نامه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێزان
له ناوه‌ندی چاک.
ماندوو نه‌بن و له درێژه‌دان به‌و ئه‌رکه
پیرۆزه‌ی که به ئه‌ستۆتان گرتووه ،هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
له ڕێگای ماڵپه‌ڕه کوردی‌یه‌کانه‌وه که
ڕۆژانه سه‌ردانیان ده‌که‌م هه‌واڵی هه‌وڵه پیرۆزه‌کانی ئێوه که بۆ
خزمه‌ت کردنی نه‌ته‌وه‌ی خاک داگیر کراوی کورده ، ده‌خوێنمه‌وه و به
ڕاستی زه‌حمه‌ته‌کانتان جێ‌ی ئافه‌رین پێ گوتنه، هه‌ر چه‌ند که
دڵنیام ئێوه‌ی دڵسۆزی گه‌ل و نه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئافه‌رینه‌ش
له که‌س ناکه‌ن...
به‌ڕێزان !
دوای
به سه‌ر کار هاتنی ڕژیمی به خوێنی کورد تینووی کۆماری ئیسلامی،
ژوماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کانی ناوچه‌کانی داڵه‌هۆ و سه‌رپێڵی زه‌هاو
و سه‌لاسی باوه‌جانی و ناوچه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کرماشان و شاره
کورد نشینه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ناچار بوون ماڵ و زێد و
نیشتمانی خۆیان جێ بهێڵن و ئاواره‌ی عیراق ببن.. ڕژیمی به‌عسی عه‌فله‌قی
ئه‌و کوردانه‌ی له ساڵی 1982 بۆ ده‌شتێکی کاکی به کاکی به ئۆردوگا
کراوی به ناوی ئه‌لتاش، هه‌ڵکه‌وتوو له نزیک شاری ( الرمادی ) ناوه‌ندی
پارێزگای ( الڕنبار ) به بێ ویستی ئه‌و کوردانه، دوور خسته‌وه...
مه‌به‌ستی من له ناردنی ئه‌م نامه‌یه بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌وه نی‌یه
که ئێستا به سه‌رهاتی ژیانی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه لێقه‌وماوه‌تان بۆ
بگێڕمه‌وه، به‌ڵکوو ئه‌م نامه‌یه‌م هه‌ڵگری هاوار و داواکاری ته‌نیا
194 که‌س له‌و ئاوارانه‌یه که مانگی یانیوه‌ری ساڵی 2005 ، هه‌ڕه‌شه‌ی
گروپه توندڕه‌و و عه‌ره‌به ڕه‌گه‌ز په‌ره‌سته‌کان ناچاری کردن ئه‌لتاش
به جێ بهێڵن و بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رپه‌نایه‌ک بۆ خۆیان و خانه‌واده‌کانیان
ڕێگه‌ی سنووری وڵاتی ئه‌رده‌ن بگرنه به‌ر.
تا ئێستاش وڵاتی ئه‌رده‌ن ڕێگه‌ی به ئه‌و په‌نابه‌رانه نه‌داوه که
بڕۆنه ناو خاکی وڵاته‌که‌ی و ئه‌وانیش ناچار له نێوان سنووری هه‌ر
دوو وڵاتی عێراق و ئه‌رده‌ن دا به بێ کۆمه‌کی پێویستی هیچ لایه‌ن و
ڕێکخراوێک تا ئێستاش له به سه‌بردنی ڕۆژگارێکی تاڵ و تاقه‌ت پڕووکێن
ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و کوردانه که سه‌ر به حیزب و لایه‌نه سیاسی‌یه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانن، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ماڵ و زیدی باب و باپیری خۆیان واته
ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، تا زیندوویی ڕژیمی مه‌لاکان له ئێران، مه‌حاڵه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ماوه‌یه‌ک پێش، به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ
ڕێکخراوی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران، قه‌بووڵ
نه‌کردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ژوماره کورده‌ی به‌و ڕێکخراوه‌یه ڕاگه‌یاندووه.
