پەیامى کۆنگرەى نیشتمانى کوردستان / سەرکردایەتى باشوور، بۆ ساڵى نوێى ٢٠٠٩
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شارستانیه‌تی شاری هه‌ولێر له تێکدان ڕزگار بکه‌ن!
هەولێر.. ئەربائیلۆ... ئەربێلا ... پەرستگای رۆژ، شاری خوداکان.
شارێکی وا مێژوویی و گرنگ، پێویستی بە پاراستن و چاودێری تایبەت هەیە، لە رووی مێژووییەوە بە دیرۆک و کەلەپوورێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی هاوکات بە بەشێک لە دیرۆک و کەلەپووری مرۆڤایەتیش دەژمێردرێ.
کەچی دەنگۆی بەهێزی تێکدان و تەخت کردنی بەشێکی هەرە کۆن و گرنگی پیرە هەولێر لە گۆرێدایە، کە بریتیە لە گەرەکەکانی (جولەکە، عارەبان، خانەقا.سه‌عدوناوه ، ته‌عجیل و ده‌ڵاڵ خانه ) که کۆنی و گرنگی ئەم بەشە بەپلە دوو دوای شوێنەواری دیرۆکی قەلا، منارە، گردی قالیچ ئاغا، لە رووی شارستانییەوە دێت.
ئەم پرۆژەیەش لە لایەن حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لە دەستپێکی جێ بەجێ کردندایە به‌ناوی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر.
لەم دەم دەستەدا ئەرکی بەزی نیشتمانی، نەتەویی، مرۆڤایەتی هەموو کەسێکە، تەقەلای خۆی بەتەنیا، یان بەکۆمەل چر و پرکاتەوە بۆ را‌گرتن و هەلوەشاندەوەی پرۆژەیەکی وا مه‌ترسیداردا.
ئەم پرۆژەیە کە لەراستیدا بۆ تێکدانی بەها شارستانی و مێژووییەکەی هەولێرە، لەپێناو دەستکەوتی مادی و قازانجی بازرگانی رووتە، بەناوی پەرەپێدان، فراوانکردن، جوانکردنی سیمای شاری هەولێر خراوەتە روو.
لە هەموو دونیا پرنسیپی پاراستنی شوێنەوارە دیرۆکییەکان به‌نوێترین شیوه نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه وه ئه‌وه له بەرچاو دەگیرێ له‌کاتی هەر دەسکارییەکی یەکجار بچووکی شارە مێژووییەکان، کە لە هەولێر ئەمە پێچەوانە بووەتەوە.
ئێمە کە ئەم نامەیەمان واژۆکردووە، بانگی هەموو کەسایەتی، گروپ، لایەن، پارت، رێکخراوێکی کورد و دۆستانی کورد دەکەین کۆشش و تەقەلا بدەن هاوکار و هاودەنگمان بن. هاوکات ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر هه‌ولدان بۆ تێکدانی ئه‌و شوێنه‌واره مێژویانه‌ی شاری هه‌ولێر نه‌وه‌ستێ ناوه‌نده شووێنه‌وارناسه جیهانیه‌کان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاگادار ده‌که‌یه‌نه‌وه: وێنەیەک بۆ/ سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان. م.س.یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان. م.س.پارتی دیموکراتی کوردستان. دەزگای راگەیاندنی تەواوی پارتە سیاسیەکانی کوردستان.
