کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ماسلاوس له هۆڵه‌ندا کۆڕێک بۆ بێریڤان جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید ساز ده‌کا.
هاتن بۆ هه‌موانه و به هاتنیشتان خۆشحاڵ ده‌بین.کات: یه‌کشه‌ممه 5- 04 -2009 کاتژمیر: 00 :13- 16:00 شوێن: Rasterpunt, Rozenlaan 4, 3142NN Maassluis
تێبینی، بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژمارانه‌وه: 063417668 - 0634130566 .7 - k_v_m@live.nl
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
.لیستی سێهەمی پشتگیری‌کردن لە کەمپەینی نێونەتەوەیی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
KOMELEYA NIVÎSKARÊN KURD LI SWÊDÊ: ”EM DOZA NAVÊN GUND Û BAJARÊN XWE DIKIN!”
Komela Nivîskarên Kurd li Swêdê îro daxuyaniyek gihand navenda me. Daxuyaniya wan wisa ye:
Di dema
ku Împaratoriya Osmanî kete ber sikrata mirinê, gelek neteweyên di
bin nîrên wê de bûn ji vê kês û firsetê îstifade kir û dewletên xwe
yên neteweyî ava kirin. Lê mezin û serokeşîrên kurdan ji wê kêsa
dîrokî îstifade nekirin. Wan bawer dikirin ku wê tirk û kurd bi hev
re dewleteke nû û hevbeş ava bikin. Mustefa Kemal û hevalên wî jî bi
sloganên ”biratiya muslumaniyê”,
”biratiya kurd û tirkan”
û ”dewleta hevbeş ya tirk
û kurdan” daketin Kurdistanê û tevgera xwe bi saya
serê kurdan hûnandin.
Em bawer dikin ku em dest bi xebat û
kampanyeke weha bikin em dê gelek çavkanî û derfetên din jî bi dest
xînin. Ya girîng ev e ku em bighêjin wê baweriyê ku xebateke weha,
girîng û pêwîst e.
Têkilî bi
Yekîtiya Nivîskarên Kurd li Swêdê:
www.niviskar.se,
niviskar@niviskar.se
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
هه‌ژده‌مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ - نۆروێژ له شاری به‌رگێن له مانگی مارس 2009 ی زایینی کۆتایی پێهات.
ڕۆژه‌کانی 19 هه‌تا 22 ی مانگی مارسی 2009 ی زایینی، 18هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ له شاری "به‌رگێن" به به‌شداری زیاتر له 300-350 که‌س به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆنگره نوێنه‌رانی هه‌موو پارێزگاکانی نۆروێژ، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و وه‌ڵات، ئه‌ندامانی پاڕله‌مان و وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت له پارتی سوسیالیستی چه‌پ- نۆروێژ، کۆمه‌ڵێک میوانی ناسراوی وه‌ڵات و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه‌کانی نۆروێژ وه‌ک، "ئاکادێمیه‌کان"، "ڕێکخراوه پیشه‌ییه‌کان"، "ئه‌نه‌ستیتۆی زانست"، "مۆسیقا"، "سروشت و لاوان"، "نا بۆ ناتۆ"، "پۆست و تێلگراف"، "ترانسپۆرت"، "فێرگه"، "خوێندکاران"، "پاڕله‌مانی لاوان"، و پارتییه‌کانی وه‌ڵاتانی دیکه‌ی دنیا وه‌ک "پارتی کۆمۆنیستی فه‌رانسه"، "پارتی چه‌پ"/ سوید، "پارتی سوسیالیستی گه‌ل"/ دانمارک، باڵوێژی "ئه‌فریقای باشوور" و "موزامبیک"، و تی ڤی و مێدیا و ڕۆژنامه‌کانی نێوخۆیی وه‌ک "وێ گێ"، "داگبلاده"، "ئافتن پۆستن"، "داگس ئاویسن"، "کلاسه‌کامپی"ن و "ئێنارکۆ تی ڤی"، "تی ڤی 2" به‌شدار بوون. له‌م کۆنگره نزیکه 60 باس و پێشنیار بۆ په‌سندکران له کۆنگره، و له‌وانه گووتارێک له‌مه‌ڕ: کۆمه‌ڵکوژی کورد ده‌بێ به‌شیوه‌ی فه‌رمیی سیاسی دانی پێدابنرێت. له ده‌وری