راگه‌یاندنێک
بۆ سه‌رجه‌م ئافره‌تان بۆ به‌رهه‌مهێنانی کورته فیلمێکی سینه‌مایی.
له‌لایه‌ن
نوسه‌رێکی کورده‌وه و به‌هاوکاری وێنه‌گرو مونتیژکاری کۆمپانیایه‌کی
ئه‌وروپی، که دواتر لایه‌نه‌کانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئاماده‌یی کراوه بۆ
به‌رهه‌مهێنانی کورته فیلمێکی سینه‌مایی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی،
سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی ژیانی ژنان له‌ژێر سایه‌ی ئایینی ئیسلامدا.
پێشنیار‌و ڕێککه‌وتنی سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که له‌گه‌ڵ
کۆمپانیاکه ئه‌وه‌یه که تا ئافره‌تی کورد هه‌بێت بۆ پاڵه‌وانی
سه‌ره‌کی فیلمه‌که په‌نا بۆ هونه‌رمه‌نده ئه‌وروپییه‌کان نه‌برێت. جا
داوا له‌هه‌ر ئافره‌تێک ده‌که‌ین که له‌خۆی ڕاده‌بینێت بۆ ئه‌و کاره
هونه‌رییه، په‌یوه‌ندی بکات به‌و ئیمایله‌ی که‌له‌خواره‌وه نوسراوه
.
مه‌رجه‌کانی
به‌شدار بوو:
1- ته‌مه‌نی له
بیست و پێنج (25) ساڵ که‌مترو له چل (40) ساڵ زیاتر نه‌بێت. باڵای له
150 سم که‌متر نه‌بێت، کێشی له 75 کیلۆ زیاتر نه‌بێت.
2- مه‌رج نییه
پێشتر کاری هونه‌ری کردبێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی هه‌بێت به‌ختی
باشتری هه‌یه بۆ به‌شداریکردن.
3- له‌ڕووی
یاساییه‌وه توانای گه‌ڕان و سه‌فه‌ری هه‌بێت له‌نێو وڵاتانی
ئه‌وروپادا.
4- ئه‌گه‌ر خۆی
ویستی، پێش ده‌ستپێکردن و کارکردن له‌سه‌ر فیلمه‌که، هه‌موو ئه‌و
زانیاریانه ده‌رباره‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی فیلمه‌که ده‌درێت به‌و
ئافره‌ته به‌شداربووه‌ی که‌له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه بڕیاری
به‌شداریکردنی له‌سه‌ر ده‌درێت.
5- ئاماده‌یی
هه‌بێت ئه‌و دۆکۆمێنتانه پێشکه‌ش بکات که‌له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه
داوای لێ ده‌کرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێزی
سیناریۆنووس و
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که.
کۆمپانیای
Hawian بۆ سینه‌مای جیهانی
mafakan@gmail.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سەبارەت بە
خواستەکانی پەنابەرانی کورد و
عێراقی.
بەڕێز بان کی مون
سکرتیری رێکخراوی نەتەوە یەگرتوەکان
کۆمسیونی بالای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کـاروباری پەنـابـەران
پاش سلاو ...
شەش سال بەسەر شەڕی ئەمریکا لە عیراقدا تێدەپەرێت، شەڕی کوشتار، هەژاری
وبێکاری ونەبوونی لایەنی کەمی خزمەتگوزاریەکان و پیداویستەکانی ژیانی
ڕۆژانە، تائێستە عیراق لەڕیزی پێشەوەی ئەو وولاتانەدایە کە زۆرترین
ڕێژەی پەنابەری تیدا هەلاتوون بۆ دەوڵەتانی دەوروبەری عیراق و وولاتانی
ئەوروپاو ئەمەریکاو ... جیهان.
