کۆڕی ماتەمین بۆ چلەى شەهید گەلاوێژ حەسەن شالى لە شارى سیدنى - ئوسترالیا.
بۆ ئەو مەبەستە دەتوانن پەیوەندى بەم ژمارانەوە بکەن:
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ناوه‌ندی چاك (پلینۆم) ى كراوه خۆی ئه‌نجام ده‌دات. (پلینۆمی شه‌ھید سۆرانی مامه‌حه‌مه)
له دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌ی دووه‌می ئاوارته‌ی ناوه‌ندی چاك و به گوێره‌ی پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوه‌ند كه له كۆنگره‌دا په‌سه‌ندكراوه، ناوه‌ندی چاك بڕیاریدا (پلینۆم) خۆی له ڕۆژانی 24 و 25ی ئه‌م مانگه " شه ممه و يه ك شه ممه " له شاری ئارنهێم له هۆڵه‌ندا ببه‌ستێت . وەك ڕێزلێنان له گیانی پاكی ڕۆژنامه‌نووسی تیرۆرکراو ئەندامی ناوەندی چاك(سۆرانی مامه حه‌مه) , ناوەندی چاك بڕیاریدا پلینۆمى خۆی به ناوى ئەوه وه ببه‌ستێت.
بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ک پلنیۆم به ئاماده‌یی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا {وێرای یۆنان} ساز ده‌کرێت و کۆمیته‌کانی نوسینگه‌ی باشوور و کۆمیته ى ڕۆژهه لات و نوينه رانى ئه‌مریکا و که‌نه‌دا و ئوستراليا له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌شدار ده‌بن . هه‌روه‌ها له به‌ڕێوه چوونی کاروباری پلینۆم‌دا ته‌نیا ئه‌ندامان به‌شدار ده‌بن و میوانان و دۆستانی ناوه‌ندی چاك ده‌توانن به راسته وخۆ چاودێری پلینۆم بكه‌ن و به ڕه‌خنه و پێشنیازه‌کانیان پلینۆمه‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن .
ماوه‌ی پتر له 3 مانگه بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنی پلینیۆم دراوه ،هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆمیته‌یه‌کی ئاماده‌کار له ئه‌ندامانی شاره‌زاو به‌ئه‌زموون له بواری ڕیکخستندا پێکهێنراوه،ئه‌وانیش به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ستاوون و ئاماده کاريیه‌رکی باشیان بۆ کردووه .چه‌ندین یێپشنیار له بواری جۆراو جۆردا چ وه‌ک پێشنیاری تاکه که‌س یا وه‌ک کۆمیته‌کان گه‌شتوونه‌ته کۆمیته‌ی ئاماده‌کار بۆ گفتووگۆکردن له باره‌یانه‌وه. زۆرێک له‌م پێشنیارانه له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و کارانه‌وه هاتوون که له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئه‌نجام دراون و ده ر‌که‌وه‌تووه که له چه‌ند لایه‌نێکدا پێویستمان به هه‌موارکردن و گۆڕانکار هه‌یه. به هۆی ئه‌و فراونبوونه‌ی له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له چالاكى پێکهاته‌و زیادبوونی کۆمیته‌و ئه‌ندامگیریدا ڕوویداوه ،وا چاوه‌رڕوان ده‌کرێت پلینیۆم چاو به ناو و سترووکتوورو ده‌سه‌ڵات و ئه‌رکی هه‌ندێک ئۆرگانی چاکدا بخشێنێته‌وه‌و فراوانیان بکات ، به‌جۆرێک که له‌ته‌ک خه‌بات و ئامانج و ڕه‌وتی نوێی چاکدا بگونجێن .
وه‌ك ڕێكخراوێكی ئاسۆیی كوردستانی داكۆكیكه‌ر له پرسی جینۆساید و مافی مرۆڤ له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان و خۆ نه‌به‌ستنه‌وه به ناوچه‌یه‌ك و هه‌رێمێك .
وه‌ك باوه‌ڕ بوونێك به شه‌فافییه‌ت و كاری كراوه , وه به‌شداری جه‌ماوه‌ر و دۆستانمان له داڕشتنی میتۆدی كاركردنی چاك و وه‌رگرتنی سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیان , پلۆنۆم وه‌ك كۆنگره‌ی دوو كراوه ده‌بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان نووسیووه .
