ناوەندی چاک حەوت
ساڵ کاری زۆر و چالاکی بەردەوام و بەبەرهەم.
هاووڵاتیانی خۆشەویست.
کەس و کاری سەربەرزی قوربانیان.
خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان.
پارت و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و جەماوەری و پیشەییە
کوردی و کوردستانییەکان.
مرۆڤ دۆستان لە هەر کوێیەک جیهان هەن.
ناوەندی چاک لە ڕێکەوتی 6-1-2002 بە بانگەوازی ڕاگەیاندنی کەمپینی
هەڵەبجە و ئەنفال لە ژێر درووشمی " هەموومان با لە ژێر جامانەکەی عومەر
خاوەر کۆببینەوە " بوونی خۆی ڕاگەیاند ، وەک کەمپینێک بۆ یەکخستنی هەوڵ
و تێکۆشانەکان بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدی کورد و بە دادگاییگەیاندنی
بکەرانی لە " دەوڵەتان – کۆمپانیاکان- کەسەکان " ، وه ک یه که مین ناوه
ندى کوردى کارکردوو له سه ر دۆزى جینۆساید له هه موو به شه کانى
کوردستان و له هانده ران .هەر زۆر زوو توانی وەک ڕێکخراوێکی بوێر لە
هەوڵوێست و و پشوودرێژ لە هەوڵدان و داهێنەر و بە سەلیقە لە کارکردن و
سه ربه خۆ له ئایدۆلۆجیا و لایه نه سیاسییه کان ، لە ناو جەماوەر
بناسرێت ، لەوساوە تاکو ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە کوردی و
بیانییەکانەوە گوێبیستی کار‌و چالاکییەکانی بوونە ، ڕۆژ نەبووه ناوەندی
چاک بە کار و هەڵوێست و هەڵسوڕانی میوانتان نەبوبێت .
کارە زۆر‌و زەبەندەکانی ناوەندی چاک لە 7 ساڵی ڕابردوودا ، ئامادەبوونی
لە هەموو شوێن و پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کورد کوژی و پێشێلی مافی مرۆڤ
و پێشێلی ئازادییەکان ، ئامادە بوونی لە هەموو ئەو بەرەو ڕوبونەوانەی
دژ بە کورد ئەنجامدران ، ناوەندی چاکی کردە خۆشەویستترین ناوەندی نا
حکوومی سەربەخۆ لە ئاستی هەموو به شه کانى کوردستان .
پاش 14 ساڵ لە هەردوو تاوانى هەڵەبجە و ئەنفال ، 41 سال له سوتاندنى
منالانى کورد له تاوانى سینه ماى عامودا و 22 سال له تاوانى قارنى و 15
سال له کیمیابارانکردنى شارى سه رده شت و 65 سال له ژینۆسایدی ده رسیم
، ناوەندی چاک یەکەم ناوەند بوو بۆ دۆزی ژینۆسایدی کوردی بە دیدێکی
کوردی و کوردستانیانە هاوکات له یه کتدا لە ناوخۆى کوردستان و هاندەران
ڕاگەیەنرا و ده ستى به کارکردنى جدىکرد .
ئەگەر کار‌و چالاکییەکانی 7 ساڵەی چاک باس بکەین ، پێویستمان بە کاتیکى
زۆر دەبێت ، 7 ساڵ شەو دانە دەم ڕۆژەوە ، چاکی خۆشەویست و ناسراو کرد ،
چاک لە هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی نەزار خەزرەجی و وەفیق سامەڕائییەوە
، عه‌باسی بایز ئاغا.... تاکو سکاڵا تۆمار کردن لەسەر زۆر تاوانکاری
دیکە له داهاتوودا باسده کرین ، هاوکار و لە ڕیزی پێشەوە بووه یاخود ده
ستپێشخه ر بووە .