له وه‌ها حاڵێکدا ته‌نیا ڕێگه‌ی نه‌جاتی ئه‌وان، وه‌رگرتنی ئه‌وانه
به په‌نابه‌ر له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواوه.
هه‌ر بۆیه له ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه تکاتان لێده‌که‌م ،وه‌ک ئه‌رکێکی
نه‌ته‌وه‌یی و ئینساندۆستانه‌ی خۆتان وه به هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت
کردن به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسی نادیاری ئه‌و برا و خوشکانه‌مان که بۆ
ماوه‌ی 30 ساڵه، له ئۆردوگایه‌که‌وه بۆ یه‌کێکی دی جێ ده‌گۆڕن ، ئه‌م
پرسه‌ی ئه‌وان له ڕێگه‌ی کۆمیته‌کانتانه‌وه به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان
له وڵاتانی ڕۆژئاوایی بگه‌یه‌نن..
سه‌رکه‌وتووبن هه‌رده‌م بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه‌که‌مان.
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
2009-01-20
a_zamdar@hotmail.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نه‌ک ناوى تاریق ڕه‌مه‌زان،
هێشتا لیستی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالیش به ئینته‌رپوول نه‌دراوه.
به پێی هه‌واڵێک گوایه ناوی تاریق ڕه‌مه‌زان دراوه به پۆلیسی نێو
ده‌وڵه‌تی - ئینته رپول یان ده‌یانه‌ویت بیده‌ن ، هیوادارین هه‌نگاوی
جدی له‌م بواره‌دا نرابێت ، وه‌لێ له ڕاستیدا هێشتا تۆمه‌تبارانی
ئه‌نفالیش ناویان به ئینته رپول نه‌دراوه ، چه‌ندین جاره ئه‌م
داواکارییه‌مان خستۆته به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌کان و له
ڕاگه‌یاندنه‌کان ئاماژه‌مان پێی داوه ، وه لى مخابن تاکو ئیستا ئاکامى
نه بووه .
پێویسته به هه‌موو لایه‌که‌وه پاڵه‌په‌ستۆ بکه‌ین له دادگای باڵای
تاوانه‌کان و حکوومه‌تی عێراقی ناوی تۆمه‌تبارانی تاوان و کۆمه‌ڵکوژییه
کان بده‌نه پۆلیسی نێو ده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دی نه‌بنه
شوێنی دالده دان و ڕزگار بونیان و له‌و وڵاتانه دادگایى بکرین .
دانی لیستی تۆمه‌تباران به پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوێکی جدییه بۆ
ڕاوه‌دوونانی تۆمه‌تباران و ڕێگه گرتنیان له هه‌ڵاتن له ده‌ست
دادپه‌روه‌ری و دادگایى کردنیان له و ولاتانه‌ى که لیینیشته جێن .
ناوه‌ندی چاك
18-1-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پیکیتێک
له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیسرائیل له له‌نده‌ن.
رۆژی دووشه‌ممه 19/1/2009 کاژمیر 6-7 ئێواره ریکخراوی به‌ریتانیای
حیزب به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵWorker Liberty کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تیان
له دژی هێرشی حکومه‌تی ئیسرائیل بۆسه‌ر خه‌لکی بێتاوانی غه‌زه بۆ
ماوه‌ی کاتژمیریک له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیسرائیل ئه‌نجامدا.
له‌م کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌دا سه‌ره‌رای دانانی میز کتاب و به‌رزکردنه‌وه‌ی
چه‌ندین پلاکارت و پۆسته‌ر، چه‌ندین شیعاریش له دژی هێرشی ئیسرائیل
ده‌وترانه‌وه.
شایانی باسه ژماره‌یه‌ک له ئیسلامیه‌کان وئه‌ندامانی حه‌ماس که ئه‌وانیش
بۆ ناره‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م سه‌فارتی ئیسرائیل دابوون،له‌به‌رئه‌وه‌ی
هه‌لویستی ئێمه له‌دژی ئیسرئیل و ئیسلامیه‌کانیش بوو هه‌ولی زۆریان دا
که رێگری بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه دروست بکه‌ن. به‌لام هه‌وله‌کانیان
ناکام مایه‌وه و سه‌ره‌نجام کۆبوونه‌وه‌که به سه‌رکه‌وتوویی کۆتایی
پێهات.
