''به‌دره‌فتاری سێکسیی له چوارچێه‌وی خێزاندا'' ناونیشانی کۆڕێکه بۆ بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید له هۆله‌ندا.
خۆشحاڵین بانگهێشتنتان بکەین بۆ ئەو ئێوارە کۆڕەمان ، بابەتی کۆڕەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەخۆگرتووە کە لە ناو کۆمەڵگای کوردی‌دا چ لە دەرەوە و چ لە ناوەوەی کوردستان رەنگدانەوە و لێکەوتەی ترسناکی هەیە.. بێریڤان جه‌مال بابەتەکە زانستیانه و به پێی ئازموونی کارکردنی ... کۆڕێکی زانیاری به‌خش پێشکه‌ش ده‌کات. چاوەڕێی ئامادەبوونتان دەکەین ، هەروەها چاوەڕێی بەشداریتان دەکەین بە وتووێژ و راگۆڕینەوە.. هیوادارین بابەتی کۆڕەکە بەسوود بگەڕێتەوە بۆ هەموو لایەک.. ئامادەبوونتان سیمینارەکە دەوڵەمەند دەکات..
کات و شوێن: کات: ده‌مژمێر 13:00، رۆژی یەکشەممە 08 / 02 / 2009 شوێن: هۆڵى یانەى کوردى میدیا لە رۆتردام ‘s – Gravendijkwal 28 3014 EC Rotterdam
بۆ گەیشتن بە شوێنى مەبەست لە سەنتراڵ ستاشیۆنى رۆتردامەوە بە ترامى ژمارە 21 و 23 بە ئاڕاستەى A سخیدام و لە دووەمین وێستگە ((Tiendplein دادەبەزی و لەوێشەوە پێنج خولەک بە پا دەڕۆیت.
یەكێتی ژنانى کوردستان لە هۆلەندا ___________________________________________________________________
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆتایی ڤیستیڤاڵی که‌لتووری کوردستان له‌مانچسته‌ر
- به‌ریتانیا.
زانا
کوردستانی
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نا بۆ گاڵته‌جاری هه‌ڵبژاردن (نا)یه‌که بۆ ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری.
ئه‌لقه‌یه‌کی تر له زنجیره‌کانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراقدا، خه‌ریکه ده‌کریته گه‌ردنی خه‌ڵک. هه‌ژاری مه‌تله‌ق، نائارامی و کوشتار، نه‌بوونی لانی که‌می خزمه‌تگوزارییه‌کان، شه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و سه‌رمایه. کۆمه‌ڵگای عیراقی کردووه به جه‌نگڵستان.
به‌شیکی یه‌کجار زۆر له‌و لایه‌ن و هیزه سیاسیانه‌ی که به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا ده‌که‌ن، خۆیان هۆکاری په‌ره‌پیدانی جه‌نگ و نائارامین و له‌ڕێگای سه‌رکوت وبه‌کرێگیراوییه‌وه هاتوونه‌ته نیو مه‌یدانی شێواوی سیاسه‌تی عیراقه‌وه.