لە هەموو ئەو تاوان و کاره‌ساتانه‌ی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان
بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە ، چاک یەکەم دەنگ هەڵبڕ بووە و لە سەنگەری
پێشەوە بووە ، چۆن بۆ ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە ، ئاواش یەکەم لایەن
بووە یادی تاوانه کانى سەردەشت و قاڕنێ و قەڵاتان و عامودای کردۆتەوە ،
چۆن لە پێناو ئازادی بیروڕا سوار چاکێکی نەترس بووە لە داکۆکیکردن لە
کەماڵی سەید قادر و هه لسوراوانى دى له باشورى کوردستان ، بە
زیاتریشەوە داکۆکی لە ئیسماعیل محەمەدی و عەدنان حەسەن پوور و هیوا
بۆتیمار و نورییە کەسپیر و شوانەی سەید قادر و خەزنەوی و فه رزاد که
مانگه ر و سه دیق که بودبه ند و ئه نوه ر حسین به ناهى و .... کردووە .
چاک چالاکانە پشکداری لە دۆزی دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد ،
سکاڵاکەرانی بۆ دادگا ئامادە کرد ، شایەدحاڵی بۆ دۆزییەوە ، چەندین
خۆپیشاندانی ساز‌و ئامادە کرد ، بەشێک گرنگ لە هەزێنەی پارێزەری
قوربانیانی دابینکرد ، دۆکۆمێنتی زۆر زۆری دا بە دادگا ، پارساڵیش
کۆمەڵێک دۆکۆمێنتی پڕ بەهای پێشکەش بە دادگا کرد "20" لە سەر خودی
ئانرات ، کە دەنگدانەوەی باشیان لە ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و جیهانی
هەبوو ، که به هاترین به شدارى کورد بوو له دادگاییه که ، به شایه دى
خودى دادگا و لایه نه کان .
چاک هەمیشە لە گەڵ خۆشی و ئازارەکانی کوردستانیانی سەرتاپای کوردستان و
کوردانى هه موو جیهان ژیاوە ، لە میحنەتەکانیان بە تەنیا بەجێیانی
نەهێشتووە ، لە گەڵ قامیشلو و مهاباد و ماکۆ و عامودا و کۆپانی لەسەر
شەقامەکان بووە ، لە کاتی تۆپباران و هێرشی داگیر کەران دەنگە
زوڵاڵەکەی ناڕەزایەتی جەماوەر بووە ، چۆن هەمیشە لە گەڵ هه له بجه و
گەرمیانییەکان بووە ، ئاواش بووە بۆ سنەو مەریوان و دیاربەکر . چاک چۆن
سوتاوە بۆ مافی قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران ، چۆن لە پێشەوە بووە
بۆ داکۆکی لە مامۆستا کامیل و ئەقلیمە ، ئاواش دژ بە موتوربەکردنی
لیستی شەهیدان و زیندانیان و پێشمەگەی دێرین بووە بە ناوى جاش
تاوانکاران ، پاکسازی لیستی شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع به سه ر ده سه
لاتدارانا .
هاوکات لە 14-4-2006 و 21-8-2006 بووە دەستپێشخەر بۆ جۆپشدانی شەقام و
هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ داخوازی مافە یاساییەکانی و ناسینی کردەی
ئەنفال بە ژینۆساید و داوای لێبوردن کردن لە کورد لە لایەن حکوومەتی
عێراقییەوە و داواکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە
پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد لە میسر ، هەروەها توانی چەندین شایەدی
گرنگ بۆ دادگای باڵای تاوانەکان پەیدا بکات نموونه هەردوو پرۆفیسۆری
نەمساوی و بەلجیکی ." هندریکس و فلارینکه "
چاک بەوە ناسراوە هەمیشە دەستپێشخەر بووە نەک چاولێکەر ، داهێنەر بووە
نەک لاسایی کەر ، بوێر بووە نەک سازشکەر ، هەر بەم هۆیەوە کاتێک مافی
قوربانیانی ئەنفال پێشێل کرا سکاڵای خۆی تۆمار کرد دژ بە بەرزترین پلەی
دەسەڵاتدارییەتی لە عێراق ، هاوکات داواى ده ستکیشانه وه ى بالاترین ده
سه لاتدارانى کوردستانى کرد و جه‌به‌روتی ترسی ده‌سه‌لاتی شکاند ، لە
ئەنجامیەوە فشاری زۆری بۆ هێنرا ، وەلێ ملی نەدا بە پاڵەپەستۆکان و لە
میتۆدی کارکردنی خۆی لای نەدا و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی ، چاک
ئابلووقەو بایکۆت و مەرگی سەربەرزانەی پێ باشتربوو لەوەی ببێت بە بۆقی
دەسەڵاتداران و. و کلکى لایه نه ده سه لاتداره کان .
