هاوژین حه‌سه‌ن له رۆژی جیهانیی ژنان
خه‌ڵاتێکی رێزلێنانی له بواری ئه‌ده‌بدا وه‌گرت.
دیار
نەقشبەندى
لە
ڕۆژى جیهانیی ئافرەتان بە ئامادەبوونى
چەندین کەسایەتى حیزبى و حکومى(یەکێتى ژنانى کوردستان)لقى هەولێر لە
هۆڵى باخچەى ڕوناکى ئاهانگێکى قەشەنگیان بەو بۆنەیەوە سازکرد و تیایدا
چەندین شیعر و گۆرانى پێشکەش بە ئامادەبوان کرا دواتر خەڵاتى ڕێزلێنان
بەسەر چەندین (هونەرمەند و شاعیر و ڕۆژنامەنوس)ى ئافرەت
دابەشکرا،شایەنى وتنە شاعیرى هەست ناسک(هاوژین حەسەن) یەکێک بوو لەو
کەسایەتیانەى کە لەبوارى ئەدەبدا خەڵاتى ڕ‌ێزلێنانى پێبەخشرا دواتر
زۆرسوپاسى یەکێتى ژنانى کرد بۆ ئەم بەسەر کردنەوەیە خۆشحاڵى خۆى دەربڕى
هەر بەو بۆنەیەشەوە پارچە شیعرێکى پێشکەش بە گشت ئافرەتان کرد تیایدا
چەندین کێشەى خستبووە ڕوو کە لە ڕابردوو و ئێستادا توشى ئافرەتانى کورد
هاتووە.
diar_nakshbandy@windowslive.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------
له بیره‌وه‌ری
21
ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ر‌زه‌نشتی جه‌لال تاڵه‌بانی
ده‌که‌ین.
له
درێژه‌ی پیلانی جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد، له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی
فاشیه‌وه،16-3-1988 دڵڕه‌قترین ڕژێمی سه‌ر گۆی زه‌وی که به‌عسیه
ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان بوون ، به بۆمبی کیمیایی و به فڕۆکه هێرشیان
کرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه . له‌و هێرشه‌دا، زیاتر له 5000 هاوڵاتی
له پیرو مناڵ ،ژن و پیاو ،شه‌هید بون و زیاتر له 10000 که‌س بریندار
بوون. کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه که له‌دوای هێرۆشیما گه‌وره‌ترین سته‌می
مرۆڤایه‌تیه ،بوه ناسنامه‌ی گه‌لێکی چه‌وساوه‌ی بێ پشت و په‌نا له
جیهاندا و مرۆڤایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری دنیادا پشتیوانیان له‌و گه‌له
ژه‌هرخواردوه کرد. زلهێزه‌کانی وه‌ک ئه‌مریکاو به‌ریتانیا له کاتی
هێرش بۆ سه‌ر سه‌دام حسێن و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ، بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی
گه‌له‌کانی خۆیان و جیهان تا پشتیوانیان لێ بکه‌ن ، کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌یان بیری خه‌ڵک ده‌خسته‌وه
ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی گه‌وره‌یی شاره‌که و زۆری ڕێژه‌ی
قوربانیه‌کان ،ڕۆژنامه‌نوسانی جیهانی ده‌ستیان پێی گه‌شت تا وێنه‌ی
کاره‌سه‌ته‌که بگوێزنه‌وه بۆ میدیای جیهان،به‌ڵام زۆر گوند‌و
ناوچه‌یتریش هه‌بوون که که‌وتبونه به‌ر په‌لاماری بۆمبی گازه
ژه‌هراوێکان و دنیا لێی بێ ئاگابوو.