شه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و سه‌رمایه، له‌سه‌ر به‌ش و کورسی ، نابیت به شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردن، خه‌ڵک شه‌رعیه‌تی پێبدات. ئه‌و هیزانه هیچ کامیان باوه‌ڕییان به‌خودی پرۆسه‌که نیه و ئاماده‌ن هه‌موو کارێک ئه‌نجامبده‌ن تا له جێگه‌یه‌کی باڵاتر وفراوانتر جیگا بگرن. پێشتر کۆمه‌ڵگای عیراقیان خاپوورکرد وتاڵانیان کرد وهه‌زارانیان به‌کوشتدا، ئیستاش بۆ که‌مپینی هه‌ڵبژاردن ، هه‌مان سیناریۆ دووباره ده‌که‌نه‌وه. سامانی خه‌ڵک سه‌رفی قاره‌مانه‌تی خۆیان ده‌که‌ن، که‌مپینی نه‌فره‌ت له‌یه‌کتر وهه‌ڕه‌شه‌ی پاکتاوکردنی یه‌کتر ده‌که‌ن. ده‌سه‌ڵاتی سوپا‌و ده‌زگاکانی سه‌رکوت له‌ته‌نیشت خۆیانه‌وه داده‌نینن. سفره ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و فورسه‌تی هه‌لسوڕانی ئاشکرای به‌ره‌ی مه‌ده‌نیه‌ت وڕزگاریخوازی و نوێنه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکیه‌کجار به‌رته‌سکه. ئیوه وه‌ک دیلکراون به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌ڵقه‌یه‌کی تر مه‌که‌نه مه‌چه‌کتانه‌وه. ده‌نگ مه‌ده‌ن و ره‌دی ئه‌م پرۆسه‌یه بکه‌نه‌وه. خۆتان به‌داواکاری باشترکردنی ژیان وکری و ته‌ندروستی و ئازادی سیاسیه‌وه، ده‌نگیان پێمه‌ده‌ن له په‌نجه مۆری ئیوه که‌ڵک وه‌رده‌گرن تا شه‌رعيت بده‌ن به ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران و بلێن عیراق ئامن و دیموکراسییه.
ده‌نگیان پیمه‌ده‌ن تا ده‌ستی وولاته ئه‌وروپاییه‌کان بؤ ناردنةوةی په‌نابه‌ران درێژتر نه‌بیت .. . سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری ده‌وله‌تانی ئه‌وروپایی به‌سه‌ر که‌س و کار‌و نه‌وه‌کانتدا دامه‌سه‌پینن. په‌رچه‌می داواکارییه‌کانتان به‌رزتر بکه‌نه‌وه. گه‌نده‌ل به‌تاوانبارو جه‌لاد به‌دیکتاتۆرو شیخ به مه‌لا مه‌گۆڕنه‌وه . ئه‌م دیموکراتیه‌ته جگه له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری زیاتر هیچی تری لێ سه‌وز نابیت.
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی 27.01.2009
____________________________________________________________________ IFIR:PO.BOX1575, ILFORD, IG1 3BZ, LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal, d.jamal@ntlworld.com, Mobile:00447856032991 ,Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com, Jamal-hasan@hotmail.com ...0041787557786 ifiraqirefugees@googlemail.com www-federationifir.com www.csdiraq.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆنفرانسی زانستی ته‌ندروستی له شاری لینشۆپینگ له سوید.
سه‌ندیکای کارمه‌ندانی ته‌ندروستی کورد له ئه‌وروپا به هاوکاری کۆمیته‌ی هاوکاری کۆمه‌له کوردییه‌کان و هێزه سیاسیه‌کان له شاری لینشۆپینگ.
به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبۆنه‌وەی ساڵانه‌ی ناوەندی چاك.
(پلینۆمی شه‌هید سۆرانی مامه حه‌مه)
له ژێر ناوی (پلنیۆمی
ڕۆژنامه‌نووس و شه‌هیدی ناوه‌ندی چاک سۆران مامه‌حه‌مه) و دروشمی
[به‌ره‌و دانپانانی نێونه‌ته‌وه‌یی به ژینۆسایدی گه‌لی کورددا]،
ناوەندی چاک کۆبۆنه‌وەی ساڵانه‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی
زۆری میوان له شاری (ئاڕنھێم) له ھۆڵه‌ندا سازکرد، که ماوەی دوو
ڕۆژی 24 و 25 مانگی جانیوەری خایاند.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری پلینۆم پلینۆمی ناوه‌ندی چاک 25.01.2009
چاودێری كوردۆساید - چاك 30.01.2009
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
شه‌وی
هاوپشتیی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆرێك بۆ پرسی ژن لە دوو دیدی جیاوازەوه.
به‌رێزان ، پاش سڵاو رێز..... {پرسی ژن لە دوو دیدی جیاوازەوە لە ئێوارەکۆڕێکدا لە شاری دیڵفت لە هۆڵەندا}
بەمدواییە هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی لەناو پەرلەمانی کوردستاندا مشتومڕێکی زۆری‌لێکەوتەوە، ناکۆکیەکیەکان لەنێوان دوو بەرەدا چڕبوبۆوە، هەڵگرانی بیری دینی و بیری عیلمانی..
