له‌خۆپیشاندانی سوێد داوا کرا ئه‌و به‌رپرسانه‌ی تاوانبارن له‌ونبونی (تاریق ره‌مه‌زان) ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه بدرێنه دادگا.
دواتر( قادر نادر) ده‌قی ئه‌و یاداشته‌ی بۆ خۆپیشانده‌رانی خوێنده‌وه که که پێشکه‌ش به‌سه‌فاره‌ت ده‌کرا که داخواز بوو له پێکهێنان کۆمیسیۆنێک که ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی بدرێتێ ،وه پێک‌بێت له که‌سانی پسپۆڕ و بێلایه‌ن و به به‌شداریی نوێنه‌رانی بنه‌ماله‌ی قوربانیان وناوه‌ندی (چاک)، بۆ لێکۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی ئازادکردنی، یان وه‌ک به‌رپرسانی سلێمانیی ئه‌ڵێن "هه‌ڵهاتن" .له و به‌رپرسانه‌ی که به‌شدارن له دیارنه‌مانی ئه‌م فرۆکه‌وانه‌وه به هۆی که‌مته‌رخه‌می ئاسایشی گشتی سلێمانی ،داوا ده‌که‌ین به‌رپرسی ئاسایشی گشتی سلێمانی( مامؤستا سه‌یفه‌دین) ده‌ست له‌کار بکێشته‌وه. دواتر وه‌فدی خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و سه‌فاره‌ت به‌ڕێکه‌وتن ، له‌لایه‌ن که‌سی دوه‌می سه‌فاره‌تی عیراق له ستۆکهۆلم ( مازن حه‌ناوی ) وه سکرتێری سه‌فیر ( دارا بێکه‌س ) پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێ کرا. نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ره‌تادا سوپاسی سه‌فاره‌تیان کرد که‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی پشوی ره‌سمیه به‌لام ئاماده‌بون له‌گه‌ل نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشاندان ئاماده‌بن ، دواتر نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران تێبینی و داخوازی و ره‌خنه‌کانی خۆیان له‌م باره‌وه به نوێنه‌رانی سه‌فاره‌ت گه‌یاند، ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه، دلخۆش بون به‌وه‌ی به‌و شێوه مه‌ده‌نیه خه‌بات ده‌که ین، هاوکات په‌یمانیشیان دا که‌ئه‌و داخوازیانه بگه‌یه‌نه به‌رده‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌له یاداشته‌که ئاماژه پێ کرا بوو.
ناوه‌ندی چاک /کۆمیته‌ی سوێد 06/01/2009
www.chak.be
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یه‌ک پێشڕه‌وی گرنگ له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری دا.
ئه‌مڕۆ 05.01.2009 پاش حه‌ڤده رۆژ له‌مانگرتن وده‌ستبه‌سه‌را گرتنی که‌نیسه‌ی پریدیگه‌ری شاری زوریخی سویسرا، نوینه‌رانی ڕێکخراوه‌و لایه‌نه‌کانی په‌نابه‌ران له‌گه‌ل سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی کانتۆنی زوریخ ((هانس هۆل شتاین)) و به‌ناوبژیوانی سه‌رۆکی که‌نیسه‌ریفۆرمیسته‌کانی زوریخ رودی رایخ بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات به‌ڕیوه‌چوو.
ده‌وڵه‌تی زوریخ ئه‌م داواکارییانه‌ی به‌ڵێندا:
1- ده‌وڵه‌تی زوریخ کۆمسیۆنی لیکۆلینه‌وه له حاڵه‌ته قورسه‌کان له که‌سانی شاره‌زاو لیهاتوو پیکده‌هینیته‌وه پاش ئه‌وه‌ی که‌له‌ساڵی 2000 ه‌وه هه‌لوه‌شابوه‌وه. ئه‌م کۆمسیۆنه هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ش که له‌پێشووتر ره‌دکراونه‌ته‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگینیته‌وه تکای کرد که جاری‌تر بیناسنامه‌کان داواکانیان به‌رزبکه‌نه‌وه تا شانسی لیکدانه‌وه‌یان له‌ده‌ست نه‌چیت و له کۆتایی مانگی 1 یان سه‌ره‌تای مانگی 2 جاری‌تر له‌و باره‌وه به‌دواداچوون ئه‌نجامده‌درێت دانیشتن له‌گه‌ل رودی رایخ ده‌کریته‌وه و ئه‌و زانیارییه‌کانتان پیده‌گه‌یه‌نیت.
2- ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له‌هایمه‌کاندان کۆمسیۆنی لیکۆلینه‌وه‌ی ده‌زگاکان هه‌ڵده‌ستیت به چاوپیداگیرانه‌وه‌یه‌ک به ژیان و باری ته‌ندروستی و هه‌لومه‌رجی ژنان و مناڵان دا . کانتۆنی زوریخ به‌پیی ستاندارتی کۆنفره‌نسی سۆسیالی سویسرا خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌کات.
کیشمه‌کێش له نیوان نوینه‌رانی په‌نابه‌ران وده‌وله‌تدا له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه به‌تایبه‌ت کاتیک هاته سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داوای په‌نابه‌رییان ره‌دکراوه‌ته‌وه وتوانای دیپۆرتکردنه‌وه‌یان نیه، پیویسته به‌کۆمه‌ل قانوونی بکرین. ئه‌م ململاننیه یه‌کسه‌ر گواسترایه‌وه بۆ نیو حزبه‌کان و لایه‌نه‌کان . حزبی سۆسیال دیموکرات، لیستی ئالته‌رناتیف، حزبی سه‌وز له‌گه‌ل داواکارییه‌کانی په‌نابه‌رانن. حزنی گه‌لی سویسرا، حزبی ئازادیخوازانی سویسرا، حزبی کریستانی گه‌لی له دژی داواکارییه‌کان و کۆمسیۆنی لیکۆلینه‌وه له‌حاله‌ته قورسه‌کانن.
هه‌نگاویکی گرنگ بوو، به‌لام ته‌نها یه‌ک هه‌نگاوی گرنگ. دریژه‌ی رووداوه‌کان له ریپۆرتاژیکی گشتیدا به ئاگادارتیان ده‌گه‌یه‌نین.
سکرتاریه‌تی سویسرای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا. 5.1.2009
_____________________________________________ جه‌مال کۆشش 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 www.csdiraq.com www.federationifir.com IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فریای په‌نابه‌رانی کورد له یۆنانستان بکه‌ون.
به‌ڕێزان به‌هۆی بێ‌کاری و خراپی گوزه‌رانه‌وه
، ژماره‌یه‌ک له په‌نابه‌رانی کورد له وڵاتی یۆنانستان له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دان
، پێویسته ڕێگایه‌ک بۆ هاوکاریکردنیان بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی
نوێ له کوردستان ده‌ست پێبکنه‌وه ، دیاره به‌هۆی گرانی کرێی گه‌ڕانه‌وه
ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه .داواکارین هاوکارییان بکه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه .کۆمیته‌ی
وێنانستان ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییه‌که بۆ ناساندنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه " به واژۆی خۆیانه‌وه ناوی زۆر په‌نابه‌ر
لای ناوه‌ندی چاک- کۆمیته‌ی وێنانستان " هه‌یه.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دژ به ئازادکردنی تاریق ڕه‌مه‌زان ، ڕۆژی هه‌ینی 9-1 له شاری لاهای خۆپیشاندان ده‌کرێت.
ناوه‌ندی چاک-کۆمیته‌ی
هۆڵه‌ندا
بابه‌ت / یاداشت و سکاڵا
سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان ، سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى له کوردستان.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڤیستیڤاڵی ڕۆشنبیری و كلتوری كوردی له وڵاتی فینلاند.