مێژووی هه‌موو گه‌لانی سه‌ر زه‌وی وابوه ،له دوای ڕزگاربونیان ،
هه‌وڵیانداوه تاوانباران و چه‌وسێنه‌رانی گه‌له‌که‌یان بده‌نه دادگا‌و
سزای یاساییان بده‌ن، هه‌م بۆ په‌ند و هه‌م بۆ تۆڵه. به‌ڵام زۆر
به‌داخه‌وه سه‌رانی گه‌لی کورد له باشوری کوردستان، له‌دوای ڕوخانی
ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن ، وه‌ک سه‌رانی گه‌لانی جیهان خه‌م خۆری به
په‌ند کردنی دوژمنان و تۆڵه نه‌بوون.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له سه‌رده‌می خه‌بات و دژایه‌تیکردنی ڕژێمی
سه‌دام حسێندا ،هێزی سه‌ره‌کی گۆڕه‌پانی باشوری کوردستان بوه ، هه‌ر
بۆیه توانیویه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان هێزی هه‌بێت و جه‌ماوه‌ری
هه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ش ته‌نها لایه‌ن بوو که توانی ڕۆڵی کاریگه‌ری هه‌بێت
له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رانی به‌عس و تاوانباراندا ،له هه‌رێمی کوردستان
به شاره‌کانی که‌رکوک و موسڵیشه‌وه .
هێزو توانای ڕێخستن و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی کارێکی وای کرد ،که له‌گه‌ڵ
زۆرێک له سه‌رانی به‌عس و تاوانباراندا، دوو فڕۆکه‌وانی تاوانباری
به‌شدار له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی سورقاوشان و چه‌می
ڕه‌زان و گۆپته‌په‌و عه‌سکه‌ر ، بکه‌وێته ده‌ست یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستان. به‌ڵام هه‌زاران حه‌یف و مخابن ، ئێستا له‌به‌رده‌ستا نین.
فرۆشران؟ به‌خشران به ئێران؟ به‌خشران به خاترانه؟ له لایه‌ن
ئه‌مریکاو به‌ریتانیاوه زه‌وت کران؟ که‌س نازانێت. بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون
وون بونی تاریق ڕه‌مه‌زان و که‌ریم سه‌بتی ، به هه‌ر هۆیه‌ک بێت ، له
خانه‌ی ناپاکی و تاوان به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان و قوربانیه‌کانی
ده‌زانێت، و که‌سی به‌رپرسی یه‌که‌میش له‌و بزربونه‌یان به که‌سی
یه‌که‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌زانێت که جه‌لال تاڵه‌بانیه،
هه‌ر بۆیه تا دیاریکردنی چاره‌نوسی ئه‌و دوو تاوانباره و
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک که گه‌لی کورد ئارام بکاته‌وه ، بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رزه‌نشت ده‌کات له هه‌موو بۆنه‌و کاتێکی
پێویستدا. هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون له‌بری هه‌موو ئه‌ندام و
لایه‌نگرانی سه‌ر بڵندو خاوه‌ن ویژدانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان،
به‌ڵێن به گه‌لی کورد‌و که‌سوکاری قوربانیه‌کان ئه‌ده‌ین ئێمه
به‌رده‌وام ده‌بین له ڕسواکردنی ڕوداوی بزربونی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانی
تاوانبار ،تا گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی ڕاست و ڕوون.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و به‌رز ڕاگرتنی پیرۆزیه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی و
کورد‌و کوردستان.
بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون - یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
9-3-2009
-----------------------------------------------------------------------------------------------------
به‌رپاکردنی
سمینار و مه‌راسیم به بۆنه‌ی
هه‌شتی مارسه‌وه له به‌ریتانیا.
مه‌راسیم:
هه‌ر به بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه ریکخراوی به‌ریتانیای حیزب رۆژی 7 ی مارس
له کاتژمیر 6 وه تا 11ی شه‌و مه‌راسیمێکی له هۆڵی Weston rise
community centre سازدا.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن هۆزان مه‌حمود ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ریتانیای حیزب
ده‌ستپێکردنی مه‌راسیمه‌که راگه‌یه‌نراو به‌ناوی ریکخراوی به‌ریتانیای
حیزبه‌وه به‌خیرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد، هه‌روه‌ها له وته‌یه‌کی
کورت‌دا پیرۆزبایی 8 مارسی له له ئاماده‌بوان و هه‌موو ژنان
وئازادیخوازانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی به ناوی کۆمیته‌که‌وه کرد.