یه‌که‌می باسه‌کانی کۆنگره ته‌نیا له‌مه‌ڕ 18 باسیی پێشنیاری بڕیار درا، به‌ڵام له ده‌وری دوایی به‌هۆی گرینگی باسه، درایه کۆمیته‌ی ناوه‌ندی. "ئینگرید فیسکا" به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری برێاڕکانی کۆنگره له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه ئاوای ووت: کۆمه‌ڵکوژی کورده‌کان گرینگی تایبه‌تی هه‌یه، بۆیه ئه‌م باسه ده‌چێته کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌ڵات و له‌وێ بڕیاری نیهایی له‌سه‌ر ده‌درێت. ئه‌م باسه له لایه‌ن 5 که‌س که 4 که‌سیان ئه‌ندامی کۆنگره بوون، پێشکه‌ش به کۆنگره کرابوو. ئه‌م پێشنیاره له ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به پارتی سوسیالیستی چه‌پ بڵاوکراوه‌ته‌وه. له لایه‌ن "هۆکۆن ئاریلد گولبرانسن"، سکرتاریاتی ده‌فته‌ری وه‌زاره‌تی پارێزگاری له ژینگه باسی زیادکردنی یارمه‌تی "بیستاند" به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به یه‌کسانی مافی ژن و پیاو له وه‌ڵاتانی له‌حاڵیپێشکه‌وتن کرا. له نامه‌یه‌کدا که له نێوکۆنگره‌دا پێشکه‌ش به "ئێریک سولهایم"، وه‌زیری پارێزگاری له ژینگه له پارتی سوسیالیستی چه‌پ کرا، له‌وێ داوا کرا یارمه‌تی بکرێت به پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به ژنانی کورد، به‌تایبه‌ت له بواری دابینکردنی خانه‌ی پاراستن بۆ ژنان، دابینکردنی باغچه‌ی مناڵان، و هه‌روه‌ها دانی یارمه‌تی به‌و ژنانه‌ی که له کوردستان له‌گه‌ڵ تووندوتیژی به‌ره‌ڕوو ده‌بن. ئه‌و یارمه‌تیانه ده‌توانێت خزمه‌ت بکات به کردنه‌وه‌ی کارگه و فێرگه‌ی تایبه‌ت به ژنان له کاروژیانی ڕۆژانه‌یان به به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری ژنان. له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی کۆنگره کۆمه‌ڵێک له موفه‌کان(کۆمه‌ڵێکی 200 که‌سی له په‌نابه‌رانی کوردی عێراق که له ساڵی 1999 به‌ملاوه ته‌نیا مۆڵه‌تی کاتیی مانه‌وه‌یان له نۆروێژ وه‌رگروتوه) هاتن بۆ ساڵۆنی کۆنگره و خۆشحاڵی خۆیان له‌مه‌ڕ پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر دۆزه‌کانی خۆیان بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی ده‌ربڕی. ڕویا، کچێکی لاو به نوێنه‌رایه‌تی له موفه‌کان ووتارێکی له کۆنگره‌دا خوینده‌وه، پاشان چه‌پکه گوڵێک له لایه‌ن ووته‌بێژی موفه‌کان پێشکه‌ش به "کریستین هاڵورشێن" لێدری پارتی سوسیالیستی چه‌پ، کرا. کاتژمێر 8،5 ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه جێژنی کۆتایی کۆنگره له هوتێلی "ساندیک" به‌ڕێوه چوو، و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 22 ی مارس، هه‌ڵبژاردنی ئۆرگانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی پارتی سوسیالیستی چه‌پ به‌ڕێوه چوو. "تورا ئۆسلاند" وه‌زیر په‌روه‌رده و بارهێنان له پارتی سوسیالیستی چه‌پ له جێژنی کۆتاییدا باسێکی سه‌باره‌ت به مێژووی پارتی سوسیالیستی چه‌پ پێشکه‌ش کرد، "ئێدێله" سکرتاریاتی پارتی که ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاری پێشووی خۆی، ووتارێکی بۆ ماڵئاوایی وه‌ک سکرتاریاتی پارتی پێشکه‌ش کرد. "هاڵگه‌یر لانگێلاند" ئه‌ندامی پاڕله‌مانیش هه‌رله‌وێ قسه‌وباسێکی پێشکه‌ش کرد.له لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان پیامی پیرۆزبایی به 18 مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ پێشکه‌ش کرا، له پێشوازی زۆی لێ‌کرا.