سالى 2007 ، ناوەندی چاک لە دەستپێشخەرییەکی کەموێنەدا توانی پشتگیری
دەیان پارلەمانتار و حزب لە سوید و نەرویج و دانمارک و هۆڵەندا و
به‌ڕیتانیا بۆ ناساندنی ئەنفال بە ژینۆساید پەیدا بکات ، ئەمەش وانەیەک
بە نرخ بوو بۆ گەلەکەمان ، لە دوای ئەوە به خۆشییه وه زۆر لایەنی دیکە
هەمان ڕێچکەیان گرتە بەر . ، که ئیمه ده ستخۆشییان لیده که ین و
هیوادارین به رده وام بن .
چاک توانی زۆر کۆنگره‌و کۆنفرانس له سوێدو به‌ریتانیا و هۆله‌نده بۆ
په‌رله‌مه‌نتارو که‌سایه‌تی بیانی و گه‌لانی زۆر لێکراو ئه‌نجام بدات و
5000 دیارى بۆ مندالانى هه له بجه دابینبکات ، له کاتیکدا هه له بجه
باشترین ده ستکه وتى بۆ ده سه لاتداران دابینکردووه ، ئیمه ش دیاریمان
بۆیان دابینکردووه .
کۆنگرەی دووەمی چاک کە لە 12-12-2007 لە ئا‌ڵمانیا بەسترا ، بە
بەرنامەیەکی دەوڵەمەند و تەواو نوێ لە ئاستی ڕێکخراوەی جەماوەری کوردی
دەرچووە دەرێ ، بەرنامەیەک دەتوانرێت بە سەرەتایەکی باش بۆ کاری
ڕێکخراوەیی لە کوردستان ناوبنرێت .
ساڵی 2008 ، ساڵی گه‌شه‌کردنی چاک بوو ، له ڕوی ڕێکخراوه‌یی
چالاکییه‌وه ، به چالاکییه‌کانی توانی ببێت به چالاکترین ڕێکخراوی
کوردی له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ، ته‌نها له 15 مانگی ڕابردوودا
زیاتر له 650 چالاکی جۆراوجۆری ئه‌نجامداوه .
سه‌دان که‌سایه‌تی ڕۆشنبیری کوردستانى له نووسه‌ران ، ڕۆژنامه‌نووسان
و پسپۆران ، پارێزه‌ران ، پزیشک و توێژه جیاجیاکان له‌ده‌ور چاک
کۆبوه‌وه ، ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته سه‌ر ئه‌وه‌ی بێشکچی شانازی به
ئه‌ندامبوونی خۆیه‌وه بکات له ڕیزه‌کانی چاکدا . ئه‌مڕۆ چاک ئه‌و
ڕێکخراوه‌یه توانیوییه‌تی تا ئاستێک کاریگه‌رانه داکۆکی له
به‌جێماوی قوربانیان و ئازادییه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بکات ،
قورسایی چالاکییه‌کانی له هانده‌رانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ کوردستان و
ناو جه‌رگه‌ی قوربانیان .
