گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
له ئێواره کۆڕی ( تنۆکی بارانی عه‌شق و غه‌ریبی).
ڕه‌وه‌ز دێرگه‌ڵه‌یی
له
پێناوی به‌ره‌و پێشبردنی بواری ئه‌ده‌ب و خزمه‌ت کردن به تێزی گه‌نجان
و عاشقانی دونیای شیعر و ئه‌ندێشه بنکه‌ی هونه‌ر و که‌لتووری
کوردستان، له شاری مانچیسته‌ری به‌ریتانیا ئێواره کوڕێکی شیعر
خوێندنه‌وه بۆ شاعیر گه‌شبیر ئه‌حمه‌د ساز ده‌کات له ڕۆژی هه‌ینی
30/01/2009 له ژێر ناوی(تنۆکی بارانی عه‌شق و غه‌ریبی ) شاعیر چه‌ند
به‌رهه‌مێکی نوێی خۆی ئه‌خوێنێته‌وه، به هاوکاری چه‌ند ژه‌نیارێکی
به توانا. له پاشاندا ته‌وه‌رێکی تری کۆڕه‌که گفتووگۆکردنه له‌گه‌ڵ
شاعیر له‌سه‌ر ئه به‌رهه‌مانه‌ی پێشکه‌شی ئه‌کات، به ئاماده بوونی
چه‌ندین مامۆستا و شاره‌زا له بواری ئه‌ده‌ب.
هاتن
بۆ هه‌مووانه
ناونیشان:
WFA
9 LUCY
STREET
MANCHESTER
M14 4BX
بۆ
زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه به:07759263611
یان 01618489782
k.art_culture@yahoo.co.uk
www.wfamedia.co.uk
rawaz_uk@rocetmail.com
به‌ریتانیا
rawaz_uk@rocetmail.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.بنکه‌ی هونه‌ر و
که‌لتووری کوردستان
.ڤیستیڤاڵی
که‌لتووری کوردستان له مانچسته‌ر سازده‌کا

٢٦ - ٣١
ی کانوونی دووه‌می ٢٠٠٩
کاتژمێر ٦ -
٩ ی شه‌و
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
وه‌فدی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن له سویسرا
سووره له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دیپۆرت.
ئه‌مڕۆ 22.01.2009،کاتژمیر10
به‌یانی بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له‌شاری بیرن کۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدیکی
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن که پیکهاتبوو له ئه‌حمه‌د عه‌لی وجه‌مال کۆشش
و ئاسۆ جه‌بار له‌گه‌ل وه‌فدیک له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی سویسری
به‌ڕیوه‌چوو.
سه‌ره‌تا وه‌فدی فیدراسیۆن باسیکی کورتی له‌سه‌ر خه‌باتی په‌نابه‌رانی
عیراقی له‌داگیرکردنی که‌نیسه‌ی پریدیگه‌رکرد وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه‌ک
به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته و دواتر به‌چڕی له‌سه‌ر پێشهاته نوییه‌کانی
هه‌لومه‌رجی سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی کوردستان و عیراق دوا که ئه‌م
ناوچه‌یه به‌ڕووی کاره‌سات و سه‌رگه‌ردانی و نائارامی ده‌کاته‌وه.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ، پێداگری کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان
له‌سه‌ر که‌یسی تاک هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ن، وه له‌کوردستان
توندوتیژییه‌کی گشتی نیه، له‌چاو ناوچه‌کانی خواروناوه‌ڕاستی عیراق
جێگیرییه‌کی تیا هه‌یه،سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش ئیمه نه‌مانوتووه
کوردستانی عیراق له لیستی ووڵاتانی ئاسایشه.
له‌به‌شێکی تردا وه‌فدی فیدراسیۆن له‌سه‌ر ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سته‌ملێچوانی ده‌ست نایاسایی و ناتوانایی حکومه‌تی هه‌ریم یان
چه‌وساوه‌ی ده‌ستی خودی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستانن که‌به‌شیکی زۆری
داواکارانی مافی په‌نابه‌ری پیکده‌هینن و له‌وباره‌وه ئه‌و کێشه
کۆمه‌لایه‌تیانه به‌ناهه‌ق هه‌لسه‌نگینراون، یان هه‌ر فه‌رامۆشکراون،
یان له‌ره‌ده‌کانیاندا نووسراوه که ئیمکانی پاراستنی له‌لایه‌ن دام
وده‌زگای حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه هه‌یه.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که ئیمه ده‌زانین له‌و
ناوچانه کێشه‌ی ده‌وڵه‌تی قانوونی هه‌یه، ده‌زانین کێشه‌ی کوشتنی
نامووسی هه‌یه،....به‌لام ئیمه ئاگاداری وورده‌کاری کۆمه‌ڵگای ئیوه
نین. وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ره‌د ببیته‌وه ده‌زانن دائره‌ی ئیسئناف
هه‌یه. جگه له‌وه‌ش نوینه‌ری ریکخراوه ئینسانیه‌کان به‌شدارو
چاودیرن له‌پرۆسه‌که‌دا. وه داوا ده‌که‌ین زانیاری وبه‌ڵگه‌مان
پێبده‌ن.
له‌به‌شیکی تردا له‌سه‌ر سیاسه‌تی دیپۆرت وزیندانی په‌نابه‌ران، وه‌فدی
فیدراسیۆن ره‌خنه‌ی له‌و پراکسیسه گرت و ره‌خنه‌ی له پێشمه‌رجه
جیاوازه‌کانی فایلی قورسه‌کان ئه‌وه‌ی به‌هارته فاله ناسراوه، له
کانتۆنه‌کان گرت وناردنه‌وه‌ی به‌زۆر وناچارکردنی په‌نابه‌ران بۆ دانی
ئیمزا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه. هه‌ر له‌درێژه‌ی بابه‌تی
دیپۆرتدا فیدراسیۆن داوای کرد زانیاری بده‌ن له‌سه‌ر بزربوونی ئه‌و
په‌نابه‌ره‌ی که دیپۆرتکراوه‌ته‌وه بۆ کوردستان و له‌عه‌ممان گووم
بوه و هه‌لویستی ئیوه چیه؟
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ جه‌ختی له‌سه‌ر یاسایی بوونی بریاره‌کانی خۆی
کرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ئیقامه‌یان نامینی،
یان ده‌بیت سویسرا جیبهڵن وبگه‌ڕینه‌وه یان ده‌بیت بچنه زیندان ویان
که‌مپه‌فریاگوزارییه‌کان. ئه‌مساڵ 50 که‌س ئاره‌زوومه‌ندانه
گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وه 16 که‌سمان به‌زۆر گه‌ڕاندۆته‌وه. یانی
له‌زیندان بڕیارییان داوه بگه‌ڕێنه‌وه وئیمزایان کردووه که
ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره ئیمه له‌ریگای خاچی سوریشه‌وه ئه‌و
رووداوه‌مان پێگه‌یشتووه، وه له هه‌وڵداین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری
له‌سه‌ری ، ئیمه تیده‌گه‌ین له‌نیگه‌رانی که‌س وکاری و له‌هه‌وڵداین .
