سه‌مای
لاس و خه‌زال.
تیپی نواندنی سلێمانی به هاوکاری پارێزگاری سلێمانی هه‌ڵده‌ستن به
دووباره پێشکه‌شکردنه‌وه‌ی سه‌مای ( لاس و خه‌زان ).
سه‌مای ( لاس و خه‌زال ) له‌تێکستی ( دڵشاد مسته‌فا ) و شاعیری
گه‌وره ( گۆران )ه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی )
ئاوازی بابه‌ته‌كه‌ی داناوه كه ٣٥ خوله‌ك
سیناریۆی هونه‌رمه‌ند ( نیاز له‌تیف )
كۆریۆگرافی هونه‌رمه‌ند -
( ڕوبار ئه‌حمه‌د )
ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌نگخۆشان و كۆرس به‌شداری تۆماركردنیان كردووه
.
ئه‌م
به‌رهه‌مه له به‌رهه‌مه كۆراڵیه‌كانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره
جوانه‌كان بووه كه ساڵی ٢٠٠٤ پێشكه‌شكراوه به‌ڵام به ستایلێكی
تازه نوێكراوه‌ته‌وه له ستۆدیۆ تۆماركراوه له کۆتایی مانگی 12
ساڵی ڕابردوو پێشکه‌شکراو که سه‌رکه‌وتێکی باشی به‌ده‌ست هێنا که
باس له سه‌ر گوزه‌شته‌ی دووئاشقی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن وه‌ك موریدانی
ڕێگه‌ی ئه‌شق و ئه‌وین و ئازادی بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوو بۆ
جارێکی‌تر پێشکه‌ش بکرێته‌وه له‌م کات‌و شوێنه‌ی خواره‌وه .
له ڕۆژانی: 27-2/28/
2009
تا
3/1/
2009
کات :
4:30
خوله‌ک پێشکه‌شده‌کرێت
شوێن :
هۆڵى رۆشنبيرى سليێمانى
ئاماده‌کردنی:
زانا گه‌ڵاڵی
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.سیمینارێکی گشتی بۆ یادکردنه‌وه‌ی
رۆژی جیهانیی ژنان له به‌ریتانیا
رۆژ و کات: هه‌ینی
6 مارس/
کاتژمێر 7بۆ 9
ی شه‌و
Malet Street ،London WC1 7HY/
زانکۆی له‌نده‌ن 3A شوێن:
ژوری
له
کاتێکدا ژنان له وڵاتانی وه‌کو عێراق و ئه‌فغانستان بۆ سه‌ره‌تایترین
مافه‌کانی خۆیان خه‌بات ده‌که‌ن، ژنان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا گیرۆده‌ی
باری سه‌ختی ئابورین به‌هۆی له‌ده‌ست دانی کار، که‌مکردنه‌وه‌ی
ده‌رامه‌تی ژیان، بڕینی خزمه‌تگوزاریی یه‌کان و توندوتیژی و
کوشتن و چه‌ندین شیوه‌ی تری هه‌ڵاواردن و چه‌وسانه‌وه‌ن.
ئێمه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ژنان و بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه به‌ڕێ
ده‌خه‌ین بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان هه‌ربه‌و
شیوه‌یه‌ی که دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ڕۆژه مه‌به‌ستیان بووه له ڕێگای
ده‌ربڕینی هاوپشتی جیهانی بۆ خواست و خه‌باتی ژنان بۆ ئازادی له سه‌رتاسه‌ری
دونیادا.
ووتاربێژانی ئه‌م
سیمیناره:
جین لامبیرت:
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا له سه‌ر لیستی سه‌وز
تێری جود:
ڕۆژنامه‌نوس بۆ ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێنپینتی به‌ریتانی
ماریا
ئێکسال: ئه‌ندامی
لیژنه‌ی باڵای یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندی یه‌کان.
ته‌مار کاتز:
خوێندکارێکی ئیسرائێلی یه که ڕه‌فزی به‌شداریکردنی کردوه له
سه‌ربازی کردن له فه‌له‌ستین وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی
زیندان کرابوو.
