
به‌ڕێز سه‌فاره‌تی ئه‌مریکا له وڵاتی نه‌رویج!
بابه‌ت:
پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤی کورد له وڵاتی ئێران‌دا.
ناوه‌ندی
هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک- که
یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌رگریکردنه له مافی مرۆڤ له
کوردستان و جیهاندا. گوێگرتن له پرۆفیسۆر
Gary Weaver
له‌و
موحاضه‌ره‌یه‌ی که دای له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گونجاندو پێکه‌وه هه‌ڵکردنی
کولتوره جیاوازه‌کان، گونجاندن و پێکه‌وه هه‌ڵکردنی ڕه‌گه‌زه
جیاوازه‌کانمان به هه‌ند وه‌رگرت و به کارێکی پۆزه‌تیڤانه‌مان
خوێنده‌وه تا ڕێکخراوه‌که‌مان وه‌ک ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆست و
یه‌کسانی خواز له نێوان کولتوره‌کان و ڕه‌گه‌زه‌کاندا بتوانێت زیاتر
خۆی ده‌وڵه‌ماند بکات به چه‌کی یه‌کسانی خوازی و خۆ ئاماده‌کردن بۆ
دروستکردنی ئارامی و یه‌کسانی له نێوان کولتور و ره‌گه‌زه
جیاوازه‌کاندا. هیوا دارین له‌م جۆره موحاضه‌ره‌و کۆرسانه زیاتر
سازبکریت بۆمان.
وێڕای سۆپاس
بۆ بانگهێشتکرنمان بۆ ئه‌م سیمیناره به نرخه، به گرنگی ده‌زانین
سه‌رنجی ئێوه‌ی به‌رێز و کۆمه‌ڵه‌گه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕابکێشین بۆ ئه‌و
پێشێلکاریانه‌ی ڕژێمی ئێران ده‌یکات به‌رامبه‌ر به مافی گه‌لانی
ژێرده‌سته‌ی ئێران و به‌تایبه‌ت گه‌لی کورد، و هیوادارین به‌ڕێزتان
له پێگه‌ی خۆتانه‌وه به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤایه‌تی خۆتان بگرنه ئه‌ستۆ
و تیشک بخه‌نه سه‌ر ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی ڕژێمی ئێران، و هه‌وڵی
فشارێکی نێوده‌وڵه‌تی بده‌ن بۆ ڕێگرتن له به‌رده‌وامبوونی ڕه‌شه‌کوژی
و له‌سێداره‌دان و ئه‌شکه‌نجه و زه‌وتکردنی ئازادی و سیاسه‌تی
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئه‌و ڕژێمه به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و سه‌رجه‌م
پێکهاته‌کانی ئێران.
لێره‌وه
ئاماژه به چه‌ند که‌سێک ده‌که‌ین که له‌م ماوه‌ی ڕابوردودا له‌سه‌ر
چالاکیان له بواری مافی مرۆڤ و ئازادی بیر و ڕا ده‌ستیگر کراون، که
ژماره‌یه‌کی زیاتریش بێسه‌روشوێن کراون، یان به سیناریۆیه‌کی
دروستکراو دادگایی ده‌کرێن و سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا
ده‌درێت.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه نمونه‌یه‌کی بچوکی قوربانیانی سیاسه‌تی ڕژێمی
ئێرانن:
1/
ئه‌نوه‌ر حسین په‌ناهی.
2/ ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی.
3/ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر.
4/ فه‌رهاد وه‌کیلی.
5/ عه‌لی حه‌یده‌ری.
6/ عه‌دنان حه‌سن پور.
7/ هیوا بوتیمار.
8/ حه‌بیب له‌تیفی.
چاره‌نوسی ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه دیار نیه و تا ئێستا چاوه‌ڕوانی
دادگایی ده‌کن:
1/ سامان ڕه‌سوڵ پور.
2/ محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند.
3/ هانا عابدی.