به‌دوای ئه‌وه‌دا نادیه محمود ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزب دوای
پیرۆزبای 8 مارس ووته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد که تیایدا باسی له 8 ی مارس و
میژوی سه‌رهالدانی ئه‌م رۆژه‌و خه‌باتی کۆمۆنیسته‌کان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌کانی ژنان و یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ پیاواندا کرد. هه‌روه‌ها له به‌شیکی
تری قسه‌کانیدا چوه سه‌ر قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌داری و کاریگه‌ری
خراپی له‌سه‌ر ژنان و بێکارکردنیان هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی خه‌بات وناره‌زایه‌تی
بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان و ریکخراوه‌کانیان و پێویستی کۆمه‌ککردن
وپشتیوانیکردن له هه‌وله‌کانیان.
به‌دوای ئه‌وه‌دا جاسم غه‌فور ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ریتانیای حیزب پاش
پیرۆزبایی 8 مارس و ووته‌یه‌کی کورت، به سلاید شۆ چه‌ندین وینه‌ی سه‌باره‌ت
به مێژووی 8 مارس وخه‌بات وناره‌زایه‌تی ژنان و بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی
ژنانی پێشکه‌شکرد. پاشان جه‌نین تابلۆی خۆی هه‌ر به سلاید شۆ پێشکه‌ش
به ئاماده‌بوان کرد.
دواتر مه‌راسیمه‌که تا کاتژمیر 11 ی شه‌و به پێشکه‌شکردنی چه‌ندین
گۆرانی و مۆسیقا و سه‌ما و هه‌لپه‌رکێی هه‌مه‌جۆر درێژه‌ی کێشا.
سمینار:
به به‌شداری نزیک به شه‌ست که‌س، رۆژی هه‌ینی 6 مارس کاتژمیر 7 بۆ 9
شه‌و له زانکۆی له‌نده‌ن له لایه‌ن ریکخراوی ئازادی ژن و به
پشتیوانی ریکخراوی Feminist Fightbackسمینارێک بۆ کۆمه‌ڵه‌ێک که‌سایه‌تی
داکۆکیکه‌ر له مافه‌کانی ژنان سازدرا. که ووتاربێژه‌کانی ئه‌م
سمیناره بریتی بوون له:
جین لامبیرت: ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا له
سه‌ر لیستی سه‌وز
تێری جود: ڕۆژنامه‌نوس بۆ ڕۆژنامه‌ی ئیندیپێنپینتی به‌ریتانی
ماریا ئێکسال: ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندی یه‌کان.
ته‌مار کاتز: خوێندکارێکی ئیسرائێلی یه که ڕه‌فزی به‌شداریکردنی
کردوه له سه‌ربازی کردن له فه‌له‌ستین وه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی
زیندان کرابوو.
لۆرا شوارتز: له ڕێکخراوی (Feminist Fightback)
هۆزان محمود: ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق
دوای ده‌ستپێکردنی سمیناره‌که و به‌خیرهاتنکردنی ئاماده‌بوان، هه‌ریه‌ک
له قسه‌که‌ره‌کان بۆ ماوه‌ی 15 ده‌قه قسه‌یان کرد. که قسه‌وباسه‌کان
تایبه‌ت بوو به چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان، هه‌ڵاواردن و توندوتیژی له دژی
ژنان، قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌داری ئه‌مرۆ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژنانی
کرێکار، کوشتنی ژنان به بیانووی شه‌ره‌فه‌وه، وه‌زعیه‌تی مه‌ینه‌تباری
ژنان له ووڵاتانی عیراق و ئه‌فغانسان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست...
به‌شی دووه‌می سمیناره‌که بریتی بوو له به‌شداری ئاماده‌بوان به ده‌ربرینی
بۆچونه‌کانیان و پرسیارکردن و پاشانیش قسه‌که‌ره‌کان وه‌لامی پرسیار‌و
سه‌رنجه‌کانی ئاماده‌بانیان دایه‌وه و سه‌رکه‌وتوانه سمیناره‌که
کۆتایی هات.