لۆرا شوارتز:
له ڕێکخراوی
(Feminist Fightback)
هۆزان
مه‌حمود:
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق
بۆ په‌یوه‌نی زیاتر تکایه
به‌م ئیمه‌یل و ته‌له‌فۆنانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن:
houzan2007@yahoo.com Tel: 07534264481
rebecca.galbraith@yahoo.co.uk Tel: 07971 719 797
ئه‌م سیمیناره
له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق-
نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات ڕێکده‌خرێ و ڕێکخراوی
(Feminist Fightback) پشتیوانی
ده‌کات.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگه‌وازێک بۆ په‌نابه‌ران،
بۆ به‌رگرتن له دیپۆرت کردنه‌وه‌ی
به زۆره ملێی په‌نابه‌ران.
بانگه‌وازی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران وخه‌ڵکانی ئازادیخوازی سوید ئه‌که‌ین
که بێنه مه‌یدان. دژ به سیاسه‌تی حکومه‌تی سوید و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆچ له به‌رامبه‌ر بڕیاری دیپۆرتی به زۆره ملێی په‌نابه‌رانی کورد ،
عێراقی و ئێرانی . بۆ ڕێگرتن له دیپۆرت به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه‌دا
بکه. که له شاره‌کانی ستۆکهۆڵم ، یتوبۆری و بودن سازده‌درێت.
کات و شوێن
26/2/2009
Stockholm: Mynttorget / Kl.16:00
Göteborg: Brunsparken/ kl. 16:00
Boden: Medborgartorget / Kl. 12:00
تۆش ئاماده‌به و ببه به ده‌نگێکی ناڕه‌زایی
دژ به‌م سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچ و ده‌وڵه‌تی
سوید.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
سازمانی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی ئێرانی / بێ‌سنوور
کۆمیته‌ی به‌رگری له مافه‌کانی ژنانی عێراق
Baban
Osman / 0704532270
Mahmud Mohamadzade
/ 0736228726
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگەوازێک لە
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنەوە بۆ پەنابەرانی کورد
و عێراقی لە سەراسەری ئەوروپا.
بەرامبەر بەم هەڵومەرجە دژوارەی بەرەو ڕوومانە
وەرنە مەیدان.
هێرشێکی ئەوپەری نائینسانی بۆسەر پەنابەران، سەراسەری وڵاتە
ئەوروپیەکانی داگرتووە، ئەمرۆ دەوڵەتە ئەوروپیەکان بە بەهانەی ئیدعای
بەرقەرار بونی ئەمنیت لە عێراق و کوردستاندا کەوتوونەتە هێرش بردن بۆ
سەر ماف‌و خواستە ئینسانیەکانی پەنابەران و بەتەواوى توانەوە دەستیان بۆ
هەڵمەتى گرتن و ڕاونانی پەنابەران تا زیندانی کردن و کۆسپ‌و تەگەرەدانان
لەبەردەم خزمەتگوزاریەکان وڕاکیشانی خێزان وزیندانیکردنی مناڵان
وگۆرینەوەی پەنابەران وتوندکردنەوەی سنورەکان، تا پەیرەوی کردنی یاسای
لێ سەندنەوەی مافی هاوڵاتی بوون ومافی نیشتەجێ بوون ودیپۆرتکردنەوەی
بەزۆرى پەنابەران بۆ جەهنەمی جەنگ ونائارامی. هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە
کەبەدەیان هەزار پەنابەری عێراقی لە وڵاتانی ئەردەنو سوریا‌و میسر‌و
تورکیا‌و پاکستان... بەدەست بی‌کاری وبیبەش لەسەرەتاترین پیداویستی
ڕۆژانە و تەنانەت نەبوونى شۆینی حەوانەوە بۆ خۆیان وخێزان منالانیان،
بەبەرچاوى هەرئەم حکومەتە دیموکراسیاسەنەى ئەوروپاوە ژیانى بێ ئاسۆیى
وبیدەرەتانى تێپەردەکەن. منداڵانی ئەم پەنابەرانە لەجیاتی خۆیندن
بەکاری دەستفرۆشی خەریکن و بەشێکیان بەناچاری بۆ نانی شەویان ڕووبەرووی
دیاردەی لەشفرۆشی بوونەتەوە، کەچى کۆمەڵگای نیو دەوڵەتی خۆی لێ بیدەنگ
کردەوە وئەم ئینسانانە بەئاکامە زیانبارەکانی جەنگێک نازانیت کەئەوان
بریاردەرى بوون.