ناو پیشه شوێنی نیشتەجێ ____________________________________________
1.سەرکەش عەبدولکەریم ئوپسالە/سوید/ 2.قادر ناد ر ستۆکهۆلم نووسه‌ر سوێد 3 ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی نووسه‌ر دانیمارک 4. عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د نووسه‌ر هۆله‌نده 5. ڤیان ره‌زاق که‌ریم مامۆستا سوێد 6. شاخه‌وان شۆڕش نووسه‌ر دانیمارک 7 . د فائیق گوڵپی نووسه‌ر باشوری کوردستان 8. د. که‌مال سه‌ید قادر نووسه‌ر نه‌مسا 9. ئیبراهیم مه‌لا زاده نووسه‌ر به‌ریتانیا 10. هیشام ئاکره‌یی نووسه‌ر سوێد 11. پۆڵا عه‌زیز زیندانی سیاسی سوێد 12. سه‌لاح سۆفی شاعیر سوێد 13. د. رابه‌ر زه‌ندی دکتۆر سوێد 14. د. زیره‌ک عومه‌ر دکتۆر سوێد 15 . د. له‌تیف ئه‌حمه‌د سوێد 16. ڕزگار شوانی نووسه‌ر سوێد 17. دانا جه‌لال نووسه‌ر سوێد 18.سه‌فوه‌ت جه‌لال نووسه‌ر سوێد 19.نه‌جیبه مه‌حمود چالاکڤان له‌بواری ژنان سوێد 20 دانا قادر چالاکڤان له‌بواری جینۆۆساید نه‌رویژ 21. دالیا که‌ریم چالاکڤان له‌بواری ژنان سوێد 22 .کیوماس ئه‌لیاسی ئه‌ندامی پژاک سوێد 23. مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره نووسه‌ر دانیمارک
بۆ زانیاریی و واژۆکردن:
29/12/2008
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سەدان کەس لە کفری داوای دادگایی‌کردنی ئەوانە دەکەن تاریق ڕه‌مه‌زانیان ئازاد کردووە.
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
میدیا و حزبه‌کان و په‌رله‌مانتاره‌کانێش ...ئه‌مجاره دێنه ناو یارییه‌که‌وه.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕۆژانه به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵک سه‌ردانی وچه‌پکه گول ده‌هینن، وه پاش ئه‌وه‌ی دوێنی جارێ‌تر له‌گه‌ل که‌نیسه دانیشتن کرایه‌وه، که‌نیسه پێشنیاری داوای گواستنه‌وه‌ی له پریدگه‌ره‌وه کرد بۆ نۆیه‌مونسته‌ر کیرخه، به‌لام تیکرای ده‌نگ ره‌دکرایه‌وه. وه ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی وبه‌شی سیاسی که‌نیسه که له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕۆلی نیوبژیوانی بگیرن. ووتیان ئیمه پشتیوانی ئیوه‌ین وله‌گه‌ل به‌شی کۆچ په‌یوه‌ندی ده‌گرین.
له‌لایه‌کی تره‌وه پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی شه‌وان ڕیکخرا که بریتیه له ئاهه‌نگ له‌گه‌ل گۆرانیبیژه‌کانی سویس، فلم، پۆدیۆم، سه‌ردانی قه‌شه به‌نیوبانگه‌کانی سویسرا، نه‌قابه‌کرێکارییه‌کان، ته‌له‌فزیۆنه سه‌راسه‌رییه‌کان له چه‌شنی ئیس ئیف ئاینس، تاگس شا‌و، چاوپیکه‌وتنیان له‌گه‌ل هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی شاره‌وانی و ژنه قه‌شه‌ی که‌نیسه‌که ورابه‌رانی په‌نابه‌ران ئه‌نجامدا.
50 په‌رله‌مانتاری کانتۆنی زوریخ پشتیوانی خۆیان ده‌ربریوه بۆ داواکارییه‌کان، بریاروایه به‌یانی کۆنفره‌نسی ڕۆژنامه‌وانی بۆ په‌نابه‌رانی عیراقی وئیرانی ببه‌ستریت، رۆژی 3 مانگ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێبخریت.
حزبی زوریخ داوای کردووه که به‌زووترین کات که‌نیسه به‌زۆری پۆلیس ئازاد بکریت.
http://tagesschau.sf.tv/content/view/comments/347778/#comment_347953
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا 28.12.2008
________________________________________ جه‌مال کۆشش 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 www.csdiraq.com www.federationifir.com IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
په‌یامه‌ك ژ ناڤه‌ندا چاك بۆ جه‌ماوه‌رێ به‌هدینان و باژارێ دهۆكێ یێ ب ڕۆمه‌ت و سه‌ربلند.
جه‌ماوەرێ به‌هدینان، گه‌لێ مه ل دهۆكا داسنیا و میسل و زاخۆ و ئاكرێ و ئامێدی و شێخان و شه‌نگال.
