بهرز
و بهڕێز بێ ههشتی مارس رۆژی ناڕهزایی
بهدژی کۆیلهیی و
پلهدوویی ژنان!!
لهساڵیادی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، ریکخراوی بهریتانیای حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق رۆژی شهممه7/3/2009
کاتژمێر 4 تا
11 ی شهو، ههلدهستێ بهسازدانی
مهراسیمێک بهو بۆنهیهوه.
بهرنامهکانی ئهم مهراسیمه بریتی دهبێت لهقسهوباس لهسهر
8ی مارس و مهسهلهی ژنان، ههروهها
نیشاندانی چهندین تابلۆی هونهرمهند جاسم غهفور بهسلاید شۆ
ههروهها لهسهر دیوار. بهشێکی تری مهراسیمهکهبریتی دهبێت
لهئاههنگ و مۆسیقا و گۆرانی و سهما و خۆشیکردن.
خواردن وخواردنهوه بهنرخێکی گونجاو دابین دهکرێت.
نرخی بلیت 3 پاوهند
شوێن:
Weston rise community centre
187 Pentonville Road
London
WC1X
9ED
Kings Crossنزیکترین
وێستگای قیتار:
بۆ پهیوهندی و زانیاری زیاتر پهیوهندی بکهن به:
07591964165
Wcpi.uk@googlemail.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
''چارەنووسى
کوردستان لە نێوان سەربەخۆیى و مانەوە لەگەڵ عیراق''
له هەفتەیەکى ڕۆشنبیرییدا.
لەژێر ناونیشانى چارەنوسى کوردستان لە نێوان سەربەخۆیى و مانەوە لەگەڵ
عیراق ،هەفتەیەکى ڕۆشنبیریی ساز دەکرێت کە
زنجیرەیەک کۆڕى لەخۆ گرتوە لەم بەروارانە و بەم شێوەیەى خوارەوە :
شوێن (هۆڵى ژورى بازرگانى سلێمانى ) شەقامى سالم
بەرانبەر مۆزەخانەى سلێمانى.
ڕۆژى یەکشەم
(22/2/2009) خەڵات
عومەر - مەجیدساڵح
ڕۆژى دووشەم
(23/2/2009)
هاوڕێ سوارە - زمناکۆ عەزیز
ڕۆژى سێشەم
(24/2/2009)
کامیل ژیر - د. فایەق گوڵپى
ڕۆژى چوارشەم (25//2/2009)
کاروان نەجمەدین -
ڕەوف ڕەباتى
ڕۆژى پێنجشەم
(26/2/2009)
د. سالار باسیرە - کەمال غەریب
ڕۆژى هەینى
(27/2/2009)
فەتاح زاخۆیى - نزار
محمد
ڕۆژى شەممە
(28/2/2009)
د. حسێن عەزیز - نەجم سورچى
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆڕێکی
شیعریی له لایهن '' گهشبیر ئهحمهد ''.
رۆژی یهکشهم 22/2/2009 کاتژمێر
8:00 به کاتی ئهوروپا و
کاتژمێر 10:00 به کاتی کوردستان
کۆڕێکی شیعریی ساز دهکرێ بۆ شاعیری گهنچ
'' گهشبیر ئهحمهد '' له چاتی
''سێبهری ئاشقان''، دهتوانن
ههر پرسیارو یاخود پێشنیارێکتان ههبێ راستهوخۆ ئاراستهی
شاعیری بکهن.
هاتن بۆ ههمووانه و مایهی خۆشحاڵییه ، لهگهڵ رێزدا.
بۆ
بهشداری کردنتان دهتوانن کلیک لهسهر ئهو لینکه بکهن:
www.sebareashqan.net/chat
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لەمێژووی نۆیدا
کارەساتی پەنابەری وەک ئەوەی عیراقیەکان نەبووە !
لایەنە سیاسی وکۆمەڵایەتی و پیشەیەکان و دام
دەزگاکانی راگەیاندن.
پەنابەران هەڵسوڕاوانی بواری پەنابەران..