هەلومەرجی پەنابەرانی عیراقی لەوولاتانی دراوسێی عیراقـ، لوبنان، میسر،
پاکستان ، ئیران و...لەوولاتانی ئەوروپا تراژیدیایەکە لە مێژووی
مرۆڤایەتیدا کەم ووێنەیە. هەزاران کەسیان لە ڕێگەی سوال، لەشفرۆشی،
کاری مندالان، 16 سەعات کارەوە پێداویستیە سەرەتایەکانی ژیانیان دابین
دەکەن. سەدانیان لە زیندانەکان ئاخنراون بەهۆی تەواو بوونی مۆلەتی
ئیقامەکانیانەوە، سەدانیان پەککەوتەی جەگ وشۆکی ڕووداوەکانی
تەقینەوەکان و بێوەژنە بێکەسەکانن. سەدانیان بەدەست باندەکانی
قاچاخچیەکانەوە ڕێگای سەخت ودژوار دەگرنەبەرو بوونەتە گیان بەختکردوانی
ئایندەیەکی نادیار. لەووتانی ئەوروپاش زیندانی، تەرد، دیپۆرتکردنەوە،
یا چوونە ڕیزی بێ نازنامەکانەوە. تائیستا 7 وەجبە پەنابەرانی کوردی
عێراقی بەوپەڕی شیوازی نا ئینسانی بەفڕۆکەی سەربازی دیپۆرتی کوردستان
کراونەتەوە لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بەهۆی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەوە
چەندین لاو دەستیان بردوە بۆ خۆکوژی و ژمارەیەکیشیان گیانیان
لەدەستداوە. بۆ ئەوەی کە ئەم کارەساتانە چیتر ویژدانی ئینسانیمان ئازار
نەدات وکۆتایان پێ بێت، ئێمە وەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عیراقی داواتان لێدەکەین لەجێ بەجێکردنی ئەم داواکاریەنە دەوری بەرچاو
بگیرن وبەرپرسیاریتیتان نیشان بدەن.
1- دەست بەجێی سیاسەت و پراتیکی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کوردی
عیراقی لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپاوە ڕاگیرێت.
2- هەڵوەشانەوەی تەواوی ئەو ڕێکەوتنامانەی نێوان دەوڵەتی عیراق و
دەوڵەتانی ئەوروپا لە پەیوەند بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانەوە. هەروەها
هەڵسپاردنی هەرجۆرە بڕیار‌و ڕیکەوتنێک لە پەیوەند بە دابەشکردنی
جغرافیای عیراق بۆ ناوچەی ئااسایش و نا ئاسایش.
3- ئازادکردنی تەواوی پەنابەرە زیندانکراوە عیراقیەکان لەگرتووخانە
دەستبەسەرەکاندا، هەروەها پەنابەرانێک کە تاوانیان ئەنجامداوە پێویستە
دووبارە چاوبە کەیسەکانیاندا بگێڕنەوەو، ئەوانەی ئەوروپا بەهیچ شێوەیەک
دیپۆرت نەکرێنەوە بەڵکو سزاکانیان بەپێی یاسا قەزایەکانی ئەم وولاتانە
بێت.
4- مافی کارکردن و مافی یەکگرتنەوەی خێزان بۆ سەرجەم پەنابەرانی
کوردوعیراقی بە ڕەسمیەت بناسیریت.
5- پەنابەرانێک کە لە ووتانی دەرەوەی ئەوروپان و، پەکەوتەو نەخۆش و
هەژارو بێ دەرامەتن و ناتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن یا پەنابەرانێک
کە بەهۆی جەنگ و تەقینەوەکانەوە کەم ئەندام بوون پێویستە بگوازرێنەوە
بۆ شوێنی ئارام و چارەسەریان بکرێت.
6- هەموو ئەو پەنابەرانەی لە وولاتانی دەرەوەی ئەوروپا نیشتەجێن،
پێویستە لەبیمەو خزمەتگوزاری و لەهەموو پێداویستیەکی تەندروستی،
پەروەردەی، پاراستنی ئەمنیتیان بۆمسۆگەر بکرێت. یابگوازرێنەوە بۆ
وولاتانی ئەوروپا. هەروەها هەموو ئەو پەنابەرانەی کە لەو وولاتانەدا
خۆیان بە ئۆفیسی کاروباری پەنابەری ناساندوە پێویستە بەپێی گوزەرانی
ناوەندی ئەو وولاتە یارمەتیان بدرێت تاکاتی گواستنەوەیان.
7- کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیکگرتوەکان ئەرکیەتی بەرپرسیاریتیەکی ئینسانی
گەورەی لەخۆ نیشانبدات لەبەرامبەر ئەم ڕێگا چارەسەرەدا لەدژی سیاسەتی
دیپۆرتی وولاتانی ئەوروپا باشترکردنی هەڵومەرجی پەنابەرانی عیراقی لە
جیهاندا.
وێنەی بۆ:
کۆمیسۆنی مافی مرۆڤی ئەوروپای یەکگرتووە.
سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عیراقی
20-3-2009
______________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT
Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com
Mobile:00447856032991
Jamal-hasan@hotmail.com 0041787557786 /ahmadali525@hotmail.com
0041788532004 rebwar.arif@hotmail.com
Mobile:00358440464905 / www.federationifir.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبوونه‌وه‌ی نێوان
پارتی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و،
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
-
رۆژهه‌ڵات،
له‌شاری ئۆسلۆ (نۆروێژ)
پاشنیوه‌ڕۆی
رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی 2009/2/21 کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و، کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان – رۆژهه‌ڵات،
له‌شاری ئۆسلۆ به‌ڕیوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تا
هه‌ردوولا بۆچوون و روانگه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به بواره جیاجیاکانی
کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریی له هه‌موو به‌شه‌کانیدا پێشکێش‌کرد.
له‌ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کاندا، هه‌ردوولا، جه‌ختیان له‌سه‌ر
پێویستیی خه‌باتی هاوبه‌ش کرد له‌پێناو پێشخستنی پڕۆژه‌ی رفراندۆم بۆ
کوردستان، وه‌ک خاڵێکی بنگه‌هینی چاره‌سه‌ریی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی
کورد، به‌شێوازێکی دێمۆکراتی و هاوچه‌رخانه. بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م
خه‌باته نه‌ته‌وه‌یی و ره‌وایه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرا که هه‌وڵی
هاوبه‌ش بدرێ بۆ دیدار و لێدوان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارتی و حیزبه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و، داوایان لێبکرێت، پێکه‌وه له‌ده‌وری
پلاتفۆرمێکی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و، له‌ژێر درۆشمی ''راپرسیی بۆ
کوردستان'' کۆببینه‌وه. کۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به
پرسی رفراندۆم، باسی له ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌یه‌کی پێشنیازکراو کرد،
که بۆ زانینی بیروڕای هه‌موو لایه‌ک، بنێردرێت بۆ پارتی و رێکخراوه و
که‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ری کورد له نێوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌کۆتایی
کۆبوونه‌وه‌دا، بڕیاردرا، به‌هاوبه‌شی یه‌کدی و لایه‌نه‌کانی سیاسی و
نه‌ته‌وه‌یی دیکه، بایه‌خ و گرنگیی زیاتر بدرێت به چالاکیی سیاسی و
رۆشنبیریی له‌نێوخۆی وڵات و، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، خه‌باتی دیپلۆماسیی
پێشبخرێ بۆ خستنه‌ڕووی کێشه‌ی ره‌وای گه‌له‌که‌مان، به‌مه‌به‌ستی،
خۆشکردنی زه‌وینه‌ی راپرسییه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له کوردستان، که
به‌چاودێریی کۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی دێمۆکراتی
جیهان ئه‌نجامبدرێت.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌پێناوی ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی و، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا!
-
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
-
رۆژهه‌ڵات
-
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
ئۆسلۆ
2009/2/21
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگەوازێک بۆ
پەنابەران،
سەبارەت بەکەمپینی نێونەتەوەی فیدراسیۆن لەپێناو داکۆکی لەمافەکانی
پەنابەران.
شەڕ، کۆشتار،تیرۆر‌و تۆباران، نائەمنی، برسەیەتی، بێ‌کاری، هەژاری،
گەندەڵی وبێبەشکردنی ئینسان لەماف وئازادیەکانی خۆیان بووەتە هۆی هەرچی
زیاتر فراوانتربوونەوەو پەلهاویشتنی شەپۆلی ئاوارەی وپەنابەری و...
کەدیارە گیان بەختکردوانی ئەم ڕێگەیەش لیستێکیتر لەقوربانیانی تۆمار
نەکراوی نائەمنی کۆمەڵگای عیراق وکوردستان پێکدەهێنن کەهیچ لایەن وحزب
وحکومەتێک خۆی بە بەرپرسیار نازانێت لەبەرامبەریدا. جێگەی گومانە
کەخێزانێک لە کۆمەڵگای عیراق وکوردستاندا مابێتەوە پریشکی یەکێک
لەکارەساتەکانی ژیانی ڕۆژانەی پەنابەری وئاوارەی بەرۆکی پێنەگرتبێ،
یاهەرنەبێ ئەزیزێکیان ڕاپێچی کاروانی پڕکارەساتی ڕووکردنە هەندەران
نەبووێتەوە.