لارش ئۆهلی نوێنه‌ری پارتی چه‌پی سوید و ویلی سۆنداڵ له پارستی سوسیالیستی گه‌ڵ له دانمارک که له کۆنگره ووتاریان پێشکه‌ش کرد. بنجامین ووتارێکی له‌مه‌ڕ پێویستی یه‌کگرتوویی نێونه‌ته‌وه‌یی و گرینگی‌دان به لاوانی که‌مایه‌تییه‌کان پێشکه‌ش کرد. به‌شداربووانی 18 مین کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ کریستین هاڵورسێن لیدری پارتی سوسیالیستی چه‌پ له‌به‌رده‌م پارله‌مانی نۆروێژ ئاودوون(چه‌پ) جێگری لدری پارتی سوسیالیستی چه‌پ و هه‌یکی لیدری پارتی سوسیالیستی چه‌پ له ئۆسڵۆ هاتنی موفه‌کان بۆ ساڵۆنی کۆنگره‌ی پارتی سوسیالیستی چه‌پ نامه‌یه‌ک ده‌سته‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پارتی سوسیالیستی چه‌پی نۆروێژ که له لایه‌ن نالی ئازاد، چاودێری کوردۆساید ـ چاک/ کۆمیته‌ی نه‌رویج بڵاو کرایه‌وه. کۆمه‌ڵکوژی کورد ئه‌بێ به‌شیوه‌یه‌کی سیاسی فه‌رمی دانی پێدابنرێت. له 16ی ئازاری 1988دا بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا شارێک به چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌کانی ولاتی خۆیه‌وه بۆردومانکرا. فرۆکه عێراقیه‌کان شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان به چه‌کی کیمایی و گازی ژاراوی بۆردومان کرد ، 5000 مرۆڤ مردن وهه‌زارانیش بریندار‌و زیانپێکه‌وتوو بوون و دواتریش زۆریان به‌هۆی کاریگه‌ری ماده کیمیاییه‌کانه‌وه مردن. له 1970 و 1980 کانیشدا گه‌لێل شارۆچکه‌و گوندی کورد به‌ر هێرشی بۆمبی ناپاڵم که‌وتن. ههێرشکردنه سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نیه‌کان به‌شێک له ره‌وتی ئه‌و شه‌ره بوو که رژێمی سه‌دام حسێن دژی کورده‌کان به‌رپای کردبوو، هه‌ر ئه‌ویش له‌پشت ئه‌و شاڵاوانه‌وه‌بوو که به ئه‌نفال ناویان ده‌رکردوه‌و، وا له‌قه‌له‌م ئه‌درێت که له ئه‌نجامی ئه‌م شاڵاوانه‌و ته‌نیا له ساڵه‌کانی 1987 و 1988 دا 182000 که‌س له‌ناوچووبن. هێرشه‌کانی ئه‌نفال به‌پێی ستراتیژیه‌کی درێژخایه‌ن داڕێژرابوون وئامانج تیایاندا << دوا چاره‌سه‌ر >> بوو بۆ کێشه‌ی کورد. رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له ساڵی 1993 و له راپۆرتێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراواندا دانی به‌وه‌دانا که ئه‌و هێرشانه ئه‌بێ به جینۆساید بناسێنرێن، به‌پێی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1951دا که باس له‌و هه‌وڵانه ئه‌کات ( به هۆشیارییه‌وه و به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو یا به‌شێکی گه‌لێک،گروپێکی ئیتنی، ره‌گه‌زیی یا ئاینی به‌ڕیوه ئه‌چێت ). کوردستان له‌نێوان سنووره‌کانی چوار ولاتدا هه‌ڵکه‌وتووه، تورکیا‌و ئێران و عێراق و سوریا. ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئاسته‌نگی که تا ئێستا ده‌وڵه‌تێکی سه‌به‌خۆی کوردی پێک نه‌یه‌ت. سه‌ڕای ئه‌وه‌ش که مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ خه‌ڵکی دنیا وه‌ک پره‌نسیپێک له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ورده ورده به‌ره‌و پێشه‌وه چوو، به‌ڵام خه‌باتی کورده‌کان بۆ دیاریکردنی مافی چاره‌نووس زۆر به توندی له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمانه‌وه سه‌رکوتکراوه. کورده‌کان له‌ساڵی 2002 ه‌وه هه‌ڵمه‌تێکیان خستۆته گه‌ڕ بۆ ناساندنی ئه‌و هێرشانه وه‌ک جینۆساید دژ به گه‌لی کورد. " ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد " له مانگی ژانویه‌ی 2002 ه‌وه ئه‌م کامپینه‌ی به‌ڕێخستوه. ئێستا رێكخراوه‌که ناوی ( چاودێری کوردۆساید ـ چاك )ه له هه‌موو ئه‌وروپاو که‌نه‌داو ئوسترالیا‌و ئه‌مه‌ریکا و کوردستاندا چالاکه. چاک ئه‌ندامی چه‌ند رێکخراوێکی جیهانییه وه‌ک رێکخراوی چاودێری جینۆساید،رێکخراوی ئاشتی و هاوکاریی.
پارتی چه‌پی سۆشیالیست
SV
و لاوانی سۆشیالیست
SUو
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارت له په‌رله‌مان ئامانج له‌م کامپینه له نه‌رویج ئه‌وه‌یه که ئه‌م شاڵاوانه له جیهاندا به كۆمه‌ڵکوژی بناسێنرێن. دوای ئه‌وه‌ی که پشتگیری ته‌واو له نه‌رویجه‌وه به‌ده‌ست دێت هه‌وڵ ئه‌درێت که بگه‌یه‌نرێته نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان. هه‌وڵیش ئه‌درێت که با‌به‌ته‌که بگه‌یه‌نرێته په‌رله‌مه‌نی ئه‌وروپا به‌هۆی پارته سه‌وزه‌کانی ئه‌وروپاوه.
پارتی سۆشیالیست هه‌وڵ ئه‌دات به‌یارمه‌تی کورده‌کان ئه‌م بابه‌ته
بکاته بابه‌تی سیاسی رۆژ له خولی داهاتووی په‌رله‌ماندا. 2- Knut Kjeldstadl ، پرۆفیسۆری مێژووی هاوچه‌رخ له زانکۆی ئۆسلۆ، ئه‌ندامی چه‌پی سۆشیالیست له‌ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارده بۆ یه‌کسانیی ئیتنی، هه‌روه‌ها چالاکوانی بواری دژ به گلۆباڵیزم 3- باقی تالبولعیلم، ئه‌ندامی رێبه‌رایتی پارتی چه‌پی سۆسیالیست له مه‌ڵبه‌ندی ئاڵنا، ئه‌ندامی رێکخراوی .
The
Norwegian Non-fiction Writers And Translators Association NFF
5. ره‌زا ره‌زایی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سیاسی شاره‌وانی له
مه‌ڵبه‌ندی ساگه‌نه، ئه‌ندامی پێشووی ریبه‌رایه‌تی شاره‌وانی ئۆسلۆ
له 2003/2007، به‌رپرسی پێشووی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی کاری
نێونه‌ته‌وه‌یی.