شایانی باسه ژماره‌یه‌ک له هاورێیانی رێکخراوی به‌ریتانیای حیزب له‌م
سمیناره‌دا به‌شداریان کرد ئه‌ویش به به‌دانانی میزکتاب، که
بڵاوکراوه‌کانی حیزبی له‌سه‌ر دانرابوو. هه‌روه‌ها هه‌ڵواسینی وێنه‌ی
مارکس و پۆسته‌ری 8 مارس و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی حیزب له‌سه‌ر
8ی مارس به زمانی ئینگلیزی.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق/ ریکخراوی به‌ریتانیا
9/7/2009
-----------------------------------------------------------------------------------------------------
Ji Instîtuya Kurdî li Stockholmê gavek hêja:
Semînera li ser narkotika û alkolê.
Instîtuya Kurdî li Stockholmê li ser pirsek giring, ya narkotîka
û alkolê semînerekê pêk dihêne. Zaniyariya li ser programê ji
aliyê instîtuyê hatiye belavkirin wisa ye:
Bername
14:00-14:10 Axaftina Vekirinê
Dr. Hossein Xaliqî
14:10-14:50 Yosef Soultani (mamostê lîseya Solna)
- Mirov çawa dikare pêşiya
alkolê zû bigire?
- Mirov çawa dikare rê li pêşiya
alkolîzmê bigire û nehêle ku ciwan têkevin rêyên xerab?
- Rola malbatê çi ye?
14:50-15:15 Christel Bäckström (Rektora Dibistanên li Vorby)
-
Rewşa dibistanên li herêmê
15:15-16:00 Xwarin (kebaba bi bilxur) û vexwarin
16:00-16:45 Polîsên Huddinge
- Mirov
çawa pêdihese ku ciwan narkotîka bikartînin?
- Em
ê çawa ciwanên xwe biparêzin?
- Em bi hevdu re li dijî narkotîkayê dikarin çi bikin?
- Pirs û niqaş
16:45-17:30 Huseyin Yetkin
Huseyin zêdeyî deh salan bi narkomanan re kar kiriye. Ew ê li
ser tecrûbeyên xwe yên kar biaxive û agahdariyan bide.
17:30-18:00 Pirs û Bersiv û guftogo.
Cî: Salona Xwarin a dibistana Vårby Gård.
Wext: 2009-03-14 , 14:00, Mågordsvägen 13. Vårby,
Stockholm.
Civîn ji raya giştî re vekirî ye. Kesên bixwazin dikarin beşdar
bibin.
Zarathustra News
zarathustra_news@comhem.se
-----------------------------------------------------------------------------------------------------
دوای هەفتەیەکی رۆشنبیریی
کەمپینێک بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیەنرا.
دوای ئەوەی لە هەفتەیەکی رۆشنبیری‌دا پرسی چارەنوسی کوردستان تاوتوێکرا،
کەمپینێک بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیەنرا... لە رۆژانی 22/2 تا 28/2
کۆمەڵێک سەربەخۆییخواز بە ناونیشانی "ئێمە و ئەوان.. پێکەوە ژیان یان
جیابوونەوە لە عێراق" هەفتەیەکی رۆشنبیریان سازدا و تیایدا 12
سیاسەتمەدار و نوسەر و رۆشنبیر باسەکانیان سەبارەت بەو پرسە خستە روو،
نزار محەمەد رێکخەری هەفتە رۆشنبیرییەکە ووتى: "یەکەمین جارە دوای 90
ساڵ لە لکاندنی باشووری کوردستان بە عێراقەوە هەفتەیەکی رۆشنبیری سیاسی
و فکری بۆ مەسەلەی دیاریکردنی چارەنووس و سەربەخۆیی کوردستان بسازێنرێت"
هەروەها وتی: ئامانجمان لەم هەفتە رۆشنبیرییە ئەوە بوو لەرێگای
وەرگرتنی بۆچوونە جیاجیاکان بزانین ئاستەنگییەکانی سەربەخۆیی کوردستان
چییە و پاشان کەمپینێک بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیەنرا کە کار بۆ
سەربەخۆیی دەکات و سود لەو بۆچوونانە وەردەگرێت کە لەو هەفتە رۆشنبیریە
خرایە روو، ئەم کەمپینە لە سلێمانی راگەیەنرا و لەبەرنامەشدایە لە
دەرفەتی گونجاو‌دا لە هەولێر و شارە جیاجیاکانی تری کوردستان هەفتەی
رۆشنبیری تر بسازێنرێ و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدات.