وه‌فدی فیدراسیۆن ره‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ده‌وله‌تی سویسرا
گرت و وه ئه‌وه‌ی باسکرد که ڕیکخراوه جیهانیه‌کانیش ره‌خنه‌یان له‌و
یاسایانه گرتوه که ئه‌وان ئیستا به‌رگری لیده‌که‌ن. پاشان له‌سه‌ر
داواکارییه‌کانمان که پێشتر له ناو که‌نیسه‌که‌وه
نیردرابوو((هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌و ئازادکردنی
زیندانیه‌کان وگه‌ڕانه‌وه‌ی مۆله‌تی کارکردن و مافی مانه‌وه بۆ
سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عیراقی)) .
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ له‌سه‌ر مافی مانه‌وه وه‌ک بریاریک به‌گونجاو
نازانیت و هیچ پیویستیه‌ک له‌ئیستادا نا‌بینیت که ئه‌و بریاره‌ی
له1.5.2007 وه‌وه په‌یره‌وده‌کریت بگۆڕیت. ئه‌و دوو داوایانه‌ی تر
ئاکامی ره‌دی داواکانن.
په‌نابه‌ران ....لایه‌نه‌کان..
فیدراسیۆن بانگه‌وازتان ده‌کات ده‌ست له‌خه‌بات هه‌ڵنه‌گرن، پیویسته
هاوپشتی یه‌کتر بین، پیویسته خۆمان بۆ ناره‌زایه‌تی گه‌وره‌تر و
جیهانیتر و فراوانتر ئاماده‌بکه‌ین له دژی سیاسه‌تی دیپۆرت
وئازادکردنی زیندانیه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردن ومانه‌وه بۆ
سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عیراقی وکوردستانی عیراق.
سکرتاریه‌تی سویسرای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی
22.1.2009
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ڕاپۆرتى ڕێکخراوى
ئاسک ــ ASK
بۆ چاودێریکردنى
ڕێژەى هەڵاوسان لەهەرێمى کوردستاندا بۆ مانگى کانونى یەکەمى ساڵى
2008
ئا: بەشى ئابوورى
بەپێى ئەو داتا‌و زانیارییانەى بەشى ئابوورى ڕێکخراوەکەمان دەستى
کەوتووەو لەو نەخشەیەدا دیارە کە هاوپێچەو تێیدا چاودێرى ڕێژەى گۆڕ‌انى
نرخەکان دەکرێت لەکۆمەڵێک گروپى وەکو خۆراک و جگەرەو خواردنەوەو قوماش
و جلوبەرگ و کەل و پەلى ناومال و سوتەمەنى و ڕووناکى و گواستنەوەو
گەیاندن و کەل و پەل و خزمەتگوزارى جۆراوجۆر و کرێ و دەرمان و
خزمەتگوزارى پزیشکى. بۆیە لێرەدا ژمارەى پێَوانەیى نرخەکانى بەکاربەر
لەمانگى کانونى یەکەمى ساڵى 2008 لەکوردستاندا دەخەینە ڕوو.
داتاکانى کۆى گشتى ژمارەى پێوانەیى ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەگشتى
نرخەکان وەکو مانگى پێشووتر لەدابەزیندایە، چونکە تێبینى دەکرێت کە
بەگشتى بەڕێژەى (3.71%) دابەزیوە بە بەراورد لەگەڵ مانگى پێشووتردا
وەکو ئەوەى دەیبینین:
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = نرخەکانى کانونى یەکەم/ نرخەکانى
تشرینى دووەم * 100.
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = 869972/ 903473* 100.
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = 96.64%
بەڵام دابەزینى نرخەکان بەشێوەیەکى ڕوونتر لەمانگى کانونى یەکەمدا
دەردەکەوێت، بە بەراورد لەگەڵ مانگى ئەیلولدا، چونکە ئەنجامى
شیکردنەوەى نرخەکان پیشانى دەدەن کە دابەزینێک هەیە لەنرخ دەگاتە ڕێژەى
(5.36%).
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = نرخەکانى کانونى یەکەم/ نرخەکانى
مانگى ئەیلول * 100.
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = 869972/ 919254 * 100.
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = 94.64%.
ڕەنگە بەشێک لەو دابەزینە گشتییە، پێوەندى بەو کاڵایانەوە هەیە کە
بەدۆلار دەکڕدرین و نرخى دۆلاریش بەشێوەیەکى کەمیش بێت، بەڵام دابەزیوە
بە بەراورد بەدینارى عێراقى و ئەوەش بۆتە هۆى دابەزاندنى بەشێکى زۆرى
کاڵاو کەل و پەلە پێویستەکان لەو مانگەدا، بەتایبەتیش ئەوە ڕِوونتر
لەشارى هەولێردا دەردەکەوێت، بۆیە بەگشتى دابەزینى ژمارەى پێوانەیى
نرخەکانى لەگەڵ خۆیدا هێنا.
بەڵام لەکاتى بەکارهێنانى ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى
ڕێژەیى، کە تەنیا بۆ ئەوەیە تاوەکو ئێمە بتوانین ژمارەى پێوانەیى هەر
کۆمەڵەو گرووپێک بەتەنیا دەربێنین، ئینجا دواتر ژمارەى نێوەندى، ئەوە
دەبینین لەو ژمارەیەشدا دابەزین هەیەو دەگاتە (93.39%).