کۆرنێلیس ورێسویک/ له نۆروێژی: باقی تالبولعیلم ئه‌وشۆ خه‌ونێکم دی قه‌ت خه‌ونی وامنه‌دیبوو له‌وخه‌وه‌یدا له سه‌رتۆپی زه‌وی ئاشتی دابینکرابوو و هه‌موو شه‌ڕه‌کان ته‌واو کرابوون
خه‌ونم به هۆڵێکی گه‌وره بینی له‌وێ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تان به‌ڕێز له‌په‌نای یه‌ک دانیشتبوون پاشان نامه‌یه‌ک تۆمارکرا و هه‌موو هه‌ستانه‌سه‌رپێ و گووتیان:
ئیتر هیچ سه‌ربازێک هیچ چه‌کێک نامێنێ ئیتر که‌س باسی هێزی چه‌کداری ناکا
خه‌ڵک له‌شه‌قام له‌م شوێن بۆ ئه‌و شوێن ده‌چوون جامی نۆشینیان سه‌ر هه‌ڵده‌کێشا هه‌ڵده‌په‌ڕین و پێده‌که‌نین
ئه‌وشۆ خه‌ونێکم دی قه‌ت خه‌ونی وامنه‌دیبوو له‌وخه‌وه‌یدا له سه‌رتۆپی زه‌وی ئاشتی دابینکرابوو و هه‌موو شه‌ڕه‌کان ته‌واو کرابوون ئه‌وشۆ خه‌ونێکم دی قه‌ت خه‌ونی وامنه‌دیبوو له‌وخه‌وه‌یدا له سه‌رتۆپی زه‌وی ئاشتی دابینکرابوو و هه‌موو شه‌ڕه‌کان ته‌واو کرابوون. چاودێری كوردۆساید - چاك
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌یادی بیست و یه‌ک ساڵه‌ی ئه‌نفالدا:چاودێری کوردۆساید داوای دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو تاوانکاری ئه‌نفال
فه‌تاح
به‌گی جاف و تاهیر عوسمان و سه‌رجه‌م ئه‌نفالچییه‌کان ده‌کات له
گه‌رمیان.
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
چاودێری
کوردۆساید-چاک
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
دیداری نێوان کاک عارف سکرتێری گشتی پسک و خاتو مال‌و ئینۆسنت له واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا.
ڕۆژی 4ی خاکه‌لێوه‌ی 2709 ی کوردی وبه‌رامبه‌ر به 24.3.2009 ی زاینی. به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی له‌گه‌ڵ خاتو مال‌و ئینۆسنت شیكاركاری سیاسه‌تی ده‌ره‌كی له په‌یمانگای كه‌یتۆ، له واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا کۆبووه. سه‌ره‌تا خاتومالو ئینۆسنت به خێرهاتنی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی کرد. کۆبوونه‌وه‌که به تاوتۆێ کردنی چه‌ندین خاڵی گرنگ، وه‌ک دۆزی کورد له جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌ی ئێران، ئاینده‌ی ئێران و نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران و زۆر بابه‌تی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به ئێران و کوردستانه‌وه دوولایه‌نه شرۆڤه‌ی له سه‌ر کرا. شایه‌نی باسه که له‌و دیداره‌دا به‌ریز کاک پێشڕه‌و فه‌یزوڵا کارگێرێ پرۆژه‌ی هابه‌شی نێوان ئه‌نیستۆی که‌یتۆ و ئه‌تله‌سی جیهانی به‌شداری هه‌بوو. له به‌شی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا خاتو خاتومالو ئینۆسنت ڕایگه‌یاند که له هه‌وڵی پێوه‌ندی زیاتر ده‌بێت، بۆ ناساندن و هاوکاری کردنی پسک وکورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 4ی خاکه‌لیوه‌ی 2709 ی کوردی.
|