کتێبخانه‌ی کوردی له‌ستۆکهۆلم
به‌خێربێن بۆ کۆڕی
فه‌رهاد پیرباڵ
شیعر، چیرۆک و گفتوگۆ
--------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌ستی موجاهیدی خه‌لقی ئێرانی سووره به خوێنی که‌سانی سڤیل له ناوچه‌کانی ئه نفالكراوى گه‌رمیان.
- نامه‌یه‌ك كراوه بۆ به‌ریزان جه‌لیل گادانی و حیزبی دیموكراتی كوردستان -
چاک داواکاره ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی موجاهیدی خه‌ڵق که ده‌ستیان له کوشتن و تاوان دژ به خه‌ڵکی سڤیلی گه‌رمیان هه‌بوو، که به‌ڵگه سه‌ڵمێندراوه، راپێچی دادگا برێن، هه‌روه‌ها موجاهیدینی خه‌ڵق وه‌کو رێکخراوی به‌رپرس له به‌شداری له تاوانه‌کاندا دادگایی بکرێت.
http://www.rojrej.com/modules.php?name=News&file=article&sid=415
چاودێری كوردۆساید-چاك
--------------------------------------------------------------------------------------------------
Namzeda Parlementoya Ewropayê
--------------------------------------------------------------------------------------------------
نامه‌یه‌کی به په‌له له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه! بۆ یه‌کێتی ئوروپا و بۆ گشت پارت و لایه‌ن و ڕێکخراوه‌کانی جیهانی.
به‌ڕیزان له یه‌کێتی ئوروپا‌و وگشت ڕێکخراو لایه‌نه‌کانی ئوروپایی و جیهانی، له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسراوه کورته‌دا هه‌موو لایه‌کتان ئاگادار ده‌که‌ین. که یه‌ک حه‌وتوویه به هه‌زاران کوردی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان که شارێکی کورد نشینی بنده‌ستی ئێرانه، به پێی دابه‌شی سنووری خاکی کوردستان، ئه‌و شاره که‌وتووته نێوان سنووری کوردستانی بنده‌ستی ئێران وکوردستانی بنده‌ستی ئێراق. داهاتی ژیانی ئابوری ئه‌و خه‌ڵکه 90% له‌سه‌ر کاسپی سه‌ر سنووره. به‌ڵام له لایه‌ن ڕێژیمی دژی ئازادی و ئارامی ژیانی خه‌ڵکه‌وه واته کۆماری ئیسلامی ئێران ئاسته‌میان بۆ دروستبووه، چه‌ندین جار له‌و سنوورانه خه‌ڵکی کاسپ وکۆڵکێش و بێ‌تاوانیان داوه‌ته به‌رده‌سترێژی گووله‌و گیانیان لێسه‌ندوون، بگره چه‌ندین هێستری بارهه‌ڵگریشیان لێکۆشتوون. خه‌ڵکی مه‌ریوان به دژی ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وامه‌ی هێزی سه‌رکوپکه‌ری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران. له‌ڕێکه‌وتی 2009.03.02، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتنی گشتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ده‌رگای دوکان و بازاریان داخستووه،واچاوه‌ڕوان ده‌کرێێت که ئه‌و مانگرتنه زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان بگرێته‌وه.
به پێێ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که به ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه هێزه‌کانی سه‌رکوپکه‌ری ڕێژیم له مه‌ریوان، زۆر به تووندی له‌گه‌ڵ مانگرتووان هه‌ڵسوکه‌وتیان کردوه‌و خه‌ڵکێکی زۆریان بریندار کردوه‌و به‌ده‌یان که‌سیشیان ڕاپێچی سیاچاڵه‌کانی خۆیان کردوه، و هاوکات سانسۆڕیشیان خستووه‌ته سه‌ر گشت ئامێڕێکی پێوه‌ندی گرتن، وه‌ک ته‌له‌فون و ئینته‌رنێت و کورته‌نامه‌ی موبیلی. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که پارتێکی سیاسی و له پێناو مافه ڕه‌واکانی گه‌لی بنده‌ستی کورد، وه‌ک سه‌ربه‌خۆیی بۆ کورده‌کانی بنده‌ست له ئێران‌دا به شێوه‌ی سیاسی و دیپلوماتی خه‌بات ده‌که‌ین، داوا له ئێوه په‌رله‌مانی ئوروپا و گشت لایه‌ن ورێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کانی جیهان ده‌که‌ین، که به هانای خه‌ڵکی مه‌ریوان و شاره‌کانی دیکه‌وه بچن. با چی دیکه ڕێگا به پاسدارانی ئانتی دیمۆکراتی و ئازادی خه‌ڵک نه‌درێت به کوشتن و لێدان وڵامی مانگرتووان بده‌نه‌وه. پێویسته کۆماری ئیسلامی ئێران ژیانی ئاسایی بۆ خه‌ڵک دابین بکاته‌وه، و قه‌ره‌بووی بریندار‌و گیراوان و کاسپکاران بکاته‌وه. چاوه‌ڕوانی هاکاری مرۆڤدۆستانه‌تانین، ئێمه‌ش به‌و ناونیشانانه‌ی خواره‌وه ئاماده‌ین بۆ وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر پرسیارێکی ئێوه‌ی به‌ڕێز وناردنی زانیاری زیاتر بۆ ئێوه‌ی به‌ریز.