وه‌ك هێن هه‌مێ د ئاگادار دادگه‌ها بلند یا تاوانبارێن باژێرێ حه‌له‌بچه یا هاتیه ده‌ست پێ كرن، لێ مخابن تاوانباره‌كێ هه‌ر مه‌زن كه باژێرێ حه‌له‌بچه كیمیاباران كربوو ب ناڤێ (تارق محه‌مه‌د ڕه‌مه‌زان) كه د ده‌ستێ ئاسایشا باژێرێ سلێمانیێدا بوو، یێ هاتیه ڕه‌ڤاندن و دیار نییه. ل سه‌ر ڤێ ئێكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ژی دبێرژێت مه ئاگاه ژێ نیینه.
ئه‌ف كریارا ئاسایشا باژێرێ سلێمانیێ، تاوانه‌كا مه‌زنه و ده‌بێت ئه‌و تاوانبار بێته دادگایی كرن، هه‌ر وه‌سا ده‌بێت ئه‌و كه‌سێن ئه‌و فرۆڤانه‌ش ڕه‌ڤاندی بێن دادگایی كرن.
د بێت هین د ئاگاداربن كه خه‌لكێ باژێرێ حه‌له‌بچه و كفری و كه‌ركیك و چه‌مچه‌مال دژی ڤێ كریارا ئاسایشا سلێمانێێ خۆپێشاندان ڕێك ئێخستن و ناڤه‌ندا مه (چاك) پشتگیری ل وان خۆپێشاندانا كر. نها ئه‌م دخازین ل باژێرێن دن ژی چالاكیان بكه‌ین. ل به‌ر ڤێ هندێ ئه‌م داخازێ ل هه‌وه دكه‌ین ده‌نگێ نا‌ڕه‌زایا خوه بلند بكه‌ن و هه‌فكارپێ د گه‌ل مه بكه‌ن داكو چه‌ند چالاكیه‌كان ل باژێرێ دهۆك و باژێرێن دن ل ده‌ڤه‌را به‌هدینان ڕێك بێخین.
ل سه‌ر ڤان ئه‌درسێن ل ژێر هاتین نڤیساندن دكارن په‌یوه‌ندیێ ب مه‌ڤه بكه‌ن.
ناڤه‌ندا چاك 2008-12-29
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌ست هه‌ڵبگرن له کۆکوژیی .. ئه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستان.
دوو ڕۆژه ڕه‌گه‌زپه‌رسته زایۆنیسته‌کانی داگیرکه‌رانی فه‌له‌ستین ، به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه ، جینۆسایدی گه‌لی بێده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین ئه‌که‌ن له ناوچه‌ی غه‌زه‌دا و تا ئێستا ژماره‌ی کوژراوان له سێ سه‌د که‌س تێپه‌ڕیوه و بریندارانیش له ژماردن نایه‌ن. زایۆنیسته‌کان به ناوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و له‌ناوبردنی ئیسلامییه‌کانی حه‌ماسه‌وه ، که‌وتوونه‌ته گیانی گه‌لێکی بێده‌سه‌ڵات و بێ پشتوپه‌نا و گه‌وره و بچوکیان لێ قڕئه‌که‌ن. ئه‌م کرده‌وه دڕندانه‌یه‌ی زایۆنیستان له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵه‌ی داگیرکردنی خاکی فه‌له‌ستیندا ، دووه‌م گه‌وره کاره‌ساتی کۆکوژییه له دوای کۆکوژییه‌که‌ی ساڵی 1982 که سێ هه‌زار که‌سی بێ‌تاوانیان له دوو ئۆردووگای سه‌برا و شاتیلادا له ڕۆژێکدا شه‌هید کرد و هه‌زارانیش بریندار و بێ سه‌روشوێن. ئه‌م کرده‌وانه‌ی زایۆنیسته‌کان به کوشتنی بێتاوانان و وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری فه‌له‌ستین و وێرانکردنی شار و شارۆچکه و گونده‌کان ، ئه‌و ڕۆژانه‌مان بیرئه‌خاته‌وه که ڕه‌گه‌زپه‌رسته به‌عسییه‌کان به ناوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه له پێشمه‌رگه ، ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کوردستانیان ئه‌کرد و هه‌زاران گوند و شارۆچکه‌یان وێرانئه‌کرد و کیمیابارانیان ئه‌کردن. له کاتێکدا که ئه‌م کرده‌وه دڕندانانه‌ی زایۆنیستان ڕیسوا و تاوانبارئه‌که‌ین و داوا له ده‌وڵه‌تان و کۆڕوکۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌که‌ین که نه‌یه‌ڵن مرۆڤکوژان به‌رده‌وامبن له کۆکوژیی گه‌لی بێنه‌وای فه‌له‌ستیندا و نه‌یه‌ڵن تاوانبارانی ئه‌م کۆکوژییه به بێ سزا ده‌رباز ببن ، له هه‌مان کاتیش‌دا داوا له ئیسلامییه‌کانی حه‌ماس ئه‌که‌ین که ده‌ست هه‌ڵبگرن له تیرۆریستیی و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی فه‌له‌ستیندا یه‌کبگرن و به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه ڕای گشتیی گه‌لان به لای