جێی شانازییه بۆ ئێمه ، تاوانباران ده‌دۆزرێته‌وه ، بانگه‌واز بۆ
چاک ده‌کرێت ، په‌نابه‌ر له ئاو ده‌خنکێن ، هانا بۆ چاک ده‌هێنرێت ،
داگیرکه‌ران هێرش ده‌هێنن ، داوای به‌ره‌و ڕوبونه‌وه له چاک ده‌کرێت
، خوێنی تیرۆرکراوانی ڕۆژهه‌ڵات و شه‌هیدانی گوردانی شوان بێده‌نگی
لێده‌کرێت ، داوای هه‌ڵوێست له چاکه کرێت ، چاک بووه به جێی ئومێد
به‌خشی جه‌ماوه‌ر و ڕۆژانه ڕوی ده‌م له‌وه و هانای بۆ ده‌هێنرێت و ئه
ویش سل ناکاته وه و قسه و کردارى خۆى ده کات .
هاوکات پارساڵ ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی ناوه‌ندی چاک ، که‌وتنه به‌ر
په‌لامار و هه‌ڕه‌شه لێکردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانى باشوور ، کاکه
سۆران مامه حه‌مه به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی که‌رکووک و
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی نگره سه‌لمان له به‌رده‌م ماڵه‌که‌یان
و له گه‌ڕه‌کێکی کورد نشینى شارى که رکووک تیرۆرکرا ،
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی کوردیش که زۆرترین گومانی له‌سه‌ر بوو ، زۆر
خه‌مساردانه هه‌نگاوی نا له به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بکوژه‌کانی ،
هاوکات پارساڵ چه‌ندین ئه‌ندامی چاک هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌کرا و که‌وتنه
به‌ر په‌لاماردان ، هه‌روه‌ها 6 ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاکیش 3 ڕۆژ له‌سه‌ر
دابه‌شکردنی به‌یاننامه دژ به داگیرکه‌رانی کوردستان زیندانیکران ،
ئه‌مه‌ش مه‌دالیایه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌رزی بوو به چاک به‌خشرا .
چۆن 7 ساڵ له‌مه‌وپێش به به‌یانێک خۆمان راگه یاند ، بڕیارمان دا چاک
بین بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌ل ، له داهاتووشدا چاکتر و بوێرتر و
سه‌ربه‌خۆتر بین ، له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین .
لە کۆتاییدا داوا لە دڵسۆزانی گەلەکەمان و دۆستانی چاک دەکەین پشتیوانی
ناوەندی چاک بن بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو کێشە جۆراوجۆرانەی بۆی درووست
دەکرێت بەهۆی کار‌و هەڵوێستەکانیەوە ، هاوکات پەیمان دەدەین بەردەوام
بین لەسەر میتۆدی کارکردنی خۆمان ئازایەتی و بوێری لە هەڵوێست و
داهێنەر و پشوودرێژ و بەسەلیقە لە کارکردن .
ئێمه‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌رانی ناوه‌ندی چاک له 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، په‌یمان
به که‌سوکاری قوربانیان و ئازادیخوازان و داخوازیکه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی له کوردستان ده‌ده‌ین ، له‌سه‌ر میتۆدی کاره‌کانمان
به‌رده‌وام بین ، له کوێ ئه‌وان بیانه‌وێت ئێمه له گه‌ڵیاندا بین .
له کۆتاییدا داواکارین له لایه‌ن و ڕێکخرا و جه‌ماوه‌ری کوردستان ،
شان به شانی ناوه‌ندی چاک پاڵه‌په‌ستۆکانیان توند بکه‌ن بۆ
ئاشکراکردنی نهێنی ئازادکردنی تاریق ڕه‌مه‌زان و شه‌رمه‌زارکردن و
سزادانی ئه‌و لایه‌نه‌ی له پشتییه‌وه بووه ، هه‌روه‌ها پشتیوانمان
بن له جێبه‌جێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی چاک بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی
دادگا به بێجیاوازی به‌سه‌ر ته‌واوی تاوانکارانی کۆمه‌ڵکوژی کورددا .
چاک چاکی هه‌مووانه له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵه‌یدا ، که له
هه‌گبه‌که‌یدا زۆر زیاتری پێده‌بێت ، به‌هێزی بکه‌ن و په‌یوه‌ست بن
به‌ڕیزه‌کانییه‌وه .