لەلایەکىتریشەوە حکومەتەکەی مالکی وحکومەتی هەرێمی کوردستانیش کێشەی
ئێمەى پەنابەرانیان کردۆتە کارتێک بەدەستەوەو لەپێناو قازانج پەرستی
وبەرژەوەند خوازی خۆیان بۆ مانەوە لەدەسەڵات و نیشاندانی ڕووکار‌ی دزیوی
حکومەتەکەیان وپەردەپۆشکردنی بە سەقامگیر بوونی"دیمکراسی و ئارامی "
بەئاشکراو بەکەمالی ئیسراحەت لایەنگری بۆ سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران
نیشان ئەدەن و ئەوپەری هاوکاری وئاسانکاری و زانیاریان خستۆتە ئیختیاری
ئەم حکومەتانە وفرۆکەخانەکانیان پێشوازی لەوەرگرتنەوە پەنابەران دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە کەنەبوونی ئەمنیت و غیابی ماف‌و ئازادیەکان و ڕیزگرتن
بۆ سادەترین مافە ئینسانیەکان، تا کوشتن و تیرۆر ڕاونانو سەرکوت وبی
حقوقی ژنان‌و منداڵان ولاوان یەک واقعیەتى حاشا هەڵنەگرە کەتەنانەت
ڕاپۆرتی رێکخراوە جیهانیەکانیش ناتوانێ ئەو راستیە داپۆشێت.
پەنابەران.. ئازادی خوازان!
کاتی ئەوە هاتووە کە بۆ ماف و خواستەکانى خۆمان ئەم واقعیەتانە
بەرپەرچەبدەینەوە ودەنگی نارەزایەتمان بەرامبەر بەم سیاسەتە دژی
ئینسانییە دەربڕین و یەکگرتوانە بینە مەیدانەوە و بەخەباتی سەراسەری
ئەم سیاسەتە ناکام بکەینەوە. ئاشکرایە بە خۆپیشاندان وکۆبوونەوە و بە
ریکخستنی ریزەکانمان و پەیوەستبوون بەکەمپینی جیهانی فیدراسیۆنەوە کە
راگەیەنراوە تا بەدەستەوەگرتنی شەقامەکانی ئەوروپا وڕاکیشانی هاوپشتی و
هاوکاری لەرێکخراوە ئینسانی و پەنابەریەکان ئەتوانین بزوتنەوەیەکى
گەوەرەى ئینسانى بهێنینەمەیدانەوە نەبەردی گەورە تۆمار بکەین بۆ ئەم
داواکاریە ئینسانیانە. ئەمە تەنها ڕێگاو وەڵامی شیاوی ئێمە پەنابەرانە
بە سیاسەتى دیپۆرتى دەوڵەتانى ئەوروپایى.
کاتی ئەوە هاتوو دروشمی "نا بۆ دیپۆرت بەڵی بۆ مافی نیشتەجێ
بوون"بەرووی ئەم سیاسەتە دژى ئینسانى ودژى پەنابەریە بەرز بکەینەوەو
داوایان لێبکەین بەفەوری وڵامی داخوازیەکانمان بدەنەوە.
هاوکات شان بەشانی ئەم کەمپینە بەردەرگای بارەگاکانی حکومەتی عێراقی و
حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرین لەژیر گوشاردا بەرپرسیاریان بکەین
تادەست لەیەخەی ئێمەی پەنابەران بکەنەوە.
بیگومان ئەمە هەنگاوێکی دروست‌و شارستانیانەیە تا بتوانیین سەرجەم
خواستە ئینسانیەکانمان لەچەشنی مافی پەنابەری، مافی نیشتە جێ بوون
داسەپێنین بەرامبەر بە جیاکاری و نەژاد پەرستی ڕاوەستین دڵنیاتان دەکەم
لەم رێگەیەدا تەنها نین خەڵکی ئازادی خواز‌و ئینسانی دۆستی دنیا و
یەکیتی کریکاری ورێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان چ لەئاستی ئەوروپا چ
لەئاستی کوردستان لەگەڵمانن.. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
سەنگەرو پشت‌و پەنای ئێوەیە بەریزەکانیوە پەیوەست بن.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له گۆڤاری نوگره سه‌لمانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م
نووسه‌ران و پسپۆرانی بواری پرسی جینۆساید.
