(بهیاننامهیهک لهسهر بڕیاری یازده ساڵ زیندانکردنی (کهبوهند لهلایهن رژێمی دڕندهی کۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ ڕاى گشتى و ناوەندەکانى ڕاگەیاندن. بۆ گشت ڕێکخــــــراوە مرۆڤدۆستەکان. بۆ خاچى سوورى نێودەوڵەتى جیهانـــى. بۆ پارت و لایەنە سیاسیەکوردیــــەکان.
هەروەکو لاى هەمووتان ئاشکرایە کەکۆمارى ئیسلامیی ئێران بۆتە زیندانێکى گەورەى کەسانى ئازادیخوازو داکۆکیکار لەمافى مرۆڤ و جگە لەوەش ماوە ماوە هەواڵى سزادانى کەسانى ئازادیخواز دەبیستین کەلەلایەن کاربەدەستە نەژادپەرست و کۆنەپەرستەکانى ئێرانەوە سزاى جۆراو جۆریان بۆ دەبڕدرێتەوە کەتاوانى هەرە سەرەکى ئەوانە تەنیا ئەوەیە کەکوردن گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى کوردستان داوا لەهەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکات کەلەسەرەتاى بەیاننامەکەدا ناویان هاتووە کەچیتر بێدەنگى هەڵمەبژێرن لەبەرامبەر ئەو کارە دڕندهییهی کۆمارى ئیسلامیی ئێران چونکە’ ئەگەر ئیمڕۆ بەڕێز کەبوەند بە[11]ساڵ زیندانى سزا دراوە ئەوا نزیکەى سبەینێ هەریەکە لەئێمەش کەبۆ چەند دەقیقەیەک بکەوینە ژێردەسەلاتى ئەو ڕژێمە بەژمارەى ساڵى جۆراو جۆر سزامان بدات دەی کەواتە گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى کوردستان دەنگى خۆى بەرز دەکاتەوە و بانگى هەر کەس و لایەنێکى خێرخوازى دەکات کەهاوکارى بەڕێز کەبوەند بکات.
گروپى ڕۆژنامەنووسانى بێسنوورى کوردستان
|