یه‌که‌م بانگه‌وازی ڕاگه‌یاندنی چاک:
http://www.chak.be/pages/Beyani%20Damezrandni%20CHAK.pdf
لیستی چالاکییه‌کانی چاک له ناوه‌ڕاستی
فیبریوه‌ری 2008 ه‌وه :
http://www.chaknews.com/kurdish/news_cats.php?cat_id=11
بۆ بوون به ئه ندام :
http://www.kurdistannet.org/CHAK/form_andam.html
ناوەندی چاک
2-1-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
SKANDAL!
ASAYIŞ QATILÊ HELEBCEYÊ BERDA
Helebce، Adara 1988 an. Bi hezaran kûştî û birîndar. Sadamê xwînrêj،
bi bombeyên kîmyewî bajêr dabû bar bombeyan.
Îro jî bi hezaran birîndarên Helebceyê dinalin. Îro jî birîna
Helebceya Şehîd rehet nebûye: Nexweş li benda tedawiyê ne، qatil tev
nehatine girtin، zîndanîkirin û cezekirin.
SKANDALA ASAYIŞÊ
Pîlotê qatil yê Sadam Hisêyn، Tariq Mihemed Ramazan di qirkirina
Helebceyê de wezîfedar bû. Ew yek ji qatilê Helebceya Şehîd e.
Tariq di girtigeha Silêmaniyê di bin kontrola Asayişê de bû. Xelkê
Helebceya Şehîd li benda dadgehkirina wî bû. Lê SKANDALA MEZIN bi
beyana dadgêr Mihemed Al Uraiby derket holê. Li gorî beyana wî،
Asayişa Silêmaniyê gotiye ku، pîlotê qatil ji girtîgehê baz daye.
Li gorî agehdariyên gihiştiye navenda EuroKurd Human Rights li
Stockholmê، buyer çi têkiliya xwe bi revê tune ye. Qatilê zarok، dê،
jin û kalên li Helebceyê pîlotê xwînrêj Tariq، ji ber hesabên
polîtîk hatiye berdan، anku hêzên di nav Asayişê de çavên xwe ji bo
reva wî girtî ye.
Dezgeha mafê Mirovan CHAK jî mîna EuroKurd Human Rights hizir dike û
bi şik nêzî buyerê dibe.
Rûniştvanên Helebceya Şehît qet baweriya xwe bi beyanên Asayişê
nayênin û li benda wê ne ku، Tariq bi alîkariya Asayişê hatiye
revandin، û pêwîst e، Tariq bê girtin، û cezekirin. Divê wezîfedarên
xirab di nava Asayişê de bêne girtin û mehkemekirin!
Pir eşkereye ku، bêyî dilxwaziya Asayişê، girtî nikarin ji hepsê
bazbidin. Bê hevkarî qet ne mûmkûn e ku mirovek karîbe xwe ji destê
wan rizgar bike.
Asayiş، berî niha jî ji aliyê dezgeha navnetewî ya mafê mirovan
Human Rights Watch û EuroKurd Human Rights ê jî، ji ber helwestên
xwe yên ne însanî hatibû rexnekirin.
SKANDALA nû tenê mesajekê dide mirov: Rêevebirina Asayişê ne karê
PUK û KDP ye. DIVÊ ASAYIŞ BI GIŞTÎ TÊKEVE BIN KONTROLA HIKÛMETA
HERÊMÊ û KESÊN SUCDAR BÊNE GIRTIN، CEZEKIRIN. QATILÊ HELEBCEYÊ
DERXÎNIN HOLÊ!
-----------------------------------------------------------------------------------------------------
EuroKurd
Human Rights - EHR
EuroKurd Human Rights dezgehek însanî ye û li ser pirsa mafê mirovan
li Kurdistanê dixebite. Dezgeh bi çi hêz û îdeolojiyan ve ne
girêdayî ye، ji awira aborî ve serbixwe ye. Xebata xwe li ser
bingeha rojnamevaniya lêkolînî pêk dihêne û pirsa mafê mirovan li
ser esasê qanûn û peymanên navnetewî dişopîne.