چاودێری کوردۆساید- چاک لقی که‌رکوک، له ساڵیادی ئه‌نفال گۆڤارێک
به‌ناوی نوگره سه‌لمان به هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی به جیا
جیا ده‌ر ده‌کات، بۆیه داوا له نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان ده‌که‌ین هه‌ر
(لێکۆڵینه‌وه‌و ده‌ق و شیعر و چیرۆک و وێنه و تابلۆ و وه‌رگێران)ێکیان
هه‌یه تایبه‌ت به تاوانی ئه‌نفال، بۆمانی بنێرن به خۆشحاڵیه‌وه له
گۆڤاره‌که‌مان بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
تکایه به‌م ئیمایڵه بۆمانی بنێرن:
nugra.salman@yahoo.co.uk
تێبینی تاوه‌کو به‌رواری 1/3/2009
بابه‌ته‌کان وه‌رده‌گرین.
گۆڤاری نوگره سه‌لمان/ که‌رکوک
چاودێری کوردۆساید-چاک / لقی که‌رکووک
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بانگەوازێک بۆ
هەموو حزب و ڕێکخراوەکانی عیراق و کوردستان.
هەڵوێستگرتن دژ بە سیاسەتی
دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران، بە تەنگەوە بوون و هەڵوێست
نیشاندانە
لە
بەرامبەر بە ژیانی
ملیونەها ئینسان
لە کۆمەلگای عیراق
و کوردستاندا.
گۆمانی تیدانیە کە چەندین ساڵە گرفتی
ئاوارەبوون و پەنابەری بووتە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی کۆمەڵکای
عیراق بە کوردستانیشەوە، ئەگەر تەنانەت بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوە
ئینسانی و نیونەتەوەیەکانیش بێت ئەوا نزیک بە 5 ملیون ئینسان لەم
کۆمەلگایەدا ئاوارەبوون و ڕوویان کردوەتە ئایندەیەکی نادیار. هەربۆیە
ئەگەر بەپێی ئەو ئانارەش بێت لە هەر 6کەس لە خەڵکی عیراق کەسێکیان
ئاوارەیەو بەومانایە هیچ خێزانێکی ئەم کۆمەلگایە نیە کە ئەزیزێکیان
ئاوارە نەبووبێت.
هەربۆیە ڕۆشنە کە ئەمڕۆ جیاواز لە ویست و ئارەزوی هیچ حزب و رٍێکخراو
لایەنێک لە کۆمەلگای عیراق بە کوردستانیشەوە، کێشەو چارەنووسی ئەو
ملیونەها ئینسانە ئاوارەو پەنابەرەیە پرسیارێکی گرنگ و پڕ بەهای
لەبەردەم هەر حزب و ڕێکخراوێکدا ڕاگرتووە، ئەویش ئەوەیە کە ئایا
بەکردەوە چ هەڵوێستێکیان هەیە لەبەرامبەر بەو کێشەی کە ئەمڕۆ بەرۆکی
بەهەموو خیزانێکی کۆمەڵگای عیراق و کوردستان گرتووەو دەیان هەزار
پەنابەر لەبەردەم مەترسی دیپۆرتکردنەوەدایە بۆ کۆمەڵگایەک کە بەناچار
لەم سالانەی دوایدا لەبەر نەبوونی ئەمنیەت وئاسایش ڕوویان کردوەتە ئەم
وولاتانە ؟
بەتایبەت ئەم پرسیارە لەکاتێکدایە کەبەشێوەیەکی گشتی هەموو دەوڵەتانی
ئەوروپا لەبەرامبەر بە ژیان و چارەنووسی پەنابەران بەتایبەت لەم
سالانەی دوایدا دەستیان داوەتە نائینسانی ترین سیاسەت وپراتیکی نایاسای
دژ بەپەنابەران. هەر لە سیاسەتی لەچاوەرانی هێشتنەوەی پەنابەران بۆ
ماوەی چەندین ساڵ، تا ڕەدکردنەوەی بەلێشاو ناچارکردنیان بەوەی کە
بەشێوەی نایاسای ژیان بەسەربەرن و لە سەرەتایترین پیداویستەیەکانی
ژیانی ڕۆژانەیان بێ بەهرەبکرین وناچاربکرێن بەوەی کەڕۆژی زیاتر لە 14
سەعات کار ئەنجامبدەن بە مەبەستی دابینکردنی بژویەکانی ژیان ومانەوەیان
لەم وولا تانەدا. بەلام دیارە کە تێکرای ئەم تراژیدیانە هێشتا وێنەیەکی
پراوپڕنین لە معانات وکێشەوگیروگرفتەکانی پەنابەران. لەمبارەوە دەکرێ
ئاماژەیەک بەبڕیارو دەستپێشخەریەکانی حکومەتەکانی بەریتانیا، سوید،
سویسرا بکرێت وەک بەڵگەنەویستێکی ڕۆشن بۆ نیشاندانی ئەوەی کە چۆن
تائیستە سەباری دیپۆرتکردنەوەی سەدان پەنابەر هەروەها چارەنووسی
هەزارانی تریان لە زیندانەکاندا لە سەخترین بارودۆخی دەرونیدا لە
بەردەم مەترسی دیپۆرتکردنەوەی ئەمرۆو سبەیدا ڕاگرتووە .
