به‌یــانی
بوو .

هێمن بـابـان
له وه‌ختێکی
ناوه‌ختێکا
له پڕێکا
له‌گه‌ڵ زیڕه‌ی مناڵێکا
چاوه‌کانم هه‌ڵفڕین و
نیشتنه‌وه سه‌ر ئامێزێکا
ئه‌و ئامێزه‌ی به‌ر له دوو ساڵ
وه‌ک تیله مار
له شه‌وێکی وه‌رزی به‌هار
ده‌ستی مه‌رگی پێ نیشاندام
دزێوترین ووشه‌ی دونیای به گوێ دادام
که ماڵئاوایی لێ کردم
هێشتا ته‌مه‌ن زۆری مابوو
ئاخر هه‌رزه‌کاری ته‌مه‌ن
هێشتا سه‌ری هه‌ڵنه‌دابوو
لێوی ووشکم
هێشتا تێنوێتی نه‌شکابوو
زۆری مابوو
که تۆ ماڵئاواییت لێم کرد
پێکی خه‌مت له جامم کرد
له‌وڕۆژه‌وه
به پێکی ئه‌و خه‌مه مه‌ستم
ئێستاکه‌ش من
چاوه‌کانت ده‌په‌رستم
بۆیه منیش له دوای تۆدا
بڕیارمدا
ڕازی نابم گه‌ر جوانترین کچی ووڵات
بێت و له ده‌رگای دڵمدا
گه‌ر ڕازی بووم
توخوا وه‌ره
له‌شه‌وێکی وه‌رزی به‌هاردا
له خاچمده
له ناو گۆڕه‌پانی شاردا...
hemnbaban@yahoo.com
|