.ئاگاداریی
و یاداشتنامه‌یه‌ک بۆ دیارکردنی چاره‌نووسی ده‌ستگیرکراوه‌کانی شه‌ڕی
ناوخۆ
بۆئاشکراکردنى چارەنوسى ئەو کەسانەى کە لە
شەڕى ناوخۆى کوردستان دا لەلایەن ( پارتى و یەکێتى ) یەوە دەستگیرکراون
و تائێستاش چارەنوسیان دیار نییە و لە دواى بانگەوازەکەى نوسینگەى
باشورى کوردستان ( ناوەندى چاک ) بۆ کەس و کارى بێسەرو شوێنەکانى شەڕى
ناوخۆ و لەدواى پەیوەندى کردنى خانەوادەى ( 35 ) کەس لەو
بێسەروشوێنکراوانە و کۆکردنەوەى زانیارى تەواو لەسەریان ئەم ئاگاداریە
ڕادەگەیەنین.
ئـــاگــاداریی
نوسینگەى باشورى کوردستان ( ناوەندى چـاک )و کەسوکارى بێسەرو
شوێنەکراوەکانى شەڕى ناوخۆى کوردستان بۆ دیارى کردنى چارەنوسى
دەستگیرکراوەکانى شەڕى ناوخۆ ، یاداشتنامەیەک پێشەکەش بە پەرلەمانى
کوردستان دەکات و تا وەڵامى ڕاست ودرووست وەرنەگرین بەردەم پەرلەمان
چۆڵ ناکەین و درێژە بەم چالاکیی ناڕەزاییە دەدەین .
ڕۆژ و بەروار : دوشەممە ( 12/1/2009 )
کات و شوێن : ( 30 : 10 ) بەردەم
پەرلەمانى کوردستان
• هاوپێچ / دەقى یاداشتنامەکەو ناوى بێسەرو شوێنکراوەکان و زانیارى
تەواو لەسەریان
ناوه‌ندی چاک / ڕاگـەیاندنى نووسینگەى باشوورى
کوردستان.
یاداشتنامە
بۆ/ بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
سڵاو و ڕێز...
بەڕێزان هەموو ئەوانەی کە لەخوارەوە ناویان هاتووە هەریەک بە بیانوویەک
و لە میانی شەڕی ناوخۆ و تەنگژەو ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی باشووری
کوردستانەوە لە لایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتدار و دەزگاکانیانەوە دەستگیر
یاخود ڕفێنراون و تا ئێستا بێ سەر و شوێنن و سۆراخیان نییە، ئەگەرچی
ئێمەی بنەماڵەو کەسوکاری هەریەک لەمانە بۆ چەندین جار بەدواداچوونمان
کردووە و سەردانی حیزب و لایەنە بەرپرسەکانمان کردووە تاوەکو
چارەنووسیانمان بۆ ئاشکرا بکەن و زۆریش بەڵێنیانپێداوین، بەڵام تا
ئێستا هیچ زانیارییەکمان نییە لەبارەیانەوە و هەر لە چاوەڕوانیدا
ماوینەتەوە. ئەمەش دوور لەهەموو پێوانەیەکی یاسایی و ئەخلاقی و
ویژدانییە و پێمان پەسەند ناکرێت. هەر بۆیە ئێمەی کەسوکاری ئەو بێ سەرو
شوێنانە بەهەمئاهەنگی و پشگیری ناوەندی چاک بەپێویستی دەبینین ئەم
یاداشتە پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز بکەین تاوەکو بەدواداچوونی جدی لەسەر
بکەن و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەمان بدەنەوە دەرهەق بە چارەنووسیان،
بێگومانیشین کە جگە لەم ناوانەی لە خوارەوە هاتوون بنەماڵەی تریش هەن
کەسییان دیارنییە و تائێستا لە چاوەڕوانیدان.
هەروەها ڕاشی دەگەیەنین کە ئیتر ئێمە سەبری چاوەڕوان کردنمان نەماوە و
دەڵێین ئیتر بەسە بۆ پێشێلکردنی ئەم مافە یاساییەمان کە خۆی لە زانینی
چارەنووسی کەسەکانماندا دەبینێتەوە و هەربۆیە تاوەکو وەڵامێکی پێویست و
ڕاست ودرووست وەرنەگرین بەردەم پەرلەمان چۆڵ ناکەین و درێژە بەم
چالاکیی ناڕەزاییە دەدەین و چونکە بە مافێکی ڕەوای خۆمانی دەبینین چی
زووترە چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت .
بۆیە هیوادارین پەرلەمانی کوردستان وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان بەتەنگ
ئەم داواکارییەمانەوە بێت و چاوەڕوانی وەڵامین.
