كاكه‌جه‌مال حوسێن حه‌مه‌ساڵه‌ح دوای بیست و یه‌ک
ساڵ له‌ئازار
به‌ده‌ست چه‌كی كیمیاوی , پێویسته ئاوڕێكی به‌په‌له‌ی
لێبده‌نه‌وه.
بۆ به‌ڕێزان :
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان
پارله‌مانی كوردستان
وزاره‌تی ته‌ندرووستی كوردستان
وزاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان
سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و داكۆكیكه‌ر له مافی قوربانیانی
جینۆساید له كوردستان
سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
هاووڵاتی جه‌ماڵ حوسێن حه‌مه ساڵه‌ح خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه ,
برینداری چه‌كی كیمیاوییه , چه‌ندین جار بۆ چاره‌سه‌ر به ناچاری
سه‌ردانی ئێرانی كردووه , وه‌لێ له‌وێ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ,
به پێی ڕاپۆرتی پزیشكه‌كان ده‌بێت ناوبراو بۆ چاره‌سه‌ر
ڕه‌وانه‌ی هانده‌ران بكرێت .
ئێمه له كاتێك داوای چاره‌سه‌ری به په‌له بۆ كاكه جه‌ماڵ
ده‌كه‌ین , داواكارین له هه‌موو لایه‌ك با ژماره‌ی قوربانیانی
چه‌كی كیمیاوی له كورستان به‌ره‌و زیادبوون نه‌چێت و پێویسته به‌ری
پێ بگرترێت به چاره‌سه‌ركردنی خێرای برینداران , بۆیه داوا له
ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین وه‌ڵام به داخوازی كاكه جه‌ماڵ و سه‌رجه‌م
بریندارانی دیكه‌ی چه‌كی كیمیاوی بده‌نه‌وه , به ناردنیان بۆ
نه‌خۆشخانه‌كانی هانده‌ران .
هه‌مووان ئه‌وه‌مان لا ڕونه له توانای ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا هه‌یه
, هه‌نگاوی ده‌ستبه‌جێ بنێت بۆ چاره‌سه‌ری برینداران .
چاودێری كوردۆساید
-
چاك
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆیە14-2-2009:
په‌نجا پەنابەری
کورد لەسویدەوە دیپۆرتی بەغدا کرانەوە.
سەنگەر کۆی یەکێک لە پەنابەر دیپۆرتکراوەکان پێ راگەیاندین "رۆژی 12-2
ژمارەمان 50 پەنابەری کورد دەبوو بەکەلەپچەکراوی نزیک بە 150 کۆماندۆی
سویدمان لەگەڵدا بوو لەناو فرۆکەکەدا دیپۆرتی بەغدا کراینەوە دوای ئەوە
لەوێ تەحقیقیان لێ‌کردین و بەریان داین".
سەنگەری ئەوەشی ووت "ئەو پەنابەرانە ژمارەیەکیان لەشاری ستۆکهۆڵم پاشان
ئێمەشیان لە یۆتۆبۆریە بەرێ خست لەنیو ئەو پەنابەرانەدا دوو خیزانی
تیدا بوو تەنانەت یەکیکیان منداڵی لەسوید لەداێک بووە".
سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ووتی "ناردنەوەی بەزۆری
ئەو پەنابەرانە لەلایەن حکومەتی سویدەوە بەدوای ئیتیفاقیەکی ئاشکرا دێت
کە لەشوباتی ساڵی پار لەنیوان نۆینەری حکومەتی سویدی لەبەغدا و ووشیار
زیباری وەزیری خاریجی عیراق ئەنجام دراوە".
ئەوەشی ووت"حکومەتی مودەرات بە هەنگاوی ناردنەوەی پەنابەران بۆ
عێراقێکی نائەمن و ناجێگیر و بارمتەی دەستی شەرو کیشەمەکێشی حیزب و
لایەنە نەتەوەپەرست و مەزهەبیەکان... وولاتی سوید دەخاتە نیو لیستی ئەو
ولاتانەی کە بە پێشیلی مافەکانی پەنابەران ناو بهێنرێت پێویستە
بەتەواوی تواناوە بەرامبەر بەم هەڵویست و سیاسەتە دژی ئینسانیە
حکومەتەکەیان رابوەستین".
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com،
Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com، Jamal-hasan@hotmail.com...0041787557786Samera
Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah :
burhanfatah@aol.com Mobile:07872970807
Jasim Gafur
Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
که زۆر هات قه‌واڵه
به‌تاڵه.
بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون وه‌ک هه‌میشه‌به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی زانیوه له‌هه‌موو
کاتێکی پێویستدا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یه‌کێتی و گه‌لی کوردستان
بێته‌گوتار ، ئێستاش که‌یه‌کێتی که‌وتۆته‌قه‌یرانێکی سامناک ، به‌هه‌مان
گیانی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیارێتی له‌م دۆخه‌ئالۆزانه‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌مڕۆش
بێده‌نگ نابێت . ئه‌گه‌رچی ته‌نگژه‌کانی یه‌کێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ
ڕابردویه‌کی پێشینه‌تر و که‌ڵه‌که‌بوو ، به‌ڵام ماوه‌ی دووساڵه‌گه‌شتۆته‌قۆناغی
پڕبوون و لێڕژان .
به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌خه‌مخۆران و
دڵسۆزانی یه‌کێتی به‌رده‌وام مام جه‌لالیان هۆشدارکردۆته‌وه‌که‌کلیلی
کۆی چاره‌سه‌ره‌کان به‌خۆیه‌تی و تکای لێکراوه که‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنێت
له‌خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و کلیله، به‌ڵام ئه‌فسوس مام جه‌لال نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی
چاره‌سه‌ری نه‌داوه به‌ڵکوو نه‌خشه‌کانی چاره‌سه‌ریشی تێکداوه. مام
جه‌لال و باڵێکی ناو یه‌کێتی به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه‌ده‌نگه‌ناڕازیه‌کان
وه‌ده‌رنێن و گۆهداریان نه‌بن ، چونکه‌نه‌یانویستوه‌باوه‌ڕ به‌بابه‌تیبوونی
مه‌سه‌له‌کان بهێنن و وه‌ک کێشه‌ی تاک و که‌سه‌کان لێکیان داوه‌ته‌وه.
چه‌ندین جار و له‌وتارگه‌لێکی ڕابردوودا پێشبینی ئه‌مڕۆژه‌مان کردبوو ،
تێبینی و پێشنیار و ڕێگاچاره‌مان بۆ ده‌ستنیشانکردبوو ، به‌ڵام ئه‌فسووس
و مه‌خابن مام جه‌لال و باڵه‌که‌ی نرخ‌و به‌های پێویستیان بۆ ئه‌و چه‌پکه‌چاره‌سه‌رانه‌دانه‌ناوه‌و
له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندیه‌تایبه‌تیه‌کان خولاونه‌ته‌وه جا چ به‌ئاگا
یان بێ‌ئاگا یانه. تا...کار به‌م ئاکامه‌نه‌خوازراوه‌گه‌یشت .
ئه‌مێستاش لایه‌نی هه‌ڵه‌و که‌مته‌رخه‌م مام
جه‌لال و باڵه‌که‌یه‌تی ، بۆیه‌ده‌بێت ئه‌وه‌بزانن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزاری
مێژووی گه‌له‌که‌یان و خوێنی شه‌هیده‌کانی یه‌کێتی نه‌بن له‌سه‌ریانه
گۆهداری داخوازیه‌کانی خه‌ڵک و ڕیفۆرمیسته‌کان بگرن بۆ سه‌رله‌نوێ
بونیاتنانه‌وه‌ی ماڵه‌سه‌وزه که‌ی جێێ ئومێدمان .
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان - بزووتنه‌وه‌ی
ڕابوون
14/02/2009
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌بزووتنه‌وه‌ی ڕابوونه‌وه‌بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان.
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌رم..
هه‌ڤاڵانی هێژاله‌سه‌رجه‌م که‌رت وکۆمیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌کان
وسه‌رکردایه‌تی ومه‌کته‌بی سیاسی، خۆتان ئه‌زانن ئه‌و
ڕوداوگۆڕانکاریانه‌ی که‌ئێستا له‌ئارادان هه‌موومانی نیگه‌ران کردووه
له‌گریمانی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕێ ، یان هه‌ڵسوکه‌وتی
شه‌ڕه‌نگێزی هه‌رزه‌کارانه،یان به‌ڕاسپارده‌یی نه‌یارانی کورد‌و
یه‌کێتی بۆ له‌ڕێ لادانی ئامانجه ڕاسته‌قینه‌که‌ی که خواستی
گۆڕانکاری وچاکسازی وپاراستنی ته‌بایی ویه‌کڕیزی یه‌کێتیه‌که‌مان
وگه‌لی کورده، بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی بۆ
خه‌بات و پشتگیری بۆ هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک به‌ئاڕاسته‌ی چاکسازیه‌کی
ڕاسته‌قینه،هاوکات سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی له‌مه‌ترسی ڕوودانی
هه‌ر کاره‌ساتێک له‌هه‌ر کونج وگۆشه‌یه‌کی کوردستان که‌به‌خواستی هیچ
یه‌کێک له‌باڵ وگروپه‌کانی یه‌کێتی نه‌بێت وده‌ستی ناحه‌زان ودوژمانی
گه‌لی کوردی تێدابێت ، بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون داواوتکاتان لێده‌کات
که‌هه‌رچاوێکتان بکه‌ن به‌هه‌زار چاوبۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
گه‌لی کوردویه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌سه‌رووی هه‌مووشتێکه‌وه‌ببینن
وخوێنی هه‌زاره‌ها شه‌هیدی گه‌له‌که‌مانتان له‌یادبێت، له‌کاتی ڕودانی
هه‌ر پێشهاتێک زۆر ژیرانه‌مامه‌ڵه‌بکه‌ن و ڕێگربن له‌هاتنه‌دی خه‌ونی
نه‌یارانی یه‌کێتی و لێ نه‌گه‌ڕێن که‌وتنه‌وه‌ی پریشکێک ماڵی یه‌کێتی
بسوتێنێت.
بۆ پێشه‌وه‌له‌پێناوی به‌دیهێنانی چاکسازییه‌کی ڕاسته‌قینه..
شه‌کاوه‌بێت ئاڵای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان..
بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون ــ یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان .
15.2.2009
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەهۆى
مێشولەیەکەوە دزی ئۆتۆمۆبێلێک دەستگیرکرا.
ئا: کەژاڵ عەلا
پۆلیسى فیلاندا توانى دزی ئۆتۆمۆبێلێک دەستگیربکات بەڕێگەى نموونەیەک
لە خوێنى بۆماوەیى بەدەستهاتوو بەهۆى مێشولەیەکەوە کە لەناو
ئۆتۆمۆبێلەکەدا گیرى خواردبوو.
پۆلیسى لێکۆڵەر ئۆتۆمۆبێلە فڕێندراوەکەى لە شارى سینایوکى لە شمالى
هیلسینکى دۆزیەوە، ئەم ئۆتۆمۆبێلە مێشولەیەکى لەناودا دۆزرایەوە کە
لەشى پڕبوو لەخوێنء لەپاش ناردنى ئەم مێشولەیە بۆ تاقیگەى پۆلیسى،
بۆیان دەرکەوت کە ) DNA (خوێنە بەدەسهاتووەکە لەگەڵ خوێنى کەسێکى تردا
کەپێشتر دەستگیرکرابوو، خوێنەکەى لەتاقیگەى بارەگاى پۆلیسى داندرابوو
هەرهەمان شت بوو.
تاوانبارەکە وتى: ئەو تەنها داواى لە شۆفێرى ئەو ئۆتۆمۆبێلە کردوە کە
بیگەیەنێتە ئەوجێگایە.
بەپێى ڕاپۆرتێکى فەرەنسا ئەم ئۆتۆمۆبێلە لە مانگى 1/2008دا لەشارى
لاپوا لە 380 کیلۆمەترى شیمالى پایتەختى فیلاندا رفێندراوەء لەپاش چەند
هەفتەیەک لە شارى سینایوکى لە 25 کیلۆمەترى ئەوشوێنەى کە تێیدا برابوو
، دۆزرایەوە.
پۆلیسى لێکۆڵەرى بەرپرسی ئەم دۆسیە وتى: ئەمە یەکەم جارە کە پۆلیسى
فیلەندا بە هۆى حەشەرەیەکەوە تاوانبارێک دەستگیربکات. هەروەها ئەو
ئاماژەشى بەوەدا کە ئەم کارەش شتێکى هەروا ئاسانء ئاساینیەء هیچ
کەسێکیش ئێمەى فێرى ئەوە نەکردوە کە بەهۆى مێشولەیەکەوە تاوانبارێک
بدۆزینەوە، بەڵکو ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئێمە لەشوێنى ڕوداوەکاندا
چەند بە جدى کارەکانمان ئەنجام دەدەین.
سەرچاوە:
بی بی سی
|