ئەمەش دەقى ووتەى کۆتایی هەفتە رۆشنبیرییەکەیە:
وەرن با کار بۆ سەربەخۆیی بکەین
راگەیاندنی کەمپینی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان
بەڕێزان سڵاوی سەربەخۆیی و ئازادیتان لێبێت..
هەفتەی رۆشنبیری (ئێمە و ئەوان.. پێکەوە ژیان یان جیابوونەوە) کۆتایی
هات کە لە 22/2 تا 28/2 درێژەی کێشا.. لەوتاری کردنەوەی هەفتەکەدا
وتمان "دەمانەوێت لەڕێگای گفتوگۆیەکی لەم جۆرەوە لەڕێگای لێکۆڵینەوەی
فیکری و سیاسی و مێژووییەوە بزانین ئێمە و ئەوان پێکەوە دەتوانین بژین
یان جیا بینەوە، ئایا ئاڵۆزی کێشەکانی نێوان ئێمە و ئەوان کە هەمان
کێشە تەقلیدییەکانی جارانە بەرەو کوێمان دەبەن؟
لەڕێگای زنجیرە کۆڕەکانەوە کە دەنگی جیاواز جیاواز بەشداریان تیا کرد و
لەڕێگای موداخەلەی ئامادەبووان کە زۆر ئاستێکی بەرزی هەبوو.. ئەو
راستیە ئاشکرا بوو کە هەمووان چارەسەری ریشەیی لەسەربەخۆیی کوردستان
یان نەمانی ئەم پێکهاتەیەی کیانی دروستکراوی عێراق دەبیننەوە، بەڵام
لەلایەن هەندێ بەڕێزەوە چ ئامادەبووان چ خاوەن کۆڕەکان باسی هەندێ
ئاستەنگی و کۆسپ و فۆرت کرا لەبەردەم بەرنامەی سەربەخۆیی کوردستان، کە
زۆربەیان فاکتەری ناوخۆیی بەپلەی یەکەم پاشان فاکتەری دەرەکی. ئەم
کۆسپانە وەک خۆیان دەمێننەوە گەر کار بۆ لابردنیان نەکەین، وەرن با کار
بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکەین، سەربەخۆیی کوردستان گەر قورسیش بێت خەیاڵ
نیە، فیدرالی گەر لەدەستوریشدا هەبێت خەیاڵە و متمانەش لەسەر دەستوور
ناکرێت، ئارامی سیاسی هەر سەربەخۆیی کوردستانە و رێگاچارەی تر نییە.
لێرەوە رۆژی 1/3/2009 رۆژی راگەیاندنی کەمپینی "بەڵێ بۆ سەربەخۆیی
کوردستان" ە کە کەمپینێکی سەربەخۆ و فرەڕەنگە و جێگای هەموو بۆچوونێکی
جیاجیا تیا دەبێتەوە و خاڵی هاوبەش "سەربەخۆیی کوردستان" دەبێت، وشە "کار"
مانای جولە و چالاکی، بۆیە دەبێ کەمپینێکی ئەکتەیڤ بێت و راستەوخۆ
لەشەقامەوە بەرنامەکانی ئاراستە بکات، ئومێدیشمان زۆر و بڕواشمان بە
توانای مرۆڤ هەیە کە بتوانێ خۆی چارەنوسی خۆی دیاری بکات نەک ئەوانی تر،
ئەمەش تەنیا دروشم بازی نیە عێراق مرۆڤ دروستی کرد و مرۆڤیش دەتوانێ
بیروخێنێ، مرۆڤ تاکە عامیلی ئیجابیە لە سروشتدا و لەم پرۆسەیەشدا
پشوودرێژ و بەردەوامی پێویستە لەسەرو هەمووشیەوە عەشق، عەشق بۆ گۆڕان
بۆ سەربەخۆیی کوردستان، شەوگار چەند درێژ بێت رۆژ هەر ئەبێتەوە، رێگای
سەربەخۆیی چەند درێژ بێت هەر ئەبڕێتەوە.
- بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان
- بەڵێ بۆ رزگار بوون لە زیندانی عێراق
- بەڵێ بۆ ئیرادەی گۆڕان.
KNC@ribrahim.de
-----------------------------------------------------------------------------------------------------
چه‌ند چاڵاکیی و راگه‌یاندنێکی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک :
*
دووچالاكى
له
یادی هه‌ڵه‌بجه
له کۆپنهاگن.
یه‌که‌م.
هه‌موو ساڵیك له رۆژی 16ی 3دا یادی جۆراو جۆر‌و چالاکی و ماته‌مینی بۆ
ڕیز لێنان له گیانی 5000 گوڵی هه‌ڵوه‌ریوی به‌هاری 1998 ئه‌نجام
ده‌درێت، ئه‌مسالیش ، چاودێری کوردۆ ساید/ چاک .
له‌کاتژمیر 12 ڕۆژی 14/3 له‌گۆڕه‌پانی گشتی کۆپن هاگن /غۆدهوس پلێس
به پێشاندانی ده‌یان وێنه که گوزار‌ش له‌م ڕۆژه ده‌كه‌ن، دابه‌ش
کردنی هه‌زاران به‌یاننا مه به هه‌ردوو زمانی دانمارکی و ئینگلیزی
به‌سه‌ر ئاماده بوان و ڕێبوارانی ئه‌م ناوچه‌یه ، به مه‌به‌ستی
ناساندنی کاره‌ساتی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه،
دووه‌م.
ڕۆژی 15ی 3 له‌گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌ی دانمارکا له کۆپن هاگن به‌ناوی
دۆم کێرکه ، سه‌ره‌تا قه‌شه‌ی که‌نیسه‌که کورته باسێک له‌سه‌ر
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئاماده‌بوان پێش که‌ش ده‌کات، پاشان
ئه‌ندامانی چاک، باس له‌م ڕۆژه ده‌که‌ن و به‌یاننامه به‌سه‌ر ئاماده
بوان دابه‌ش ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێکه بۆ به‌ناساندنی ئه‌م کورساته
به کۆمه‌ڵگای دانمارکی، شایه‌نی باسه كه‌مانچه به‌سۆزه‌كه‌ی گۆرانی
ئیبراهیم خه‌یات ئاماده‌ی ئه‌م یاده وه‌ریه ده‌بێت.
*
بانگه‌وازێک بۆ کوردانی دانیشتوی سویسرا.
له یادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و راپه‌رینی قامیشلو دا
کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردان له شاری زویرخ به هاوکاری چه‌ند پارت و
ڕێکخراوێکی کوردستانی مه‌راسیمێک له شاری زویرخ ساز ده‌که‌ن، ئێمه وه‌ک
ڕێکخراوی (چاودرێری کوردۆساید / چاک) کۆمیته‌ی سویسرا داواکارین له
کوردانی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئاشتیخوازان که به‌شداری ئه‌م مه‌راسیمه
بکه‌ن، گه‌ر ده‌شتوانن له‌گه‌ڵ خۆیاندا وێنه و پلاکاتی تاپبه‌ت به‌م
یاده بهێنن.
ناونیشان: شاری زویرخ - مه‌یدانی هێلڤیتسیاپلاتس
ڕێکه‌وتی:
14/3 سه‌عات
2 ی پاشنیوه‌ڕۆ
کۆمیته‌ی سویسرای چاک
10/3/2009
*
یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له شاری به‌رلین
- ئا‌ڵمانیا.