وەکو ئەوەى لەو نەخشەیەدا دیارە، دەبینین دابەزینى ڕێژەى نرخەکان
لەشارەکانى هەرێمى کوردستاندا، پێوەندى بە دابەزینى نرخى خۆراک و
جگەرەو خواردنەوەو کەل و پەلە جۆراوجۆرەکانى نێو ماڵ و خزمەتگوزارییە
جۆراوجۆرەکان و دەرمان و خزمەتگوزارى پزیشکی و قوماش و جل و بەرگ و کرێ
وە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، تیبینیکراوە کە هەندێک کەل و پەلیش نرخیان
بەرزبۆتەوە وەکو ڕووناکى و سووتەمەنى و گواستنەوەو گەیاندن، بەڵام
بەگشتى دابەزینى نرخى کۆمەڵەى یەکەم، بۆتە هۆى دابەزاندنى ڕێژەى گشتى
کۆمەڵەى دووەمیش، بۆیە دەبینین بەگشتى دابەزینێکى کەم هەیەو بەدى
دەکرێت وەکو ئەوەى لەو نەخشەیەدا دیارە:
|
مانگى
كانونى يه‌كه‌م |
مانگى
ئه‌يلول |
گۆرِانى
نرخه‌كان |
كانونى يه‌كه‌م/ ئه‌يلول |
كانونى يه‌كه‌م/ ئه‌يلول*1/9 |
خؤراك |
2551 |
2578 |
-27 |
0.98953 |
0.109948 |
جگه‌ره‌و خواردنه‌وه |
3362 |
5874 |
-2512 |
0.57235 |
0.063594 |
قوماش وجلوبه‌رگ |
20645 |
22501 |
-1856 |
0.91751 |
0.101946 |
كه‌ل وپه‌لى ناومالَ |
177150 |
180656 |
-3506 |
0.98059 |
0.108954 |
سوته‌مه‌نى و رِووناكى |
4124 |
2329 |
1795 |
1.77072 |
0.196747 |
گواستنه‌وه‌و
گه‌ياندن |
9800 |
9549 |
251 |
1.02629 |
0.114032 |
كه‌لوپه‌ل وخزمه‌تگوزارى جؤراوجؤر |
177839 |
195518 |
-17679 |
0.909579 |
0.101064 |
كرىَ
|
468749 |
477932 |
-9183 |
0.980786 |
0.108976 |
ده‌رمان و خزمه‌تگوزارى پزيشكى |
5752 |
22317 |
-16565 |
0.257741 |
0.0286379 |
ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى = کۆى گشتى نێوەندى نرخەکانى مانگى
کانونى یەکەم/ کۆى گشتى نێوەندى نرخەکانى مانگى ئەیلول وەکو ڕێژەیەکى
سەدى.
=0.109948+0.63594+0.101946+0.108954+0.196747+0.114032+0.101064+0.108976+0.0286379*100
ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى لەهەرێمى
کوردستان بۆ مانگى کانونى یەکەم/ ئەیلول= 93.39%.
لەکاتى بەکارهێنانى ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى لەمانگى کانونى
یەکەم بە بەراورد لەگەڵ مانگى تشرینى دووەم دەبینین: هەندێک
بەرزبوونەوەى کەم هەیە لەنێوەندى نرخەکان لەکۆمەڵەى جگەرەو خواردنەوەو
سوووتەمەنى و ڕوووناکى و دەرمان و خزمەتگوزارى پزیشکى لەشارەکانى
هەرێمى کوردستاندا، کە دیسان بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزینى بەخۆیەوە
بینیوە لەکۆمەڵەى جل و بەرگ و قوماش و گواستنەوەو گەیاندن و ئامێرى نێو
ماڵ و خزمەتگوزارى جۆراوجۆر‌و کرێدا وەکو ئەوەى لەو نەخشەیەدا هاوپێچە:
|
كانونى يه‌كه‌م |
تشرينى دووه‌م |
گۆرِانى
نرخه‌كان |
كانونى يه‌كه‌م/ تشرينى دووه‌م |
كانونى يه‌كه‌م/ تشرينى دووه‌م *1/9 |
خؤراك |
2551 |
2551 |
0 |
1.00000 |
0.111111 |
جگه‌ره‌و خواردنه‌وه |
3362 |
2714 |
648 |
1.23876 |
0.137640 |
قوماش وجلوبه‌رگ |
20645 |
25246 |
-4601 |
0.81775 |
0.090861 |
كه‌ل وپه‌لى ناومالَ |
177150 |
184968 |
-7818 |
0.95773 |
0.106415 |
سوته‌مه‌نى و رِووناكى |
4124 |
3029 |
1095 |
1.36151 |
0.151278 |
گواستنه‌وه‌و
گه‌ياندن |
9800 |
9948 |
-148 |
0.98512 |
0.109458 |
كه‌لوپه‌ل وخزمه‌تگوزارى جؤراوجؤر |
177839 |
187278 |
-9439 |
0.94960 |
0.105511 |
كرىَ
|
468749 |
483815 |
-15066 |
0.96886 |
0.107651 |
ده‌رمان و خزمه‌تگوزارى پزيشكى |
5752 |
3924 |
1828 |
1.46585 |
0.162872 |
ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى لەهەرێمى کوردستان بۆ مانگى کانونى
یەکەم/ تشرینى دووەم = کۆى نێوەندى نرخەکانى کانونى یەکەم/ کۆى نێوەندى
نرخەکانى مانگى تشرینى دوووەم * 1/9 وەکو ڕێژەیەکى سەدى.
ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى:
=0.111111+0.137640+0.090861+0.106415+0.151278+0.109458+0.105511+0.107651+0.162872*100
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان بەشێوەى
ڕێژەیى = 108.28%.