لەگەڵ ڕێز و سوپاسماندا...
بنەماڵە و کەسوکاری بێسەر و شوێنەکان:
ژ |
ناوی ده‌ستگیر كرا‌و |
به‌رواری ده‌ستگیركردن |
دانیشتووی |
لایه‌نی ده‌ستگیركه‌ر |
1 |
فه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د مستؤ حسین |
31/8/1996 |
مه‌سیف |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
2 |
رابه‌ر عه‌بدولآ ره‌سول |
31/8/1996 |
چۆمان |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
3 |
ره‌فیق ئه‌حمه‌د خورشید |
31/8/1996 |
مه‌سیف |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
4 |
عه‌لی حوسین سه‌لیم |
31/8/1996 |
مه‌سیف |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
5 |
تاهیر سدیق محه‌مه‌د حسیین |
31/8/1996 |
ره‌واندوز |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
6 |
جه‌عفه‌ر سمؤ محه‌مه‌د یوسف |
31/8/1996 |
دهؤك |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
7 |
خه‌لیل نادر حه‌مه‌د سه‌لیم |
31/8/1996 |
سلیمانی |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
8 |
سواره شۆرۆ خدر كاكه‌حه‌مه |
31/8/1996 |
حه‌ریر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
9 |
عه‌بدول جه‌بار نادر حه‌مه‌سه‌لیم |
31/8/1996 |
سلیمانی |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
10 |
مه‌جید عه‌ولآ مه‌جید |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
11 |
مورشید سدیق مه‌لا وسو |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
12 |
عومه‌ر حسیین ئه‌حمه‌د مسته‌فا |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
13 |
سواره محه‌مه‌د ئه‌مین سواره |
31/8/1996 |
سلیمانی |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
14 |
یه‌حیا مه‌حمود حه‌مه ئه‌مین |
31/8/1996 |
رانیه |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
15 |
شیخ تاریق نوری محه‌مه‌د |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
16 |
هاشم عومه‌ر عوسمان وه‌سمان |
31/8/1996 |
سلیمانی |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
17 |
خورشید ئیبراهیم قادر لوتفی |
31/8/1996 |
سلیمانی |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
18 |
سالح حه‌سه‌ن شه‌ریف |
31/8/1996 |
قوشته‌ثه |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
19 |
غازی ئیسماعیل خورشید |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
20 |
سواره میرزا ره‌سول |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
21 |
عه‌لی عه‌زیز حسیین عه‌بدولآ |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
22 |
یوسف محه‌مه‌د مسته‌فا مامه |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
23 |
رۆسته‌م سه‌لیم قادر ره‌سول |
31/8/1996 |
هه‌ولیر |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
24 |
عه‌بدولآ حه‌مه ئه‌مین عه‌بدولآ |
31/8/1996 |
كانی وه‌تمان |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
25 |
ئه‌بوبه‌كر مامه‌ند ثیرۆت ره‌سول |
31/8/1996 |
رانیه |
ثارتی دیموكراتی كوردستان |
26 |
عه‌بدول جه‌بار قادر حه‌سه‌ن |
21/9/2001 |
ماوه‌ت |
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان |
27 |
واحید حوسیین ئه‌مین فه‌تاح |
28/6/2006 |
چه‌مچه‌مال |
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان |
28 |
عه‌لی مه‌حمود كاكی عه‌بدولآ |
26/6/2007 |
چه‌مچه‌مال |
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان |
29 |
هیدایه‌ت عه‌زیز ئه‌حمه‌د كه‌ریم |
10/2/2007 |
چه‌مچه‌مال |
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان |
30 |
هۆشیار سالح حه‌مه عارف |
3/9/2003 |
چه‌مچه‌مال |
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان |
31 |
نه‌وزاد عارف محه‌مه‌د ئه‌مین |
27/10/1999 |
سلیمانی |
پارتی دیموكراتی كوردستان |
32 |
لوقمان مه‌حمود سلیمان |
13/11/2007 |
كه‌لار |
نادیار |
33 |
هیدایه‌ت عه‌بدول وه‌هاب سالح |
18/11/2004 |
سلیمانی |
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان |
34 |
فازیل یاسین حه‌سه‌ن |
4/2004/- |
هه‌ولیر |
نادیار |
35 |
محه‌مه‌د سدیق فه‌قی عه‌زیز |
27/7/2004 |
بیتواته |
پارتی دیموكراتی كوردستان |
وێنەیەک بۆ/
• خاچی سووری نێودەوڵەتی – نوسینگەی
هەولێر
• لیژنەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان (UN).
• لقی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی لێبووردنی
نێودەوڵەتی .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوەندی هەوڵگری
یاداشتنامەی دەستەی نۆینەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لە کوردستان
بڵاودەکاتەوە.
