چالاکێکی سیاسی
کورد سزای 20
ساڵ به‌ندیخانه‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پا.
چالاکێکی سیاسی کورد به تاوانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا له لایه‌ن
دادگاوه 20ساڵ به‌ندیخانه و دوورخرانه‌وه‌ی به‌سه‌ر دا سه‌پا.
جوبره‌ئیل خوسره‌وی چالاکی سیاسی کورد دانیشتوی شاری سنه به تاوانی
ئه‌ندام بوون له یه‌کێک له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کوردیه‌کان دا
سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ قۆلبه‌ست کرا و دۆینێ له لایه‌ن لقی یه‌کی دادگای
شۆرشی سنه به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر"بابایی" به تاوانی ئه‌ندام بوون
له پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن دا به پێی ماده‌ی 168 یاسای سزادانی ئیسلامی
به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا سزای 20 ساڵ به‌ندیخانه‌ی به‌سه‌ر دا
سه‌پاوه.
حوکمی دراو بۆ ئه‌م چالاکه سیاسیه 20ساڵ به‌ندیخانه له‌گه‌ڵ
دوورخرانه‌وه بۆ به‌نده‌رعه‌باسه، که ناره‌زایه‌تی ناوبراوی
لێکه‌وتۆته‌وه و دۆسیه‌ی ناوبراو ره‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه
کراوه.
24
دی 1387
Los Angeles، vokradio.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان شه‌و له‌به‌رده‌م پارله‌مان ماونه‌ته‌وه و
بڕیاره تاكو چاره‌نوسی ڕۆڵه‌كانیان ئاشكرا نه‌كرێت به‌رده‌وام بن.
ئه‌مڕۆ به به‌شداری زیاتر له 100 كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوانی كورد
, خۆپیشاندانێكی هێمنانه بۆ به‌رده‌م پارله‌مان به‌ڕێخرا , له‌وێ
یاداشتنامه‌ی ناوه‌ندی چاك به‌ناوی ده‌یان بێسه‌روشوێنانی كورده‌وه
پێشكه‌ش پارله‌مانكرا .
كه‌سوكاری زیندانیانی بێسه‌روشوێن به یاوه‌ری نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاك
مامۆستا محه‌مه‌د به‌كر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای نووسینگه‌ی كوردستانی
چاك , له‌به‌رده‌م پارله‌مان مانیان گرتووه و به‌رده‌وام له
داواكارییه‌كانیان , داواكارن له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و
جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به گشتی وه ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و
زیندانیانی سیاسی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به تایبه‌تی پشتیوانیان
بن .
بۆ په‌یوه‌ندیكردن :
07502222972 مامۆستا محه‌مه‌د
ناوه‌ندی چاك - نووسینگه‌ی باشووری كوردستان
12-1-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگەیاندنێک
لە نوسینگەى باشورى کوردستان - ناوەندى چاک
سەبارەت بە کۆبونەوەى
(12/1/2009)ى بەردەم
پەرلەمانى کوردستان.
دواى ئەوەى لەڕێگەى بانگەوازێکەوە بۆ کەسو کارى بێسەرو شوێنکراوەکانى
شەڕى ناوخۆ ڕاگەیاندنێکمان بڵاو کردەوە و داوامان لە سەرجەم خەڵکى
کوردستان کردبو کە ناوى ئەو کەسانەمان بۆبنێرێت کە لەشەڕى ناوخۆدا
لەلایەن حیزبە بەشەڕهاتوەکان بێسەروشوێنکراون ، هەروەها لەدواى ئەوەى
لەلایەن کەس و کارەکانیانەوە ناوى ( 35 ) کەسمان بەدەستگەیشت و زانیارى
تەواومان لەسەر چۆنێتى دەستگیرکردنەکانیان وەدەستخست بڕیارماندا کە
ڕۆژى ( 12/1/2009 ) لەکات ژمێر ( 10:30 ) ى سەرلەبەیانى لەبەردەم
پەرلەمانى کوردستاندا کۆببینەوە و یاداشتنامەیەک بدەینە پەرلەمانى
کوردستان بۆ ئاشکراکردنى چارەنوسى ئەو کەسانەى کە تائێستا هیچ
چارنوسێکیان دیارنییە .