بۆ ڕسواكردنی تانانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و له یاداوه‌ری
قوربانیانی ئه‌م تاوانه كۆمه‌ڵكوژییه , له شاری به‌رلینی
ئا‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كرێت , له‌م كات و شوێنه‌ی خواره‌وه
:
شوێن: ئا‌ڵمانیا- شاری به‌رلین
Skalitzerstr. 36 , 10997 Berlin. ( U-bahn: Görlitzerbahnhof ).
ڕۆژ : یه‌ك شه‌ممه
15-3-2009
/ كاتژمێر :15:00
كۆمیته‌ی ئاماده‌كار :
PYD - PCDK - N.C.D.K
Kurdocide Watch- chak
*
شاندی چاودێری كوردۆساید له نه‌رویج سه‌ردانی پارله‌مانی كرد.
ئه‌مڕۆ 9-3-2009 شاندێكی چاودێری كوردۆساید كه پێك هاتبون له به‌ڕێز
ان كاك ڕه‌فیق (( ناڵی )) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاڕگێری چاك , ئاسۆ
قه‌شقه و نه‌وزاد خدر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی چاك , سه‌ردانی
پارله‌مانی نه‌رویجیان كرد , له لایه‌ن ئه‌خته‌ر چاودێرییه‌وه
پارله‌مانتار له سه‌ر لیستی پارتی چه‌پی سۆسیالست پێشوازی گه‌رمیان
لێوه كرا , كه ئێستا پارتی ناوبراو له ئیتلافی ده‌سه‌ڵاتدان
.ئه‌ندامانی
شانده‌كه چاكیان به به‌ڕێزی ناساند و به چڕی له‌سه‌ر ئه‌نفال و
هه‌ڵه‌بجه قسه و باسكرا و كۆمه‌ڵێك دۆكۆمێنتیان پێشكه‌شیكرد ,
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له میدیای نه‌رویجی گرترا له‌و ڕاستایه ,
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له سیاسه‌تی نه‌رویجی گرترا له په‌یوه‌ند
به‌و دۆسیه‌یه .هاوكات داوا له به‌ڕێزیكرا ئیمزا بكات له به
جینۆساید ناسینی پرسی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال.
به‌ڕێز زۆر پێخۆشحاڵ بوو هاریكار بێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان
چاك و ئاماده‌یی هه‌موو هاریكارییه‌كی ده‌ربڕی
.
*
له ڤیه‌نا , هه‌ڵه‌بجه و قامشلو و ده‌رسیم و سه‌رده‌شت ده‌ست له ملی
یه‌كتر ده‌بن.
له یادی بیست ویه‌که‌مین ساڵ گه‌ردی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه
وکیمابارانی سه‌رده‌شت وکۆمه‌ڵ کوژی خه‌ڵکی سڤیلی ده‌رسیم
وقامشلۆ،رێکخراوی چاك هه‌ڵده‌ستێت به یادکردنه‌وه‌و فیلم دۆکۆمینتار
،به‌شدار بونتان رێزلێنانه له قوربانیانی گه‌له‌که‌مانه
.
:17:30
/
Freitag- 13/03/2009 کات
Uhr
،Afro
Asiatisches Institut،
Türken
Strasse3،
1090
Wien
*
په‌یامی چاودێری کوردۆساید به بۆنه‌ی
هه‌شتی
مارسه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئادار بۆ کورد مانگی تێکۆشان و ڕابوون سه‌رکه‌وتن و یاداوه رى
تاوانه کان رابردوو بێت ، بۆ ژنانی جیهان مانگی بانگه‌وازی یه‌کێتی و
یه‌کسانی بێت ، مانگی بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌باتی ژنانی شیکاگۆ له 152
ساڵی ڕابردوو بێت ، ئه‌وا ئادار بۆ ژنانی کورد مانگی هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفال و قاڕنێ و سه‌نگه‌سارکردنیانه ، سوتاندنیانه به گازی کیمیاوی
، فرۆشتنیانه. ئه‌و تاوانانه‌ی له کوردستان ڕۆژانه به‌رامبه‌ر به
ژنان ئه‌نجام ده درێت ، ژماره‌ی قوربانییه‌کانی له تاوانی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفال که‌متر نییه، هه‌موو ڕۆژێک جه‌سته‌ی ژنان ده‌بینین به بان
په‌ره‌مێزی ماڵان و له به‌رده‌م گوله‌ی پیاوان ، هه‌موو ڕۆژێک له‌م
کوردستانه شیکاگۆ و سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه‌کان بۆیان دووباره
ده‌بنه‌وه .