EuroKurd rapor û nûçeyên li ser pirsê berhev dike û yên giring
werdigerîne kurdî. Paşê ji bo ronîkirina raya giştî bi rêya malpera
xwe belav dike.
EuroKurd bi dezgehên navnetewî /netewî yên însanî re têkiliyan
datîne.
Zarathustra News ji bo berhevkirina nûçeyên li ser pirsê، di xizmeta
EuroKurd Human Rights ê de ye. www.eurokurd.net li ser bingeha
armancên EuroKurd ê weşana xwe dike. Naveroka malperê giraniya xwe
li ser pirsên mafê mirovan li Kurdistanê û ewlekariyê ye.
Bi silavên dostanî û biratiyê
EuroKurd Human Rights
Stockholm
EuroKurd
Human Rights - EHR
Hejmar: 9، çileya paşîn 2009
Skandala Asayişê
Malper: www.eurokurd.net
E-name: eurokurd@comhem.se
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕیپۆرتاژێك له‌سه‌ر مانگرتنه‌که و کێشه‌ی په‌نابه‌ران
له سویسرا.
له
داگیرکردن و مانگرتنی که‌نیسه‌وه بۆ خۆپیشاندانی فراوانی په‌نابه‌ران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه
03.01.2009
له‌شاری زیورخ
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بڕیاری کۆمیته‌ی (مافی مانه‌وه بۆ
هه‌مووان هه‌ر ئێستا) به‌ڕێوه‌چوو، تا جێگه‌یه‌کی تر بۆ مانگرتن دیاری
ده‌کرێت.
بۆ ئاسانکردنی
تێگه‌یشتن خێرا له سه‌ر کێشه‌کانی په‌نابه‌ران به گشتی له ووڵاتی
سویسرا، زۆر گرنگه سه‌ره‌تا تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر کۆمیته‌ی (مافی
مانه‌وه بۆ هه‌مووان هه‌ر ئێستا) که ئه‌م کۆمیته‌یه
ده‌ستپێشخه‌ر و ڕێکخه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م چالاکیانه‌یه
که له سویسرا توانیویه‌تی زۆر به جدی بێته مه‌یدان و کۆمه‌ڵگه‌ی
سویسری وه‌ئاگابهێنێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی تا دێت زۆر
ترسناکتر په‌نابه‌ران په‌راویز و مافخورا و بێ سه‌رپه‌ناتر
ده‌کات.ته‌نانه‌ت هه‌ڵسوڕانی ئه‌م کۆمیته‌یه وای کردووه هه‌ندێک
ڕێکخراوی تر په‌یوه‌ست و خۆ هه‌ڵواسن به‌م کۆمیته‌یه‌وه.
ئه‌م کۆمیته‌یه
پێکهاتووه له :
_کۆمه‌ڵێک
رێکخراو و هه‌ڵسوڕاوی پارته جۆراوجۆره‌کانی سویسرا.(پارتی سۆسیالیست،
پارتی کار، پارتی سه‌وز)
_کۆمه‌ڵێکی زۆر
له هه‌ڵسوڕاوانی ئینساندۆست وه‌ک تاکه که‌سی هاوڵاتی سویسری.
_ ژماره‌یه‌ک
ڕێکخراوی تر له ووڵاته جۆراوجۆره‌کان، کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسوڕاوی
ئینساندۆست له په‌نابه‌رانی ووڵاته جۆراوجۆره‌کان.