سلیمانی
11-1-2009:
دەستەی نۆێنەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لەکوردستان کە رۆژی
19-12-2008 لە سلیمانی پێک هات یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی حکومەتی
هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکات وینەیەکیان
ئاراستەی ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆن کردوە بە مەبەستی بڵاوبوونەوە.
ئەم یاداشت نامەیە بەدەستی رۆژی 30-12 لە پەرلەمانی کوردستان دوای
ووتووێژ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و هاوپێچ بە نامەی پیشتیوانی (حزبی
زەحمەکێشانی کوردستان ،حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان،حزبی سوسیالیست
دیمکراتی کوردستان ،سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منداڵانی کوردستان ،فیدراسیۆنی
رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کە پێک دێت لە 15 رێکخراوی سەربەخۆی
هەریمی کوردستان هەروەها ناوەی پەنابەر دیپۆرتکراوەکان ..)تەسلیم کرا
وێنەیەکیشی ئاراستەی ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارەکانی کوردستان و
لیجنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کرا.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگاداریه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
سکیولار تیڤی یه‌وه.

ئاگاداری
بینه‌رانی سکیولار تیڤی ده‌که‌ینه‌وه که ده‌توانن
به‌رنامه‌کانمان جگه له‌وه‌ی هه‌موو رۆژه بۆ
ماوه‌ی کاتژمێریک له کاتژمێر 4 ی پاش نیوه‌رۆ به کاتی به‌غدا وه
دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان به‌رنامه له رۆژی دواتر
له کاتژمێر 8:30 سه‌ر له به‌یانی له سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانتانه‌وه ببینن ، ده‌توانن په‌خشی به‌رنامه‌کان
به راسته‌وخۆ له سه‌ر ئه‌نته‌رنێت وه له
سه‌ر ئه‌م لینکه
https://www.glwiz.com/
ببینن .بینینی سکیولار تیڤی له سه‌ر
ئه‌م لینکه به‌م جۆره ده‌بێ: له به‌شی سه‌ره‌وه‌و
لای راستدا ئیمێل و پاسۆردی خۆت لێ ده‌ده‌ی پاشان
ژماره‌یه‌ک ته‌له‌فزیۆن ده‌بینی یه‌کێ له‌وانه
به ناوی (که‌ناڵ جه‌دید)ه که له‌به‌شی خواره‌وه‌دایه ئه‌نجا
ئه‌گه‌ر کاتی په‌خشی به‌رنامه‌کانی سکیولار
تیڤی بێ راسته‌وخۆ ده‌توانن چاو له به‌رنامه‌کانی
بکه‌ن له سه‌ر که‌ناڵ جدید .
وه ده‌توانن به‌رنامه‌ی زیاتر له دوو
هه‌فته ببینن له سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه:
http://video.google.ca/videosearch?q=source%3A011086319061390566462&hl=un&emb=1#
هه‌روه‌ها ده‌توانن به‌رنامه‌کانی
سکیولار تیڤی له ماڵپه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری چه‌پی عێراق ببینن به‌م ناوونیشانه‌ی خواره‌وه:
www.socialismnow.org
ئه‌م ئاگاداریه به دۆست و ئاشنایانی
خۆتان بگه‌یه‌نن که‌له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی
جیهاندا ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاو له سکیولار
تیڤی بکه‌ن به سوپاسه‌وه .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له دژی له‌شکرکێشی ده‌وله‌تی فاشیستی
ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌زه!
رۆژ به‌رۆژ ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری له دژی هێرش و تیرۆریزم و جه‌نگی
ده‌وله‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و کوشتارو ئاواره بوونی خه‌لکی مه‌ده‌نی
غه‌زه و ئیسرائیل، زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ و له به‌رفراوان بوون دایه.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌ریه‌دا رۆژی 10/1/2009
به بانگه‌وازی بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ر ده‌یان هه‌زار که‌س له شاری له‌نده‌ن
خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا خۆپشانده‌ران و حیزب وریکخراو و لایه‌نه سیاسیه‌کان له
کاتژمێر 12:30 ی دوانیوه‌رۆ له مه‌یدانی سپیکه‌ر کۆرنه له ناو هاید
پارک کۆبوونه‌وه. پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه و ووتاردان، خۆپیشاندانه‌که
به ناو هاید پارکدا به‌ریکه‌وت بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیسرائیل.