جێگەی گومانە یەک بەیەکی ئێمە لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا دەیان ڕووداو
کارەساتی جەرگبڕی پەنابەری سوێی نەبردبێتە دڵمانەوەو گەر تەنانەت بۆ
دەوریەکیش بیووبێ نیگەرانی باڵی نەکێشابێت بەسەر ژیانی ڕۆژانەماندا.
جێگەی گۆمانە کەهەر ئەمڕۆ یەکێک لە نیگەرانیە گەورەکانی هەموو ئێمە
ژیان وچارەنووسی بەشێکی زۆر لەو ئەزیزانەمان نەبێت کە لەبەردەم مەترسی
دیپۆرتکردنەوەدا ڕاوەستاونەتەوە.
دەبینین کەچۆن پاش ساڵەهای ساڵ چاوەڕوانی بەچ خێرایەک وولاتانی ئەوروپا
یەک لەدوای یەک بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەدەن وچۆن دەستیان
داوەتە پێشبڕکێی جێبەجێکردنی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و
هاوکات چۆن حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی
بەرژوەندیەکانی خۆیان کەوتنوونەتە سات و سەودا بەسەر ژیان و چارەنووسی
ئەم ئینسانانەوە.
گۆمانی تیدانیە کەسیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەلایەن ئەم
حکومەتانەوە بووەتە مایەی نیگەرانی زۆربەی زۆری ئێمەو هەموو ئەو
ئینسانانەی کەخوازیاری هەر ڕادەیەک لە عەدالەتی اجتماعی و ژیانێکی
باشترن. بەلام هەقیقەت ئەوەیە کە نیگەران بوون خۆبەخۆ هیچ لە
هاوکێشەکەو بڕیار‌و سیاسەتەکانی ئەم حکومەتانەو تاڵکردنی ژیانی هەموو
ئەو ئنیسانانە ناگۆڕێت و کاتی ئەوە هاتووە کە هەموومان بە دەنگی بەرز
بێنەمەیدان و بە ناڕەزیەتی دەربڕینەکانی خۆمان بڕیارەکانی ئەم
حکومەتانە ناچار بەپاشەکشە کردن بکەین.
کاتی ئەو هاتووە کە بۆ پاراستنی ماف و بەهاو حورمەتی ئینسانیمان و بۆ
ڕێگرتن لە دیپۆرتکردنەوەمان، جیاواز لەوەی کە هەریەک لە ئێمە خاوەنی چ
بیروباڕوەرو چ ئاینکین، جیاواز لە هەر زمان ومیللیەت ونژادێک لە دەوری
یەک ئامانج کۆبینەوە کە ڕێگرتنە بە دیپۆرت کردنەوەی سیاسەتی
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران وئازایزان و دۆستانمان. کە بۆ ئەم مەبەستەش
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی وەک چەترێک بۆ کۆبوونەوەمان
لەدەوری ئەو بەرژەوەندیە هاوبەشە هەڵدەستێت بە بەرپاکردنی کەمپەینێکی
نێونەتەوەی کە بە شکڵ و شێوازی جۆراوجۆر‌و لەڕێگەی میکانیزمی جیاوازەوە
بەدوای ڕاگرتن وهەلًپساردنی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد
وعیراقیەوە دەبێت و لەمبارەشەوە ڕوو دەکاتە یەک بەیەکی هەموو ئەو
ئیسنانەی کە ئازار‌و معاناتەکانی پەنابەران و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان
بە گرفت و نیگەرانی خۆیان دەزانن و لەمبارەوە هەست بە لێپسراویەتی
دەکەن ودەیانەوێت لە گۆشەیەکەوە کارایان هەبێت لەسەر ئەم کەمپیەنەو
چارەنووسی ئەم ئینسانانە ئەوا دەکرێت بەهەر شیوەیەک کەخۆیان خوازیارن
لەم کەمپەینەدا بەشداری بکەن !
