ئێواره‌یه‌ک بۆ هه‌ناسه‌کانی شیعر و موزیک له شاری هانۆڤه‌ر.
میوانداریی شاعیران: '' به‌رزان هه‌ستیار و ئاراس عه‌بدولکه‌ریم'' ده‌کا. هاوکات هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند''میران نازێ و هاوکار به‌کر''به‌چه‌ند گۆرانییه‌کی هێمن به‌شداریی کۆڕه‌که ده‌که‌ن. ئاماده‌بوونی ئێوه‌ش ئێواره‌کۆڕه‌که‌مان جوانتر و پڕ ئاسووده‌یی ده‌کا.
کات : رۆژی هه‌ینی 23.1.2009کاتژمێر 16:00 بۆ 19:00 Pavillyon – Kultur – und Kommunikationszentrum Lister Meile 4 Hannover 30161شوێن:
بۆ زانیاریی زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه بکه‌ن: 00491736190648 یان 00491721503638
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌كان لە كێشەی فڕۆكەوانی ئازادكراودا شه‌فاف بن و تاوانباری ڕاسته‌قینه‌ش ئاشكرا بكرێت.
دوای ئه‌و ناره‌زایه‌تیه به‌رفراوانه‌ی دژ به ئازاد کردنی تاریق ره‌مه‌زان له‌هانده ران و کوردستان هاته ئاراوه ، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان لە ھەنگاوێكدا بۆ کپ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناره‌زایه‌تیانه ، له کۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی خۆیدا ڕۆژی پێنج شه‌ممه 14-1-2009, بڕیاری داوه تاوانباری بەرپرسیار لە ئازادكردنی فڕۆكه‌وانی تاوانبار تاریق ڕه‌مه‌زان سزا بدات . لە كاتێكدا ئێمه ئه‌م هه‌نگاوه به‌کارێکی پۆزه‌تیف ده‌زانین که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌دوای ناره‌زایتیه‌کانی خه‌لک داده‌چێت ، هاو كات كۆمه‌ڵێك سه‌رنجمان له‌م باره‌وه هه‌یه : 1- تاوانباری ڕاسته‌قینه دیاریبكرێت بەبێ گوێدانە پله‌و پایه‌ی لە ناو ڕیزەكانی یەكێتیدا و پەنا نەبرێت بۆ ئەوەی كه‌سێكی تر بكرێته قۆچی قوربانی تاوانباری سەرەكی كە ئاژانسەكانی ڕاگەیاندن ئاماژەیان بۆ كردووە و ھیوادارین ئەم كارە تەنیا بۆ ئەوە نەبێت ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی پێ کپ بکرێته‌وه . 2- داوا دەكەین لێكۆڵینه‌وه‌كان شه‌فاف بن و نوێنه‌ری دادگای باڵای تاوانه‌كان , تیمی پارێزه‌رانی داكۆكی له كه‌یسی هه‌له‌بجه , كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و پرسی جینۆساید به ناوه‌ندی چاكیشه‌وه پشكدار بن تیایدا . 3- لایه‌نه په‌یوه‌ند داره‌كان هه‌موو به‌ڵگه نامه‌ی تایبه‌ت به تاوانبار به په‌نجه مۆریشییه‌وه بده‌نه پۆلیسی نێو ده‌وڵه‌تی , بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بدرێت . 4- ینك جگه له‌وه‌ی تاوانباران سزا بدات , خۆشی به فه‌رمی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی و هه‌موو گه‌لی كورد به گشتی بكات . ناوه‌ندی چاك كە یه‌كه‌م لایه‌ن بوو ئه‌و كاره‌ی له قاو دا‌و و تاكه لایه‌نه كە تاكو ئێستا به پراتیك ناڕه‌زایه‌تی له هه‌مبه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌ربڕیوه به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی هه‌مه جۆری تر , وه دوباره ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر ڕونكردنه‌وه‌و كرداره پراتیكییه‌كانی ینك له ئاست داخوازی و ویستی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه نه‌بێت , ئه‌وا له ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا ده‌ست به چالاکی وناره‌زایه‌تی ده‌ربرین ده‌که‌ینه‌وه ،دژ به ئازادكردنی تاریق ڕه‌مه‌زان و سزا نه‌دانی ئه‌نجامده‌رانی و داوای لێبورن نه‌كردن له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه .
ناوه‌ندی چاك 16-1-2009 www.chak.be www.chaknews.com chak_org@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
راگەیاندنى رۆژنامەوانیی کۆمەڵەى ئەمریکى بۆ کورد ــ ASK
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاك له به‌ریتانیا به فه‌رمی سكاڵای له‌سه‌ر تاریق ڕه‌مه‌زان تۆمار كرد.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی شاری له‌نده‌ن له دژی هێرشی درندانه‌ی ده‌وله‌تی فاشیستی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه!
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی چاك كۆبۆنه‌وه‌ی سالاَنه‌ی خۆی (پلینۆم) ئه‌نجام ده‌دات.
- پلینۆمی شه‌ھید سۆرانی مامه‌حه‌مه -
له دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ له‌سه‌ر كۆنگره‌ی دووه‌می ئاوارته‌ی ناوه‌ندی چاك و به گوێره‌ی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوه‌ند كه له كۆنگره‌دا په‌سه‌ندكراوه، ناوه‌ندی چاك بڕیاریدا كۆبۆنه‌وه‌ی سالاَنه‌ی خۆی (پلینۆم) له ڕۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه له شاری ئارنهێم له هۆڵه‌ندا ببه‌ستێت. وەك ڕێزلێنان له گیانی پاكی ڕۆژنامه‌نووسی تیرۆرکراو و ئه‌ندامی ناوەندمان (سۆرانی مامه‌حه‌مه) ناوەندی چاك بڕیاریدا كۆبۆنه‌وەی ساڵانه‌ی خۆی به ناوەوه ببه‌ستێت. بۆزانیاری هه‌موو لایه‌ک پلنیۆم به ئاماده‌یی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا سازده‌کرێت و نوسینگه ى باشور کۆمیته ى ڕۆژهه لات و نوينه رانى ئه‌مریکا و که‌نه‌دا له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌شدار ده‌بن. هه‌روه‌ها له به‌ڕێوه‌چوونی کاروباری پلینۆم‌دا ته‌نیا ئه‌ندامان به‌شدار ده‌بن و میوانان و دۆستانی ناوه‌ندی چاك ده‌توانن چاودێری راسته وخؤى كۆبۆنه‌وه‌ی سالاَنه بكه‌ن و به ڕه‌خنه و پێشنیازه‌کانیان کۆبوونه‌وه‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن. به‌م بۆنه‌یه‌وه ناوه‌ندی چاك داوا له هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و دۆستانی ڕێکخراوه‌که‌مان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی پلینۆم‌دا به‌شدار بن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریان بۆ بكرێت.
تێبنی: بۆ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر به‌رنامه و به‌ڕێوه‌چونی پلنیۆم ده‌توانن په‌یوه‌ندی بگرن له‌گه‌ڵ: هيشام ئاكره‌يى: 0046-707462611 ئارى: 0633059060
كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری پلینۆمی ناوه‌ندی )چاك( 16/1/2009 plinom@gmail.com
|