قەبارەی تراژیدیایەک کە پەنابەرانی عێراقی تێدا دەژین ناهێنرێتە پێشچاو
بە وولاتانی جیهاندا بەشێوەی لەشکرێکی تیکشکاو دیلی .نا ئینسانیترین
هەڵومەرج بوونەتەوە. لەوولاتانی سوریا، ئوردن، میسر، جەزائیر، یەمەن،
تورکیا، ئیران، پاکستان دیاردەکانی ئەندام فرۆشی لەشفرۆشی سواڵ کاری
دەستفرۆشی مناڵان وگەورە ساڵان وەک شێوازی کارێکی نۆرماڵ بۆ دابینکردنی
گوزەرانی لێهاتووە. خەوتن لەسەر شەقامەکان لەسەردابەکاندا بەکۆمەڵ لە
ژوورێکدا بۆتە جێگای حەوانەوەی دووملیون ونیو. لە ووڵاتەی کە شەرێکی
تیا بەرپاکرا 500ملیارد دولاری تێچووە. پەنابەرانی عێراقی لە ئەوروپا
مۆڵەتی مانەوەی کاتیان پێدەدرێت بەلێشاو ڕەفزدەکرێن زیندانی دەکرێن
ناچار خۆیان دەشارنەوەو بێبەش دەبن لەشوناس یان دیپۆرت دەکرێنەوە.
ئەزمەی ئابووری ئەم هەڵومەرجەی بەیەکجاری سەختکردەوە هیچ کات کۆمەڵگای
نیو دەوڵەتی هێندە خۆی بێبەرپرس نەزانیوە لە ئاست ئەم کارەساتانەدا.
شەش ساڵە بەسەر شەرو تیرۆردا بەسەر ئەم کاولکارییەدا تێدەپەرێت
وپەنابەرانی عێراقی هەروا ڕەنجدەدەن و هیچ دەروازەیەک بۆ کۆتای هێنان
بەڕووی ئەم تراژیدیایە ناکرێتەوە. بەپێچەوانەشەوە لەئێستەدا ئەوەی کە
زۆرجێگەی مەترسیەو پێویست بەهەڵوێستگرتن و ڕاوەستانەوەیەکی لێبراوانە
دەکات دژ بە سیاسەتی دپۆرتکردنەوی پەنابەرانە لەوولاتانی بەریتانیا
وسویدو سویسراو گەلێکی تر لە وولاتانی ئەوروپا. فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی کەمپینێکی جێهانی ڕادەگەیەنێت بۆ کۆتایهێنان بەم
دیاردە گەورە نا ئینسانییەو داواتان لێدەکات هاوخەبات هاوپشتیمان بکەن
بۆ یەدیهێنانی ئەم داواکاریانە:
1. دەست بەجێ سیاسەت و پراتیکی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کوردو عیراقی
لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپاوە ڕاگیرێت.
2. هەڵوەشانەوەی تەواوی ئەو ڕێکەوتنامانەی نێوان دەوڵەتی عیراق و
دەوڵەتانی ئەوروپا لە پەیوەند بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانەوە. هەروەها
هەڵسپاردنی هەرجۆرە بڕیارو ڕیکەوتنێک لە پەیوەند بە دابەشکردنی
جغرافیای عیراق بۆ ناوچەی ئااسایش و نا ئاسایش.
3. ئازادکردنی تەواوی پەنابەرە زیندانکراوە عیراقیەکان لەگرتووخانە
دەستبەسەرەکاندا، هەروەها پەنابەرانێک کە تاوانیان ئەنجامداوە پێویستە
دووبارە چاوبە کەیسەکانیاندا بگێڕنەوەو، ئەوانەی ئەوروپا بەهیچ شێوەیەک
دیپۆرت نەکرێنەوە بەڵکو سزاکانیان بەپێی یاسا قەزایەکانی ئەم وولاتانە
بێت.
4. مافی کارکردن و مافی یەکگرتنەوەی خێزان بۆ سەرجەم پەنابەرانی
کوردوعیراقی بە ڕەسمیەت بناسیریت.
5. پەنابەرانێک کە لە ووتانی دەرەوەی ئەوروپان و، پەکەوتەو نەخۆش و
هەژارو بێ دەرامەتن و ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن یا پەنابەرانێک
کە بەهۆی جەنگ و تەقینەوەکانەوە کەم ئەندام بوون پێویستە بگوازرێنەوە
بۆ شوێنی ئارام و چارەسەریان بکرێت.
6. هەموو ئەو پەنابەرانەی لە وولاتانی دەرەوەی ئەوروپا نیشتەجێن،
پێویستە لە بیمەو خزمەتگوزاری و لەهەموو پێداویستیەکی تەندروستی،
پەروەردەی، پاراستنی ئەمنیتیان بۆ مسۆگەر بکریت. یا بگوازرێنەوە بۆ
وولاتانی ئەوروپا. هەروەها هەموو ئەو پەنابەرانەی کە لەو وولاتانەدا
خۆیان بە ئۆفیسی کاروباری پەنابەری ناساندوە پێویستە بەپێی گوزەرانی
ناوەندی ئەو وولاتە یارمەتیان بدرێت تا کاتی گواستنەوەیان.
7. کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیکگرتوەکان ئەرکیەتی بەرپرسیارەتیەکی ئینسانی
گەورەی لەخۆ نیشانبدات لەبەرامبەر ئەم رێگا چارەسەرەدا لەدژی سیاسەتی
دیپۆرتی وولاتانی ئەوروپا باشترکردنی هەڵومەرجی پەنابەرانی عیراقی لە
جیهاندا.
سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عیراقی
18-2-2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاودێری کوردۆساید
- چاک داوای چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی کوردستان دەکات.
یاداشتنامە
بۆ/ بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
سڵاو و ڕێز...
بەڕێزان هەموو ئەوانەی کە لەخوارەوە ناویان هاتووە هەریەک بە بیانوویەک
و لە میانی شەڕی ناوخۆ و تەنگژەو ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی باشووری
کوردستانەوە لە لایەن هەردوو حزبی دەسەڵاتدار و دەزگاکانیانەوە دەستگیر
یاخود ڕفێنراون و تا ئێستا بێ سەر و شوێنن و سۆراخیان نییە، ئەگەرچی
ئێمەی بنەماڵەو کەسوکاری هەریەک لەمانە بۆ چەندین جار بەدواداچوونمان
کردووە و سەردانی حیزب و لایەنە بەرپرسەکانمان کردووە تاوەکو
چارەنووسیانمان بۆ ئاشکرا بکەن و زۆریش بەڵێنیانپێداوین، بەڵام تا
ئێستا هیچ زانیارییەکمان نییە لەبارەیانەوە و هەر لە چاوەڕوانیدا
ماوینەتەوە. ئەمەش دوور لەهەموو پێوانەیەکی یاسایی و ئەخلاقی و
ویژدانییە و پێمان پەسەند ناکرێت. هەر بۆیە ئێمەی کەسوکاری ئەو بێ سەرو
شوێنانە بەهەمئاهەنگی و پشگیری ناوەندی چاک بەپێویستی دەبینین ئەم
یاداشتە پێشکەش بە ئێوەی بەڕێز بکەین تاوەکو بەدواداچوونی جدی لەسەر
بکەن و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەمان بدەنەوە دەرهەق بە چارەنووسیان،
بێگومانیشین کە جگە لەم ناوانەی لە خوارەوە هاتوون بنەماڵەی تریش هەن
کەسییان دیارنییە و تائێستا لە چاوەڕوانیدان.
هەروەها ڕاشی دەگەیەنین کە ئیتر ئێمە سەبری چاوەڕوان کردنمان نەماوە و
دەڵێین ئیتر بەسە بۆ پێشێلکردنی ئەم مافە یاساییەمان کە خۆی لە زانینی
چارەنووسی کەسەکانماندا دەبینێتەوە و هەربۆیە تاوەکو وەڵامێکی پێویست و
ڕاست ودرووست وەرنەگرین بەردەم پەرلەمان چۆڵ ناکەین و درێژە بەم
چالاکیی ناڕەزاییە دەدەین و چونکە بە مافێکی ڕەوای خۆمانی دەبینین چی
زووترە چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت .
بۆیە هیوادارین پەرلەمانی کوردستان وەک نوێنەری خەڵکی کوردستان بەتەنگ
ئەم داواکارییەمانەوە بێت و چاوەڕوانی وەڵامین.
لەگەڵ ڕێز و سوپاسماندا...
