ئاگادارییه‌ک له ژووری کوردستان ناسیونالیست، کوردی نه‌ته‌وه‌یی.
ژوری کوردی نه‌ته‌وه‌یی له پالتاک ئاگاداری ھه‌موو لایه‌ک دهکاته‌وه که له به‌رواری 2008/12/5 ڕۆژی ھه‌ینی کاتژمێر 20.00 به کاتی ئه‌وروپا 22.00 به‌کاتی ھه‌ولێر سیمینار ک بۆ ھونه‌رمه‌ند گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان مامۆستا مه‌زھه‌ری خالقی ساز ده‌کات له سه‌ر ھونه‌ری ئیستا و کێشه‌کانی موزیک و گۆرانی به‌تایبه‌ت و مێژووی ڕه‌سه‌نی ھونه‌ری کوردی و مانه‌وه‌ی وه‌ک خۆی به شیوه‌یه‌کی مۆدێرن.
تکایه ئه‌و که‌سانه‌ی پرسیارێک یان پێشنیارێکیان ھه‌یه ئاماده‌بوونیان جێگه‌ی خۆشحاڵییه.
بۆ په‌یوه‌ندیی زیاتر تکایه په‌یوه‌ندی به‌م ئیمایل و ته‌له‌فۆنه بکه‌ن: Rojgar40@yahoo.com 0049 176 87 266 318
له‌گه‌ڵ رێزی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ژووری نه‌ته‌وه‌یی
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چه‌نگ و شعیر / تارا جاف و مه‌ریوان وریا قانیع.
له‌م ئێواره پایزییه‌دا خاتوو تارا به هارپ و ده‌نگه ئه‌فسوناویه‌که‌ی، مه‌ریوان قانیع به‌شیعره دڵشکاوه‌کانی، رۆحمان پڕ ده‌که‌ن له‌نۆتا و وێنه و ووشه‌ی جوان و پاراو. پێمانخۆشه له‌م ئێواره‌یه‌دا بۆ چه‌ند ساتێک تۆی به‌ڕێزیش هاوبه‌شی ئه‌م پاراوبوونه‌ی رۆحمان بیت. رێکخه‌رو سازده‌ری ئه‌م ئێواره‌کۆڕه (بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید)ه. تکایه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمێله‌وه له هاتنتان ئاگاردارمان بکه‌ره‌وه، chang2309@hotmail.com ، ناوی خۆت و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنت بنێره. ڕۆژ : یه‌ک شه‌مه 7-12-2008 کات: 15.00 - 18.00 شوێن: De Badcuyp Centrum voor Muziek 10 Eerste Sweelinckstraat 1073 Amsterdam تێبینی: کاژێر14.30، دوونیو چوونه ژوره‌وه‌یه، کاژێر سێ پرۆگرامه‌که ده‌ستپێده‌کات و ده‌رگای هۆله‌که داده‌خرێت. تکایه له کاتی خۆی ئاماده به. بۆ گه‌یشتن بۆ شوێنی مه‌به‌ست له سه‌نترال ستاشوێنی ئه‌مستردامه‌وه: ترامی : 4 دابه‌زین ( وێستگه‌ی Stadhouderskade) ترامی :24 ، 25 ، 16 ( وێستگه‌ی Albert Cuyp) ترامی : 12، 3 ( وێستگه‌ی sarfatipark)
سه‌رنج : له رۆژی یه‌کشه‌مان پارکین له (Albert Cuyp)مارکت خۆراییه . تکایه منداڵ له گه‌ل خۆت مه‌هێنه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەرەو بەڕێخستنى کەمپینى بەڵێ بۆ
سەربەخۆیى کوردستان.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چەند هەواڵی گرنگ لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له پێناو راگرتنی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی کورد، فیدراسیۆن په‌یوه‌ندی به چه‌ندین لایه‌نی ناخۆو نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ده‌کا.