سکرتێری گشتیی .P.S.K عارف باوه‌جانی parti.serbesti@gmail.com نۆێنه‌رایه‌تی گشتیی P.S.K له وڵاتانی ئوروپایی. ئه‌یوب ڕه‌حمانی. psk@kungfutoa.ch
6.3.2009
--------------------------------------------------------------------------------------------------
16-3
ڕۆژێکی نه‌ته‌وه‌ییه و پێویسته له
هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان و ها‌نده‌ران یادبکرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌فه‌رمی نه‌ناساندنی 16-3 به‌پشووى فه‌رمی، چاک داوای ڕونکردنه‌وه له‌حکوومه‌تی کوردستان ده‌کا. له کاتێکدا چاودێری کوردۆساید /چاک له چه‌ندین وڵات له‌گه‌ڵ پارت وڕێکخراو که‌سایه‌تيیه نیشتمان په‌روه‌رو بیانیيه‌کان خه‌ریکی یادکردنه‌وه‌ی تاوانى کۆمه‌لکوژی ( هه‌له‌بجه ن (و, هاوكات درێژه به‌هه‌وڵه‌کانمان ده‌ده‌ین تاكو له سه‌رتاسه‌ری جیهان 16-3 وه كو ڕۆژی دژ به چه‌کی کۆمه‌لکوژی كيمياوى بناسێنرێت ، که‌چی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردیيه وه له سه ر زاری (نوری عوسمان سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی کوردستانه وه , ڕۆژانی فه‌رمی پشووه‌کانی مانگی ئازار ڕاگه‌یه‌نرا ، بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژى 16-3 به‌پشوی فه‌رمی بناسێنرێت . ئيمه پێمان وایه ئه‌وه سوکایه‌تی و تاوانه به‌رامبه‌ر به قوربانیانی هه‌له‌بجه و سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ده كريت , هيوادارين له زوترين كاتدا هه له كه تان راست بكه نه وه .
--------------------------------------------------------------------------------------------------
لە رێپێوانى پەنابەرە بەزۆر نێراوەکان بەشداری بکەن.
فیدراسیونی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی _لقی کوردستان
--------------------------------------------------------------------------------------------------
نا بۆ ئازادکردنی تاوانباری جینۆسایدکار (تارق عه‌زیـــــز) به‌ڵــێ بۆ گرتنــــی تاوانباری جینۆسایـدکار (عومه‌ر به‌شیــر).
به فه‌رمانی سه‌رۆکی ئامریکا و سه‌رۆکی سه‌رۆکایه‌تی عێراق و مالکی و به سیناروێیه‌کی دادگایی له( دادگای تاوانی باڵای عێراقیدا) 4 چوار له تۆمه‌تبارانی ڕژێمی عێراقی ڕوخاو ( تارق عه‌زیز و سیف ئه‌لمه‌هدی محه‌مد، عکله عبدصابر و ئیبراهیم صالح کرم ).ئازادکران! هه‌ر له‌م سیناروێی دادگاییه‌دا بۆ چه‌واشه‌کاری له ده‌رخستنی ڕاستیه‌کانی ئه‌م داداگییه که به ڕیکه‌وتنی ژێر به ژێری ئامریکا و مالکی له لایه‌ک و به‌عسیه فاشیه‌کان له لایه‌کی تر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان و گرتنه‌وه‌ی جڵه‌وی حوکم له عێراقدا و به‌هێزکردنی حوکمی ناوه‌ند به‌سه‌ر هه‌رێمه فیدراڵیه‌کاندا، چه‌ندین حوکم به‌سه‌ر تۆمه‌تباراندا له هه‌مان به‌ڕێوه‌چونی دادگادا ده‌رچوو، وه‌ک: حوکمی له سێداره‌دانی تاوانبار ( عه‌لی کیمیاوی) که ئه‌مه سێهه‌م حوکمی له سێداره‌دانیه‌تی له‌م دادگایه‌دا، حکومی له سێداره‌دانی ( محه‌مد فه‌یزی، و عه‌زیز صالح ئه‌لنومان) که دوو قیادی به‌عسیه‌کان بوون. هه‌روه‌ها حوکمی هه‌تاهه‌تایی درابه‌سه‌ر وه‌زیری ئیعلامی سه‌رده‌می به‌عسیه‌کان( لطیف نصیف جاسم)، وه‌زیری ناوخۆی ڕژێمی به‌عه‌سیه‌کان( محمه‌د زمام ) ، سکرتێری