نوسینگەى باشورى کوردستان ( ناوەندى چاک ) و کەسو کارى بێسەرو
شوێنکراوەکانى شەڕى ناوخۆى کوردستان بەئامادەبونى زیاتر لە ( 150 ) کەس
لە بەروارى ( 12/1/2009 ) لەکاتژمێر ( 30 : 10 ) ى سەرلەبەیانى
لەبەردەم پەرلەمانى کوردستاندا کۆبونەوە و داواى ئاشکراکردنى چارەنوسى
ئەو کەسانەیان کرد کە لەماوەى شەڕى ناوخۆدا لەلایەن ( پارتى و یەکێتى )
یەوە دەستگیرکراون کەپێشتر تەنها ناوى ( 35 ) کەس بە ( ناوەندى چاک )
گەیشتبو بەڵام لەکاتى کۆبونەوەکەدا لەلایەن کەسو کارەکانیانەوە ژمارەى
بێسەرو وشینکراوەکان گەیشتە ( 48 ) کەس و دواى چاوەڕوانیەکى زۆر
لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان ، لیژنەیەکى ( پێنج ) کەسى لە ( ناوەندى
چاک و کەسو کارى بێسەروشوێنکراوەکان ) پێکهێنراو لەگەڵ هەریەکە لە (
محمد فەرەج و زانا ڕۆستایى و سەردار هەرکى ) لە لیژنەى مافى مرۆڤى
پەرلەمان کۆبونەوە و دواى ئەوەى یاداشتنامەى کەسو کارى
بێسەروشینکراوەکانیان پێدرا و لەو بارەیەوە گفتۆگۆکرا ، لیژنەى مافى
مرۆڤى پەرلەمان بەلێنى پێدان کە یاداشتنامەکەیان بگەیەنێتە ( سەرۆکى
پەرلەمان ) و دانیشتنێکیش لەگەڵ سەرۆکى پەرلەماندا بۆئەومەبەستە بۆ (
ناوەندى چاک و نوێنەرى کەسوکارى بێسەروشوێنکراوەکان ) ڕێکبخات ،
هەروەها لیژنەکەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى کوردستان لە کۆبونەوەکەدا
ڕایانگەیاندبو کە ڕۆژى ( 13/1/2009 ) پەرلەمان کۆبونەوەى هەیە و ئەوە
هەلێکى باشە کە یاداشتنامەکەیان بداتە سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ،
بەڵام لەدواى تەواوبونى کۆبونەوەکەیان لەلایەن ئەو لیژنەیەوە ( ناوەندى
چاک ) ئاگادار دەکرێتەوە کە سەرۆکى پێەرلەمان کۆبونەوەى پەرلەمانى
کوردستانى دوا خستوە بۆ هەفتەى ئایندە ؟!
ئێمە لە ( نوسینگەى باشورى کوردستان – ناوەندى چاک ) ڕایدەگەیەنین کە
دواخستنى کۆبونەوەى پەرلەمان لەم کاتەدا کەپێشتر بڕیاربوە لەڕۆژى (
13/1/2009 ) ببەسرێت ، هیچ بیانویەک هەڵناگرێت و تەنها ئەوەنەبێت کە
پەرلەمانى کوردستان نایەوێت چارەنوسى بێسەروشوێنکراوەکانى شەڕى ناوخۆ ى
کوردستان ئاشکرابکات و لەبەرامبەر هەردو حیزى دەسەڵاتدار و بەشەڕهاتوى
سەردەمى شەڕى ناوخۆدا تواناى لێپرسینەوەى نییە .
ناوەندى چاک و کەسوکارى بێسەروشوینَکراوەکان بڕیاریان داوبو کە
لەبەردەم پەرلەمانى کوردستنادا لەبەردەم ئەم سەرمایەدا درێژە
بەمانەوەبدەن تا لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە وەڵامێک وەردەگرن و
سەرلەنوێ لەگەڵ لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەماندا کۆبنەوە و لەدواى
کۆبونەوەکەیان ڕاگەیاندنێک بڵاو بکەنەوە ، لەڕۆژى ( 13/1/2009 ) وەک
بڕیاروابو کەلیژنەى مافى مرۆژى پەرلەمان سەرلەنوێ لەگەڵ نوینەرانى (
چاک و کەسو کارى بێسەروشوێنکراوەکان ) دا کۆببێتەوە بەڵام ئامادەنەبون
، پاشان پەیوەندى کرا بە پەرلەمانتار ( سۆزانى خاڵە شەهاب ) و ئەویش
بەڵینى ئەوەى داوە کە بەرلەوەى لە ڕۆژى ( چوارشەممەى ئایندە بەروارى (
21/1/2009 ) پەرلەمان کۆببێتەوە لەنێو پەرلەمانتارکاندا ( واژوو )
کۆبکرێتەوە تا بۆئەوەى کەیسى بێسەروشوێنکراوەکانى شەڕى ناوخۆ بکرێتە
یەکێک لەتەوەرەکانى پەرلەمان و قسەى لەسەر بکرێًت .