له مانگی
نیسانی ساڵی 2007 ه‌وه ئه‌م کۆمیته‌یه چه‌ندین چالاکی ئه‌نجام داوه
وه‌ک وه‌ڵامێکی ئاشتی په‌روه‌رانه به ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا له
وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ران و به‌رپرسانی کانتۆنه
جیاجیاکانی.ئه‌وه بوو له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2007 دوای ئه‌وه‌ی
که‌نیسه‌ی ((گرۆسمیونسته‌ر))یان له ناوشاری زیورج داگیرکرد.ده‌قی
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م چالاکیه لێره بخوێنه‌وه:
http://www.bleiberecht.ch/?page_id=3
به‌رپرسان
به‌ڵێنی چاکترکردنی وه‌زعی په‌نابه‌رانیان به‌م کۆمیته‌یه دا ، بۆیه
ده‌ستیان له داگیرکردنی که‌نیسه‌که هه‌ڵگرت، به‌ومه‌رجه‌ی وه‌زعی
په‌نابه‌ران به‌ره‌و باشتر بڕوات.ئه‌گه‌ر نا کۆمیته به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌سه‌ر فشاره‌کانی تا وه‌ڵامی دروست به‌داواکاریه‌کانی ئه‌م
کۆمیته‌یه‌ده‌درێته‌وه که داواکاری سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانه،داوای
لانی که‌می ژیانی ئینسانێکه‌و هیچی تر.
به‌ئامانجی
وه‌ڕێخستنی فشاری زیاتر له به‌رامبه‌ر فشاره‌کانی وه‌زاره‌تی
په‌نابه‌ری له سوسرا ڕۆژی 19.نیسان.2008 کۆمیته‌ی ناوبراو
خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری له شاری زیورخ وه‌ڕێخست که ژماره‌یه‌کی
فراوان له په‌نابه‌ران و خه‌ڵكی سویسری به‌شداریان تێداکرد.
له دوای
ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانێک له هه‌ڵوێستی به‌رپرسان به‌ره‌وباشتر کردنی
وه‌زعی په‌نابه‌ران به‌دینه‌کرا، بگره بارودۆخی په‌نابه‌ران زۆر
له‌جاران خراپترکرا به‌جۆرێک چه‌ندین که‌سیان زیندانی کردووه به‌نیازی
ڕاده‌ستکردنه‌وه، چه‌ند که‌سێکییشیان به زۆره‌ملێ ڕاده‌ستی
ووڵاته‌کانی خۆیان کردۆته‌وه.ئه‌مه جگه له ژیان وگۆزه‌رانی پڕ
مه‌ترسی، ناشایسته به ئینسان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای
په‌نابه‌ریان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه. بۆیه کۆمیته بۆ جاری دووه‌م له ڕۆژی
19.12.2008 ئه‌م جاره که‌نیسه‌ی ((پرێدیگه‌ر)) له لایه‌ن کۆمیته‌ی
ناوبراوه‌وه له شاری زیورخ داگیرکرایه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌شێکه له وه‌رگێڕدراوی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌م
کۆمیته‌یه ده‌رباره‌ی داگیرکردنی ئه‌م که‌نیسه‌یه به زمانی کوردی:
ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌رباره‌ی داگیرکردنی که‌نیسه‌ی
((پرێدیگه‌ر)) له شاری زیورخ.
ئه‌مڕۆ 19.12.2008
ئێمه
ده‌مانه‌وێ له ڕێگای داگیرکردنی ئه‌م که‌نیسه‌یه سه‌رنجی به‌رپرسان
بۆ ئه‌م داواکاریانه ڕابکێشین:
1 _گێڕانه‌وه‌ی
یاسا کۆنه‌که‌ی جاران تایبه‌ت به نه‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که
به(بارودۆخه سه‌خته‌کان) ناسرا بوون.
2_به‌خشینی
به‌رگه‌ی مانه‌وه که جاران ده‌به‌خشرا به هه‌موو که‌س.
3_کۆتایی هێنان
به به‌تاوانباردانان و زیندانی کردنی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بێ
به‌رگه‌ن.
4_کارکردن
به‌یاساکه‌ی جاران له مه‌ڕکارپێکردنی په‌نابه‌ران(ئه‌و یاسایه‌ی
قه‌ده‌غه‌کردنی کاری په‌نابه‌رانی هه‌ڵوه‌شالنده‌وه).
5_پێدانی کار
له جیاتی کۆمه‌کی مه‌مره‌ومه‌ژی.