ڕێکخراوى ئاسک ــ ASK (American Society For Kurds) ڕێکخرواێکى ئەمریکى
کوردى نێو دەوڵەتییەو نووسینگەى سەرەکى لەشارى تالاهاسى پایتەختى
ویلایەتى فلۆریداى ئەمریکایەو نووسینگەى سەرەکى هەرێمى کوردستانى
لەشارى هەولێرە. ASK لەساڵى (1997) لە ئەمریکا دامەزراوەو لەساڵى
(1999) وە لەکوردستان کاردەکات و لەئێستادا (3) پڕۆژەى چاودێرى
لەهەرێمى کوردستان بەڕێوە دەبات: چاودێریکردنى ڕێژەى هەڵاوسانى مانگانە.
چاودێریکردنى بەڵێنەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان. چاودێریکردنى
بەرنامەى کارى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
زنجیرەیەک چالاکی
فیدراسیۆن و هەواڵی گرنگی پەنابەری.
سویسرا
.:...........................................................................................
وەفدێکی فیدراسیۆن بەرێوبەرایەتی کۆچی سویسری
دەخاتە ژێر گوشارەوە.
رۆژی 22.01.2009 بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له‌شاری بیرن کۆبوونه‌وه‌ی
وه‌فدیکی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن که پیکهاتبوو له ئه‌حمه‌د عه‌لی
وجه‌مال کۆشش و ئاسۆ جه‌بار له‌گه‌ل وه‌فدیک له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
کۆچی سویسری به‌ڕیوه‌چوو.
سه‌ره‌تا وه‌فدی فیدراسیۆن باسیکی کورتی له‌سه‌ر خه‌باتی په‌نابه‌رانی
عیراقی له‌داگیرکردنی که‌نیسه‌ی پریدیگه‌رکرد وه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه‌ک
به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته و دواتر به‌چڕی له‌سه‌ر پێشهاته نوییه‌کانی
هه‌لومه‌رجی سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی کوردستان و عیراق دوا که ئه‌م
ناوچه‌یه به‌ڕووی کاره‌سات و سه‌رگه‌ردانی و نائارامی ده‌کاته‌وه.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ، پێداگری کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئه‌وان
له‌سه‌ر که‌یسی تاک هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ن، وه له‌کوردستان
توندوتیژییه‌کی گشتی نیه، له‌چاو ناوچه‌کانی خواروناوه‌ڕاستی عیراق
جێگیرییه‌کی تیا هه‌یه،سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش ئیمه نه‌مانوتووه
کوردستانی عیراق له لیستی ووڵاتانی ئاسایشه.
له‌به‌شێکی تردا وه‌فدی فیدراسیۆن له‌سه‌ر ده‌یان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سته‌ملێچوانی ده‌ست نایاسایی و ناتوانایی حکومه‌تی هه‌ریم یان
چه‌وساوه‌ی ده‌ستی خودی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستانن که‌به‌شیکی زۆری
داواکارانی مافی په‌نابه‌ری پیکده‌هینن و له‌وباره‌وه ئه‌و کێشه
کۆمه‌لایه‌تیانه به‌ناهه‌ق هه‌لسه‌نگینراون، یان هه‌ر فه‌رامۆشکراون،
یان له‌ره‌ده‌کانیاندا نووسراوه که ئیمکانی پاراستنی له‌لایه‌ن دام
وده‌زگای حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه هه‌یه.
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ ئه‌وه‌یان راگه‌یاند که ئیمه ده‌زانین له‌و
ناوچانه کێشه‌ی ده‌وڵه‌تی قانوونی هه‌یه، ده‌زانین کێشه‌ی کوشتنی
نامووسی هه‌یه،....به‌لام ئیمه ئاگاداری وورده‌کاری کۆمه‌ڵگای ئیوه
نین. وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه ره‌د ببیته‌وه ده‌زانن دائره‌ی ئیسئناف
هه‌یه. جگه له‌وه‌ش نوینه‌ری ریکخراوه ئینسانیه‌کان به‌شدارو
چاودیرن له‌پرۆسه‌که‌دا. وه داوا ده‌که‌ین زانیاری وبه‌ڵگه‌مان
پێبده‌ن.
له‌به‌شیکی تردا له‌سه‌ر سیاسه‌تی دیپۆرت وزیندانی په‌نابه‌ران، وه‌فدی
فیدراسیۆن ره‌خنه‌ی له‌و پراکسیسه گرت و ره‌خنه‌ی له پێشمه‌رجه
جیاوازه‌کانی فایلی قورسه‌کان ئه‌وه‌ی به‌هارته فاله ناسراوه، له
کانتۆنه‌کان گرت وناردنه‌وه‌ی به‌زۆر وناچارکردنی په‌نابه‌ران بۆ دانی
ئیمزا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه. هه‌ر له‌درێژه‌ی بابه‌تی
دیپۆرتدا فیدراسیۆن داوای کرد زانیاری بده‌ن له‌سه‌ر بزربوونی ئه‌و
په‌نابه‌ره‌ی که دیپۆرتکراوه‌ته‌وه بۆ کوردستان و له‌عه‌ممان گووم
بوه و هه‌لویستی ئیوه چیه؟
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ جه‌ختی له‌سه‌ر یاسایی بوونی بریاره‌کانی خۆی
کرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ئیقامه‌یان نامینی،
یان ده‌بیت سویسرا جیبهڵن وبگه‌ڕینه‌وه یان ده‌بیت بچنه زیندان ویان
که‌مپه‌فریاگوزارییه‌کان. ئه‌مساڵ 50 که‌س ئاره‌زوومه‌ندانه
گه‌ڕاونه‌ته‌وه، وه 16 که‌سمان به‌زۆر گه‌ڕاندۆته‌وه. یانی
له‌زیندان بڕیارییان داوه بگه‌ڕێنه‌وه وئیمزایان کردووه که
ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌ره ئیمه له‌ریگای خاچی سوریشه‌وه ئه‌و
رووداوه‌مان پێگه‌یشتووه، وه له هه‌وڵداین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری
له‌سه‌ری ، ئیمه تیده‌گه‌ین له‌نیگه‌رانی که‌س وکاری و له‌هه‌وڵداین .