یه‌که‌می سه‌دام (عه‌بد حمود ) و (جاسم محمه‌د). له لایه‌کی تر حوکمی 15 ساڵ درا به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له( صبار ماهود و محه‌مد شاکر)دا و حوکمی 6 ساڵیش درا به‌سه‌ر( قه‌یس جاسم) دا. ناوه‌ندی چاک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نا ده‌ڵێت بۆ ئازادکردنی تاوانبار(تارق عه‌زیز)و ئه‌م ئازادکردنه ئیدانه‌و مه‌حکوم ده‌کات، له هه‌مان کاتدا به‌ڵێ ده‌ڵێت بۆ گرتنی تاوانباری جینۆسایدکار(عومه‌ر به‌شیر)و بۆ جارێکی تر داواده‌کاته‌وه که هه‌موو تاوانبارانی جینۆسایدکار له کوردستان و له عێراقدا بدرێن به دادگای نێوده‌وڵه‌تی، تا دادگایی‌کردنیان دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن و حیزبه سیاسیه‌کان و حکومه‌تی تایفه‌رگه‌ری مالکی .
عومه‌ر به‌شیر،
وه‌ک تۆمه‌تباری تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ، فه‌رمانی
گرتنی درا له لایه‌ن دادگای باڵای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، ئه‌م دادگایه
عومه‌ر به‌شیری تۆمه‌تبارکردوه به پلاندارێژه‌ری جینۆسایدی خه‌ڵکی
دارفۆر له ساڵی 2003 دا. ( لویس مۆرینۆ ئۆکامبۆ)ی داواکاری گشتی
ڕایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تی جینۆسایدی خه‌ڵکی دارفۆردا 35 هه‌زار که‌س
گیانیان له ده‌ستداوه و 100 هه‌زار که‌سی تریش به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی
نه‌خۆشی و برسێتیه‌وه مردون.. له سۆنگه‌ی ئه‌و هه‌موو بێحورمه‌تیه‌ی که دکرێت به‌رامبه‌ر به که‌سوکاری ئه‌نفالکرا و کیمیابارناکراو، وه‌ک پشتگوێخستنی ژیانیان، په‌نادانی سه‌رۆک جاشه تۆمه‌تباره‌کان، ئازادکردنی ئه‌نفالچیه‌کان و تاوانبارانی کیمیاباران، ناوه‌ندی چاک پێیوایه که: جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ستبه‌جێ له هه‌موو عێراق و کوردستاندا خه‌ڵکی ئازادی خواز و دیموکرات خواز و به تایبه‌تی له کاتی نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رلامانی کوردستان و عیراقدا، ده‌نگیان به‌رزبکه‌نه‌وه بۆ گۆرانکاری و به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیانه‌ی وا که هه‌موو خه‌ڵک بۆیان هه‌بێت لیستی سه‌ربه‌خۆ دروستبکه‌ن، تا په‌رلامان و حکومه‌تیكی سکولار دوور له تایه‌فه‌گه‌رێتی دروستبێت و به ته‌واوی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی عه‌داله‌تخواز بێته سه‌ر حوکم وجێگه‌ی گه‌نده‌ڵچیه ئیداری و دارایه‌کان و حوکمی تایه‌فه‌گه‌رێتی بگرێته‌وه. هه‌تا حکومه‌تی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و هه‌ڵقوڵاوی ئێش و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان دروستنه‌بێت! ده‌بێت ڕۆژانه سوێبکرێته‌وه به دڵوده‌رونماندا له ئازادکردنی تاوانبارانی وه‌ک( تارق عه‌زیز) و (ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) و ستایشکردنی (وه‌فیق سامه‌ڕای) و ناردنی (عه‌بدوڵکه‌ریم خه‌زره‌جی) و (شێخ جه‌عفه‌ر به‌رزنجی) بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ناوه‌ندی چاک، بۆ جارێکی تر ئیدانه‌ی ئازادکردنی هه‌موو ئه‌م تاوانبارانه و په‌نادان و داڵده‌دانی سه‌رۆک جاشه تۆمه‌تباره‌کان ده‌کات.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک. www.chak.info chak.org@gmail.com
|