پارتی ئازادیی کوردستان Kurdistan Freedom party
به‌یاننامه‌ی PAK به بۆنه‌ی 16 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری ئاڵاهه‌ڵگری ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌عید یه‌زدانپه‌نا
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان! پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان، دۆستان، لایه‌نگران!
ئه‌مڕۆ 28 خه‌رمانانی 2707 کوردی، رێکه‌وتی 19 سێپتامبری 2007 زایینی، 16 ساڵی ته‌واو به سه‌ر تێرۆری رۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتووی کورد، پێشمه‌رگه و سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌ی رێبازی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، داهێنه‌ری چه‌مکه نوێیه‌کان، دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان (یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانی پێشوو)، کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا راده‌برێ. 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له کاتێکدا ته‌نیا 4 مانگ له دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان تێپه‌ڕیبوو، کاک سه‌عیدی خه‌باتگێڕ ، ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه له شاری سلێمانی که‌وته بۆسه‌ی تاقمێک له به‌کرێگیراوه تێرۆریسته‌کانی حکومه‌تی تاران، ته‌قه‌ی لێ‌کرا و به داخه‌وه هه‌ر له جێ‌دا گیانی سپارد. رۆژی دواتر له نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی قووڵی هه‌ڤاڵان و دۆستان و نوێنه‌رانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا، له گۆڕستانی "شێخ ئه‌حمه‌د"ی شاری سلێمانی به خاک ئه‌سپێردرا. شه‌هید سه‌عید له حاڵێکدا ده‌ستی ره‌شی تێرۆری گه‌یشتێ که زیاتر له نیوه‌ی ته‌مه‌نی کورتی 27 ساڵه‌ی له خه‌بات و تێکۆشان‌دا رابواردبوو، له ده‌مێکدا له‌خوێن گه‌وزا که پتر له هه‌ر وه‌ختێکی دیکه، بۆ خه‌بات له پێناو ئازادیی کورد و رزگاری کوردستاندا له جۆش و خرۆشدا بوو و رێکخراوێکی تازه دامه‌زراوی نه‌ته‌وه‌یی رێبه‌رایه‌تی ده‌کرد. کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا ساڵی 1964 زایینی له گوندی "سه‌قزلوو"ی سه‌ر به شاری بۆکان، چاوی به دنیا هه‌ڵێنا. له ته‌مه‌نی6 ساڵییه‌وه له شاری بۆکان خرایه به‌ر خوێندن و تا دوایین رۆژی خوێندن له خوێندکاره هه‌ره زیره‌ک و به ناوبانگه‌کانی ئه‌و شاره بوو. له ساڵی 1978ه‌وه، هاوکات له گه‌ڵ ده‌سپێک و په‌ره‌گرتنی خه‌باتی گه‌لانی ئێران له دژی رێژیمی حه‌مه‌ره‌زاشا، هه‌رچه‌ند هێشتا زۆر لاو بوو، رووی له تێکۆشانی سیاسی کرد. کاک سه‌عید که ئه‌و ده‌م خوێندکارێکی ده‌بیرستانیی بوو، له رێکخستن و جۆشدانی خوێندکارانی ده‌بیرستان بۆ سازکردنی خۆپیشاندان له دژی رێژیم، ده‌ورێکی چالاکی ده‌گێڕا. به‌شدارێکی هه‌وه‌ڵ تا ئاخری کۆبوونه‌وه‌کانی شه‌وانه‌ی مزگه‌وتی جامیعه بوو که ببووه ناوه‌ندی باس و ته‌گبیری چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی خه‌بات له دژی رێژیمی شا. به کرانه‌وه‌ی بنکه‌ی "رێکخراوی چریکه فیداییه‌کانی گه‌لی ئێران" له بۆکان، وه‌ک تێکۆشه‌رێکی ته‌واو وه‌خت چووه ریزی ئه‌و رێکخراوه‌وه. پاش هێرشی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی له یه‌که‌م ساڵی ئازادیی و داگیرکردنه‌وه‌ی کوردستان، له ده‌ورانی شه‌ڕی 3 مانگه‌دا وێڕای شه‌هید "ره‌شید"ی برای له چالاکترین ئه‌ندامانی شانه چه‌کداره‌کان بوو. که‌م شه‌قام و کۆڵان و سه‌ر کۆڵانی ئه‌و شاره هه‌بوون ئه‌و لاوه شلک و ساوا ده‌مووچاو پۆشراوه چه‌ک به ده‌سته نه‌ناسن. که‌م