4/ ڕوناک سه‌فه‌رزاده.
5/ که‌مال شه‌ریفی.
6/ زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی.
هه‌تا ئێستا به
ده‌یان که‌سی تر چاره‌نوسیان دیار نییه و بێسه‌روشوێن کراون.
ئه‌گه‌ر
به‌ڕێزتان بفه‌رموون به وه‌ڵامێک بۆ ئێمه و داوا بکه‌ن، ئێمه
برده‌وام کۆنتاکتمان ده‌بێت و ئاماده‌ین زانیاریه ڕاسته‌کانتان
بخه‌یه‌نه به‌رده‌ست.
سوپاسی بێپانامان قبوڵ بکه‌ن.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
chak.org@gmail.com
www.chak.info
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ڕێکخراوی گه‌شه له
نه‌رویج.
راپۆرتێکی وێنه‌یی ڤیستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی رۆشنبیری زه‌وی له
پایته‌ختی نه‌رویژ.
رۆژی.١٦-٨-٢٠٠٨
له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژ ڤیستیڤاڵی زه‌وی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستی
به چالاکیه‌کانی کـــــــرد که رێکخراوی گه‌شه به‌شداری به‌رچاوی
هه بوو ، ئه‌م ڤیستیڤاڵه له لایه‌ن ئه‌و رێکخراوو کۆمه‌لانه‌ی که
له شاره‌وانی ئۆسلۆ سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێنابوو بۆ ساڵی 2008
رێکخرابوو،که کۆمه‌له‌ی کوردی سوریاوه یه‌کێك بوو لـــــه‌و رێکخرا
وانه به هاوکاری رێکخراوی گه‌شه له ژێر چاودێری شاره‌وانی ئۆسلۆ
و وه‌زاره‌تی کۆچ و رۆشه‌نبـــــــــــیری حکومه‌تی نه ر‌ویژی بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی کولتور‌و رۆشه‌نبیری گه‌لان وه ناساندنی کلتورو
رۆشه‌نبیری کورد به میله‌تانی تر.وه بۆ شکاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له
سه‌ر کولتور‌و رۆشه‌نبیری کورده، ئاهه‌نگی ده‌ست پێکردنی
ڤیستیڤاله‌کـــــــه له گۆره‌پانی کرێکاران ده‌ستی پێ کرد به
ئاماده بونی سه‌رۆکی شاره‌وانی ئۆسلۆ ونوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی کۆچ و
رۆشنبیری و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران و کۆمه‌لێکی زۆر له نوێنه‌رانی
باڵوێزخانه‌کانی ووڵاتانی جیهان و به به‌شداری به‌رچاوی میدیای نه
ر‌ویژی و جیهانی .به‌ر له ده‌ست پێکردنی ڤیستیڤاله‌که خۆ پێشاندانێکی
گشتی به پێشه‌نگی ئهسپهکـــــــا
نی مه‌له‌کی و له ژێر ناونیشانی( یه‌ك جیهان و یه‌ك خه‌ون) و به
به‌شداری تیپی زیوینی شاره‌وانی ئۆــــــــــسلۆ به دوای ئه‌وانه‌وه
تیپه‌کانی دیده‌وانی و تیپی وه‌رزشی نه‌رویژی به نمایشی وه‌رزشی جۆراو
جۆر وه نمایشــــــی جل و به‌رگی کوردی ئاڵ و واڵا .وه به نمایشی
ئاڵای نه‌ته‌وه‌کانی به‌شدار بوو به ئاڵای سه‌ربه‌رزی کوردستانه‌وه .
به‌شی
دووه‌می ڤیستیڤاڵه‌که نمایش کردنی هونه‌ری نه ته‌وه به‌شدار
بووه‌کان بوو که هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش و به توانا نه به‌ز
موکریانی به هاوکاری مۆزیك سیانانی به توانا سه‌باح سه‌نتور و بێلان
گه‌رمیانی به ده‌نگه زوڵاله‌که‌ی دڵ و سه‌رنجی به‌شداربوانی بۆ خۆی
راکێشابوو تابلۆ هونه‌ریه‌کانی هه‌ڵپه‌رکێ ی کوردی که له لایان کوران
و کــــــچانی رێکخراوی گه‌شه و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا پێشکه‌ش
کرادیدی بینه‌رانی بۆخۆی راکێشا .