-
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری
عیراق / ریکخراوی به‌ریتانیا
-
Worker Liberty
20/1/2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
پشتگیری بزووتنه‌وه‌ی
ڕابوون
بۆ فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری
په‌نابه‌ران.
ساڵانێکی زۆره‌که‌ژماره‌یه‌کی زۆری په‌نابه‌رانی کورد بۆ حه‌وانه‌وه‌وکارکردن
وخوێندن ڕوویان کردۆته‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له پێناوی پێکه‌وه‌نانی
ژیانێکی ئاسوده‌بۆ خۆیان و دابینکردنی پاشه‌ڕۆژێکی ڕوناک بۆ مناڵه‌کانیان
وهه‌وڵی نیشته‌جێ بون وژیانێکی ئارامیان داوه‌هه‌ر له ده‌وڵه‌ته‌دراوسێکانی
کوردستان تا ئه‌وروپاو ئه‌مریکاوئوسترالیاوکه‌ندا هتد.. دیاره‌ژماره‌یه‌ک
له‌و په‌نابه‌رانه‌بارودۆخی سیاسی پێش روخانی ڕژێمی فاشی به‌غداوژماره‌که‌ی
زۆرتریش دوای ڕاپه‌ڕین ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوونه‌پۆڵین کردنی په‌نابه‌ر
هه‌روا کارێکی ئاسان نیه‌که‌بتوانین بڵیین ئه‌و په‌نابه‌ره‌هۆکاری
سیاسی وای لێکردووه‌وئه‌وه‌ی تر هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئابوری، گرنگ
ئه‌وه‌یه‌هه‌موو که‌سێک وڵاتی خۆی خۆش ئه‌وێت و ئه‌گه‌ر بۆی بگونجێت
وناچار نه‌کرێت به‌ئاسانی جێ‌ی ناهێڵێت..
دیاره‌بونی ئه‌و ژماره‌زۆره‌ی په‌نابه‌ری کورد له‌ده‌ره‌وه‌هه‌م سودی
هه‌بووه‌هه‌م زیان ناکرێت لێره‌دا ئێمه‌باسی بکه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌زۆرگرنگه‌ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌موولایه‌ک
ئه‌وه‌بزانێت ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی که‌هاتۆته‌ده‌ره‌وه‌زۆر جار ناچاربووه‌چی
سه‌روه‌ت وسامانی هه‌یبووه‌بیفرۆشێت وبه‌شێکی زۆریشی به‌قه‌رزداری گه‌یشتۆته‌ئه‌ورووپا،
به‌شێک له‌په‌نابه‌ران مافی مانه‌وه‌و نیشته‌جێ بوونیان پێدراوه‌و به‌شێکی
زۆریش که‌له‌ده‌یه‌ها هه‌زار که‌س تێئه‌په‌ڕێت هیچ مافێکی په‌نابه‌ری
ومانه‌وه‌یان نیه‌و هه‌میشه‌له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و ناردنه‌وه‌دان به‌تایبه‌ت
له‌وڵاتانی به‌ریتانیاو سویدوهۆڵه‌نداوئه‌ڵمانیاوسویسرا وه‌له‌هه‌ندێ
وڵات به‌پێی شوێنی نیشته‌جێبوونی پێشووی ئه‌وکه‌سه‌جیاوازی هه‌یه،
ناردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌نابه‌رێک به‌زۆر جگه‌له‌داڕمانی مادی ومه‌عنه‌وی
ئه‌وکه‌سه‌زیانێکی زۆریش به‌ئابوری کوردستان ئه‌گه‌یه‌نێت که‌هه‌ریه‌کێک
له‌ئێمه‌ئه‌زانێت چۆن چۆنی. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه‌ئه‌وه‌یه‌که‌کێشه‌ی
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆته‌کێشه‌یه‌ک که‌ڕۆژانه‌سه‌ده‌ها که‌س
ژیان وگوزه‌رانیان لێ تێک ئه‌چێت وکه‌سوکاریشیان له‌ناوه‌وه‌ی وڵات له‌دڵه‌ڕاوکێیه‌کی
خراپ دا ئه‌ژین و هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته‌هۆکاری ئه‌وه‌ی چه‌ند گه‌نجێکی
کورد دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌زۆر خۆکوژی بکه‌ن..