وه‌فدی فیدراسیۆن ره‌خنه‌ی له‌سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ده‌وله‌تی سویسرا
گرت و وه ئه‌وه‌ی باسکرد که ڕیکخراوه جیهانیه‌کانیش ره‌خنه‌یان له‌و
یاسایانه گرتوه که ئه‌وان ئیستا به‌رگری لیده‌که‌ن. پاشان له‌سه‌ر
داواکارییه‌کانمان که پێشتر له ناو که‌نیسه‌که‌وه
نیردرابوو((هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌و ئازادکردنی
زیندانیه‌کان وگه‌ڕانه‌وه‌ی مۆله‌تی کارکردن و مافی مانه‌وه بۆ
سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی عیراقی)) .
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کۆچ له‌سه‌ر مافی مانه‌وه وه‌ک بریاریک به‌گونجاو
نازانیت و هیچ پیویستیه‌ک له‌ئیستادا نا‌بینیت که ئه‌و بریاره‌ی
له1.5.2007 وه‌وه په‌یره‌وده‌کریت بگۆڕیت. ئه‌و دوو داوایانه‌ی تر
ئاکامی ره‌دی داواکانن.
جنیف
.....................:.:................................................................................................
سکرتیری فیدراسیۆن نامەیەک ئاڕاستەی بەرپرسی
کاروباری عێراقی لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەگرتووەکان دەکات.
رۆژی 20-1 دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن نامەیەک ئاڕاستەی (Andrew.H)
بەرپرسی کاروباری عێراقی لە رێکخراوی نەتوەیەگرتوەکان لە جینیف دەکات
سەبارەت بە هەڵومەرجی پەنابەرانی کورد‌و عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپا و
بەتایبەتی سیاسەتی دژی پەنابەری وڵاتانی بەریتانیاو سویسرا‌و سوید‌و
ئەڵمانیا بەرامبەر بە پەنابەران ، هاوکات هەر لەو نامەیەدا لەسەر رەوشی
سیاسی عیراق و کوردستان نائارامی پشیوی و پێشیلکاریەکان بەرامبەر بە
مافی مرۆڤ وکوشتن و تیرۆری رۆژنامەنوسان وبێ خقوقی ژنان باسیلیکرد و
تاکید دەکاتەوە لەسەر راپۆءرتەکانی رێکخراوی لیبوردنی نیو دەولەتی و
هیومەن رایت وەچ وئاکامە زیانبارەکانی سسیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەران ، داوای هەڵویستی جدی رێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ
کاروباری پەنابەران دەکات .
لەبەشێکی تری نامەکەدا داوا سازدانی دیدارێکی فەوری دەکات بە
بەرپرسیارانی رێکخراوی نەتەوە یەگرتوەکان سەبارەت بەکیشەو گیروگرفتەکان
پەنابەران و سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران لەلایەن ولاتە
ئەوروپیەکانەوە.
بەریتانیا
..................................................
دوای هەوڵێکی بێ پەروا فیدراسیۆن چارەنووسی
پەنابەرێکی وون بوو زانراو دەکات.
پەنابەر (ر،م) پەنابەری کوردی عێراقی دوای ئەوەی لە ساڵی 2002 کوردستان
جێدەهێڵێت ڕوو دەکاتە وڵاتی بەریتانیا بەهۆی رووداوێکەو لەشاری
مانچستەر بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانی دەکرێت و پاش رەوانەی کردنی بۆ
یەکێک لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ئێستا لە بارودۆخێکی دەرونی ژیان
بەسەر دەبات . بەوهۆیەوە ماوەی چەند ساڵە لەکەسوکاری دابراوەو پەیوەندی
نەماوە .
دوای ئەوەی کەسوکاری لەکوردستان فیدراسیۆنیان ئاگادارکردەوە فیدراسیۆن
توانیان ئەم پەنابەرە بدۆزنەوەوە بەکەسوکاریەوە پەیوەندیان بۆ بگرنەوە.
سکرتاریتی فیدراسیۆن رای گەیاند "ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارو کۆمەکێکین
بەو پەنابەرە وابریارە لەچەند رۆژی داهاتوودا سەردانی بکرێت ، هەروەها
نامە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا کراوە لەسەر کەیسی ئەم
پەنابەرە لە پێناو چارەسەرکردنی" .
برۆکسێل:
.................................................................
دەشتی جەمال نامە ئاڕاستەی ژمارەیەکی زۆر لە
پەرلەمانتارەکانی ئەوروپا و لایەنە چەپەکان دەکات،
بەمەبەستی ڕاکیشانی
پشتیوانی بۆ خواستەکانی پەنابەران.
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن نامەیەک ئاراستەی ژمارەیەکی زۆر لە
پەرلەمانتارەکانی ئەوروپا دەکات لە برۆکسیل هەروەها هەمان نامە
ئاراستەی چەند حزبی چەپو یەکیتی کریکاری دەکات لە ئاستی وڵاتە
ئەوروپەکان .
لەو نامەیەدا ئاماژە بە هەڵومەرجی سیاسی ئێستای عێراق و کوردستان لەژێر
سایەی درێژە کێشانی جەنگو ملیتاریزم و قەیرانی حکومەتی لەعێراقدا دەکات
هەوەها باس لە سیاسەتو کارنامەی حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان
لەپێشیلکاری ونەسەلماندنی ئازادیەکان وسەرکوت و کوشتی رۆژنامەنوسان
وچەوەساندنەوەو بێ مافی ژنان ..ئەو هۆکارانەی پاڵ بە گەنجانی
کوردستانەوە دەنێت کۆچ بکەن .
هەر لەو نامەیەدا باس لەسیاسەتی دژ پەنابەری دور لە پێیوانە ئینسایەکان
دەکات بەرامبەر بە پەنابەرانی کورد‌و عێراقی و ئاکامە زیانبارەکانی
سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران کە بەهۆیەوە ژمارەیەک پەنابەر
دیپۆرتی کوردستانکراونەتەوەڕفیندراون وەیان خۆیان کوشتوە وەیان
بەکارەساتی تەقینەوە تیا چوون .
