به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان.
ناوچه‌ی هۆرامان وه‌کوو قه‌ڵایه‌کی به‌هێز، نه‌ک ته‌نها مێژووی گه‌له‌که‌مان، به‌ڵکه فه‌رهه‌نگ و هونه‌ره‌که‌شی پاراستووه. هه‌مووکاتێک ڕۆڵی مۆزه‌خانه‌یه‌کی نیشتمانی بینیوه‌و ، توانیوویه‌تی کولتووری ڕه‌سه‌نی میلله‌ته‌که‌مان له نه‌مان ڕزگاربکات. زمان و ئه‌ده‌بی هۆرامی ، که کۆنترین شێوه‌ی نووسینی کوردیه، لێ مه‌خابن وابۆماوه‌ی سه‌دساڵێک ده‌چێت ، به‌ته‌واوی له‌بیرکراوه.
هه‌ربۆیه ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و رۆشنبیری هۆرامان ، به‌هێزکردن و ڕزگارکردنی ئه‌م قه‌ڵا گه‌وره‌یه‌ی کولتووری کوردی ، به‌ئه‌رکێکی پیرۆزی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین .
ئێمه وه‌کوو ( ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان) له‌ڕێگای ئه‌م ئامانجانه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین که خزمه‌تی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین :
· ئه‌م زمانه چیتر نه‌خرێته په‌راوێزه‌وه‌و پشتگوێ نه‌خرێت . هه‌وڵ ده‌ده‌ین دیسانه‌وه زمانی هۆرامی ، بکرێته‌وه به زمانی ئه‌ده‌ب و نووسینی فه‌رمی ناوچه‌ی هۆرامان . · پارێزگاریکردن و پاراستنی هه‌موو ده‌قێکی مێژوویی و ئه‌ده‌بی ، که به‌زمانی هۆرامی نووسراوه. · ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌وڵ ده‌دات ، زمان و ئه‌ده‌بی هۆرامی به‌ره‌وپێش به‌رێت و، گیانێکی نوێ به ده‌قه کۆنه‌کان بداته‌وه ،که‌به هۆرامی نووسراون. · ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌وڵ ده‌دات ، که‌هه‌موو نووسه‌رانی هۆرامان چ له‌ناوه‌وه‌ی کوردستان یان له‌ده‌ره‌وه ، به‌بێ گوێ دانه بیروبۆچوونی ئایدۆلۆژی و ئایینیان ، له‌م ڕێکخراوه‌دا کۆبکاته‌وه. · ئه‌م ده‌سته‌یه ،هه‌مووکاتێک داکۆکی له مافه‌ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ناوچه‌ی هۆرامان ده‌کات و به‌رگری له‌کێشه هه‌مه‌جۆره‌کانیان ده‌کات . · گۆڤارێکی مانگانه به‌ناوی ( هۆرامان) به زمانی هۆرامی ده‌ربکات ، که گۆڤارێکی گشتی بێت. · ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌وڵ ده‌دات ، له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه پیشه‌یه‌کانی تر، له‌هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان دا ، به‌شداری خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان بکات. · ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌مووکاتێک به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ ، ژنان ، منداڵان ده‌کات . هه‌رده‌م دژی گه‌نده‌ڵی و نابه‌رابه‌ری و کاری نامرۆڤانه ب‌وه‌ستێته‌وه.
هه‌ربۆیه داواکارین له‌گشت نووسه‌ران و رۆشنبیرانی هۆرامان ، که یارمه‌تیمان بده‌ن و به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه بکه‌ن .
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هۆرامان 26/06/2008
|