بنەماڵە و کەسوکاری بێسەر و شوێنەکان:
ناوی دەستگیر کراو بەرواری دەستگیرکردن
دانیشتووی لایەنی دەستگیرکەر:
1 فەرهەنگ محەمەد مستۆ حسێن 31/8/1996 مەسیف پارتی دیموکراتی کوردستان
2 ڕابەر عەبدوڵا ڕەسوڵ 31/8/1996 چۆمان پارتی دیموکراتی کوردستان
3 ڕەفیق ئەحمەد خورشید 31/8/1996 مەسیف پارتی دیموکراتی کوردستان
4 عەلی حوسێن سەلیم 31/8/1996 مەسیف پارتی دیموکراتی کوردستان
5 تاهیر سدیق محەمەد حسێین 31/8/1996 ڕەواندوز پارتی دیموکراتی
کوردستان
6 جەعفەر سمۆ محەمەد یوسف 31/8/1996 دهۆک پارتی دیموکراتی کوردستان
7 خەلیل نادر حەمەد سەلیم 31/8/1996 سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان
8 سوارە شۆرۆ خدر کاکەحەمە 31/8/1996 حەریر پارتی دیموکراتی کوردستان
9 عەبدول جەبار نادر حەمەسەلیم 31/8/1996 سلێمانی پارتی دیموکراتی
کوردستان
10 مەجید عەوڵا مەجید 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
11 مورشید سدیق مەلا وسو 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
12 عومەر حسێین ئەحمەد مستەفا 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی
کوردستان
13 سوارە محەمەد ئەمین سوارە 31/8/1996 سلێمانی پارتی دیموکراتی
کوردستان
14 یەحیا مەحمود حەمە ئەمین 31/8/1996 ڕانیە پارتی دیموکراتی کوردستان
15 شێخ تاریق نوری محەمەد 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
16 هاشم عومەر عوسمان وەسمان 31/8/1996 سلێمانی پارتی دیموکراتی
کوردستان
17 خورشید ئیبراهیم قادر لوتفی 31/8/1996 سلێمانی پارتی دیموکراتی
کوردستان
18 ساڵح حەسەن شەریف 31/8/1996 قوشتەپە پارتی دیموکراتی کوردستان
19 غازی ئیسماعیل خورشید 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
20 سوارە میرزا ڕەسوڵ 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
21 عەلی عەزیز حسێین عەبدوڵا 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی
کوردستان
22 یوسف محەمەد مستەفا مامە 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
23 ڕۆستەم سەلیم قادر ڕەسول 31/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
24 عەبدوڵا حەمە ئەمین عەبدوڵا 31/8/1996 کانی وەتمان پارتی دیموکراتی
کوردستان
25 ئەبوبەکر مامەند پیرۆت ڕەسول 31/8/1996 ڕانیە پارتی دیموکراتی
کوردستان
26 عەبدول جەبار قادر حەسەن 21/9/2001 ماوەت یەکێتی نیشتمانی کوردستان
27 واحید حوسێین ئەمین فەتاح 28/6/2006 چەمچەماڵ یەکێتی نیشتمانی
کوردستان
28 عەلی مەحمود کاکی عەبدوڵا 26/6/2007 چەمچەماڵ یەکێتی نیشتمانی
کوردستان
29 هیدایەت عەزیز ئەحمەد کەریم 10/2/2007 چەمچەماڵ یەکێتی نیشتمانی
کوردستان
30 هۆشیار ساڵح حەمە عارف 3/9/2003 چەمچەماڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان
31 نەوزاد عارف محەمەد ئەمین 27/10/1999 سلێمانی پارتی دیموکراتی
کوردستان
32 لوقمان مەحمود سلێمان 13/11/2007 کەلار نادیار
33 هیدایەت عەبدول وەهاب ساڵح 18/11/2004 سلێمانی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان
34 فازیل یاسین حەسەن 4/2004/- هەولێر نادیار
35 محەمەد سدیق فەقێ عەزیز 27/7/2004 بێتواتە پارتی دیموکراتی کوردستان
36. یوسف حالد نەجیب 16/5/1997 سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان
37. ئیدریس محد علی حسن 16/5/1997 سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان
38. گەلاوێژ عرف مەحمود 16/5/1997 سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان
39. ناهیدە حەمەێالح ەحیم 16/5/1997 سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان
40. رەجەب محەمەد ێالح 16/5/1997 کەلار پارتی دیموکراتی کوردستان
41شوانە حەمەلاو 16/5/1997 سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان
42. گەلاوێژ مەنال حەسەن 16/5/1997 سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان
43. پەری عوسمان محەمەد 16/5/1997 سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان
44. مەحمود محەمەد ێالح 28/12/1995 سلێمانى ناوچەى جوانڕۆ لە لایەن
رژێمى ئێران
45. محمد قادر احمد 28/12/1995 سلێمانى ناوچەى جوانڕۆ لە لایەن رژێمى
ئێران
46. عبدالجبار قادر حسن 23/9/2002 سلێمانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان
47. حاتم اسماعیل مولود 31/8/1996 هەریر پارتی دیموکراتی کوردستان
48. ئەمجەد رەمەزان حەمەد 1995 هەولێر یەکێتى نیشتمانى کوردستان
49. هونەر عومەر حەمە 14/12/2006 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
