به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
(په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان) له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی عیراقدا، توندترین سته‌م‌و هه‌ڵاواردن‌و بێمافی‌و پله‌دوویی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌پێنراوه. ئه‌م پله‌دوویی‌و هه‌ڵاواردن‌و سته‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی ئاکامی ڕاسته‌وخۆی پێناسه‌کردنی ده‌وڵه‌تی عیراق وه‌کو ده‌وڵه‌تێکی قه‌ومی عه‌ره‌بی بووه. خه‌ڵکی کوردستان له‌و هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا له هه‌موو ماف‌و ئیختیارێک بۆ دیاریکردنی ئاینده‌ی سیاسی خۆیان بێبه‌ش کرابوون. له‌پاش جه‌نگی1991و ئاکامه‌کانی له دانانی ناوچه‌ی ئارام و جیابوونه‌وه‌ی به‌کرده‌وه‌ی کوردستان له عیراق، گێژاویکی سیاسی له کوردستاندا که‌وته‌وه. ئه‌م ناوچه‌یه نه چیتر به‌شێک بوو له ده‌وڵه‌تێک‌و نه بۆ خۆشی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بوو. ده‌سه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه‌دا له سایه‌ی ئه‌م گێژاوه سیاسیه‌دا، ده‌سه‌ڵاتێکی میلیشیایی-عه‌شیره‌تی داسه‌پاوی حزبه ناسیۆنالیسته کوردیه‌کان بوو. له ئه‌نجامی ئه‌وانه‌شدا دانیشتووانی کوردستان له هه‌موو مافێکی هاووڵاتیبوون بێبه‌شکران. ئاڵ‌وگۆڕه‌کانی دوای جه‌نگی 2003و ڕووخانی رژێمی به‌عس هه‌مان هه‌ل‌ومه‌رجی به شیوازێکی تر درێژه‌پێدا. شکستی ستراتیجی ئه‌مریکا‌و هێزه هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له عیراقدا‌و لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عیراقێکی نقومکراو له گێژاودا، کوردستانی له هه‌لومه‌رجێکی هاوشێوه‌ی پێشوودا هێشته‌وه. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ئه‌مریکا‌و هێز‌و لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌کانی له‌وانه حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان‌و باقی هیزه کۆنه‌په‌رسته‌کان بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له سه‌ربنه‌مای ته‌وافوقی حزب‌و هێزه قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیه‌کان، ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رنه‌که‌وتووه‌و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا، ململانێیی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بی له عيراقدا قووڵ بووه‌ته‌وه‌و سیناریۆیه‌کی ڕه‌ش پێکهاتووه. لکاندنه‌وه‌ی کوردستان به عیراقه‌وه له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا به مانای مه‌ترسی به‌کێشکردنی بۆ ناو ئه‌و سیناریۆ ڕه‌شه‌یه. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵه‌ش وه‌ک شکستی تا ئێستای، چاره‌سه‌ری هه‌ل‌ومه‌رجی کوردستان ناکات‌و وه‌ڵام به بێبه‌شی خه‌ڵکی کوردستان له مافی هاووڵاتیبوون‌و ئازادیه مه‌ده‌نی‌و سیاسیه‌کان ناداته‌وه. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵه به مانای ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی فیدرالی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای ڕیککه‌وتن‌و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان گروپ‌و ده‌سته‌و تاقمی قه‌ومی‌و ئیسلامی‌و تائیفی داده‌مه‌زرێت. له‌سایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌دا، مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی هاوڵاتیانی عیراق ده‌که‌وێته ژێر سێبه‌ری مافه داتاشراو‌و به‌گریمانگیراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌کانه‌وه. هاوڵاتیان له‌بری مامه‌ڵه‌کردنیان وه‌ک تاکی خاوه‌ن ماف‌و ئازادی به‌سه‌ر ناسنامه‌ی جۆراو‌جۆری قه‌ومی(ئیتنیکی)و مه‌زهه‌بی‌و تائیفیدا دابه‌شده‌کرێن‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه نوێنه‌ریان بۆ دیاریده‌کرێت‌و له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا ڕاده‌گیرێن. دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان گروپ‌و هێزه ناسیۆنالیست‌و مه‌زهه‌بی‌و تائیفی‌و عه‌شیره‌تیه‌کان له‌سه‌ر ئاستی عیراقدا مایه‌ی داپۆشینی بێمافی‌و په‌راوێزخستن‌و ژێرپێنانی به‌کرده‌وه‌ی ئازادی تاکه‌کانه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته لۆکاڵیه‌کاندا. له‌سایه‌ی فیدرالیزمی قه‌ومیدا له کوردستان حوکمێکی میلیشیایی-حزبی که تا ئێستا له‌سه‌رکاره درێژه‌ی ده‌بێت‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌کرده‌وه له مافی به‌شداریکردن له بڕیاردانی سیاسی‌دا بێبه‌ش ده‌کرێن. مانه‌وه‌ی کوردستان له‌چوارچیوه‌ی عیراقدا‌و له هه‌ل‌ومه‌رجێکدا که دانیشتوانی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی دروستکراوو جیاوازیان له‌به‌رامبه‌ر باقی خه‌ڵکی عیراقدا ڕاده‌گیرێن، چاره‌نووسی ئه‌م خه‌ڵکه ده‌دا‌ته ده‌ست حوکمی میلیشیایی حزبه ناسیۆنالیسته‌کان. پرۆسه‌ی دامه‌زرانی دام‌وده‌زگای مه‌ده‌نی‌و قانوونی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان په‌کده‌خات، به‌م جۆره‌ش درێژه به‌و گێژاوه سیاسیه ده‌دات که له ساڵی 1991ه‌وه له کوردستاندا پێکهاتووه. مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ باقی خه‌ڵکی عیراق وه‌کو هاوڵاتی یه‌کسان به مافی ته‌واوه‌وه له چوارچێوه‌ی عیراقدا به ئاسوده‌یی بژین، برێتیه له په‌کخستن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی ئێستا، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سکیولار‌و غه‌یره‌قه‌ومی له عیراقدا، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و دام‌وده‌زگای ڕه‌سمی له ئاین‌و ناسنامه‌ی قه‌ومی‌و کردنی مه‌زهه‌ب‌و ناسنامه‌ی قه‌ومی به‌کاری تاکه‌کان. به‌ڵام له هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستادا، له سایه‌ی سیناریۆی ڕه‌شدا، هه‌روا له سایه‌ی هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا بۆ جێخستنی سیسته‌می فیدرالی قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیدا -جا چ ئه‌م هه‌وڵه وه‌ک تا ئێستا بووه شکست بهێنێت یاخود ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا جێبکه‌وێت-و له نادیاری ئاسۆیه‌ک بۆ هاتنه‌کایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره‌قه‌ومی‌و سکیولار له عیراقدا، مانه‌وه‌ی کوردستان له چوارچیوه‌ی عیراقدا به مانای بێبه‌شکردنی خه‌ڵکی کوردستانه له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هاوڵاتیبوون. هیشتنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی کێشه‌و ململانێی قه‌ومیه له ناوچه‌که‌دا‌و سه‌ره‌نجام به‌ربه‌ست دروستکردنه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و سیاسی‌و به‌دیهێنانی ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ دانیشتوانی کوردستان. ته‌نها ڕیگای کۆتاییهێنان به‌م بارودۆخه له‌هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستاداو له مه‌دای بینراودا جیابوونه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ته له‌م ناوچه‌یه‌دا. هه‌ربۆیه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌م به‌یاننامه‌یه، به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و خه‌بات بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومی‌و سکولار وه‌کو یه‌کێک له سیاسه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌خاته به‌رنامه‌کاریه‌وه‌و به هه‌موو توانای بۆ جێبه‌جێکردنی تێده‌کۆشێت. به‌رپاکردنی ریفراندۆمێکی ئازاد‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵکی گونجاوترین ڕێگایه بۆ عه‌مه‌لیکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه.
-ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌وڵه‌تێکی غه‌یره قه‌ومیه (غه‌یره ئیتنیکیه)، ده‌وڵه‌تی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک‌و ئیتنیکێک نییه. هیچ ئیمتیازێک بۆ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک‌و ئیتنیکێک له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه‌ی تر‌و ئیتنیکی تر له کوردستاندا نییه. زمانی ڕه‌سمی ئیجباری له کوردستاندا قه‌ده‌غه‌یه. ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت له نێو زمانه به‌کارهاتووه‌کان یه‌کێکیان، یان زیاتریان وه‌ک زمانی سه‌ره‌کی دیاری بکات. ده‌وڵه‌ت ده‌بێت ئیمکاناتی پێویست بۆ خوێندن‌و به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی له کوردساتاندا قسه‌ی پێده‌کرێت فه‌راهه‌م بکات. ئاماژه‌کردن بۆ ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی‌و ئیتنیکی هاوڵاتیانی کوردستان له تۆمار‌و به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سمیه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه. ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی‌و ئیتنیکی‌و کولتوری کاری تایبه‌تی تاکه‌کانی کوردستانه. -ده‌وڵه‌تی کوردستان ده‌وڵه‌تێکی سکیولاره، له کوردستاندا ئاین له ده‌وڵه‌ت‌و هه‌موو دام‌وده‌زگا ڕه‌سمیه‌کان، له یاسا‌و ڕێسا‌و خوێندن‌و په‌روه‌رد جیایه. ئاین کاری تایبه‌تی تاکه‌کانی کوردستانه. تاکه‌کان ئازادن هه‌ر ئاینیکیان ببێت یان هیچ ئاینێکیان نه‌بێت. هیچ ئیمتیازێک بۆ هیچ ئاینێک نییه‌و ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگا ناخرێته خزمه‌ت هیچ دام‌وده‌زگایه‌کی ئاینیه‌وه. ئاماژه‌کردن بۆ ئینتیمای ئاینی له تۆمار‌و به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سمیه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه. له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردستاندا: - ژن‌و پیاو له ته‌واوی ماف‌و ئازادیه‌کاندا یه‌کسانن، هه‌ر یاسا‌و ڕێسایه‌ک له کوردستان که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرنسیپه بێت ڕیگه‌پێدراو نییه. - هاوڵاتیانی کوردستان، بێ له‌به‌رچاوگرتنی بیروباوه‌ڕ، ڕه‌گه‌ز، نه‌ژاد، ئاین، زمان، ئیتنیک‌و ته‌به‌عیه‌ت له هه‌موو مافیکدا یه‌کسانن. - ئازادی بێقه‌ید‌و شه‌رتی سیاسی، بیروباوه‌ڕ، ده‌ربڕین، چاپه‌مه‌نی، ڕێکخراوبوون، ته‌حه‌زوب، کۆبوونه‌وه،مانگرتن‌و خۆپیشاندان زه‌مانه‌ت کراوه. - سزای ئیعدام‌و سزای زیندانی تاهه‌تایی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌و قه‌ده‌غه‌یه. - بیمه‌ی بێ‌کاری ته‌سه‌ل بۆ هه‌موو تاکێکی ئاماده بۆ کار له سه‌روو 16 ساڵه‌وه دابینه. بیمه‌ی بێ‌کاری ته‌سه‌ل‌و خه‌رجی پێویست بۆ که‌سانێک که به هۆی که‌مئه‌ندامی جه‌سته‌یی‌و یان ده‌روونی توانای کارکردنیان نییه دابینه.
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان له پێناوی عه‌مه‌لی کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه‌دا خه‌بات ده‌کات‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان‌و هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌کان بۆ هاتنه‌مه‌یدان بۆ به‌دیهێنانی ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌یانه بانگه‌واز ده‌کات. 15ی ئازاری 2008
_____________________________________________________________________________________
به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.