پاشان لەسەر رەوشی پەنابەران لە گرتووخانە دەستبەسەرەکان و سەختی ژیان
و گوزرەنیان کە لە ئاکامی داوای پەنابەری تووشی بوون باس لێدەکات و
بەتوندی رەخنە لە زیندانی کردنی پەنابەران دەگرێت هاوکات داوا دەکات
هاوکاری بکەن لە پێناو راگرتنی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران و
زەخت و زۆرێک کە ئاراستەی پەنابەرانی کورد دەکرێت لە وڵاتە ئەوروپەکان
هەروەها دەڵێت فیدراسیۆن دەستی هەر چۆرە هاوکاریەک دەگوشێت لەپێناو
دابینکردنی ژیانێکی ئینسانی و ئارام و بەرابەر بۆ پەنابەران.
لەندەن
...............................................................................................
فیدراسیۆن لیستی 23 پەنابەر ئاڕاستەی رێکخراوی
IOM دەکات.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لیستی ناوی 23 پەنابەری کوردی
عێراقی کە بڕی یارمەتی 2500 دولاریان وەرنەگرتووە ئاڕاستەی
بەرپرسیارانی رێکخراوی (IOM) دەکات لە لەندەن هاوپێَچ بە نامەیەک داوای
بەدوادا چوون دەکات لەسەر وەرگرتنی ئەو بڕەکۆمەکە بەو پەنابەرانەی
گەڕاونەتەوە کوردستان.
دۆڤەر
.................................................................
15پەنابەری کورد
لەگرتووخانەی دۆڤەر دەستبەسەرن.
عومه‌ر پەنابەری کوردی عێراقی لە گرتووخانەی دەستبەسەری دۆڤەر نزیک
شاری لەندەن بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگەیاند "ژمارەی ئەو پەنابەرانەی
لەو گرتووخانەیەدا بەدەلیلی جۆراجۆر زیندانی کراون دەگاتە 15 پەنابەر".
ئەردەن
...............................................
سکرتێری فیدراسیۆن کەمپینێکی ئیمزا کۆکردنەوەی
دژ بە هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەن ڕاگەیاند.
سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە نامەیەکدا لەرێگای
هێلێی ئەنتەرنیتەوە کەمپینێکی ئیمزا کۆکردنەوەی دژ بە هێڵی ئاسمانی
مەلەکی ئەردەنی راگەیاند دژ بە هاوکاریکردنی هێلێ ناوبرا بە پرۆسەی
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانی کورد لەو رێگایەوە و داوا دەکات :1-هێڵی
ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی نەخرێتە خزمەت سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەرانی کوردی عێراقی
2-هەموو ئەو تیکتانەی فرۆشراوە بەوەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەمەبەستی
ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران هەڵوەشێنەوە
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران
بۆ عێراق داوا لە هەموو لایەک دەکات پشتیوانی لەو داواکاریانە بکەن،
دەتوانن لەم رێگەیەوە ئیمزای خۆتان بدەن لەو داواکاریانە:
http://www.petitiononline.com/RoyalJor/petition.html
لیستەر
................................................................
پشتیوانی بکەن لە کەمپینی فیدراسیۆن لەپێناو ئازاد کردنی سەروەر غەریب.
سەروەر غەریب هەڵسوراوی جدی مەیدانی بەرگری لە مافە ئینسانیەکانی
پەنابەران ورۆژنامەنوس دۆینێ 23-1 لەکاتی ئیمزاکردنی پۆلیسی دا پێ
دەوترێت کە وەڵامی داوای پەنابەریت ڕەتکراوەتەوە بەزۆر پێچەوانە بە
خواستی خۆی ڕاپێچی فرۆکەخانەی مانچستەر دەکرێت و پاشان ئێستا رەوانەی
گرتووخانەی کامسفیڵد کراوە لە شاری ئۆکسفۆرد .
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و ژمارەیەکی بەرچاو لەرێکخراوی
ئینسانی و پەنابەریەکان کەمپینێکیان راگەیاند و داوای دەستبەجێ ئازاد
کردنی سەروەر غەریب و دانی مافی پەنابەری بۆ دەکرێت ،لە نامەیەکدا کە
بە دەست ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتوە داوا لە تەواوی رێکخراوە
ئینسانی پەنابەریەکان دەکات نامەی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی
بەریتانیا بکەن و هەروەها داوا لە ئەندام پەرلەمانی شاری لیستەر بکەن
داوای دەستەبەجێ ئازادکردنی سەرەوەر غەریب بکات. دەتوانن لەم رێگەیەوە
ئیمزای پشتیوانی لەداواکاریەکانی (سەروەر غەریب ) ئاڕاستە هۆم ئۆفیس
بکەن:
http://www.gopetition.com/petitions/sarwar-gareb.html
سلیمانی
...........................................................................................
ئاگاداریەک بۆ پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لە
کوردستان.
ئامانج عەبدوڵا بەرپرسی دەستەی نۆینەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان
سکرتارێتی فیدراسیۆنی ئاگادار کردەوە کە هەموو رۆژانی شەمانێک لە بنکەی
سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵانی کوردستان لە سلێمانی بەمەبەستی
بەدواداچوونی کاروبارو کیشەو گیروگرفتەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان
کۆدەبنەوە داوا لە تەواوی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان دەکات بۆ هەر
کاروبارو زانیاری کار‌و چالاکیەکانی ئەو دەستەیە بە دەستەی نۆینەرایەتی
پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان پەیوەندی بگرن.
دەستەی نۆێنەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان لە کوردستان رۆژی
19-12-2008 لەشاری سلیمانی ولەسەر پێشنیاری فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە کۆبوونەوەی جەماوەری پەنابەرە دیپۆرتکراوەنەتەوە
هەڵبژیراوە بەمەبەستی نوینەرایەتی بۆ بەدواداچوونى خواستەکانى پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکان، شایانى باسە ئەم دەستەیە لە شار‌و شاروچکەکانی کوردستان
نۆینەرایەتی دەکرێت لەوانە سلیمانی،هەولێر ،رانیە،پشدەرو بیتووین.....