50. ێابر علی ابراهیم 24/12/1994 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
51. بەژدار مغدید خالید 6/8/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
52. خەتاب عمر عزیز 18:10/1996 کەرکوک پارتی دیموکراتی کوردستان
53. شێرزاد رحمن عولا 18/10/ 1998 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
54. ێالح احمد عزیز 18/10/ 1996 کەرکوک پارتی دیموکراتی کوردستان
55. محمد غازی عبدالە 18/10/1996 کەرکوک پارتی دیموکراتی کوردستان
56. برهام مامە بکر جرجیس 25/9/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
57. فەرمان عبدالێمد یونس 18/5/ 2005 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
58. محمد علی ێالح 23/8/1996 سلێمانى پارتی دیموکراتی کوردستان
59. ولید عوسمان خالید ئایاری 1994 هەولێر یەکێتى نیشتمانى کوردستان
60. حسین محمد احمد 23/8/ 1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
61. عوسمان محمد رسول 12/8/ 1998 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
62. محمد یاسین مامە اسماعیل 31/8/ 1996 هەولێر پارتی دیموکراتی
کوردستان
63. فەرمان حمد شێخەلڵا 17/6/ 1995 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
64.اسماعیل امین اسماعیل 31/10/1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
65. اسماعیل قادر ئابی 1996 هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان
وێنەیەک بۆ/
• خاچی سووری نێودەوڵەتی - نووسینگەی
هەولێر
• لیژنەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
(UN).
• لقی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی .
چاودیرى کوردۆساید-چاک
5-10-2008
www.chaknews.com
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەرامبەر
بەم پێشێلکاریە دژی
مرۆییهی حکومەتی سوید ڕابوەستن !
لەگەل بەردەوام بوونی شەپۆلی دەستگیریەکانی پەنابەرانی کوردو عیراقی لە
بەریتانیا، لەگەڵ بەردەوام بوونی بڕیاری دپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە
سویسرا، حکومەتی سویدیش بەم کەمپەینە هاوبەشەی حکومەتەکانی تری
ئەوروپاوە پەیوەست بوو دەستیدایە عەمەلیکردنەوەی نەخشەی دیپۆرتکردنەوەی
پەنابەران بۆ عیراق و یەکەمین وەجبەی پەنابەرانی کە 50 کەس بوون بەو
پەرێ شێوازی نائینسانی دپیۆرتی بەغدا کرانەوە و بڕیارە کە شەوی
داهاتووش دیسانەوە 50 پەنابەری تر دیپۆرت بکرینەوە !
ئاشکرایە کە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە کاتێکدایە کە هێشتا ڕێژەی
تەقینەوەکان و شەڕو کوشتارو ئیرهاب و نائەمنی لە عێراقدا لە زیادبوون و
پەرە سەندندایەو ، خەڵکی کوردستان چارەنوسیان بە هەڵواسراوی و نادیاری
داهاتوویانەوە گیرودەکراون و کەمترین رۆژیک هەیە کە حکومەتی جمهوری
ئیسلامی ئیران و حکومەتی تورکیا ناوچە سنووریەکانی کوردستان تۆپ باران
نەکات و زیانی ماڵی و گیان ڕۆژ بە رۆژ خەڵکی ئەم ناوچانە هەراسان نەکات.
دیویکی تری تاڵی تراژیدیای دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەو دیو ئیدعاکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خۆی نیشان دەدات کە بۆ شانخاڵی کردنەوە لە
هەرجۆرە لێپسراوێتیەک وپاکانەکردن بۆ ئەوەی کە گوایە ئەوان خوازیاری
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران نین و داوایان لە حکومەتی عیراق کردوە کە
رێگە بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران نەدەن. ئەمە لەکاتێکدا ئەم دەسەلاتە
تا ئێستە لە هەموو ڕێکەوتنە ئاشکراو نهێنیەکاندا لەگەڵ حکومەتەکانی
ئەوروپاو دا ئەوپەری هاوکاری یان خستۆتە ئیختیاریانەوە بگرە هاوڵاتیانی
خۆیان بەلیدان و دەموچاو شکاندن لە فرۆکەخانەی هەولێر سلیمانی هێناوەتە
خوارەوە . بەلام جیاواز لەمانەش ئەگەر زەریەک جدیەت هەبووایە لەو
هەڵویستەیاندا ئەوا دەکرا لەباتی ئەم جۆرە فریوکاری و خوڵکردنە چاوەی
خەڵکیەوە بەشێوەیەکی فەوری هەڵوێستی خۆیان ڕوو بە حکومەتەکانی ئەوروپا
دەربریایەو هەرجۆرە مەسولێتێکی ژیان و چارەنووسی ئەو پەنابەرانەیان لە
ئایندەدا بخستایەتە ئەستۆی ئەو حکومەتانەی کەدیپۆرتیان دەکەنەوە، ئەو
کاتە دەمانبینی کە چۆن بەپێ پرۆتۆکۆلی جنیفی 1967 هیچ کام لەم
حکومەتانە ئاسان ڕێگەیان بەخۆیان نەدەدا بۆ دیپۆرت کردنەوەی پەنابەران
بەزۆر. بەڵام هەقیقەت ئەوەیە کە ئەم نمایشە گالتەجاریەکی ئاشکرایە کە
تەنیا بۆ جۆرێ لە پاکانەکردن و بەدەستەوەگرتنی چارەنووسی پەنابەرانە
وەک کارتێک لەبەرامبەر بەحکومەتی مەرکەزیدا بۆ مامەلەکردن و سات و
سەودا پێکردن و بەکارهینانی وەک کارتیکی سیاسی.
لەمبارەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری بە تووندی
ئیدانە کردنی سیاسەتی نا ئینسانی حکومەتی سوید لە پەیوەند بە دیپۆرت
کردنەوەی پەنابەرانی کوردو عیراقی، سەرباری بە تووندی ئیدانەو
نارەزایەتی دەبرینیمان دژ بە حکومەتی عیراق و هەر جۆرە ڕێکەوتنێک لەگەل
حکومەتی سویدو وولاتانی تری ئەوروپادا ، هاوکات نارەزایەتی خۆمان دژ بە
شانخاڵیکردنەوەی حکومەتی هەرێم وملدانیان بە گەڕانەوەی پەنابەران
دەردەبڕین و داوا لە هەر حزب ولایەنیک و هەر ڕێکخراو کۆڕوکۆمەلێکی
ئازادیخوازو ماف پەروەر دەکەین کە بە تووند ی نارەزایەتی خۆیان دژ بەم
مامەلەو ساتو سەودایە دەربرن .
پەنابەران ئازادیخوازان..
ئەوەی کە ڕۆژانە دەیبینین و دەیبیستین هەرچی زیاتر بوونی شەپۆلی
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و پێشێلکاری ئاشکراو سووکایەتی کردنە بە
بەهاو حورمەتی ئینسانیمان بۆیە جێگەی خۆیەتی هێزی یەکگرتوو
خەباتکارانەمان بهێنینەمەیدان وپەیوەست بن بەو کەمپینەی کە فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عیراقی پێی هەڵدەستێت بە مەبەستی بەرگریکردن
لەمافەکانی پەنابەران و پاشەکشە پێکردنی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی
پەنابەرانی کورد و عێراقی. دەنگ هەڵبڕین وهاتنەمەیدان تەنیا ڕێگەیەکە
کەبتوانێت ئەو سیاسەتە دژی ئینسانیەی ئەم حکومەتانە ڕاگرێت، بۆیە جێگەی
خۆیەتی و چاوەرانی دەکرێت لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەهەر ڕادەیەک
نیگەران لەبەرامبەر بەو دۆخە و چارەنووسی هەزاران پەنابەران ئەوا دەنگی
نارەزایەتی دەربرن بەرامبەر بەم سیاسەتە دژ ئینسانیانە و بەدلنیایەوە
هەوڵ وتەقەڵای یەک بەیەکی ئێوە دەتوانێ کاریگەری خۆی هەبێت
لەبەرژەوەندی پەنابەراندا و فریاری ژیان و داهاتوویان بکەوێت.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
16 / 2 / 2009
______________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1
3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal،
d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran:
asobalabarz116@hotmail.com،
Jamal-hasan@hotmail.com
...0041787557786rebwar.arif@hotmail.com.
badasoz74@hotmail.com
ifir@hotmail.co.uk
www-federationifir.com www.csdiraq.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چەپکێک چالاکی
کۆمیتەی نەرویجی چاودێری کوردۆساید - چاک.
