‌ڕێوه چوو.
کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی سوریا له نه‌رویج، ده‌ستپێشخه‌ریانکرد له‌م
خۆپیشاندانه‌دا به هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تی کۆمیته‌ی یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستانی نه‌رویج، ناوه‌ندی چاک که دژ به ئه‌نفالکردن و
جینۆسایدی گه‌لی کورد خه‌بات ده‌کات، حیزبی شیوعی نه‌رویجی، حیزبی سوری
نه‌رویجی، ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له نه‌رویج، تۆڕی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی
له نوسینگه حکومیه‌کاندا، ڕێکخراوی گه‌شه‌ی کوردستانی، کۆمه‌ڵه‌ی
ڕۆشنبیری کاوانی له نه‌رویج، کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کوردی، ڕێکخراوی دژ
به ڕه‌گه‌زپه‌رستی، ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی، کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ریتریای
یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌پیوبی، کۆمه‌ڵه‌ی هێڵی به‌رگری،
ڕێکخراوی لاوانی حیزبی چه‌پی نه‌رویجی، کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی حیزبی کاری نه‌رویجی،
ڕێکخراوی لاوانی حیزبی گه‌لی مه‌سیحی نه‌رویجی، کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی حیزبی
چه‌پی نه‌رویجی، کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی حیزبی سور، کۆمه‌ڵه‌ی ڕزگاری منداڵان
له جیهاندا، حیزبی سوری نه‌رویجی، کۆمه‌ڵه‌ی په‌نابه‌رانی بێ‌سنور،
ڕێکخراوی لاوانی حیزبی شیوعی نه‌رویجی.
خۆپیشاندان له به‌رده‌م وێستگه‌ی سه‌رکی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئۆسلۆوه ده‌ستی
پێ‌کرد و له‌به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌ماندا وه‌ستاو په‌نگی خوارده‌وه.
خۆپیشانده‌ران وه‌ڕسی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به به‌رته‌سککردنه‌وه‌و
دانانی کۆمه‌ڵێک مه‌رجی قورس بۆ یاساکانی کۆچ و په‌نابه‌رێتی له نه‌رویجدا.
دروشمی خۆپیشانده‌ران ئیدانه‌کردنی بڕیاره وه‌رگیراوه‌کانی حکومه‌تی
نه‌رویجی بوو دژ به په‌ناهه‌نده‌یی.
زۆرێک له ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه کوردستانیه‌کان وتاریان پێشکه‌شکرد،
وتاره‌کانی لاوانی حیزبی کاری نه‌رویجی و حیزبی سوسیالستی چه‌پی نه‌رویجی
وێڕای ئه‌وه‌ی دژ به بڕیاره‌کانی حکومه‌تی نه‌رویجی وه‌ستانه‌وه
داوای ئه‌وه‌شیانکرد که حکومه‌تی نه‌رویجی زیتار مرۆیانه‌و مرۆڤپه‌روه‌رانه
مامه‌ڵه بکات له‌گه‌ڵ یاساکان و مه‌رجه‌کانی په‌ناهه‌نده‌ییدا.
له لێدوانێکی کورتی قسه‌که‌ری هه‌موو ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه کوردیه‌کانی
هاوبه‌ش له‌م خۆپیشاندانه‌دا له‌گه‌ل کوردستان تی ڤی دا به‌ڕێز سه‌یده‌لانی(
شیروان عومه‌ر) ڕایگه‌یاند مه‌به‌ست له‌م خۆپیشاندانه که به ده‌ستپێشخه‌ری
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوری ڕێکخراوه، وریاکردنه‌وه‌ی ڕای گشتی نه‌رویجیه بۆ
کێشه‌ی په‌نابه‌ران و داواکردنه له حکومه‌تی نه‌رویجی که بگه‌ڕێته‌وه
له‌و بڕیارانه‌ی که چوارچێوه‌ی یاساکانی کۆچ و په‌نابه‌رێتی به‌رته‌سک
ده‌که‌نه‌وه به گشتی و به تایبه‌تی بۆ کورده‌کان. له لایه‌کی تر
داواکردنه له حکومه‌تی نه‌رویجی که په‌یوه‌ستبێت به په‌یمانه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه و ڕێز له مافی په‌نابه‌رێتی و ڕێسای مرۆیی له
نه‌رویجدا بگرێت.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاك سه‌ردانی پارت
و ده‌زگا كوردییه‌كانی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌كات.
رِۆژی
چوارشه‌ممه 29-10-2008 كاتژمیَر 1 ی پاشنیوه‌رِۆ , ئه‌ندامی ناوه‌ندی
چاك عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د سه‌ردانی په‌رله‌مانتار سه‌باحه‌ت تونجه‌لی
كرد , به‌رِیَز تونجه‌لی به یاوه‌ری وه‌فدی یاوه‌ری له به‌رپرسانیباڵای
ده‌ته‌په‌ی شاری ئه‌سته‌مبوڵ و هاوكارانی رِۆڵی ناوه‌ندی چاكیا به‌رز
نرخاند له‌و هاوكاریانه‌ی پیَشكه‌ش به پارتییه‌كه‌یانیان كرد له به‌شداریكردن
له یادی هه‌ڵه‌بجه و سه‌ردانی شاندی پارله‌مانتارانی كورد و عیَراقی
بۆ توركیا و به‌شداری كردن له كۆنگره‌ی ژنانی پارتی ده‌ته‌په ,
داوایانكرد نویَنه‌رای چاك سه‌ردانی شاره‌كانی كوردستان بكه‌ن , بۆ ئه‌وه‌ی
كاره‌كانی خۆیان به رِیَكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له باكووری
كوردستان بناسیَنن .
نویَنه‌ری چاك به وردی باسی كار‌و چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی له رِۆژهه‌ڵاتی
كوردستان و باشوور و وڵاتانی ده‌ره‌وه بۆیان كرد .
به دوایدا سه‌ردانی بیرۆی پاریَزه‌رانی به‌رِیَز ئۆجه‌لانی كرد و
پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانیان ده‌ربرِی , پاریَزه‌ران باسی ئه‌وه‌یان
كرد , كه ئیَستا به‌رِیَز ئۆجه‌لان ده‌یه‌ویَت به كوردی قسه بكات و
ئه‌مه مافی سه‌ره‌تایی هاووڵاتیانه , به‌ڵام ده‌وڵه‌ت رِیَگره له‌به‌رده‌م
ئه‌وه‌ی به كوردی قسه بكات . پاشان نویَنه‌ی ناوه‌ندی چاك سه‌ردانی
مه‌ڵبه‌ندی میزۆپۆتامیای كرد و له نزیكه‌وه سه‌رنجی دایه رِۆڵی
گرنگی ئه‌م ناوه‌نده له گه‌شه‌دان به كولتوری كوردی .
به دوایدا سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له رِاگویَزراوان و ئه‌شكه‌نجه‌دراوانی
كرد , هه‌ردوولا هاورِا بوون وه‌ك دوو رِیَكخراوی هاوكار و ده‌سته‌خوشك
له ئیَستا به دواوه كاربكه‌ن و هاوكاری یه‌كتر بن .ئه‌م رِیَكخراوه
زۆربه‌ی هه‌ڵسورِاوان و ئه‌ندامانی پاریَزه‌ر و مافناسن .
ناوه‌ندی چاك
www.chak.be
www.chaknews.com
31-10-2008
|