به‌م به‌یاننامه‌یه پێکهاتن‌و ده‌ستبه‌کاربوونی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ئامرازی ده‌ستی چینی کرێکاره بۆ ڕزگاربوون له‌چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری‌و به‌دیهێنانی ئازادی‌و یه‌کسانی. حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان حزبێکی مارکسیسته که ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار له‌پێناو ڕووخاندنی نیزامی سه‌رمایه‌داریی‌و هێنانه‌کایه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ که له‌سه‌ر بناغه‌ی ئازادی ئینسان‌و یه‌کسانی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌شانه‌وه‌ی توانا خوڵقێنه‌ره مادی‌و مه‌عنه‌ویه‌کانی ئینسان داده‌مه‌زرێت، به ئامانجی ناسنامه‌یی‌و فه‌وری خۆی ده‌زانێت. ئه‌م حزبه حزبێکی ئه‌نته‌رناسیۆنالیسته، ئه‌مه یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته بناغه‌ییه‌کانی ئه‌م حزبه‌یه که له‌پێناو به‌هێز کردنی هاوپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار خه‌بات ده‌کات. حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان سنووربه‌ندییه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌و قوڵی له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزم هه‌یه‌و به توندی دژی دابڕینی ناسنامه‌ی ده‌ستکردى قه‌ومی‌و هەرجۆرە هەڵاواردن‌و بەگژیەکداکردنێکى ئینسانەکانە لەسەر بناغەى ئینتیماى قەومى ودینی. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان چ بۆ پیاده‌کردنی به‌رنامه‌ی (دنیایه‌کی باشتر)و چ بۆ بوون به ئامرازی پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چینی کرێکار‌و جه‌ماوه‌ره‌وه، خه‌بات بۆ گرتنی ده‌سه‌ڵات به‌پایه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی جووڵانه‌وه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی‌و پراکتیکی ڕۆژانه‌ی خۆی ده‌زانێت. له‌کوردستان حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی له‌پێناو هێنانه‌مه‌یدانی چینی کرێکار وه‌ک هێزێکی به‌توانای کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی بۆ به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و دامه‌زراندن‌و جێگیرکردنی حکومه‌تی کرێکاریی، واته جمهوری سۆسیالیستی‌و جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی "دنیایه‌کی باشتر" خه‌بات ده‌کات. بەدیهێنانی ئەم ئامانجەش نەک تەنها چینی کرێکار، بەڵکو گشت کۆمەڵگا لە جەورو ستەمی نیزامی سەرمایەداری ڕزگار دەکات. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بانگه‌وازی کۆمۆنیسته‌کان، ڕابه‌ران‌و پێشڕه‌وانی جووڵانه‌وه‌ی کرێکاری، جوڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌و یه‌کسانی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری گه‌نجان و لاوان‌و هه‌موو که‌سایه‌تی‌و ناوه‌ند‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه چه‌په‌کان ده‌کات بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌ڕیزه‌کانی ئه‌م حیزبه‌وه.
کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان 15-3-2008 www.hkkurdistan.org
_____________________________________________________________________________________
کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەرکەوتوانە کۆتاییهات.
2- بڕیارێک سەبارەت بە بەڵیننامەی ئەندامەتی لە کۆمیتەی ناوەندیدا، 3- بەرنامەی حزب، 4- پەیڕەوی ناوخۆ‌و مەوازینی ڕێکخراوەییەکان، 5-مەنشوری سەربەخۆیی کوردستان، 6- بڕیارەکان، 7- هەڵبژاردن
2- بڕیار‌و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە، 3- بڵاوکراوەی حزب، 4- پێکهێنانی تەشکیلاتەکانی حزب، کۆمیتەی شارەکان، کۆمیتەی دەرەوەی ووڵات.، 5-کێشەی کەرکوک، 6- پەیوەندی نێوان هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان، 7- مەوازینی مالی .
_____________________________________________________________________________________
پەیامى حزبى
کۆمۆنیستى کرێکاریى ئێران- حیکمەتیست،
|