دەستەى نوینەرایەتى پێک هاتووە لە (حسین قادر،جەبار عزیز،ئامانج
عبدوڵا،هەردی عمر..) وابریارە هەفتەی داهاتوو زنجیرەیەک سەردانی
ئەحزابو لایەنی سیاسی و رێکخراو جەماوەری و پیشەکان بکەن بەمەبەستی
راکیشانی پشتیوانی بۆ داواکاریەکانیان کە لە یاداشتێکدا ئاڕاستەی
پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردوە رۆژی
23-12-2008 ئەمەی خوارەوە داواکاریەکانیانە:
1. کارى گونجاو بەپىى پسپۆریمان بۆبدۆزنەوە، تا بتوانین لەم ریگایەوە
لەسەرچاوەى دەرامەتمان بۆ دامەزراندنەوەى ژیانمان بەهەرمەندبین.
2. وەیان تەعویزمان پیبدەن، دەستگرتنى ئیوە بەدانى کۆمەکى مالى و شوینى
نیشتەجى بوون، لەئیستادا وەک هەنگاوى سەرەتایى زۆر یارمەتیمان دەدات
ژیانى خۆمان وخیزانەکانمان دابمەزرینینەوە.
3. ئەو پەنابەرانەی خیزان و یان منداڵیان لەدوای خۆیان جێ ماوە داوا
بکرێت لەو وولاتانە کە کیشەکانی ئەو پەنابەرانە چارەسەر بکەن و ئەو
پەنابەرانە بەخێزان و منداڵیان ئاشنا بکرینەوە یەک بگرنەوە
4. ئەو پەنابەرانەی ممتەلەکات وەیان پارەیان لەباقدا بووە وەیاخود
لەکاتی دیپۆرتیان لەفرۆکەخانە بەڵگەو پێداویستیەکانیان تیا چوو بەدوا
چوون بکرێت بۆ وەرگرتنەوەی ممتەلەکاتەکانیان.
5. رێکخراوی (IOM ) کە لەکوردستان لەسلیمانی و هەولێر نوسنگەیان هەیە
داوایان لێبکرێت ئەو برە پارەیەی خراوەتە ئیختیاری ئەو پەنابەرانەی بە
ئارەزووی خۆیان گەراونەتەوە پیان بدرێت.
بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ئامانج عبدولا بەرپرسی دەستەی
نۆینەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بە ژمارە تەلەفونی :07702204844
کوردستان
...........................................................................................
دەستەی نۆینەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان
سەبارەت بەکێشەو گیروگرفتەکانیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
کۆبوونەوە.
دەستەی نۆێنەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان ڕایگەیاند رۆژی 30-12
وەفدێکی دەستەی نۆینەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بە بەشداری
سکرتێری فیدراسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان چاویان کەوت بە بەرێز (عەدنان
موفتی) سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان یاداشتێک کە خواستەکانی پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکانی تیا هاتووە تەسلیم بە سەرۆکی پەرلەمانکرا.
سکرتیری فیدراسیۆن ووتی "لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر دوو تەوەرەی گرنگ
قسەو باسمان کردوە یەکێکیان تایبەت بوو بەکێشەو گیروگرفتەکانی پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکان و تەوەرەی دووەم تایبەت بوو بە هاوکاری حکومەتی هەریمی
کوردستان بۆ سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران"
ئەوەشی ووت "داوامانکرد داواکاری پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بخەنە
ئەجندەی باسەکانی پەرلەمانەوە وەڵامان بدەنەوە و فشار بهێنن حکومەتی
هەرێمی کوردستان فرۆکەخانەکان نەخاتە خزمەت پەنابەری بەزۆر نێراوە و
هیچ پەنابەرێکی بەزۆر نیراوە وەرنەگرێتەوە رەسمەن رای بگەیەنن و هیچ
هاوکاری و ئاسانکاریەکی وڵاتە ئەوروپیەکان نەکرێت سەبارەت بە ناردنەوەی
پەنابەران"
ئامانج عەبدولا بەرپرسی دەستە نۆینەرایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان
ووتی"ئێمە نامەی پشتیوانی حزبی زەحمەت کێشان و حزبی کۆمۆنیستی کریکاری
کوردستان و حزبی سوسیالیست دیمکراتی کوردستان‌و فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی
کۆمەڵگای مەدەنی بە ئیمزای 15 رێکخراوە و رێکخراوی سەنتەری بەرگری
لەمافەکانی مناڵانی کوردستان‌مان هاوپیچ بە یاداشتێک تەسلیم بە سەرۆکی
پەرلەمان و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارەکانی کوردستان کرد"
ئامانج ووتیشی"لەکۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان بەرێز سۆزان شەهاب و ئارێز
عبدولا بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندیەکانو کاروباری رۆشنبیری ئامادەبوون
،هەروەها هەمان ڕۆژ لە پەرلەمان چاومان کەوت بە بەرێزان (دکتۆر
ئیسماعیل حەقی،دلێر شاوەیس ،جەمال یوسف بۆتانی جیگری بەرپرسی لیژنەی
مافی مرۆڤ وبەرێز تارق جامباز پارێزەر لە پەرلەمان هەموویان ئەوپەری
پشتیوانیان لە داخوازیەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان کرد ئەوەشیان ووت
لەگەڵ سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران نیین".
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر قسەو باسەکان لە هەردوو لینکی هاوڵاتی و رووداو
نێت دا هاتووە:
http://www.rudaw.net/details.aspx?lang=Kurdish&page=articles&c=home&id=4899
http://hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=5821&LinkID=78
_________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com،
Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com، Samer Ahmad
tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk
Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com
Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
جه‌ماوه‌ری
به‌ئه‌مه‌ک و سته‌مدیده‌ی گه‌له‌که‌مان.
به مێژووی
14-11-2008 و له ڕاگه‌یاندنێکی وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستاندا ،
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌وه ئاگادارکرده‌وه که دوو
حیزبده‌سه‌ڵاته‌که ، دووچاری مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بوونه‌ته‌وه
که ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستانه و هه‌ڕه‌شه له زه‌وتکردنی
ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌یان ئه‌کات ، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک
هه‌وڵئه‌ده‌ن که هه‌ڵبژاردنه‌کان دوابخه‌ن.