گاراج و گه‌رماو‌ی گشتی و نانه‌واخانه هه‌بوون نه‌بووبنه جێ که‌مینی سه‌عیدی شۆڕشگێڕ و هه‌ڤاڵه‌کانی بۆ پاسدارانی تاوانباری داگیرکه‌ر. قه‌ڵای سه‌ردار و حه‌وزه گه‌وره‌ی بۆکان شایه‌تی ده‌ده‌ن بۆ سه‌عید که چلۆن له سه‌رده‌مێکدا پاسدارانی رێژیم له کوردستان زه‌بر و زه‌نگیان ده‌نواند و پۆل پۆل رۆڵه‌کانی کوردیان ره‌وانه‌ی مه‌یدانه‌کانی ئێعدام ده‌کرد، ئه‌و له گه‌ڵ برا و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی به‌وه‌جیدا، ده‌یان جار هه‌یبه‌تی داگیرکه‌رانیان شکاند و سه‌ره‌نجام دۆخی رادانیان ئاماده‌کردن. کاک سه‌عید مرۆڤێکی پاک، راستگۆ، به ئه‌خلاق و پرێنسیپ؛ خه‌باتگێڕێکی به‌باوه‌ڕ و خاوه‌ن که‌سایه‌تیی به هێز بوو. له ریزه‌کانی رێکخراوه‌کانی فیدایی دا، به‌رده‌وام له گه‌شه‌ی سیاسی و رێکخراوه‌ییدا بوو. به لێوه‌شاوه‌یی خۆی به ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه، گه‌یشته ئاستی رێبه‌رایه‌تی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسایه‌تی گرینگ. تا دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان به ماوه‌ی 6 ساڵ به‌رپرسی دووهه‌می " رێکخراوی چریکه فیدائیه‌کانی گه‌لی ئێران" و به‌رپرسی کۆمیته‌ی کوردستانی بوو. له ریزه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه‌دا، له کۆبوونه‌وه‌کان و کۆنفرانسه‌کاندا، کاک سه‌عید وه‌ک کوردستانییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر هه‌ڵوێستی ده‌گرت و ده‌ورێکی گرینگی له‌سه‌ر بڕیارنامه و په‌سندکراوه‌کان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد ده‌گێڕا. بیری پیرۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و ئامانجی ڕه‌وای سه‌روه‌ریی و به ده‌وڵه‌تبوونی کورد، کاک سه‌عیدی هێنابووه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که رێکخراوێکی کوردستانی دامه‌زرێنێ و بۆ عه‌مه‌لیی کردنی ئه‌و فکره چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی سیاسیی بوو. له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 1991ه‌وه که‌وته جموجوڵ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و رێکخراوه سیاسییه‌ی بیری لێده‌کرده‌وه. سه‌ره‌نجام پاش چه‌ن مانگیک ئاماده‌کاریی، له سه‌رکردایه‌تی ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رانیدا پارتی ئازادیی کوردستانی بۆ خه‌باتی ئازادییبه‌خشی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراند؛ ئامانج و سیاسه‌ته گشتی و سه‌ره‌تاییه‌کانی له چه‌ند نامیلکه‌دا گه‌ڵاڵه‌کرد که تا کۆنگره‌ی یه‌که‌م، حوکمی پرۆگرامی پارتی ئازادیی کوردستانیان هه‌بوو. کاک سه‌عید شۆڕشگێڕێکی زانا و وشیار بوو. بێجگه له هونه‌ری سه‌رکردایه‌تی و رێکخستن و شه‌ڕی پارتیزانی، خاوه‌ن بیر و قه‌ڵه‌مێکی به‌به‌هره بوو. سه‌دان وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و فکری له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ئێران و کوردستان و جیهان به زمانه‌کانی کوردی و فارسی بڵاوکردوه‌ته‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له توانا و تاقه‌ت و به‌هره‌ی، ئه‌وه‌نده به‌سه که بڵێین ئه‌و بیر و رێباز و چه‌مکه سیاسیانه‌ی 16ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و دایهێنان و بوونه ناسنامه‌ی ئه‌م هێزه نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌مڕۆ بۆ رۆڵه‌کانی رۆژهه‌ڵات و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه‌که‌یان بوونه‌ته گرینگ‌ترین چه‌مکه سیاسییه‌کانی سه‌رده‌م و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش یه‌ک به دوای یه‌کدا په‌سندیان ده‌که‌ن؛ له‌وانه " فیدرالیزم"، " به‌ره‌ی کوردستانی" و "دیپلۆماسی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی بزوتنه‌وه‌ی کورد"... هتد. به دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌رده‌مێکی نوێ له ژیان و خه‌باتی کاک سه‌عید ده‌ستی پێ‌کرد. کاک سه‌عیدی نه‌مر، بۆ وه‌سه‌رپێخستن و گه‌شه و هه‌ڵدانی ئه‌م هێزه، شه‌و و رۆژی پێکه‌وه گرێده‌دا، هه‌ڵده‌سووڕا و ماندوویی نه‌ناسانه تێده‌کۆشا. ئه‌و خه‌باتگێڕه نه‌سره‌وتووه که له ماوه‌ی خه‌باتیدا خه‌می گیانبه‌ختکردنی برایه‌ک و پۆلێ له هاوڕێکانی که‌وتبووه سه‌ر دڵ، پاش دامه‌زراندنی پارتی ئازادیی کوردستان به جۆریک هه‌ستی به ئاسووده‌یی رۆحیی ده‌کرد که ده‌یفه‌رموو: " ئێستا ئیتر دوای دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان ئه‌گه‌ر مه‌رگیش له ڕێ بێ، به‌لامه‌وه گرینگ نییه". ئه‌و به‌حه‌ق هه‌ڵگری په‌یامی خانی و حاجی بوو و خوێنی بوداق سوڵتان و نه‌هری و سمکۆ و قازی له ده‌ماردا ده‌گه‌ڕا. سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بناخه‌ی رێبازێکی دانا که هه‌رگیز په‌شیمانیی و ره‌نجبه‌خه‌ساریی تێیدانابێ و لووتکه‌ی سه‌ربه‌رزییه بۆ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! رێژیمی داگیرکه‌ر و تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی که سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی ڕادیکاڵی به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ خۆی و قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی ئێران داده‌نا، زۆر زوو بۆ په‌کخستنی، له پارتی ئازادیی کوردستان که‌وته پیلانگێڕان و سیره‌ی له سه‌ری به‌رزی ئه‌م ره‌وت و هێزه گرت. ئه‌وه بوو که یه‌که‌م شاڵاوی تێرۆری خه‌باتگێڕانی کوردی رۆژهه‌ڵات له باشووری کوردستانی، به تێرۆری سه‌عید یه‌زدانپه‌نا ده‌سپێکرد. رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌و تاوانه ئه‌گه‌ر ویستی کاک سه‌عید وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی پێگه‌یشتوو و هه‌ڵکه‌وتووی سه‌رده‌م له سه‌ر رێ لابا، له لایه‌کی دیکه‌وه به‌و خه‌یاڵه مه‌ست بوو که به تێرۆری ئه‌و، پارتی ئازادیی کوردستان هه‌ر له بێشکه‌دا له‌ناوبه‌رێ. به‌ڵێ! دوژمنی داگیرکه‌ر، چاوه‌ڕوان بوو سه‌عید و رێباز و حیزبه‌که‌ی پێکه‌وه بنێژن. به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید سه‌عید ته‌رمی رێبه‌ره‌که‌یان به خاکی پایته‌ختی بابان ده‌سپارد، دلێرانه رایانگه‌یاند: "گه‌لی ئێمه له‌مێژه به قوربانیدان و فیداکاری رۆڵه‌کانی راهاتووه. بێگومان شه‌هید بوونی کاک سه‌عید رقی تۆڵه له داگیرکه‌ران سوورتر ده‌کا. حیزبه‌که‌شمان به شه‌هید بوونی رێبه‌ری شۆڕشگێڕ و خۆشه‌ویستی به پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵی خاوی داگیرکه‌ران، به پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵی خاوی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و باقی شۆڤینیسته‌کان رێگای رێبه‌ری شه‌هیدی درێژه ده‌دا و له مه‌یدانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستاندا، گه‌رچی برینی قووڵی هه‌ڵگرتووه، راوه‌ستاوه و خوێنی رێبه‌ری شه‌هیدی هانده‌ری هه‌رچی زۆرتری پێشمه‌رگه‌کان و ئه‌ندامانیه‌تی". به‌ڵام بۆ ئیمه خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاریی کوردستان، قوتابیانی شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، ئه‌وه‌ی برینی ساڕ‌ێژ نه‌بوومان، هه‌رده‌م