به‌یاننامه‌ی
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی
ساڵیادی بوردومانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه.

کوردستان و ئێمه‌ی کورد زۆر جار له مێژوو دا هه‌ر جار‌و به ناوێک
کوتووینه‌ته به‌ر هه‌رچه‌شنه په‌لامارێکی دڕندانه‌وه نامرۆڤایتیانه‌وه.
له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان ئه‌نفال و ژینۆساید به ده‌نگ و ڕه‌نگی
جیاوازه‌وه ده‌بیسرێ، رۆژ نه‌بووه رێژنه‌ی رق و قینی دوژمنان نه‌بین
و هه‌ر ئه‌مه‌ش به شوێن خۆی دا وه‌حشیگه‌ریی داگیرکه‌رانی به سه‌رمان
دا نه‌ساپاند بێ.
بێ‌شک رۆژی 16 مارسی 1988 به‌رابه‌ری 25 ره‌شه‌مه‌ی 2678ی کوردی هێمایه‌کی
روونه بۆ مه‌زڵومییه‌تی گه‌لێکی چه‌وساوه و بن ده‌ست له‌م رۆژه دا
بۆ جارێکی تر ده‌ستی ره‌شه‌کوژی و ژینۆسایدی داگیرکه‌ران باڵی به‌سه‌ر
هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویستمان راکێشا و کاره‌ساتێکی خسته‌وه که که‌سه‌رێکی
ئێجگار مه‌زنی بۆ کورد و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م هێنا.
له‌م رۆژه‌دا هه‌ڵه‌بجه نه‌مرد و نه‌خنکاو بزر نه‌بوو، خوێنی هه‌ڵه‌بجه
هه‌ر ساڵ و هه‌ر سات له ده‌ماران دا هات و چۆیه‌تی و گیانی تازه‌مان
پێ ده‌به‌خشێ و بێ‌شک به ئه‌وه‌وه زیندوین.
به نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م ساڵیاده وه‌ک یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و
یاده به‌رز وه‌ک هه‌موو ساڵێکی دیکه وه‌بیرده‌هێنینه‌وه و به‌رزی
راده‌گرین و خۆمان به هاوخه‌می هه‌ر کوردێکی به‌هه‌ست ده‌زانین و له
خوای گه‌وره داواکارین بنه‌ماڵه و که‌س وکاری ئه‌و کاره‌ساته
مێژووییه ته‌مه‌ن درێژ بکات.
بێ‌شک تا سه‌رده‌مێک یه‌کێتی، برایه‌تی و رۆحی پاکی کوردانه‌مان پاڵپشته
بێ و خۆمان به به‌رپرس و خاوه‌نی ئاو و خاکی خۆمان بزانین یاد و بۆنه‌ی
ئه‌و به‌ڕیزانه‌مان پاراستوه و سه‌ری نه‌وازشمان بۆ دانه‌واندون.
جارێکی تر داخ و که‌سه‌ری خۆمان به‌م بۆنه‌وه ده‌رده‌بڕین.
بژی کورد، ئاوه‌دان بێ کوردستان
کوردیناسیۆنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان
16-3-2008
|