له کاتێکدا ئه‌مساڵ یادی 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژن ده‌که‌ینه‌وه ، له‌م
کوردستانه پاش بیست و یه ک ساڵ له تاوانی ئه‌نفال ، هێشتا چاره‌نووسی
سه‌دان ژنى ئه نفالکراو ونه ؟، هێشتا ئۆردوگاکانی ڕزگاری و شۆڕش و
بنه‌سه‌ڵاوه‌و پیره‌مه‌گنون و ته‌کییه و کۆیه و هه‌ڵه‌بجه و باریکه
و بالیسان و .... بۆ ژنانی به‌جێماوی ئه‌نفال و کیمیاباران دۆزه‌خه ،
ئه قلیمه کان و فاتمه کان به ده ست شوینه وارى کیمیاوییه وه ده نالینن،
هێشتا منداڵان قوتابخانه‌کان جێ‌دێڵن و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ژیانی
خێزانه‌کانیان دابین ده‌که‌ن ، هێشتا له ڕوی یاساییه‌وه ژنانی
به‌جێماوی ئه‌نفال چه‌ندین کێشه‌و گرفتی یاساییان هه‌یه ، .... هێشتا
و هێشتا .
پێویسته ژنانی کوردستان پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆیان له ویست و
داواکارییه‌کانی ئه‌م توێژه به‌رینه له ژنان ده‌رببڕن ، پاش بیست و
یه ک ساڵ له‌م تاوانه و 18 ساڵ له ڕاپه‌ڕین و 6 ساڵ له ڕوخانی ڕژێمی
به‌عس ، ئه‌م ژیانه مه‌رگه‌ساته تاوانه .
پێویسته ژنان ئازایانه دژی هه‌موو نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه‌کان
ببنه‌وه که له لایه‌ن خێڵه‌کیزم، ره‌وتی پیاوسالاری و
کۆنه‌پارێزییه‌وه دێنه به‌رهه‌م. له‌سه‌ر هه‌موو ئازادیخوازانه
پشتگیر‌ی ژنان بکه‌ن و هه‌وڵ بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو له کۆمه‌ڵگه‌دا .
ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆژانه به به‌رچاوی کامیراکانه‌وه
سه‌نگه‌سار ده‌کرێن ، به ئاشکرا له سێداره ده‌درێن و له زیندانه
کانیشدا به رخودان ده که ن ، له ڕۆژئاوای کوردستانیش خه‌بات ده‌که‌ن
بۆ داننان به بوونیان ، له باکووریش له خه‌باتی بێوچاندان له پێناو
به فه‌رمی ناسینی زمانی دایک و ئاشتى و نه‌سوتانی جه‌رگیان ، داکۆکى
له مافی ڕه‌وای ژنبوونیان ده‌که‌ن، هاوکات به شیوه ى جه ماوه رى هاتونه
ته مه یدان بۆ به ده ستهینانى مافه دیموکراتیک و نه ته وایه تییه کان .
سڵاو له هه‌ر ژنێک بۆ یه‌کسانی و ڕزگاربوون له کۆت و به‌ندی
چه‌وساندنه‌وه‌ی پیاوان خه‌بات ده‌کات
سڵاو له‌و دایکانه‌ی خۆشه‌ویستانیان ئه‌نفالکرا
سڵاو له‌و ژنانه‌ی به کۆیله‌کران
سڵاو له هه‌ر ژنێک به‌ڕوی چه‌وساندنه‌وه‌یا وتی نا .
چاودێری كوردۆساید-چاك-
کۆمیته‌ی دانمارک
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com
|