شایانی ئاماژه پێکردنه که له سێ شوێنی تایبه‌ت به کورد نمایشی جل
و به‌رگ و کاری ده‌ستی کران و خواردنی به تام چێژی کوردی پێشکه‌ش به
میله‌تانی جۆراو جۆر کرا که بۆ جێگای دڵ خۆشی به‌شدار بووان.
ڤیستیڤاله‌که دوای 11 کاتژمێری به‌رده‌وام به سه‌رکه‌وتویی کۆتایی
به چاڵاکیه‌کانی هێنا.
__________________________________________
Storgata 39 0182 Oslo tlf.22202021
Geshe_n@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

په‌لاماردانی
ناسیح ئیدانه‌ده‌که‌ین.
بۆکۆمیتەى بەرگرى
لەڕۆژنامەنوسان.
بۆسەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان.
بۆ.باڵوێزخانەى فەرەنسا لەعێراق.
ئیمڕۆ یەکێکى تر لەبەرپرسەکانى سەربەیەکێتى لەشارى هەڵەبجە پەلامارى
براى خۆشەویست و ڕۆژنامەنوسمان ناسیح عبدالرەحیمى دا جگەلەوەى
زۆربەتوندى ئەو پەلاماردانە ئیدانە دەکەین هەموو پشتگیریەکیش لە براى
ڕۆژنامەنوسمان کاک ناسیح دەکەین لێرەشەوە جارێکى تر داوا لەڕێکخراوە
نێودەوڵەتیەکان دەکەین بەتایبەتى کۆمەیتەى بەرگرى لەڕۆژنامەنوسانى
جیهان و سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان و هەروەها داوا لەباڵوێزخانەى
فەرەنسا لەعێراق دەکەین کەتەدەخول بکەن لەسەرئەو ئاستەنگانەى بۆ میدیاى
ئازاد دروست دەکرێن بێنە وەڵام دەنگى ناڕەزایەتى هەڵببڕن پێویستە
لەسەریان کەئەم ئەرکە بگرنە ئەستۆ چونکە لەئێستادا سەرۆکایەتى یەکێتى
ئەوروپا دەکەن گروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنورى کوردستان ڕایدەگەیەنێت
پەلاماردانى کاک ناسیح لەژێر هەر ناوێک و پەردە و پاساوێک بێت کارى بێ
مانایەو دژى هەموو ئەو دروشمە بریقەدارانەیە کەپارتەکەى کاک حەمە
ئیدیعایان بۆ دەکات.
ئازادى بۆ ڕۆژنامەگەرى کوردى لەکوردستان.
گرووپی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنووری کوردستان کوردستان.
تێبینیی:
ڕۆژنامەنووس ناسیح عه‌بدولرەحیم دانیشتوى شارى هەڵەبجە لەکاتێکدا
لەبەردەم پارێزگارى سلێمانى کەسەردانى ئەو شارەى کردبوو داواى کرد
کەبەرپرسانى هەڵەبجە دادگایى بکرێن لەبەرامبەریشدا حەمەى حەمە سەعید
بەرپەرچى دایەوە و دواتر کۆمەڵێک لەچەک بەدەستانى حەمە پەلامارى کاک
ناسیحیان دا‌و بەڵام خۆشبەختانە کاک ناسیح بارى تەندروستى باشە و بەڵام
ئێستا ژیانى لەمەترسیدایە.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبوونه‌وه‌ی
کورده‌کانی جنووب
(لورستان،کرماشان،ئیلام،خانه‌قین)
له ده‌ره‌وه
وڵات.