ده‌کولێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌و تێکۆشه‌ره به‌وه‌جه‌ی رێگای ئازادیی، له نێو ماڵ و له سه‌ر خاکی به‌ر ده‌سه‌ڵاتی برای کوردی خۆیدا شه‌هیدکرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستاش بکوژانی بگیرێن و سزابدرێن. ئه‌مڕۆ پاش 16 ساڵ له‌و تاوانه و پاش ئاڵوگۆڕه‌کانی عێڕاق و کوردستان، ده‌زگای دادوه‌ریی حکومه‌تی کوردستان له سه‌ریه‌تی بکوژانی شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بناسێنێ و به سزای یاساییان بگه‌یه‌نێ. ئێستا که 16 ساڵ به سه‌ر مه‌رگی جه‌سته‌یی ئه‌و خه‌باتگیڕه‌دا تێده‌په‌ڕێ، ئه‌و له رێبازه‌که‌یدا نه‌مره؛ چونکه مرۆڤی خاوه‌ن په‌یام زیندووه و له مردن به‌هێزتره. پارتی ئازادیی کوردستانیش ساڵ به ساڵ زیاتر گه‌شه ده‌کا و تادێ به‌هێزتر ده‌بێ. کۆنگره‌ی سه‌رکه‌وتوو و نموونه‌یی یه‌که‌می PAK (10-12/ئۆکتۆبری 2006) به درووشمی له پێناو دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستاندا، به په‌سندکردنی ئه‌و پرۆگرامه تێروته‌سه‌ل و زانستییه و سه‌قامگیر کردنی پرێنسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و گه‌شه‌کردن و به حیزب بوون و دانانی ته‌لاری رێکخراوه‌یی گونجاو و پێشکه‌توو و په‌سندکردنی پێڕه‌وی ناوخۆی داهێنه‌رانه و چاکسازیی له هه‌موو بوواره‌کاندا، بووه ته‌واوکه‌ری ئه‌و بناخه‌یه‌ی که شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایڕشت. ئه‌م هه‌نگاوانه هه‌ر له‌و کاته‌دا که حیزبه‌که‌ی شه‌هید سه‌عیدی نوێ کرده‌وه، رۆحی شاد و ناوی به‌رزتر کرد. ئاخونده تیرۆریست و مرۆڤکوژه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای ئێرانیش ناو زڕاوتر بوون، که‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌پۆلی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران و گوشاری کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و داهاتوویه‌کی ره‌ش له چاوه‌ڕوانییاندایه. ئێمه دڵنیاین ئه‌و رۆژه‌ی ته‌خت و به‌ختی فه‌رمانڕه‌وایانی تێرۆریستی ئێران تێک‌وپێک بدرێ و بکوژانی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک سه‌رانی تاوانباری رێژیمی پێشووی عێڕاق، له ده‌ستی عه‌داڵه‌تدا گرفتار بن؛ دره‌نگ یان زوو ده‌گاتێ. پارتی ئازادیی کوردستان، له 16 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تێرۆری رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتوویدا، په‌یمانی له‌گه‌ڵ نوێ ده‌کاته‌وه که درێژه‌ده‌ری رێگا پیرۆزه‌که‌ی بێ، یاد و ناوی به‌رز رابگرێ و تاوه‌دیهاتنی ئاواته به‌رزه‌کانی نه‌سره‌وێ. هه‌ر له‌م رۆژه‌دا سڵاو ده‌نێرین بۆ ئه‌و خه‌باتگێڕانه‌ی به‌ڵێنیان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری شه‌هیدیان برده سه‌ر و به دوای ئه‌و‌دا، له سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری له خاکی کوردستان، له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیم، یان له پیلانه تیرۆریستییه‌کاندا گیانیان به‌ختکرد. هه‌روه‌ها ده‌ستی یه‌کبه‌یه‌کی خه‌باتگێڕانی PAK به گه‌رمی ده‌گوشین که له ریزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه و له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شێلگیرانه و ڕوو سوورانه، له‌سه‌ر په‌یمانی کوردایه‌تی سوورن و ئاڵای ئاواته‌کانی سه‌عید و سه‌ردارانی نه‌مری نه‌ته‌وه‌که‌مانیان، شه‌کاوه راگرتووه.
سڵاو له سه‌ر قافڵه‌ی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان سڵاو له سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستان 28ی خه‌رمانانی 2707 19ی سێپتامبری 2007
|