ئازیزان ،پەنابەران و ئینسان دۆستان
ئەزموونەکانی ژیانی ڕۆژانەمان بەڵگەنەویستێکی ڕۆشننە بۆ سەلماندنی ئەو
ڕاستیەی کە باشترکردنی ژیان وگوزەرانمان و بەدەستهینانی ئامانجەکانمان
وسەرکەوتن بەسەر کۆسپ و ڕێگریەکانی ژیانی ڕۆژانەمان، لەگرەوی یەگگرتووی
وهاوخەباتی وهاوپشتیماندایەو تەنیا ڕێگەیەک کە لەبەردەماندا مابێتەوە
دەنگ هەڵبڕین ویەکگرتووی خەبات ونارەزایەتی دەربڕینمانە. گەدیارە بۆ
ئەم مەبەستەش بەشداری کردن وهەوڵوتەقەلای یەک بەیەکی ئێوە دەتوانێ
کاریگەری خۆی هەبێت وکۆکردنەوەی هێزوتوانای هاوبەشمان پارسەنگی هێزەکان
بگۆڕێ. کەواتە با بەهێنانە مەیدانی هێزی یەکگرتوومان ڕێگە
بەدیپۆرتکردنەوەی ئازیزانمان بگرین تاهەموومان لەو دلەڕاوکەو نیگەرانیە
گەورەیەی ژیانی ڕۆژانە ڕزگارمان بێت وهەزاران ئینسانیش لەمەترسی
دیپۆرتکردنەوە بۆ دۆزەخی عیراق وکوردستان رزگار بکەین.
سکرتاریتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی
19-2-2009
______________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ،
LONDON UK:CONTACT
Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com
Mobile:00447856032991
asobalabarz116@hotmail.com rebwar.arif@hotmail.com
Mobile:00358440464905
Jamal-hasan@hotmail.com
www.federationifir.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاودێری
کوردۆساید-چاک: لیستی ناوى ٦٥ بێسه‌روشوێنی کورد
به زمانی
ئینگلیزی ده‌داته سه‌دان ڕێکخراو و که‌سایه‌تی جیهانی.
پاش خۆپیشاندانه سه‌رکه‌وتووانه‌که‌ی چاک و که‌سوکاری بێسه‌روشیۆنان
له‌به‌رده‌م پارله‌مانی کوردستان ، که مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردوو پارتی
ناچارکرد به فه‌رمی باسی دۆزه‌که بکه‌ن ، له هه‌نگاوێکی دیکه دا پاش
چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر ، چاک یاداشتنامه‌که‌ی به زمانی ئینگلیزی به‌سه‌ر
سه‌دان ڕێکخراو که‌سایه‌تی و ناوه‌ندی گرنگی جیهانی دابه‌ش کرد ،
ئاگاداریانی کرده‌وه له‌م دۆزه گرنگه و ئاستی پارێزگاری له مافی
مرۆڤ له کوردستان ، که تاکو ئێستا سه‌دان خێزان به هۆی بێسه‌روشوێنبوونی
که‌سوکاریانه‌وه له لایه‌ن " پارتی دیموکراتی کوردستان ، یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان ، کۆماری ئیسلامی ئێران " ه‌وه ده‌ناڵێنن .
چاک به‌رده‌وام ده‌بیت له هه‌وڵه‌کانی بۆ ئاشکراکردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنکراوانی
گه‌له‌که‌مان . هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌موو که‌سوکاری بێسه‌روشوێنکراوان
ده‌که‌ین ، په‌یوه‌ندی به چاک ه‌وه بکه‌ن ، له ناوخۆ‌و هانده‌ران ،
ناوی که‌سوکاره بێسه‌روشوێنکراوه‌کانتانمان بۆ بنێرن و به‌شداری
چالاکییه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی داهاتوومان بکه‌ن .
ئه‌رکی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره وه‌ڵام به داخوازی خه‌ڵک بداته‌وه
و چاره‌نووسی بێسه‌رو شوێنکراوان ئاشکرا بکات و قه‌ره‌بووی قوربانیان
بکاته‌وه .
چاودێری کوردۆساید-چاک
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مه‌راسيمى هه‌شتی - مارس رۆژى جيهانى ژنان -
له
سويسرا.
ڕۆژى 08.03.2009 له‌شاری زوریخ له کاتژمیر 3 پاش نیوه‌رۆ .مه‌راسیمیک
له‌لایه‌ن کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنيستى کرێکارى عێراق و ریکخراوه‌ی
ئازادی ژن ، بزوتنه‌وه‌ى ديموکراتى ژنان له ئه‌ورپا سازده‌کرێت.
مه‌راسیمی 8 مارس سوونه‌تیکی سیاسی وترادسیۆنی فه‌رهه‌نگی ئیمه‌یه
وه‌ک کۆمۆنیسته‌کان...8 مارس رۆژى نا ووتنه به نایه‌کسانی ژنان، نا
ووتنه به‌پیاوسالاری، به‌کووشتنی نامووسی، به‌خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان. نا
ووتنه به چه‌ند ژنه و ده‌یان دیارده‌ی داڕزیوى تر .