کوبوونه‌وه‌ی
کورده‌کانی
جنوب له ژیر ناوی،، به‌ره و یه‌کیه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی،
له روژه‌کانی 27،28
سپتامبر له وڵاتی بلژیک به‌ریوه
ده‌چیت.
داوا له هه‌موو که‌سایه‌تیه،
روشنبیر ، سیاسی،
نووسه‌ر ،ر‌وژنامه نووسه‌کان
له ناوخو و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، دهکهینبه،
به‌شداری چالاکانه‌ی
خویان باسه‌کانمان ، دهوڵه‌مه‌ندتر
بکه‌ن.
ئه‌و بهریزانهی
ئه‌یانه‌ویت
به‌شداری کوبوونه‌وه‌که
بن یان به ناردنی بابه‌ت به شداری بکه‌ن
ده‌توانن له ڕێی
ئه‌م ناونیشانه‌ی
خواره‌وه پیوه‌ندیمان
پیوهبگرن.
به سپاسه‌وه
کومیته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری
15.08.2008
کات ؛ روژانی:
2008 سپتامبری27،28
شوین:
بروکسل
کونگره نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
ئادرس
Rue Jean stas 41
1060 / Bruxelle
تلفۆن:
0032485432518
0046739265685
milkan_kurd@yahoo.com
Kurd_jenob@yahoo.se
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

داواکارییه‌ک له
ئاماده‌بووانی کؤڕی رێکخراوی ''چاکه''ه‌وه.
بۆ به ڕێزان
سه رۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ
سه رۆکی هه رێمی کوردستان
سه رۆكی حکومه تی هه رێمی کوردستان
ئێمه ئاماده‌بوانی کۆڕی ڕێکخراوی چاك له ژوری کوردستان یونایتد به
کۆی ده نگ بڕیارماندا داواکاری یه‌کتان ئاراسته بکه ین بۆ به هانا
هاتنی برینداری به کار هێنای چه کی کیمیاوی له هه ڵه بجه کاک
محه‌مه‌د عه‌زیز هه ڵه بجه یی که وا به ڕێژه ی 100% سیه کانی له
کار که وتوون وه ژیانی له و په ڕی خه ته ردایه.
ئێمه دڵنیاین که وا ئێوه ی به ڕێز به ئه رکی نیشتمانی و مرۆڤانه ی
خۆتان هه ڵده ستن وه ئه م برینداره که وا باوکی دوو مناڵ و
خێزانداره له مردن ڕزگار ده که ن , به پیَچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه
ئیَوه به‌رپرس ده‌بن له مه‌رگی ناوبراو .
له جیاتی ئاماده‌بوانی کۆڕی ڕێکخراوی چاک
22.08.2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له ستۆكهۆڵم
كۆماری ئیسلامی ئیَران شه‌رمه‌زار كرا.
ئه‌مرِۆ شه‌ممه 23-8-2008 , كاتژمیَر 11 بۆ 1 ی پاشنیوه‌رِۆ , به
به‌شداری ده‌یان كه‌سایه‌تی كوردی له سوید , له سه‌نته‌ری شاری
ستۆكهۆڵم خۆپیشاندانیَكی نارِه‌زایه‌تی دژ به هه‌ڵمه‌تی له
سیَداره‌دان و زیندانیكردنی چالاكڤانانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدرا ,
خۆپیشانده‌ران نمایشیَكی سه‌رنجرِاكیَشان له‌سه‌ر له سیَداره‌دان
پیَشكه‌شكردن به دریَژایی 8 مه‌تر ویَنه‌ی قوربانیانیان نمایشكرد
, كه سه‌رنجی خه‌ڵكی رِاكیَشا .
برِیار وایه له رِۆژانی داهاتوو له په‌رله‌مانی سوید ,
په‌رله‌مانتار ئامینه كاكه باوه ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاك ,
له‌سه‌ر هه‌مان پرس گفت‌و گۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی سوید بكات.