چۆن کۆمیتەی نەرویجی چاک دەستپێشخەربوون لە سازدانی کەمپین بۆ بە فەرمی
ناسینی جینۆسایدی کورد و بۆ یەکەمین جار لەم وڵاتە پاش 18 ساڵ لە
هەردوو تاوانی هەڵەبجە و ئەنفال ، پۆلێک پەرلەمانتاری نەرویجییان
قەناعەت پێ هێنا ، واژۆ بخەنە سەر داخوازینامەی چاک بۆ بەفەرمی ناسینی
ئەم کردە جینۆسایدانە ، بە دوایدا خۆشبەختانە کۆمەڵێک لایەنی دیکەی
کوردی هەمان ڕێچەیان گرتە بەر . ئێستاش هەمان کۆمیتە لەسەر چالاکییەکان
بەردەوامن ، لە هەموو بۆنەو یادێکی نەتەوایەتی لە سەر ئاستی هەموو کورد
و نیشتمانی کوردستان ئامادەن و قسە و باس و لێدوان دەدەن .
- رۆژی شەمە 07.02.2009 لەسەر بانگهێشتی حزبی دیمۆکراتی کوردستان ـ
ئێران ، شاندێکی کۆمیتەی نەرویجی چاک باشداری یادی دامەزراندنی کۆماری
کوردستان بوو . کە ژمارەیەک میوانی نەرویجیش هاتبوون، لەوانە نوێنەری
هەندێک لە پارتە گەورەکانی نەرویج... چاکیش بە بروسکەیەک بەشداری
یادەکەی کرد و ڕۆژەکەی پیرۆز کرد .
- رۆژی 8ی مانگ رێکخراوی ( راوێژکاری نەرویجی بۆ مافەکانی کوردان)
سیمینارێکی بۆ پرسی پەنابەرە موفەکان رێکخستبوو، ژمارەیەکی بەرچاو کورد
و نەرویجی تێدا بەشداربوون، نوێنەری چاکیش ئامادەی کۆرەکە بوو ، ئەوەی
شایانی باسە ، پێِشتر کۆمیتەی نەرویجی چاک چالاکانە بەشداری مانگرتنە
دوو ڕۆژییەکەی موفەکان بوو ، کە بۆ بەدەست هێنانی مافی پەنابەری ڕێکیان
خستبوو .
- هەمان ڕێکخراو رۆژی 10ی ئەم مانگە ، سیمینارێکی بەرفراوانی دیکەی
رێکخست لە 2 تەوەردا، یەکێکیان باسێک بوو لەسەر شاری حەسەنکیف کە بەڕێز
کاک ئەرکان پێشکەشی کرد و وتووێژی زۆر لەسەرکرا. دووەمیان باسێک بوو
لەسەر سەرچاوە سروشتیەکان و نەوتی کوردستان کە پسپۆرێکی نەرویجی
ئامادەی کردبوو .بریابوو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەشدار بێت
لەم پانێڵە ، بەڵام نەیانتوانی بوو لەکاتی پێویستدا بگەنە نەرویج .
نوێنەری چاک کە بە فەرمی بانگکرابوو لە هەردوو باسەکەدا موداخەلەی کردو،
جگە لەوەش لەگەل کامپینی حەسەنکێف و ڕێکخراوی راوێژکاری نهرویجی بۆ
مافهکانی کورد رێککەوتین کە پێکەوە چالاکیەکی هاوبەش لە مانگ 6 دا بۆ
حەسنکێف ئەنجام بدەین .
- رۆژی 9ی مانگ کۆمەڵێک نەرویجی ـ پارێزەر، سیاسەتمەدار، نوێنەری
پەرلەمان، نوێنەری شارەوانی، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی کاروباری
پەنابەران و زۆر کەسایەتی تری نەرویجی سیمینارێکی 7 کاتژمێرییان
ریکخستبوو لەسەر کێشەی موفەکان و سیاسەتی پەنەبەری بە گشتی . لێرەش چاک
بە فەرمی میوان بوو، چالاکانەش بەشداری لە سیمینارەکەدا کرد. شایانی
باسە نزیکەی 120 کەس بەشداربوون و زۆربەی زۆریشیان نەرویجی بوون .
- چاک بەشداری کرد لە دروستکردنی فیلمێکی دۆکۆمێنتاردا لەسەر پەنابەران
و سیسەتی پەنابەری لە نەرویج، فیلمەکە نزیکەی کاتژمێڕیک بوو.زۆربەی
کاری وەرگێرانەکان و قسکردنەکان نوێنەری چاک ئەنجامى دا .. فیلمەکە لە
کەنالی کوردستان تیڤی پیشاندراو ناوی چاکیش لەگەل هاوکاراندا هاتبووە
نووسین.. بریارە جارێکی تریش پیشان بدرێتەوە .