کە دیارە لەمبارەوە تائێتسە ژمارەیە لەم حکومەتانە بۆ شەرعیەتدان بە
سیاسەتەکانی خۆیان سەبارەت بە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران چەندین
ڕێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا
واژۆکردوەو بە مانایەک هاوکیشەکە گەلیک دژوارترو زیان بارتر بووتەوە دژ
بە ژیان و چارەنووسی پەنابەرانی کورد‌و عیراقی .
بۆیە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بۆ بەرگری کردن دژ بە
سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران و داکۆکیکردن لەماف و داخوازیەکانیان
کەمپەینێکی نێونەتەوەی دەست پێکردوەو داوا لە هەموو حزب و ڕێکخراو
نەقابە کرێکاریەکان و ڕێکخراوە پیشەوی و ئینسان دۆستەکان و هەموو
دەستەو گروپ و لایەنێک دەکات کە بە هەر رادەیەک خۆیان بەبەرپرسیار
دەزانن لەبەرامبەر بە ژیان و چارنووسی خەلکی عیراق و کوردستاندا
لەبارەی ئەم پیشێلکاریانەوە چارەنووسی ئەو دەیان هەزار ئینسانەی کە
ئەمڕۆ بەناچار ڕوویان کردوەتە ئەم وولاتانە بێ هەلوێست نەبن وپەیوەستبن
بە کەمپەینی نێونەتەوەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیەوەو
پشتگیری لە خواست و داواکاریەکانی ئەم کەمپەینە بکەن.
ئاشکرایە بێدەنگ بوونی هەر حزب ولایەنیک و هەر ڕێکخراو کۆڕوکۆمەلێک بە
هەر بەهانەو پاساوێک بە ڕۆشنی بەمانای پشتگوێ خستن‌و شانی خاڵیکردنەوەیە
لەبەرامبەر بە یەکێک لە گەورەترین تراژیدیا‌کانی کۆمەلگای عیراق
وکوردستان، هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێ کە جیاواز لەپشگیری داخوازەیەکانی
ئەم کەمپینە هەروەها لە ڕووی اعلامی ومادی ومعنەویشەوە بە تەواوی توانا
پشتگیری لەم کەمپەینە بکەن !
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی
22 / 2 / 2009
_______________________________________
IFIR:PO.BOX1575،
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT
Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com
Mobile:00447856032991
Jamal-hasan@hotmail.com
0041787557786 /ahmadali525@hotmail.com
0041788532004 rebwar.arif@hotmail.com
Mobile:00358440464905 /
www.federationifir.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له
ئازادكردنی تاریق ڕه‌مه‌زان، دادگای
تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
له
درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی چاودێری كوردۆساید-چاك بۆ له‌قاودانی
ئازادكردنی فڕۆكه‌وانی تاوانبار تاریق ڕه‌مه‌زان , كه مخابن دوایی
تاوانكاری قڕكردنی گۆپته‌په و قه‌ڵاسێوكه‌شی هاته سه‌ر ,
دادگای تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی ( بیرۆی داواكاری گشتی دادگا )
ئاگاداركرایه‌وه و به‌یاننامه‌ی چاودێری كوردۆساید-چاك به زمانی
ئینگلیزیان پێ گه‌یه‌نرا , سه‌باره‌ت به ئازاد كردنییه‌وه .
له
وه‌ڵامی چاودێری كوردۆساید-چاك دا بیرۆی داواكاری گشتی دادگای
تاوانه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه به پێی
پێوه‌ره‌كانی په‌یماننامه‌ی ڕۆما سه‌یری ئه‌و دۆزه ده‌كه‌ن ,
وه لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر
وه‌رده‌گرن .
تێبینی : نامه‌ی فه‌رمی بیرۆی داواكاری گشتی دادگای تاوانه‌كانی
نێو ده‌وڵه‌تی لای ئێمه پارێزراوه.
چاودێری كوردۆساید-چاك
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com
24-2-2009
|