له‌نیشتیمانی عه‌ره‌بی دا نووسینی قه‌سیده‌یه‌کی خۆشه‌ویستی له‌چنینی کراسێک ده‌چێت له‌ئاوریشم بۆ جه‌سته‌هایه‌کی ڕاهاتوو به‌پۆشینی گوێنی
..........
هه‌ر کاتێ غه‌زه‌لبازیم به‌ژنێکی شۆخه‌وه کرد‌و گوڵه یاسه‌مینێکم کرده دیاریی رۆژی دوایی کرێکارانی شاره‌وانی هاتن و هه‌ڵیانکه‌ندو له‌شوێنیدا ، زیندانێکیان بۆ ژنان دروست کرد
..........
شیعر ، ئه‌توانێ چی بکات ؟ جیهانی عه‌ره‌بی پێویستیی به‌ملیۆنیک شاعیره تا له‌لمی بیاباندا ده‌رزیله‌ی ئازادی بدۆزنه‌وه ..........
عوزرخوایی ناکه‌م بۆ هه‌ر قه‌سیده‌یک ، بڵاوم کردبێته‌وه باوه‌جو شاعیر به‌هه‌ڵه‌کانیه‌وه جوان ده‌بێ و دووباره‌شیان ده‌کاته‌وه وه‌ک چۆن ده‌ریا شینێتی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه‌و مانگ سپێتی و گوڵ بۆن و به‌رامی و ژنیش میکیاجی ڕۆژانه‌ی
..........
پیاوانی عه‌ره‌ب به‌ر پرسن له‌زینده‌به‌چاڵی ژن له‌سه‌رده‌می جاهیلی دا‌و به‌رپرسن له‌سوکایه‌تی به‌عه‌قڵی و ئابڵۆقه‌ی جه‌سته‌ی و بازرگانی ، به‌نیانیی مێینه‌یه‌تی و په‌راوێزیی ، ڕۆشنبیریی له‌سه‌رده‌می مانگه دروستکراوه‌کان دا کێت ده‌وێت .. عاشقی به کێت ده‌وێت گرێبه‌ندی له‌گه‌ڵ ببه‌سته سه‌فه‌رکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌هه‌ر کوێیه‌بی تۆ به‌شێکی له‌قه‌سیده‌که‌م
..........
ڕۆژێ دێت له‌سه‌ر مێزی ڕازاندنه‌وه له‌به‌رده‌متا هیچی تر شک نابه‌یت بێجگه له‌قه‌سیده‌کانم
..........
بۆ هه‌ر ژنێکی نوێ قه‌سیده‌یه‌کی نوێ ده‌نوسم پۆشاکێکی حازرم نیه بۆ هه‌موو ژنانی عه‌شره‌ت
..........
بچۆ بۆ ژوانت هه‌ناسه‌سوارو .. دڵگه‌رم و .. شاگه‌شکه وه‌ک چوونی من به‌ره‌و کاغه‌زی نووسین هیچ شتێک نامشکێنێ بێجگه له‌هه‌ستانی فڕۆکه‌که‌ت هیچ شتێکیش پێکه‌وه‌م نابه‌ستێته‌وه وه‌ک نیشتنه‌وه‌ت جارێکی تر له‌سه‌ر سنگم.
یولیی 2008
|