له درێژه‌ی چالاکی و هه‌وڵی فیدراسیۆن بۆ راگرتنی بڕیاری دیپۆرتی په‌نابه‌رانی کوردی عیراق،فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا که‌مپینێکی فراوانی ده‌سپێکردوه،
له‌چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه جه‌مال کۆشش له په‌یوه‌ندی گرتندایه له‌گه‌ل لایه‌نه جۆراجۆره‌کان له وانه ئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال، یه‌که‌ی ڕێنوێنی مافه‌کان، شفایزه فلوغتلنگه‌س هیلفه، ئوئین ئیج سی ئار،کۆمه‌ڵگای به‌رگری له نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌کان، به‌ره‌ی مافی نیشته‌جیبوون ....بۆ ڕاوه‌ستانی بریاری دیپۆرتی په‌نابه‌ران به‌گشتی و ئازادکردنی چه‌ن په‌نابه‌ری زیندانی. بریار وایه له داهاتوودا ئه‌م کێشه‌یه له هه‌مانکاتدا له‌لای ئه‌و رێکخراوانه‌وه‌ش جیگای پشیتوانی بیت و هاوشانی فیدراسیۆن له‌گه‌ل ده‌وله‌ت له‌و باره‌وه دانیشتن بکه‌ن.
وه
ده‌رئه‌نجامی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه ڕێکخراوی سۆڵیدارێتی سانسفرۆنتی
سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ته‌واوی خۆیان له‌م که‌مپینه‌ی فیدراسیۆن،
بڕیاریداوه ڕووبه په‌ڕله‌مان و وه‌زاره‌تی داد و ناوخۆ هاوکاری جدی
فیدراسیۆن بکه‌ن. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا 30/11/2008 __________________________________________ جه‌مال کۆشش 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
كۆنفرانسی پاراستنی كه‌مینه‌كان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ژێر دروشمی ''با پاكتاوی كه‌مینه ئه‌تنیكی - ئاینییه‌كان له عێراق ڕابگرین''.
به‌سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی چاك/ به‌رتانیا، ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 9 ی دێسێمبه‌ر، له كاتژمێری 12 نیوه‌ڕۆوه تا كاتی 8 ی شه‌و به كاتی له‌نده‌ن، له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ناوه‌ندی چاك به‌هاوكاری "لۆبی كه‌مینه‌كان له عێراقدا" كۆنفرانسێك له‌پێناو هۆشداریدان بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كه‌مینه ئاینیه‌كان ده‌بنه‌وه، ساز ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیاش ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ببینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مینه‌كان.
له‌و كۆنفرانسه‌دا ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند قسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و چه‌ندین په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی و شاره‌زای ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماده‌ی ده‌بن و هاتنیش تایبه‌ته ته‌نها به‌وانه‌ی بانگ ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانس: لۆرد ئالتۆن
ناوی هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه‌ی كه باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان له كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی زیاتر قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت:
ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و كه‌سی تر، بڕیار وایه له‌و كۆنفرانسه‌دا گفتوگۆ بکه‌ن.
بۆ تێبینی هه‌موو لایه‌كیش ئێمه‌ی كورد نابێ له دایه‌لۆگ و وڕوژاندنی كێشه‌كان بترسین. ئێمه گه‌لێكین زۆرمان چه‌شتووه و ده‌شیچێژین له‌ده‌ست داگیركه‌ران. بۆیه ئێمه له‌هه‌موو كه‌سێك له‌پێشه‌وه ترین به‌رگری له‌مافی كه‌مینه‌كان بكه‌ین و چاوی به‌ئه‌سرینیان بسڕینه‌وه.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 28/11/2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خەریكە گۆڕەبەكۆمەڵەكان ئەنفال دەكرێنەوە، پاراستنی گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه کوردییه‌کان له ئه‌ستۆی ده‌سه‌لاتی کوردی و حكومەتی ئێراق دایه.