ناوەندى ( چاک ) ڕایدەگەیەنێت کە لەبەر ئامادەنەبونى سەرۆک و هیچ
ئەندام پەرلەمانێک بۆ گوێگرتن لە داواکاریەکان و لەدواى ئەوەى بەڵینى
کۆکردنەوەى واژومان پێدراوە بۆ جوڵاندنى کێشەى بێسەرو شوێنکراوەکانى
شەڕى ناوخۆ ، مانگرتنى بەردەم پەرلەمان دەشکێنین تا کۆبونەوەى ئایندەى
پەرلەمان و بەوردى چاودیرى ئەو بەلێنانە دەکەین کە پیماندراوە هەروەها
ناوەندى چاک جارێکى تر داوالەسەرجەم ڕاگەیاندنەکان دەکات کە هاوکاربن
بۆ گەیاندنى داواکاریەکانیان بەتەواى خەڵکى کوردستان و مرۆڤ دۆستان و
هەروەها سوپاس گوزارین لەبەرامبەر ئەو ڕاگەیاندانەى کەهاوکاریان کردوین
، هەروەها ڕایدەگەیەنین کە هیچ کام لەو هەموڕێکخراوەى لەکوردستانداهەیە
و خۆیان وەک نوێنەرانى مافى مرۆڤ و مرۆڤ دۆست دەناسێنن هیچ کامیان
ئامادەنەبون لەکاتێکدا بەردەم پەرلەمانى کوردستان پڕبو لەژن و منداڵ و
کەسى بەساڵاچو و بۆیە داوالەسەر جەمیان دەکەین هاوکارمانبن تا بۆئەوەى
زیاتر فشار لە سەرپەرلەمانى کوردستان دروستبکرێت تا لەکۆبونەوەى
ئایندەیدا ،چارەنوسى ئەو ( 48 ) کەسەو تەواى بێسەروشوێنکراوەکانى شەڕى
ناوخۆى کوردستان ئاشکرابکات ئەگەر پەرلەمانى کوردستان وەڵامى
داخوازیەکانى کەسو کارى بێسەرو شوێنکراوەکانى شەڕى ناوخۆ نەداتەوە ئەوا
چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین .
ناوه‌ندی چاک
ڕاگەیاندنى نوسینگەى
باشورى کوردستان
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆرێک بۆ موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د و رۆبن سیڤاپێلین
سه‌باره‌ت به هێرشی ده‌وله‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه!
رێکخراوی به‌ریتانیا له دریژه‌ی چالاکییه‌کانیدا له دژی هێرشی
ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، به هاوبه‌شی له گه‌ڵ ۆرکه‌ر لیبریتی کۆرێک
بۆ موئه‌ید احمد ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری
عیراق و رۆبن سیڤاپێلین قسه‌که‌ری ۆرکه‌ر لبریتی، سه‌باره‌ت به هێرشی
ده‌وله‌تی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه و رێگاچاره‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین،
سازده‌کات. داوا له‌سه‌رجه‌م هاورییان و دۆستان و ئازادیخوازان
ده‌که‌ین که له‌م کۆره‌دا به‌شداری بکه‌ن.
به‌شداریتان له‌م کۆره‌دا ریزی ناره‌زایه‌تی به‌رفراوانی خه‌لک له
دژی وه‌حشیگه‌ریه‌کانی ده‌وله‌تی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر خه‌لکی سته‌م
دیده‌ی فه‌له‌ستین، به‌هێزتر ده‌کات.
رۆژ
وکات وشوێنی کۆره‌که:
7pm, Thursday 15 January
The Social Centre,
39 Clarges Mews, Green Park
London W1
بۆ
زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به:
07591964165
wcpi.uk@googlemail.com
حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق/ رێکخراوی به‌ریتانیا
11/1/2009
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له گۆڤاری نوگره
سه‌لمانه‌وه بۆ نووسه‌ران.
ناوه‌ندی چاك لقی كه‌ركوك، له ساڵیادی ئه‌نفال گۆڤارێك به‌ناوی نوگره
سه‌لمان به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به جیاجیا ده‌رده‌كات،
بۆیه داوا له نووسه‌ره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین هه‌ر (لێكۆڵینه‌وه‌و
ده‌ق و شیعر و چیرۆك و وێنه و تابلۆ و وه‌رگێران)ێكیان هه‌یه تایبه‌ت
به تاوانی ئه‌نفال، بۆمانی بنێرن به خۆشحاڵیه‌وه بڵاوی
ده‌كه‌ینه‌وه.
تكایه به‌م ئیمایڵه بۆمانی بنێرن :
nugra.salman@yahoo.co.uk
تێبینی تاوه‌كو به‌رواری 1/3/2009
بابه‌ته‌كان وه‌رده‌گرین
گۆڤاری نوگره سه‌لمان/ كه‌ركوك
ناوه‌ندی چاك-لقی كه‌ركوك
www.chak.be
www.chaknews.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هاوڕی
و هاوکارمان شانۆکاری کورد .. خاتوو گه‌زیزه عومه‌ر.
له
ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه..
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی تۆی به‌ڕیز و هه‌موو خوشکان و
برایان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌تان ده‌که‌ین به بۆنه‌ی کۆچی
ناواده‌ی مامۆستا و شانۆکاری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا
{ عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین
}.
هاوبه‌شی و هاوخه‌می خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌ێنین ،،
کۆچی
ناواده‌ی مامۆستا (( عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین ))
زیانێکی
گه‌وره‌یه له گه‌له‌که‌مان و بزوتنه‌وی شانۆی کورد به گشتی.
ئومێده‌وارین ئه‌مه دوا کۆسپ و ناخۆشی بنه‌ماڵه‌که‌تان و بزاڤی
شانۆی
کورد بێت.
سڵاو رێزمان قبوڵ بکه‌ن
شانۆکارانی کورد له سویدک
ئومید
شێخ حسێن ، ئاسایش عوسمان دانش ، ره‌وف عیزه‌ت
|