به مه‌به‌ستی ئاشنابون و ناساندنی مێژو و هونه‌ر و که‌لتوری کوردی به نه‌ته‌وه‌کانی دی به گشتی و فینلا‌ندی به تایبه‌تی ، ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی14.01.2009 سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری شاری ئێسپۆی وڵاتی فینلاندا به هاوکاری چه‌ندین ریكخراو و كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تی ئاكادیمی و هونه‌ریی كوردی ، له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی فینله‌ندی – کوردی و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له فینلاند، هه‌ڵده‌سێت به ڕێکخستنی ڤیستیڤاڵێكی ڕۆشنبیری وهونه‌ریی کوردی كه چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری له خۆ گرتوه .
پڕۆگرامی فیستڤاڵه‌که پێکهاتووه له پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین جۆر له هه‌ڵپه‌رکێ و گۆرانی و موزیکی کوردی و پێشانگای تایبه‌ت به هونه‌ری شێوەکاری و وێنه‌ی فۆتۆگراف، و پێشانگای جل‌و به‌رگی کوردی و هه‌روه‌ها که‌ره‌سته‌ی که‌له‌پوری و خواردنی کورده‌واری و ،خوێندنه‌وه‌ی وتار و موحازه‌ره و نمایشكردنی وێنه و فیلم له سه‌ر ژیانی کورد و مێژوی کوردستان.
به‌رنامه‌ی فیستیڤاڵ له ڕۆژی چوارشه‌ممه 14.1.2009
له‌ناو قاوه‌خانه‌ی سه‌نته‌ردا
كافێی کوردی له كاتژمێر16.30تا 21.00 به‌رده‌وام ده‌بێت كه تیایدا:
له ڕاڕه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌دا
هاوكات له ڕاڕه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌که‌دا كاتژمێر 16.30 تا 21.30 له پێشانگایه‌كدا جل و به‌گ و كه‌ل و په‌ل و خواردنی كوردی نمایش ده‌كرێن. وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ندین تابلۆدا چه‌ند كتێبێكی داستانی مناڵان به زمانی كوردی نمایش ده‌كرێت كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند جان جه‌لال ه‌وه وێنه‌یان كێشراوه ، ئه‌مه و چه‌ندین تابلۆی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار نورحه‌یات پۆڵات و چه‌ندین تابلۆی كوردستانی هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح فه‌تحوڵڵا نمایش ده‌كرێن . هاوكات خاڵی ڕێنمای و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فره‌کولتوره‌کان ئه‌لما و ڤێتوری و ڕێكخراوی پشتیوانی ئاشتی له فینلاند سازده‌كرێت.
ژوورێکی بچوك بۆ منداڵان
له كاتژمـێر 16.30 تا 22.00 وه‌رشه‌یه‌كی هونه‌ری وێنه‌کێشان و ژووری یاری بۆ منداڵه ئازیزه‌كان ئاماده ده‌كرێت ، كه له لایه‌ن جان جلال ونورحه‌یات پۆڵات و زاگرۆس مانوچارین سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. وه تیایدا منداڵانی سه‌رو 4 ساڵ ده‌توانن سه‌رگه‌رمی ئاره‌زو یاری كردنی خۆیان بن. منداڵانی خوار 4 ساڵ ده‌توانن به‌شدار بن به‌ڵام ئه‌بێت له ژێر چاودێری که‌سوکاریان دابن . ژماره‌ی جێگه‌كانیش دیاریكراون ، به مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی كردنیشیان پێویستی به سه‌رپه‌رشتیاری كورد زمان و فینلا‌ندی زمان هه‌یه ، گه‌وره‌كانیش به‌خێر بێن بۆ سه‌رگه‌رمی و یاریكردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا.