رِیَكخراوی مافی مرۆڤی كورد
ناوه‌ندی چاك- كۆمیته‌ی سوید
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌رِه‌شه‌كردن
له ناسیح عه‌بدولرِه‌حیم شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
چاكنیوز-تایبه‌ت
ئیَمه وه‌ك ناوه‌ندی چاك
هه‌رِه‌شه‌كردن له كاك ناسیح عه‌بدولرِه‌حیم
ئه‌ندامی ناوه‌نده‌كه‌مان له لایه‌ن به‌رپرسانی
حیزبییه‌وه به توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین ,
ئازادی ده‌ربرِینی بیر‌و رِا به هه‌موو هاووڵاتیه‌ك به رِه‌وا
ده‌زانین ,
رِاشیده‌گه‌ینین له‌مرِۆكه‌وه پاراستنی ژیانی كاكه ناسیح له ئه‌ستۆی
ئه‌وانه‌یه هه‌رِه‌شه‌یان لیَكردووه .
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
كۆبونه‌وه‌ی گشتی
ناوه‌ندی چاك له
24-8-2008.
لیَره‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناوه‌ندی
چاك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ,
كۆبونه‌وه‌ی گشتی ناوه‌ندی چاك رِۆژی یه‌كشه‌ممه 24-8-2008 كاتژمیَر 9
بۆ 11 ی شه‌و به كاتی
ناوه‌ندی ئه‌وروپا ده‌بیَت , بابه‌ته‌كان كۆبونه‌وه‌كه بریتین له
:
- ده‌ركردی گۆڤاری ساڵانه به زمانی
ئینگلیزی سه‌باره‌ت به پرسی جینۆساید .
- چالاكییه‌كان .
- گفتوگۆ له‌سه‌ر پیَشخستنی ناوه‌ندی
چاك و پرِۆژه‌كانی ئاینده
.
به‌شداریكردن ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه
تیَبینی : له مانگی سه‌پته‌مبه‌ره‌وه
پشوی هاوینه كۆتایی دیَت و
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی چاك و ده‌سته‌ی كارِگیَرِی به‌شیَوه‌ی
ئاسایی مانگانه به‌رِیَوه ده‌چن
.
ناوه‌ندی چاك
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی چاك له
یۆنانستان.
كۆمیته‌ی چاك له وڵاتی
یۆنانستان , ته‌مه‌نیَكی كه‌م وه‌لیَ به به‌رهه‌م ,
له دریَژه‌ی كار و چالاكییه‌كانیدا توانی
خولیَكی فیَربوونی زمانی یۆنانی و ینگلیزی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ
بۆ په‌نابه‌رانی كوردی دانیشتووی ئه‌سینا بكاته‌وه ,
ئیَستا 26 قوتابی له‌م خوله ده‌خویَنن
.
رِۆژی 19-8 شاندیَكی كۆمیته‌ی یۆنانستانی
ناوه‌نده‌كه‌مان كه پیَك
هاتبوو له به‌رِیَزان هاورِیَ ئه‌حمه‌د كه‌ركووكی و بارزان
هه‌ڵه‌بجه‌یی سه‌ردانی رِیَكخراوی هاپكلینك یان
كرد , له‌ویَ له لایه‌ن رِیَكخراوه‌كه‌وه پیَشوازی كران
به ئاماده بوونی كاك پیَشرِه‌و به‌رپرسی
په‌یوه‌ندییه‌كانی رِیَكخراوه‌كه ,
گفتوگۆ له‌سه‌ر خوله‌كه كرا‌و برِیار
له‌سه‌ر په‌ره‌دان و به‌رده‌وامی به خوله‌كه
درا له داهاتوودا .
هاوكات كۆمیته‌ی ویَنانستان چه‌ند
چالاكییه‌كی دیكه‌یان به
ده‌سته‌وه‌یه له داهاتوودا رِایان ده‌گه‌یه‌نین .
ناوه‌ندی چاك-
كۆمیته‌ی یۆنانستان
22-8-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
|