کێشه‌که‌تاندا ڕابکێشن و با خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی بێتاوانتان یه‌کتانبخات ، نه‌ک جوته پێڵاوی بێڕه‌وشتیی. به ڕێکخراوه فه‌له‌ستینییه‌کان ئه‌ڵێین ، باجی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی ئیسلامییه‌کانتان و یه‌کنه‌گرتنتان و گه‌نده‌ڵییه‌کانتان ، هه‌ر گه‌له بێنه‌واکه‌تان ئه‌یدات. وانه‌یه‌ک له گه‌لی ئێمه‌وه له باشوری کوردستاندا فێرببن ، وا هه‌ژده ساڵه نیوه ئازادییه‌کمان هه‌یه و تا ئێستا وه‌ک ئێوه دوو له‌تین و دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دوو سه‌رۆک و دوو هه‌موو شتێکمان هه‌یه و دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتزه‌وتکه‌ر و لایه‌نه خۆپیاداهه‌ڵواسه‌ره‌کانیان ، له‌م دوو به‌شه‌دا هه‌موو خاکی نیشتمان و سامانه‌که‌یان پاوانکردووه. شاعیرێکی مه‌زنی ئێمه فایه‌ق بێکه‌سی نه‌مر به‌رله حه‌فتا ساڵ فه‌رموویه‌تی: مه‌ڵێن دوژمن به‌هێزه تۆپ و ته‌یاره‌ی هه‌یه گه‌ر ئیتیفاقتان هه‌بێت ، زه‌حمه‌ته ئه‌و خۆی ڕاگرێ وا حه‌فتا ساڵه گه‌لی ئێمه وانه‌یه‌ک له‌م شاعیره‌وه فێرنه‌بووه ، ده ئێوه وانه‌یه‌ک له‌م گه‌له کڵۆڵه‌ی ئێمه‌وه فێرببن که چه‌ند گیرۆده‌ی ده‌ستی دوژمنان و داگیرکه‌رانی بووه ، ئه‌وه‌نده‌ش گیرۆده‌ی ده‌ستی سه‌رکرده‌کانی خۆی و گه‌نده‌ڵییه‌کانیان بووه.
نه‌مریی و سه‌ربه‌رزیی بۆ بێتاوانان مردن و سه‌رشۆڕیی بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستان و تیرۆریستان
پارتی چه‌پی کوردستان 2008-12-28
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتگیرییکردن له ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج.
له‌درێژه‌ی کاروچالاکیه‌کانی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج و لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵمه‌تی( گه‌نجانی 25 ساڵ)، بۆ به‌ده‌ست هێنانی پشتگیری زیاتری گه‌نجان و ڕیخراوه‌کانی گه‌نجان و لاوان سه‌ردانی شاری سلێمانیان کرد‌و له‌گه‌ڵ ڕێخراوه خوێندکاری و قوتابیه‌کان و ڕێخراوه‌کانی گه‌نجان و لاوان و ژنان و خوشکان کۆبوونه‌وه، هاوکات سه‌ردانی به‌ڕێزان قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و مه‌کته‌بی ڕێخراوه دیموکراتیه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان کرد، جێی ئاماژه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌کان پشتگیری ته‌واوی خۆیان له‌پرۆژه‌ی گه‌نجانی 25 ساڵ ده‌ربڕی و ڕایان گه‌یاند به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری ئه‌و پرؤژه‌یه ده‌که‌ن له‌پێناو خزمه‌تکردنی زیاتری توێژی گه‌نجان.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتگیریان ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌که: 1- سکرتاتیه‌تی یه‌کێتی ژنان 2- ڕێخراوی ئازادی لاوان 3- سکرتاریه‌تی ڕێخراوی قوتابيانى كوردستان 4- سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان 5- به‌ڕێز قادر عه‌زیز سکرتێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان 6- ڕێخراوی خوشکانی ئیسلامی 7- مه‌کته‌بی ڕێخراوه دیموکراتیه‌کانی کوردستان 8- سکرتاریه‌تی یه‌کگرتوی خوشکان 9- ڕێخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان 10- ناوه‌ندی سلێمانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان
ناوه‌ندى ئاينده بؤ پرسه‌كانى گه‌نج و ليژنه‌ى باڵاَى هه‌ڵمه‌تى 25ساڵ
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی چاک له ولاتی سوێد خۆپیشاندان دژ به‌ئازادكردنى فرۆکه‌وان (تارق ره‌مه‌زان) ئه‌نجام ده‌دات.
هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست کوردستانیانی ولاتی سوێد
دوای ئه‌وه‌ی له‌دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا هه‌واڵی هه‌ڵاتنی فرۆکه‌وان و تاوانباری کیمیابارانی هه‌له‌بجه ( تارق ره‌مه‌زان) له‌زاری دادوه‌ر ( محه‌مه‌د عورێبی ) ڕاگه‌یانرا ، که ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاگاداری دادگایان کردووه که‌له رۆژی 25 10 / 2008 له‌ده‌ست هێزه‌کانیان هه‌ڵاتووه . کوردستانیان به‌گشتی و بنه ماله‌ی قوربانیان به‌تایبه‌تی توشی شۆک کرد . نه‌مانی ئه‌م تاوانبار‌و جه‌لاده‌ی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌مان له‌دادگای به‌غدا ،گورزێکی سیاسی و ياسايى بوو له کێشه‌ی کورد به‌گشتی و دۆسیه‌ی کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی به‌تایبه‌تی ، وه‌به‌لگه‌یه‌کی گرنگیش بوو به‌رامبه‌ر خودی ڕژێمی سه‌دام و حکومه‌تی عێراق که‌ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه ، به‌تایبه‌تی له لێکۆلینه‌وه سه‌ره‌تایه‌کان دانی به‌تاوانه‌که نابوو که به فه‌رمانی سوپای عێراق ئه‌م کۆمه‌لکوژیه‌یان ئه‌نجامداوه . ئه‌م به‌لگه‌یه نه‌ک له‌دادگای به‌غدا به‌لکو بۆ دادگاکانی ئه‌وڕوپا و ناوه‌نده دادوه‌ریيه‌کانی جیهانیش سودێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی بۆ ناساندنی تاوانی کۆمه‌لکوژی کورد ده‌بوو
هه‌ڵاتنی فرۆکه‌وانی ناوبراو که گوایه له‌ده‌ست هێزه‌کانی ئاسایشی گشتی سلێمانی هه‌لاتوه ئێمه‌ش وه‌ک زۆرینه‌ی خه‌لکی کوردستان به گشتی و بنه‌ماله‌ی قوربانیان به‌تایبه‌تی نامان گه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ره که له‌راستیيه‌وه نزیکه ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌فقه‌یه‌کی سیاسی ده‌یبینین . هه‌ر دژ به‌م سیناریۆیه و وه پشتگیری ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی که‌ماوه‌یه‌که کۆمیته‌کانی (ناوه‌ندی چاک )له‌کوردستان وهه‌ندێ ناوه‌ند و ڕێکخراو و داکۆکیکار له‌مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژی کورد ده‌ستیان پێ کردووه . کۆمیته‌ی سوێد له‌شاری ستۆکهۆلم له‌به‌رواری 20090104 که‌ده‌کاته ڕۆژی یه‌کشه‌م کات 13:00 بۆ 14:00 له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراق خۆپیشاندانێک ئه‌نجام ده‌دات که‌هیوادارین هه‌موو کوردستانیان وه‌ک به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تیان دژ به هه‌لاتنی جه‌لادیکی تری کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌یان به‌شدار بن.
بۆ په‌یوه‌ندی زانیاری زیاتر : 0737003722 0735366757
ناوه‌ندی چاک / کۆمیته‌ی سوێد 29/12/2008
|