به‌داخه‌وه‌له‌کاتێکدا هه‌موومان هه‌ست به‌گه‌وره خه‌ته‌رناکی ئه‌و
کێشه‌یه‌ئه‌که‌ین هه‌نگاو هه‌ڵوێستی جدیمان نه‌ناوه‌به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌و
کاره‌وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌س بڵێت ئاگره‌سووره‌له‌خۆم دووره، له‌ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی
وڵات تا ئێستا تاکه‌جوڵانه‌وه‌یه‌ک هه‌ڵوێست وکاری جدی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌کردبێت
فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانن، که‌له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا
نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه‌و به‌ڕاستیش نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی په‌نابه‌رانن..
بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون سه‌ره‌ڕای هاوخه‌می وپشتگیری خۆی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که‌کێشه‌ی مانه‌وه‌ونیشته‌جێبوونیان هه‌یه‌ده‌ست خۆشی
له‌فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌کات وپشتگیری وهه‌ڵوێستی خۆمان
ده‌رده‌بڕێن به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وکارانه‌ی له‌پێناو پاراستنی مافه‌ڕه‌واکانی
په‌نابه‌ران ئه‌نجامیان داوه وه‌ئاماده‌ی هه‌رجۆره‌پشتیوانی و هاوکاریه‌کیشین
که‌به‌بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون بکرێت..له‌کۆتاییداجارێکی تر هاو هه‌ڵوێستی
خۆمان بۆ سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی کورد ده‌رئه‌بڕین وه‌به‌مافێکی ڕه‌وای
هه‌ر مرۆڤێکی ئه‌زانین له‌کوێ بیه‌وێت له‌وێ بژیات وکاربکات وه‌ک له‌په‌یمان
نامه‌ی جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ دا هاتووه..
بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
17.1.2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌وازێک
بۆ کۆڕێک به ناوی
''لێکدانه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی کاره‌ساتی مرۆیی هه‌ڵه‌بجه''
له زانستگای ئیسفه‌هان.
لێژنه‌ی
ڕێکخه‌ری خوێندکارانی کوردی زانستگای ئیسفه‌هان به یارمه‌تی
ئه‌نجومه‌نی زانستی زانسته سیاسیه‌کانی ئه‌و زانکۆیه، به بۆنه‌ی
ساڵوه‌گه‌ڕی کاره‌ساتی دڵته‌زێنی هه‌ڵه‌بجه‌وه، هه‌ڵئه‌ستێ به
سازدانی سیمینارێکی یه‌ک ڕۆژه له ژێر سه‌ردێڕی له روانگه‌ی
زانستی و ده‌یهه‌وێ له ڕۆژی14/12/1387 دا به‌رێوه‌ی ببا. به‌م
بۆنه‌وه داوا له تێکڕای خاوه‌نڕایان و مامۆستایانی زانکۆ و
لێکۆڵه‌ران ، دڵسۆزان و چالاڤانانی به ئه‌مه‌گی ئه‌م بواره ده‌که‌ین،
که به ناردنی وتار و توێژینه‌وه‌کانیان، تا دوا مۆڵه‌تی ڕۆژی
30/11/1387 یارمه‌تیده‌رمان بن، تا به‌و پێیه وێڕای به‌شداری له
بردنه سه‌ری ئاستی زانستی سیمیناره‌که، ئالیکاری ئه‌مه‌ش بن له
به‌ڕێوه‌بردنی باشتری کۆڕه‌که‌دا.
دیاره ئه‌و
خۆشه‌ویستانه‌ی که به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ خوێندنه‌وه په‌سند ئه‌کرێ،
به فه‌رمی بۆ به‌شداری کۆڕه‌که بانگهێشت ده‌کرێن.