ئه‌ی خه‌ڵکی
سته‌مدیده‌ی کوردستان .. وا به چاوی خۆتان ئه‌و ڕاستییه‌تان بینی
و پارله‌مانه‌که‌ی دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که به‌بێ هیچ هۆیه‌ک و
به‌بێ سڵه‌مینه‌وه و ڕێزگرتن له ویستی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ،
هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی بۆ ماوه‌ی ساڵێک دواخست! گومان
له‌وه‌شدا نیه که دواتر هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیش هه‌ر به‌و
شێوه‌یه دوائه‌خه‌ن!
جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان له چه‌ند ڕاستییه‌ک ئاگادارئه‌که‌ینه‌وه ،
هه‌رچه‌نده ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ئه‌مڕۆ له هه‌موو ڕۆژێکی تر
هۆشیارترن و هه‌ست به مه‌ترسییه‌کانی وڵاته‌که‌یان ئه‌که‌ن.
یه‌که‌م: هه‌ر وه‌ک له
ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی پێشووماندا ڕامانگه‌یاند ، دوو
حیزبده‌سه‌ڵاته‌که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵئه‌ده‌ن له
ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه ، بۆیه دور نیه که په‌نا بۆ هه‌موو
کارێکی نایاسایی و نابه‌جێ ببه‌ن.
دووه‌م: ئه‌و هاژوهوژه‌ی
جیاکردنه‌وه‌ی حیزب له ده‌وڵه‌ت ، خۆڵکردنه چاوی جه‌ماوه‌ره و
جۆرێکه له‌و هه‌وڵدانانه‌یان بۆ به‌رگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی
ناڕه‌زایی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک.
سێیه‌م: هه‌ردوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که
خه‌ریکی پلانگێڕیین بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا و له‌م
ڕووه‌شه‌وه په‌یوه‌ندییان کردووه به چه‌ندان که‌سایه‌تی سیاسی
ناسراو و به‌رهه‌ڵستکار و بێلایه‌نیشه‌وه ، له ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و په‌یمانیان پێداون که یارمه‌تییان بده‌ن له
دروستکردنی حیزبی سیاسی نوێ‌دا و پشتگیرییشیان بکه‌ن له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا! له کاتێکدا ئێمه‌ی (پارتی چه‌پی کوردستان) ،
نزیکه‌ی چوار ساڵه داوای مۆڵه‌تی یاسایی ئه‌که‌ین ، به‌ڵام تا
ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه!
چواره‌م: هه‌ردوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که
و ئه‌و لایه‌نانه‌ش که هه‌ژده ساڵه خۆیان پێیاندا هه‌ڵواسیون و
موچه‌خۆریانن ، له دوای ڕاگه‌یاندنی دورستبوونی پارتی چه‌پی
کوردستانه‌وه و ڕژانه ناو شه‌قامه‌کانه‌وه و به‌شدارییکردنمان
له ده‌یان خۆپێشانداندا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به
سیاسه‌ته هه‌مه‌جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و بۆ یه‌که‌م جار ،
به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی (ئه‌گه‌ر حکومه‌ت نه‌گۆڕێت ، ئه‌دۆڕێت) ،
ئه‌وا وه‌ک ئه‌بینن له‌پڕ و له چه‌ند مانگێکدا چه‌ندان گروپی
جیاوازیان دروستکردووه و پاش هه‌ژده ساڵ له بێزاریی و ناڕه‌زایی
جه‌ماوه‌ر ، ئه‌مڕۆ بێداربوونه‌ته‌وه و هه‌موویان خۆیان له
جه‌ماوه‌ر کردووه به به‌رهه‌ڵستکار! به‌ڵام ئێمه دڵنیاین که
جه‌ماوه‌ر هۆشیاره و باش ئه‌و لایه‌ن و کۆڕوکۆمه‌ڵانه ئه‌ناسێت و
ئه‌زانێت که ئه‌وانه ناتوانن خۆیان بده‌ن به‌سه‌ر شه‌پۆلی
ناڕه‌زایی خه‌ڵکه‌که‌دا و ببن به ڕێگر له خه‌باتی په‌ره‌سه‌ندووی
به‌ره‌ی خه‌ڵک و پارتی چه‌پی کوردستان و به‌ره‌ی چه‌پ و هێزه
شارستانیی و پێشکه‌وتنخوازه‌کاندا.
پێنجه‌م: زۆربه‌ی ئه‌و که‌س و
لایه‌نانه‌ی که ئه‌مڕۆ و له‌پڕ ، پروپاگه‌نده‌ی به‌رهه‌ڵستکاریی
ئه‌که‌ن ، هه‌ر شه‌ریکه به‌شی ساڵه‌های ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانن و
ناکۆکییه‌کانیان له‌سه‌ر ئاوات و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکه‌که نیه ،
به‌ڵکوو ته‌نیا داوای به‌شی زیادتر له ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌که‌ن! کێ
هه‌یه ئه‌و ڕاستییه نه‌زانێت که که‌سێک یان لایه‌نێک ، ناتوانێت
پروپاگه‌نده‌ی به‌رهه‌ڵستکاریی بکات و له هه‌مان کاتدا به پاره‌ی
ده‌سه‌ڵات ، خۆی و گروپه‌کانی و داموده‌زگاکانی و ده‌زگای
ڕاگه‌یاندن دروستبکات که میلیۆنان دۆلاری تێبچێت!
ئه‌ی
جه‌ماوه‌ری مه‌زنی گه‌له‌که‌مان
دڵنیاین که
ئه‌و پلان و ته‌ڵه‌که‌بازییانه به‌سه‌ر ئێوه‌دا تێناپه‌ڕن و ئێوه
زۆر هۆشیارتر و زرنگترن له ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و گێژاو و
زۆنگاوه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نه هه‌ژده ساڵ
هاوکاره‌کانیان ئه‌مڕۆ دروستیان کردووه ، ته‌نیا خۆیان تێی
ئه‌که‌ون و ئێوه‌ش ئه‌و ئازاره‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه
کلاسیکییه‌کان که گه‌یشتووه‌ته سه‌ر مۆختان! له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به ڕونیی و ئازا و بوێرانه ده‌ریئه‌بڕن.
سه‌رکه‌وتن
له ئاسۆدایه و هه‌ر بۆ گه‌له.
ده‌سته‌ی کارگێڕی پارتی چه‌پی کوردستان
24-01-2009
|