به‌رنامه‌ی ناو هۆڵی سه‌نته‌ر
كاتژمێر 18:00 نمایشكردنی ئه‌نیمه‌یشنێكی كوردی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار جان جه‌لال و نورحه‌یات پۆلات . كاتژمێر 18:10 نمایشكرنی كورته فیلمێكی كوردی به‌ناوی میوانداری له ده‌رهێنانی ئارام باقی و چیله حه‌سه‌نزاده . كاتژمێر 18:30 موحازه‌ره‌یه‌ك له لایه‌ن مامۆستای زانكۆ محه‌مه‌د ساڵحزاده به ناونیشانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێت . كاتژمێر 19:30 دوباره نمایشكردنی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی. كاتژمێر 19:40 دوباره نمایشكرنی كورته فیلمێكی كوردی. كاتژمێر 20:00 نمایشێكی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی له لایه‌ن تیپی شایی گروپی كوردی كۆمه‌ڵه‌ی كوردیه‌وه. كاتژمێر 21:30 پێشکه‌ش کردنی موزیك و گۆرانی له لایه‌ن گروپێكی کوردیه‌وه.
هاتن بۆ هه‌موانه بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به :
Ilona Tiainen (09)
8168 3362, 050 370 1394 . . ناونیشان . .
Kannusillankatu. 4
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئه‌م به‌یانییه دژ به ئازادكردنی تاریق رِه‌مه‌زان له به‌رده‌م پارله‌مان نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِدرا.
ئه‌م به‌یانییه به به‌شداری نزیك 25 كه‌س , له‌به‌رده‌م پارله‌مانی كوردستان نارِه‌زایه‌تتیه‌ك ئه‌نجامدرا , تیایدا كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان و ناوه‌ندی چاك و نویَنه‌ری 22 رِیَكخراو ئاماده بوون . یاداشتنامه پیَشكه‌شكرا.
به‌یاننامه‌ى لقى هه‌ولێرى ناوه‌ندى له‌باره‌ى خۆپیشاندانى دژ به‌هه‌لاَتنى فرۆكه‌وان تاریق محمد ره‌مه‌زان
به‌ریَزان/ سه‌رۆكایه‌تى په‌رڵه‌مانى كوردستان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان
ئیَمه وه‌ك لقى هه‌ولیَر ناوه‌ندى چاك ناره‌زاى خۆمان زۆر به توندى له‌مه‌ر دیار نه‌مانى یه‌كىَ له تاوانبارانى دۆسییه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌برین و ده‌نگى خۆمان ده‌خینه پاڵ هه‌موو ئه‌وده‌نگانه‌ى كه داوا ده‌كه‌ن چاره‌نوسى ئه‌م فرۆكه‌وانه دیار بكریَت تا په‌رده له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌په‌ڵى ئه‌م تاوانه میَژوویه هه‌ڵدات .
به‌ریَزان ئیَمه وه‌ك لقى هه‌ولیَر ناوه‌ندى چاك داوكاریان له ئیَوه فشار بخه‌نه سه‌ر دام وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌م كیَشه‌یه و چه‌خت له حكه‌ومه‌ت بكه‌ن لیَكۆڵینه‌وه‌ى جدى له‌مه‌ر راكردنى فرۆكه‌وانه تاوانباره‌كه بكه‌ن , دواكاریشین وه‌ڵامیَكى نوسینگه‌ى باشورى ناوه‌ندى چاك سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه بده‌نه‌وه و ئیَمه‌ش ده‌نگى خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگى ئه‌وان و داواكرین به‌جدى هه‌موو دام وده‌زگاكانى حكومه‌ت له‌مه‌ر راكردنى ئه‌م تاوانباره هه‌لوه‌سته‌ى جدى بكه‌ن , چونكه ئیَستا له هه‌موو كاتیَك زیَده تر دادگا پیَوستى به‌م به‌ڵگه زیندووه هه‌یه تا مافى قوربانیانى ئه‌م تاوانه بزر نه‌كریَت .
ناوه‌ندى چاك- لقى هه‌ولێر 5-1-2009
|