به‌پێی چه‌ند هه‌واڵێكی جێی متمانه، كه ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تیش بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵانه‌ی كه پێمان وایه زۆربه‌یان گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانی ژینۆسایدی شاڵاوه شومه‌كانی ئه‌نفالن، ده‌كه‌ونه نێوان بیابانی هه‌ردوو شاری نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا له خواروو و خوارووی ڕۆژئاوای ئێڕاق، ئێستا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌وه بێ‌ڕێزیان پێده‌كرێت و خۆڵی ئه‌و گۆڕانه بۆ به‌كارهێنانی تایبه‌ت به بڵدۆزه‌ر هه‌ڵده‌درێته‌وه و ده‌بردرێت. له‌ئاكامیشدا هه‌رچی شوێنه‌وار و ئێسك و پروسكی قوربانیانه شوێن‌بزر ده‌بن و شوێنه‌واریشیان نامێنێت، دوای ئه‌و سه‌گ و تاژیی و دڕونده تێ‌یان به‌رده‌بن.
بۆ پشتراستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که ناوه‌ندی چاک له لایه‌ن خۆیه‌وه په‌یوه‌ندی به یه‌کێک له دانیشتوانی ناوچه‌که کرد و له ئه‌گه‌ری راستی هه‌واڵه‌که‌ی پێچایه‌وه، ئه‌م دانیشتووه عه‌ره‌به خۆی دانیشتووی ناوچه‌که‌یه له نه‌جه‌ف که گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانی تێدایه، کۆمه‌ڵێ گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ له زه‌ویه‌که‌ی ئه‌ودا هه‌ن. ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه گوتی:" گۆریبه‌کۆمه‌ڵ له‌سنوره‌کانی عیراق له‌گه‌ل ولاته عه‌ره‌بیه‌کان زۆره، وه ته‌نها له شه‌نافییه که 90 کیلۆمه‌تر له حه‌یده‌رییه دووره گۆرێکی به‌کۆمه‌ڵ هه‌یه زیاتر له 3000 قوربانی تیایه "، هه‌روه‌ها گوتی: "ئێـمه ده‌زانین ئه‌وانه هه‌مووی کوردن. چونکه ئێمه له سه‌رده‌می به‌عسدا به‌کۆمه‌ڵکوشتنی ئه‌م کوردانه‌مان له‌دووره‌وه ده‌بینی و دمانبینی که‌چۆن ژن و منالی کوردیان ده‌کوشت، ده‌مانبینی ئه‌وانه‌ی که نه‌که‌وتبوونه ژێر گڵ سه‌گ ده‌یخواردن و خه‌لک جله کوردیه‌کانی ده‌هێنانه‌وه". له درێژه‌ی دوانه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "من له‌سالی 2006 وه سه‌ردانی کوردستانم کردوه له‌گه‌ڵ چنار سه‌عد و مامۆستا سیفه‌دین له‌مباره‌یه‌وه دواوم، من خۆم بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کاره‌ساته چوومه‌ته کوردستان، به‌ڵام ئه‌وان هیچ ده‌نگیان نه‌بووه و به‌دوایه‌وه نه‌هاتوون".
ئێمه له‌ناوه‌ندی چاك، له‌و كاته‌ی كه نیگه‌رانی بێ سنووری خۆمان بۆ ئه‌و تاوانه ڕاده‌گه‌یه‌نین و سه‌ركۆنه‌ی دووباره بێڕێزكردنه‌وه‌ی قوربانیانمان ده‌كه‌ین، گۆره‌كانیان خەریكە ئەنفال دەكرێنەوە. ڕووی گله‌یی ده‌كه‌ینه ده‌سته‌ڵاتی هه‌رێم و به‌كه‌مترخه‌م و له‌بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌و قوربانیانه تاوانباریان ده‌كه‌ین، چونكه ته‌نها ئه‌وانن بتوانن ئاوڕێك له‌و قوربانیانه بده‌نه‌وه. ئه‌وه له كاتێكدایه كه ده‌سته‌ڵاتی كورد ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و گۆڕانه پارێزراون، به‌ڵام به‌پێی دوانه‌کانی ئه‌م دانیشتووه‌ی نه‌جه‌ف که خۆی له نزیکه‌وه ئاگاداری گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کانه، ئه‌وه ڕاست نییه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م گۆره‌به‌کۆمه‌ڵانه بێ‌ناز و بێخاوه‌ن که‌توون و بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه رووده‌ده‌ن.