لەدەرەوەی پەرلەمانیش ناڕەزاییەکی زۆری لەناو رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و هەروەها نوسەر و چالاکوانەکانی بواری مافەکانی ژنان و نوسەران نایەوە، بەتایبەت یاسای فرەژنی..
بۆ تاوتوێکردنی ئەو یاسایانە و چەند پرسێکی تری پەیەندیدار بە پرسی ژن و ئازادیەکانی و ماف و ئەرکەکانی لە ناو کۆمەڵگادا، لە چەند دید و گۆشەیەکی جیاوازەوە کۆمەڵەی کورد لە شاری دێڵفت لە هۆڵەندامیوانداری بەڕێز(عەبدول ستار مەجید )،کارگێڕی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی‌ئیسلامی‌کوردستان. لەگەڵ به‌رێز(سەردار عەبدولکەریم) نوسەر و لێکۆڵەرەوە دەکات، هەروەها بە ئامادەبوون و بەشداری چەند چالاکوانێکی بواری ماف و ئازادیەکانی ژن لە هۆڵەندا..
خۆشحاڵ دەبین بانگهێشتتان بکەین بۆ ئەم ئێوارەکۆڕە بە ئامادەبونتان کۆڕەکەمان دەوڵەمەندتر دەبێت، چاوەڕێ بەشداریتان دەکەین لە وتووێژەکاندا. ئامانجی هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی له‌م جۆره چالاكییه، كه ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵێک چالاكی له‌و جۆره‌یه كه کۆمه‌له‌ی کورد له‌شاری دێلفت سازی ده‌كات به‌گرنگ و هه‌ستیاری ده‌زانێت.
خۆشحاڵ ده‌بین به‌ئاماده‌بوونتان له‌كاتی دیار كراودا هاتن بۆ هه‌مووانه.
کات: ده‌مژمێر: 30: 18 ی ئێواره، رۆژی چوارشه‌مه ، رێکه‌وتی 04- 02- 2009 شوێن: buurthuis De Vleugel Aart van leeuwlaan 4 2624 LD Delft بۆ زانیاری زیاتر په یوه‌ندی بکه‌ن بم ژماره ته‌لفونه‌وه. 0643251665
کۆمه‌ڵه‌ی کورد له دێڵفت
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیۆن له‌کۆبونه‌وه و دیداری له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی سویسرا به‌رده‌وامه‌و درێژه به که‌مپینه‌که‌ی ده‌دا.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سویسرا درێژه‌به‌که‌مپینی دیفاع له‌په‌نابه‌رانی عێراقی له‌سویسرا و ڕاگرتنی هێرشی ده‌وڵه‌تی سویسرا بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی کوردی عێراق،ده‌دات. له‌ماوه‌ی ڕابردودا فیدراسیۆن کۆمه‌ڵێک چالاکی جۆراو جۆر‌و کاریگه‌ری به‌ڕێخستوه.فیدراسیۆن پێی وایه‌هێرشی توندی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی کوردستانی عێراق، به‌رگری و هێزێکی فراوان و ڕێکخراوو به‌رده‌وام و خاوه‌ن نه‌خشه‌ی پێویسته، فیدراسیۆن بڕیاری داوه‌ئه‌م شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی په‌نابه‌ری ووڵاتی سویسرا گه‌وره‌تر بکاته‌وه‌و له‌مه‌یداندا هه‌رچی زیاتر ڕاوه‌ستاوو ئاماده‌بێ . بۆیه‌له‌هه‌وڵدایه‌بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتر هێزو توانایی په‌نابه‌ران و ڕێکخستنیان. چالاکیه‌چڕوپڕو به‌رده‌وامه‌کانی فیدراسیۆن توانیویه‌تی سه‌نگه‌رو جێگه‌وشوێنی په‌نابه‌ران له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا به‌هێزتر بکا. هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ن ڕۆژه‌دا کۆمه‌ڵێک چالاکی ئه‌نجامداوه‌له‌وانه:
دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ دائیره‌ی کۆچی ناوه‌ند له‌شاری بێرن ... 1/ کۆبوونه‌وه‌ی (جه‌مال کۆشش و ئه‌حمه‌د عه‌لی) له‌گه‌ڵ( باڵته‌زاڕ گلێتلی) ئه‌ندام په‌ڕله‌مان له‌حزبی سه‌وز که‌پشتیوانی جدی له‌هه‌وڵوکاره‌کانی فیدراسیۆن کردوه‌و به‌ڵێنیداوه‌ده‌وری به‌رچاوی هه‌بێ له‌نه‌خشه‌کاری داهاتووی فیدراسیۆن له‌سویسرا. 2/ کۆبونه‌وه‌ی24/01/2009 ی( ئه‌حمه‌دعه لی و خالد حه‌مه) له‌گه‌ڵ به‌شێکی فراوان له‌په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له‌شاری لوزێرن. 3/ کۆبونه‌وه‌ی 25/01/09 سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن له‌سویسرا، که‌تیایدا پڕۆژه‌کانی داهاتوو بڕیاری له‌سه‌ردرا. 4/ کۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کانتۆنی زوریخ، که‌کۆمه‌ڵێک بڕیاری گرنگی تیادا دراو چه‌ن ده‌سته‌یه‌ک بۆ کاره‌کانی تیادا پێکهات ،ئاماده‌یی باشتر بۆ کار و هه‌ڵسوڕان وه‌رگیرا. 5/ کۆبونه‌وه‌ی دووه‌می(ئه‌حمه‌د عه‌لی)له27/01/09 له‌کانتۆنی لوزێرن له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌خۆیان بۆ کاری ئاینده‌ناونوسکردبوو. 6/ به‌شداری وه‌فدی فیدراسیۆن(موحه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم و ئه‌حمه‌د عه‌لی) له‌کۆبونه‌وه‌ی به‌ره‌ی (مافی مانه‌وه‌بۆ هه‌موان) ڕۆژی 28/01/09 که‌تیایدا وه‌فدی فیدراسیۆن پڕۆژه‌کانی بۆ هاوکاری کردن و پشتیوانی خسته‌به‌رده‌م کۆبونه‌وه‌که‌و بڕیاری هاوکاری جدیاندا. 7/ کۆبونه‌وه‌ی گشتی30/01/09 ی (ئه‌حمه‌دعه‌لی و زه‌مان خورشید) له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی که‌مپی (ئیمبراخ) که‌ئاماده‌یی کار‌و به‌رگرییان له‌مافه‌کانی خۆیان نیشاندا. 8/ کۆبونه‌وه‌ی فراوانی 01/02/09 ی ( زه‌مان خورشید و ئه‌حمه‌د عه‌لی) له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی که‌مپی (شڤێرسنباخ) که‌پشتیوانی هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆنیان تیادا ڕاگه‌یاند.
شایانی باسه‌هه‌واڵی چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن له‌چه‌ندین ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆن و ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتیدا بڵاو بوه‌ته‌وه‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سویسرا کراوه.
فیدراسیۆن له‌هه‌وڵدایه‌بۆ به‌رگری له‌م هێرشه‌ی ده‌وڵه‌تی سویسرا بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی عێراقی. داوا له‌ته‌واوی په‌نابه‌ران ده‌که‌ین که‌به‌شداری چالاکانه‌و به‌رچاویان له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا هه‌بی که‌له‌داهاتودا فیدراسیۆن به‌ڕێیده‌خا. داواش له‌هه‌موو لایه‌نه‌سیاسی و ئینسانیه‌کان ده‌که‌ین هاوشانی ئیمه‌له‌سه‌نگه‌ری په‌نابه‌راندا دژی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی په‌نابه‌ران بوه‌ستنه‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/ سویسرا 01/02/2009
________________________________________________ کۆشش جه‌مال 0787557786 ئه‌حمه‌د عه‌لی 0788532004 www.csdiraq.com www.federationifir.com IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
|