به‌شی یه‌که‌می مه‌راسيمه‌که پێکهاتووه له وتار و قسه‌و باس له
سه‌ر کێشه‌ى ژنان به‌گشتی و به‌تايبه‌ت ديارده‌ى خه‌ته‌نه‌کردنى کچان
و کوشتنى ناموسى له ئه‌وروپا به‌زۆر به‌شودانى کچان چه‌ندين بابه‌تى
تر . به‌شى دووه‌مى مه‌راسيمه‌که به خوينه‌وه‌ى شعر‌و په‌خشان و شایی
وسه‌ما ده‌ڕازێندرێته‌وه .
خواردن و خواردنه‌وه بۆ ميوانه‌کان ئاماده ئه‌کریت.
به ئاماده‌بونتان و به‌شداریکردنتان له مه‌راسیمه‌که‌دا
خۆشحاڵده‌بین.
کات /
15.00
تا
19.00
شوێن/
GZ Hottingen/ Pflegiraum
Klosbachstrasse118
8032 Zürich
بۆزانيارى زياتر په‌يوه‌ندى بکه‌ن به:
شارا عه‌زيز / 0787433572
سه‌ردار حاميد / 0786417088
حزبى کۆمۆنستى کرێکارى عێراق
رێكخراوه‌ى ئازادى ژن
بزوتنه‌وه‌ى ديموکراتى ژنان له ئه‌وروپا
18.02.2009
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لەسێ شاری سوید خۆپیشاندانی گەورە دژ
بە دیپۆرتی پەنابەران سازدەدرێت.
سوید 20-2-2009:
بابان عوسمان بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پێ
راگەیاندین "دژ بەسیاسەتی حکومەتی سوید و بەریوەبەرایەتی کۆچ
لەبەرامبەر دیپۆرتی پەنابەرانی کورد‌و عیراقی و ئێرانی لەسێ شار سوید
رۆژی 26-2 خۆپیشاندان سازدەکەین".
بابان ئەوەشی ووت "ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی وسازمانی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی –بێ مەرز
کۆمیتەی بەرگری لەمافەکانی ژنانی عێراقی وژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە
چەپەکان وپەنابەریەکان لەسوید رێکخراوە".
توفیقی محمدی بەرپرسی سازمانی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی لەشاری
یۆتۆبۆریەوە ووتی"بریار وایە ژمارەیەکی زۆر لەپەنابەران لەم
خۆپیشاندانە بەشداری بکاتە دژ بە سیاسەتی ناردنەوەی پەنابەران بەزۆر
لەلایەن باڵی راستی حکومەتی سوید ".
کاروان لەتیف بەرپرسی کۆمیتەی سویدی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق ووتی
"رۆژی 12-2 دوای ئەوەی ژمارەی 50 پەنابەری عیراقیان بەرو فرۆکەخانە
دەبرد دیپۆرتی عیراقیان بکەنەوە لەگەڵ ژماریەکی رێکخراو لە فرۆکەخانە
خۆپیشاندانمان سازکرد هەولێکی زۆرمان دا بۆ ئازاد کردنی ئەو پەنابەرانە
و ڕاکێشانی رای گشتی بەرامبەر بەم کارەساتە نامرۆڤانەیە بەڵام بەداخەوە
بەهۆی زۆری پۆلیس وبەکارهێنانی تەکنیکی نۆێ نەمان توانی بەر بەدیپۆرتی
ئەو پەنابەرانە بگەرین".
لەدوو راگەیاندا کە وینەی ئاراستەی ناوەندی هەوڵگری کراوە داوا
لەسەرجەم پەنابەران ونۆینەرانی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانەکان دەکات
بەوپەری توانەوە لەخۆپیشاندانی 26-2 بەشداری بکەن.
کات و شۆینی خۆپیشاندانەکان:
Stockholm: Mynttorget / Kl.16:00
Göteborg: Brunsparken/ kl. 16:00
Boden: Medborgartorget / Kl. 12:00
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە بابان عوسمان و توفیقی محمدی بە
ژمارەی:
Baban Osman / 0704532270 Mahmud
Mohamadzade / 0736228726
__________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1
3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty
Jamal، d.jamal@ntlworld.com،
Mobile:00447856032991 ،Aso
Goran: asobalabarz116@hotmail.com، Jamal-hasan@hotmail.com...0041787557786Samera
Ahmad tel:07828424164
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com
Mobile:07872970807
Jasim Gafur:
Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com , www.federationifir.com
|