پێمان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوربانیانی ژینۆسایدی ئه‌نفال هه‌موویان کورد بوون گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی ئه‌و ناوچانه زۆریان هی ئه‌وانن، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێویسته مسۆگه‌ری پارێزگاریان بکات. ناوه‌ندی چاک بروای به ده‌سه‌ڵاتی ئێراقی عه‌ره‌بی نییه، بۆیه پێیوایه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌م کاره‌ساته به‌رپرسی یه‌که‌مه و ده‌بێ هه‌نگاوی جدی بنێت.
داواکارین ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به زووترین کات لێکۆڵینه‌وه له‌م کاره‌ساته بکات و مسۆگه‌ری دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساتانه بکات و بۆ ئەو مەبەستە پێشنیار دەكەین: ئەو ھەرێمانه‌ی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی تێدایه سیم بكرێن و پاسەوانیان بۆ دابنرێ، تا له نزیکرین کاتد ده‌هێندرێنه‌وه كوردستانی دایک.
ناوه‌ندی چاک 29.11.2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پێکهێنانی سمینارێک لە وڵاتی سوئێد.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌مه‌ڕ بێ‌تاوان ناسینی بکوژی شوانه سه‌ید قادر له‌لایان بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامییه‌وه.
پاش 3 ساڵ له به ناو پێڕاگه‌یشتنی دادوه‌ریی(قه‌زایی) به په‌روه‌نده‌ی شه‌هید " شوانه سه‌ید قادر" ، بکوژه‌که‌ی بێ‌تاوان ناسراو و په‌روه‌نده‌که‌ی داخرا.
3ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، سه‌ید که‌ماڵ ئه‌سفه‌ره‌م، ناسراو به شوانه‌ی سه‌ید قادر، تێکۆشه‌ری خه‌باتی نهێنی پارتی ئازادیی کوردستان له شاری مه‌هاباد، پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 18 پووشپه‌ری 2705 ( 2005) له گه‌ڕه‌کی باغی شایه‌گان، که‌وته به‌ر په‌لاماری نزیکه‌ی 100 که‌س له هێزه‌کانی هاوبه‌شی ئیتلاعات، ئینتزامی و ئه‌ماکن. له یه‌که‌م ده‌سڕێژدا که به کرێگیراوانی ئه‌و هێزه له شوانه‌ی ده‌که‌ن، شوانه ده‌پێکرێ و ده‌که‌وێته ده‌ستی دوژمن. شوانه به برینداری و یه‌خسیری ده‌که‌وێته به‌ر ئه‌شکه‌نجه و ئازار و سه‌ره‌نجام گیان ده‌سپێرێ.
کاتێ که هه‌واڵی شه‌هید بوونی شوانه به‌و ته‌رزه به نێو شاردا بڵاو بووه‌وه، ئێواره‌ی رۆژی دوایی هه‌زاران که‌س له خه‌ڵکی قاره‌مانی مه‌هاباد وێڕای به خاك سپاردنی شه‌هید شوانه، راپه‌ڕینێکیان ده‌سپێکرد که بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ درێژه‌ی کێشا و زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی گرته‌وه.
رێژیمی داگیرکه‌ری تاران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ده‌ستی له خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان نه پاراست، بۆ چه‌واشه کردنی بیروڕای گشتی، به‌ڵێنی پێڕاگه‌یشتنی دادوه‌ری به بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شوانه دا و په‌روه‌نده‌که‌ی به بێدادگای مه‌هاباد سپارد.
له روانگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شوانه و خه‌ڵکی مه‌هاباده‌وه، تاوانباری سه‌ره‌کی و بکوژی ئه‌سڵی شه‌هید شوانه، گروهبان یه‌که‌می ئینتزامی له که‌ڵانته‌ری ژماره 12 " عه‌لی شیرزه‌وانی" ناسراو به عه‌لی خه‌ته‌ر بوو. بۆیه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شوانه، له بێدادگای کۆماری ئیسلامی سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار کرد. کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی خاوکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید شوانه، وایان بڵاو ده‌کرده‌وه که تاوانبار گیراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ. به‌ڵام له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا، تاوانبار نه‌ك هه‌ر به‌ند نه‌کرا، به‌ڵکوو سه‌باره‌ت به کوشتنی ئه‌و رۆڵه چاو نه‌ترسه‌ی کورد، خه‌ڵاتیش کرا. سه‌ره‌نجام، پاش 3 ساڵ، به حوکمی شۆعبه‌ی 2ی دادگای رێژیم له مه‌هاباد و په‌سند کردنی شۆعبه‌ی 12ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی رێژیم له ورمێ، به‌و بیانووه‌ی ئه‌و فیشه‌که‌ی شوانه‌ی پێ کوژراوه، له سینگی دا ماوه‌ته‌وه و روون نییه له چه‌کی کێوه ده‌رچووه، " عه‌لی شیرزه‌وانی"، بێ‌تاوان و جێبه‌جێکه‌ری ئه‌رکی یاسایی، ناسراوه و په‌روه‌نده‌که‌شی بۆ هه‌میشه داده‌خرێ.
بۆ پارتی ئازادیی کوردستان روون بوو که بێدادگاکانی رێژیمی داگیرکه‌ر، بکوژی ئه‌و رۆڵه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به تاوانبار ناناسن و هه‌رگیز به ته‌مای حوکمێکی وا نه‌بووین. ئێمه له‌وه دڵنیا بووین که شوانه‌ی سه‌ید قادر به بڕیاری له خۆڕایی تاکه که‌سێك نه‌کوژراوه و " عه‌لی شیرزه‌وانی" قاتڵییش، له خۆیه‌وه ئه‌و تاوانه‌ی نه‌خوڵقاندوه. به‌ڵکوو حوکمی کوشتنی شه‌هید شوانه، بڕیارێك بوو له لایان دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی رێژیمه‌وه درا بوو و عه‌لی شیرزه‌وانییش وه‌ک یه‌ک له مرۆڤکوژه‌کانی رێژێم، جێبه جێکه‌ری ئه‌و حوکمه بوو.
ئه‌م رووداوه جارێکی دیکه سه‌لماندییه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌ك که بنده‌ست و نیشتمان داگیرکراو بێ، خوێنی رۆڵه‌کانی له لایان داگیرکه‌رانه‌وه به سووك و سانایی ده‌ڕژێ و هیچ یاسا‌و دامه‌زراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ریش لێی ناپرسێته‌وه. بۆیه بۆ ئێمه هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید شوانه و بۆ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، ته‌نیا رێگای ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خوێن و مافی شه‌هیدان و هاووڵاتیانمان رادانی دوا سه‌ربازی داگیرکه‌ر له کوردستان و ئه‌ستاندنی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییه.
ئه‌وه‌ش که بۆ " عه‌لی شیرزه‌وانی" و تاوانبارانی وه‌ك ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و وته کۆنه‌ی کورده که:" تۆڵه به سه‌بره، ئه‌مما به‌زه‌بره"!
سڵاو له شه‌هید شوانه‌ی سه‌ید قادر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی رێکخستن 10 سه‌رماوه‌ز/2708 30نۆامبر/2008
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تەرمێکی مۆمیایی دیکە دەدۆزرێتەوە و خەڵک داواى مانگرتن دەکەن.
هه‌فت ئەندامی دەتەپە قۆڵبەست دەکرێن.
ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان و کورد
|