چاودێری کوردۆساید-چاک
Kurdocide Watch
18-2-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ئاگادارییهک له ژووری کوردی نهتهوهیی له پاڵتاڵک.
سیمیناری خهبات بۆ سهربهخۆیی له ڕۆژههڵاتی کوردستان.
گشت
کوردستانیانی بهڕێز ئاگادار دهکهینهوه، که ئێوارهی ڕۆژی ههینی
20.2.2009 .
سیمینارێک بۆ بهڕێز کاک عارف باوهجانی سکرتێری گشتی پارتی
سهربهستیی کوردستان له سهر ئهم تهوهرهی خوارهوه پێک دێنین.
*
پێناسهیهکی کورت لهسهر دامهزراندنی پسک و 3
ساڵ بهسهر دامهزراندن وچالاکیهکانیاندا.
*
بیری سهربهخۆیی له کوردستان به گشتیی و
ڕۆژههڵاتی کوردستان به تایبهتی.
*
کۆسپهکانی سهرخهباتی سهربهخۆیی و چۆن مامهڵه
کردن له بهرامبهر ئهو کۆسپانهدا.
*
باقی کاتهکان بۆ پرسیاری بهشدار بووان و ڵامی
پرسیارهکان.
ڕێکهوت. 20.2.2009 . کاتهکان بهم شێوهی خوارهوه دهبێت.
کاتژمیر :20 به کاتی ئوروپای ناوهندی واته 8 ئێواره.
کاتژمیر :22 به کاتی ههولێر واته کاتژمێر 10 ی شهو.
کاتژمێر: 14 با کاتی واشنگتۆن واته 2ی پاشنیوهڕۆ.
بهشداریتان جێگای خۆشحاڵیمانه و خزمهته به بیری سهربهخۆیی له
کوردستاندا.
ناوی
ژوررهکهمان له پاڵتاڵک:
KurdistanNationalist kurdi Neteweiy
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
دروست كردنی ڤیهلا بۆ سهرۆك جاش عهباس بایز ڕیسوا
دهكهین.
ماوهیهك
لهمهو بهر دروست كردنی ڤیلا بۆ قاسم ئاغا ، لهلایهن سهید كاكهی
ئهندام پهرلهمان له سهر لستی پارتی له ناو هۆڵی پهرلهمان
وروژێنرا!!
ئهمجاره ههر
دیسان پارتی بهڵام لهسهنگهسهری دهڤهری پشدهر، ڤیهلایهك بۆ
تاوانكار عهباس بایز دروست دهكات كه لهسهر بودجهی خوێنی
شههیدهكانی ئهو دهڤهرهيه.
عهباس بایز
جگه لهوهی ناوی له لستی تاوانبارانی ئهنفالدايه , كه دهبێت
لهبهردهم دادگای باڵای تاوانهكانی بهغدا ئاماده بێت . خهڵكی
دهڤهری سهنگهسهر زیاتر له ٤٧ داوای یاساییان لهسهرى تۆمار
كردووه , كه
ضى
وه ك ده بينين ئيستا پاداشته كريت !!! .
تاكو ئيستا
دهیان جار لهلایهن بهڕیوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانى داوا كراوه
, كه چى ئامادهی داگا نابێت،
له
كاتێكدا
ههر لهناوچهی سهنگهسهر , ههمان ئهو شههیدانه ى كه ئهم
تاوانكاره شههیدی كردوون، هێشتا پارچهیهك زهویان وهرنه
رگرتووه نه خوازه لا ڤیهلايان بؤ دروستبكريت.
لێرهوه ئێمه
سهرباری ئهوهی بڕیاری دانی ئیمتیاز به ههموو تاوانكارێك
ڕهت دهكهینهوه و شه رمه زارى ده كه ين , لێرهوه به توندی
ئهم ههوڵوێستهی پارتی سهركۆنه دهكهین , هاوكات ئهوه ئهركی
شارهوانی سهنگهسهریشه كه دهبوایا ئهو داوایه ڕهت
بكاتهوه و ڕێز له47 خێزانی شههیدی سهنگهسهر بگرێت و ريگا نه
دات به م كاره شهرمهزارييه .
له یادی 21
ساڵهی تاوانی ههڵهبجه و ئهنفال , دیسانهوه داوا دهكهینهوه
, سهرجهم تاوانكارانی ئهنفال بۆ بهردهم دادگا به بێ جیاوازی.
چاودێری كوردۆساید-چاك (كوردۆساید ۆچ)
20-2-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
|