ئه‌لف)
ته‌وه‌ری نه‌زه‌ری باسه‌کان
1- فه‌لسه‌فه‌ی
پیرۆزی ژیانی مرۆڤ له روانگه‌ی قوڕئان و ده‌قه ئایینیه‌کانه‌وه.
2- شیکاری
گوتاری ڕه‌خنه‌ئامێزی کاره‌سات و جوانیناسی تراژێدیا.
3- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ.
4- تڕاژێدیای
هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵناسی کاره‌سات.
5- شارستانیه‌ت
و ئاوه‌ز له قوربانگای ده‌سه‌ڵات دا.
6- چاوگه‌کانی
تراژێدیا و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دووباره‌یان.
7- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌رکی رووناکبیران.
ب)
ته‌وه‌ری رامیاری و مافناسانه‌ی باسه‌کان
1- لێکدانه‌وه
و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌ن و ئاکامه سیاسی و ئابووری و
ده‌روونناسیه‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه.
2- پێگه‌ی
تڕاژێدیای هه‌ڵه‌بجه له نێوان شه‌ڕی ئێران- عێراقدا.
3- بێ هه‌ڵوێستی
و بێده‌نگی جیهانی عه‌ڕه‌ب له ئاست کاره‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه و
سه‌رده‌شت و ئه‌نفالدا.
4- ره‌گه‌ز کوژی
له ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤ و مافی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
5- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و پێشێل کردنی مافی گه‌له سته‌م لێکراوه‌کان.
6- جێ پێی
زلهێزه جیهانی و ئیمپێریالیستیه‌کان له ره‌گه‌ز کوژیه‌کانی جیهانی
سێهه‌مدا- به خه‌ختکردنه‌وه له مه‌ڕ هه‌ڵه‌بجه، سه‌رده‌شت و
ئه‌نفال.
7- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و په‌یماننامه‌کانی قه‌ده‌غه‌بوونی به کارهێنانی چه‌کی
کیمیاوی و کۆمه‌ڵکوژ.
8- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و مێدیای گشتی (خه‌سارناسی و پێویستی پێشکه‌شکردنی ڕێکار)
9- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و پڕۆسه‌ی دادگایی‌کردنی تاوانباران له دادگای لێپرسینه‌وه
له جینایه‌ته‌کان له عێراقی دوای 2003.
10- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و کۆمه‌ڵگای جیهانی- به جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ڕۆڵی
UN.
11- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و پێویستیی هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوانه به‌ره و
کاره‌ساته‌کانی ئه‌نفال و سه‌رده‌شت.
12- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و خه‌سارناسی هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانی عێراق.
ج)
ته‌وه‌ری فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی باسه‌کان
1- شین گێڕی بۆ
هیرۆشێما و هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت
2- بۆشایی
ته‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت له شێعری شاعیرانی مۆدێڕن و نوێخوازی
ئێران.
3- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و ئه‌ده‌ب و وێژه‌ی به‌رخودان له کوردستاندا.
4- کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و ده‌ور و ئه‌رکی ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و
N.G.O
کان له ئاستی کوردستاندا ( خه‌سارناسی و پێشکه‌شکردنی ڕێکار)
کات و شێوه‌ی
نووسین و ناردنی وتاره‌کان :
1- وتاره‌کان
ده‌بێ به دوو زمانی فارسی یاخود کوردی تایپ و بنووسرێ.
2- وتاره‌کان
به شێوازی فایلی
word
و به
پێنووسی 14 تۆمار کرابێت و بۆ ئه‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه ره‌وانه بکرێت
:
Karesat2009@yahoo.com
و یان
halabja2009esf@yahoo.com
شوێن: هۆڵی سه‌دری زانستگای ئیسفه‌هان
سه‌رنج :
بۆ ئاگادار بوون
و وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌توانن پێوه‌ندی بگرن به‌م ژماره
مۆبایله‌وه: 09371102774
لێژنه‌ی
ڕێکخه‌ری خوێندکارانی کوردی زانستگای ئیسفه‌هان
|