هاوكات بؤ زانيارى هه مووان به‌هۆی مه‌حدودییه‌تی توانای چاك , له هه‌ر كۆمیته‌یه‌ك ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له ئه‌ندامان به‌شدار ده‌بن " 3 بۆ 5 " ئه‌ندام به نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته و لق و نووسینگه‌كانیان .
ده‌ستپێكردن: 24-1-2009 كاتژمێر 10 به‌یانی، شه‌ممه ئادره س: Koerdistan centrum Hommelseweg 11 6821 LD Arnhem The Netherlands
بۆ په‌یوه‌ندیكردن به كۆنفرانسه‌وه : ئاری :0031633059060 مزه‌فه‌ر عه‌ودل :0031681444577 عه‌لی مه‌حموود : 0031626951120 كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری پلینۆمی ناوه‌ندی )چاك( plinom@gmail.com
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دووی ڕێبه‌ندان جێژنی نه‌ته‌وه‌یی کورد پیرۆز بێ.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کونفرانسی كراوه‌ى ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی چاک له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمیته ی چاک له بریتانیا کونفرانسی ساڵانه ی خۆی به به شداری دۆستان و ئه‌ندامانی چاک له هۆڵی کلیسای مێۆدیست (Methodist Church ) له رۆژی یه کشه‌ممه 18-01-2009 له کاتژمێر3ی ئێواره له شاری له نده‌ن به ڕێوه برد.
شۆخان فه‌ره‌ج به خێرهاتنی میوانه کانی کرد وپاشان کۆبونه وه‌که به خوله کێک وه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردوستان ده‌ستی پێ‌کرد و وتاری ناوه‌ندی چاک کۆمیته ی بریتانیا له لایه ن دوکتۆر محه‌ممه‌د ه وه خوێندرایه‌وه.
دواتریش راپۆرتی ساڵانه ی چالاکییه کانی چاک له ساڵی 2008 دا له لایه ن هادی بووتیمار خوێندرایه‌وه. دواتر د. رێبوار ، د. که مال میراوده‌لی ، کاک ئارام ... و محه ممه دعه‌لی هۆرامی وچه ند میوانێکی تر به پێشکه ش کردنی بابه ته کانیان توانیان ئاوڕدانه وه‌یه‌کی خێرا‌و گونجاو له سه‌ر چاک و کاره‌کانی بکه ن،که تێیدا ئاماژه یان به چه‌ندین ڕه خنه و پێشنیاری به سوود کرد.
له به شێکی تری کۆبوونه وه‌که دا به شداران به ڕه خنه و پێشنیاره کانیان کونفرانسه که یان ده‌وڵه‌مه ند کرد ،هه روه‌ها میوانه کان چه ندین پرسیاریان ئاراسته ی ئه ندامانی چاک کردوو له لایه‌ن عه‌دنان کۆچه‌ر و د. محه ممه د و ئیبراهیم مه‌لازاده وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان درایه‌وه.
پاش ماوه‌یه کی کورت پشوودان، هه ڵبژاردن بۆ دیاری کردنی ده‌سته ی به ڕێوه‌به ری کۆمیته ی بریتانیای چاک ده‌ستی پێ‌کرد و 12 که س وه‌ک ده‌سته ی باڵای کۆمیته ی بریتانیا هه ڵبژێردران ، که له داهاتوویه کی نزیکدا سه‌باره‌ت به ناوه‌کان و ئه‌رکه کانیان دۆستان لایه‌نگرانی چاک ئاگادار ده‌که ینه وه.
کۆمیته‌ی چاک له به‌ریتانیا 18/01/2009
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تکایه له
هه‌ر زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م که‌سه له زووترین کاتدا
ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
(به‌یاد ئه‌کره‌م موحه‌مه‌د) خه‌ڵکی شاری سلیمانیه‌و ته‌مه‌نی 29 ساڵانه.( به‌یاد) داواکاری مافی په‌نابه‌ری بووه له ووڵاتی سویسرا و نیسته‌جێی شاری لوزێرن بوه. ڕۆژی 12.12.2007 له‌لایه‌ن حکومه‌تی سویسراوه به‌نیازی ناردنه‌وه‌ی بۆ کوردستان.... درێژه
____________________________________ --------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وا بڕیاره پارله‌مانی کوردستان و هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پ‌د‌ک و ینک له ئاینده‌ی نزیکدا وه‌ڵامی که‌سوکاری بێسه‌روشوێنه‌کان بده‌نه‌وه.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وه‌ڵام به
هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون.
_______________________________________________________________________
|