......دوای
خستنه ڕووی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانی سه‌ختی په‌نابه‌ران ئه‌م
ڕاگه‌یاندنه به‌م شێوه‌یه کۆتایی پێدێت.
بۆیه ئێمه
ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی خواره‌وه :
6
–Campers_
7-Day,1ers_
Züricher
bleiberecht-kollektiv_
بڕیارماندا بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانمان تێ بکۆشین، چیدی ناهێڵین له وه زیاتر
به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتارمان له گه‌ڵ بکه‌ن و هه‌روا به‌قاچاغی ئه‌م
کۆمه‌ڵگه‌یه ببه‌ین به‌ڕێوه.ئاخر ئێمه‌ش ئینسانین، ئێمه‌ش مافمان
هه‌یه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمان هاتووه به‌سه، کاتی ئه‌وه هاتووه نرخێک
بۆ خۆمان دابنێین و هه‌ستینه سه‌رپێ. ئێمه لێره‌ین و ده‌بێ لێره
بمێنینه‌وه.
ته‌واوی ئه‌م
ڕاگه‌یاندنه و سه‌رتاپای چالاکیه‌کانی کۆمیته‌ی ناوبراو له سویسرا
به‌زمانی ئه‌ڵمانی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ته‌ماشابکه‌ن.
http://www.flickr.com/photos/bleiberecht/
له
حاڵه‌تێکدا نه‌کرایه‌وه، ئه‌وا ده‌توانن لێره‌وه بچن.
http://www.bleiberecht.ch/
به‌هیوای
هاتنه‌مه‌یدانی گشت په‌نابه‌ران و په‌یوه‌ست بوون به‌م کۆمیته‌یه.
هیوای تایبه‌تی
هاتنه‌مه‌یدانی په‌نابه‌رانی کوردستان و په‌یوه‌ست بوونیان به‌م
کۆمیته‌یه.
به‌هیوای
هاتنه‌مه‌یدان و ده‌رچوونمان له چوارچێوه‌ی ته‌سکی حزبایه‌تی و
پشتگیریکردنی مافی ڕه‌وای په‌نابه‌ران.
به‌هیوای
ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان که له
سویسرادا ده‌ژین وه‌ک ئه‌ندامانی حزبی سوسیالیست، حزبی کار، حزبی سه‌وز
که له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن ئه‌رکی سه‌رشانیان به‌رامبه‌ر ڕۆڵه‌کانی
کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و چیدی ڕێگه نه‌ده‌ن که‌سانی تر به‌ناوی
ڕۆڵه‌کانی کوردستانه‌وه ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه.
فازڵ عوسمان/
هه‌ڵسوڕاوێکی بواری په‌نابه‌ری .
ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی (مافی مانه‌وه بۆ هه‌موو هه‌ر ئێستا)
شه‌ممه
03.01.2009
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشاندان دژ به
ئازادکردنی تاریق ڕه‌مه‌زان له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئامه‌ریکا له
هۆڵه‌ندا.
به‌مشێوه‌یه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه ، له هۆڵه‌ندا
شاری ده‌نهاخ (لاهای) له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئامه‌ریکا ،
خۆپیشاندانێکی هێمنانه ڕێک ده‌خه‌ین دژ به ئازادکردنی تاریق
ڕه‌مه‌زان و جێبه‌جێنه‌کردنی بڕیاره‌کانی دادگا به‌رامبه‌ر به
تاوانکارانی ئه‌نفال .
له ڕۆژانی داهاتوو کاتی خۆپیشاندانه‌که دیاریده‌که‌ین ، تکایه هه‌ر
که‌سولایه‌نێک خوازیاره به‌شدار بێت له ئاماده‌کردنی خۆپیشاندانه‌که
، په‌یوه‌ندی بکات .
په‌یوه‌ندیکردن :
Chak_org@yahoo.com
0626951120
تێبینی : یاداشتنامه ده‌درێته باڵوێزخانه‌ی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌مان وڵات .
ناوه‌ندی چاک- کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا
4-1-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
|