ریکخراوی به‌ریتانیای حیزب وه‌ک سه‌دان حیزب و رێکخراوی تر له‌م
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌دا به‌شداری کرد، ئه‌ندامانی حیزب له سه‌ره‌تای
خۆپیشاندانه‌که و شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رکه له سپیکه‌ر کۆرنه
به هاوبه‌شی له گه‌ڵ ۆرکه‌ر لیبرتی لافیته‌ی حیزب و پلاکارت و وینه‌ی
مارکس و میز کتابیان دانا تا کاتی به‌ریکه‌وتنی خۆپیشاندانه‌که، هه‌روه‌ها
سه‌دان ژماره له راگه‌یاندنی ریکخراوی به‌ریتانیای حزب به زمانی
ئینگلیزی له ناو جه‌ماوه‌رکه‌دا بلاوکرنه‌وه.
پاش به‌رێکه‌وتنی خۆپیشاندانه‌که به‌ره‌و سه‌فاره‌تی ئیسرائیل، به هه‌مان
شیوه لافیته‌ی حیزب و پلاکارت و وینه‌ی مارکس له لایه‌ن ئه‌ندامانی
حیزبه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌دا به‌رزکرانه‌وه تا کۆتایی
خۆپیشاندانه‌که.
ریکخراوی به‌ریتانیای
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
11/1/2009
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خۆپیشانده‌رانی ئه‌مڕۆ
9-1-2009
شاری لاهای هۆڵه‌ندا ،
داوای دادگایی و
ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئازادکه‌ری تاریق
ڕه‌مه‌زانیان کرد.
هه‌ینی
9-1-2009 کاتژمێر 2 بۆ 3 ی پاشنیوه‌ڕۆ ، به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێکی
نوخبه‌ی باش له کوردستانیانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا، خۆپیشاندانێکی
هێمنانه دژ به ئازادکردنی فڕۆکه‌وانی تاوانبار عه‌مید تاریق ڕه‌مه‌زان
له شاری لاهای هۆڵه‌ندا و له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق ڕێکخرا.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین لافیته و تراکتیان به‌رز کرده‌وه ، سه‌رجه‌میان
دژ به ئازادکردنی فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان بوون ، له درووشمه‌کاندا
داوای دادگایی ئه‌و که‌سه‌یان ده‌کرد که ده‌ستی هه‌بووه له‌و تاوانه‌ی
که به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدرا .
پاشان نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران چوونه ژوره‌وه ، داخوازینامه‌ی ناوه‌ندی
چاکیان گه‌یانده باڵوێزخانه ، که بریتی بوون له به‌ڕێزان : کاک
خالید ڕه‌زا نووسه‌ر و ڕۆشنبیر ، دانا هه‌ڵه‌بجه‌یی نوێنه‌ری خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
، جه‌لال چوارتایی به‌رپرسی ڕێکخستنی ناوه‌ندی چاک له هۆڵه‌ندا ، کاک
جه‌بار محه‌مه‌د به‌رپرسی به‌شی چالاکی چاک له هۆڵه‌ندا.
له به‌شێکی یاداشتنامه‌ی چاکدا داواکرابوو :
- لیژنه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ
به به‌شداری که‌سوکاری قوربانیان و ناوه‌ندی چاک پێکبهێنرێت بۆ
لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانه .
- ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه
له‌و تاوانه ، پله و پایه‌یان هه‌رچییه‌که بدرێنه دادگا و له کاره‌کانان
دوور بخرێنه‌وه .
پاش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شه‌مام خان نوێنه‌ری باڵوێزخانه ، بڕیار درا
یاداشتنامه‌که به‌شێوه‌ی فه‌رمی و له ڕێگه‌ی وزاره‌تی ده‌ره‌وه به‌رز
بکرێته‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاراسته‌یان کرابوو ، که بریتی بوون
له :
(سه‌رۆک کۆماری عێراق ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ، سه‌رۆک وه‌زیرانی
عێراق ، سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان ، سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان و
عێراق و کوردستان ، دادگای باڵای تاوانه‌کان و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن
) . هه روه ها به‌یاننامه‌ی (ڕه‌گ) که تایبه‌ت
به تاریق ره‌مه‌زان
ده‌رکرابوو ، به هاوپێچی نامه فه‌رمییه‌که
درا به بالویزخانه . نوێنه‌ری باڵوێزخانه په‌یمانی دا به نامه‌ی فه‌رمی
ناوه‌ندی چاک له وه‌ڵامه‌که‌ی ئاگادار بکرێته‌وه.
ئه‌مه‌و خۆپیشاندانه‌که به گفتوگۆیه‌کی چڕ و پڕ له‌سه‌ر یه‌کگرتووی
ناوه‌نده کوردییه‌کان و سه‌رانسه‌ریکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان
کۆتایی پێهێنرا .
ناوه‌ندی چاک
10-1-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
|